٤\٤\٢٠٢٢
هه‌ساره‌ی جەنگ.

فەرهاد مازێ
گوێ له خۆت بگره.. سه‌ده‌یه‌کت پێویسته
بۆ پشوو تا له گۆته‌گۆت رزگار بی و ئارام
ببیە‌وه له‌و هه‌موو جه‌نگه‌ی به‌شداربووی و ته‌ڕیش نه‌بووی،
ئارامبوون گه‌یشتنه به خۆت.
پشوو بدە و با سروشت هه‌ناسه بدا، ئاگر
مه‌که‌وه و دووربه له جه‌نگ و دووکه‌ڵ.
له رقوکینه پاکبه‌وه له بارووت و دووکه‌ڵ وه‌ره ده‌ره‌وه، ده‌ست
له ئاو بده و وه‌ک ئاو روون به.. له ئاو فێربه و ئاو به، سروشت
ره‌نگ زه‌رده، دوورکه‌وه له گریانی کۆن و له پووچیی وه‌ره
ده‌ره‌وه.. له دایکان فێره جوانیی و سۆز و ئامێز و خه‌نده به؛
دایکی ماسی
دایکی ئاژه‌ڵ
دایکی باڵنده
دایکی مرۆڤ..
سه‌ده‌یه‌که ئه‌و هه‌ساره‌یه بێ دایکه، بێ دایکیی به واتای له ناو
مردن نوستن، نوستن له ناو مردن، ئه‌و هه‌ساره‌یه له ده‌مامک و
دووڕووییدا به‌رهه‌می مردنه و فرمێسکی نوێ، ژیان ده‌رگای داخستوه و
فێره ئازاری ژان و گریانی نوێ و جۆره‌کانی مردنمان ده‌کا، خراپ نییه
له ناو مردن فێره مردنی نوێ بی، له مردنی کۆن بێیه ده‌ره‌وه.
جه‌نگ راگره و له مردن وه‌ره ده‌ره‌وه، مردن پڕ له ئازاره، مردن
شوێنێکی بێ دایکه، مردن تاریکه وه‌ک ئەوەی مرۆڤ له تۆزوبا و له
تاریکییدا رێ بکا بۆ ونبوون و گه‌یشتن به گوو.
ماوه‌یه‌که جه‌نگ و سه‌رمایه ژیانی پرکردوه له مردن.. جه‌نگ
گه‌یشتنه به سه‌رمایه، سه‌رمایه دینە ره‌نگه ده‌نگه، نا
هه‌رگیز نا نامه‌وێ له ناو سه‌رمایه و جه‌نگدا بنووم، ماوه‌یه‌که
کۆمه‌ڵێ کۆمپانیای ژیانخۆر زه‌نگ بۆ مردن لێده‌ده‌ن، هه‌ر جارەی
ده‌یانه‌وێ قه‌پاڵ له گیرفانی به‌تاڵ و چڕنووک له ژیان و مردن بده‌ن،
ره‌وشت نه‌بێ هه‌موو شتێکیان هه‌یه و پێتی ده‌فرۆشن، سواری ژیان ده‌بن
و ده‌تگه‌یێننه جه‌نگ، له ناو جه‌نگدا ده‌تخه‌وێنن، خه‌وتن له
جه‌نگدا هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له بوونت.. پر له ره‌نگ و دین و خاکت
ده‌که‌ن.
په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌ت ده‌گۆڕین له سه‌رما و گه‌رما ده‌تپارێزین، چرای
ژیانت بۆ هه‌ڵده‌که‌ین، چه‌تر ده‌بین بۆ مردنت، وه‌ک باڵنده فێره
فڕینت ده‌که‌ین، ئاسمانت بۆ ره‌نگ ده‌که‌ین، مردنت ده‌که‌ینه گوڵزار.
چوویته ناو ساڵان تێچووی پرسه و ناشتنه‌که‌ت له ئه‌ستۆده‌گرین..
کۆدی به‌هه‌شتت پێده‌ده‌ین.. تا رۆژی مالئاواییت ئابوونه بدە بۆ
مردنت تا ناشتن و پرسه‌که‌ت شایسته بێت به مردنت.
منیش وه‌ک هه‌موو جاران تکایان لێده‌که‌م ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌م له
په‌یوه‌ندیی ده‌ربێنن.. مردوو پێویستی به مردن نییه، له
وه‌ڵامدانەوە درۆزنن.. وه‌ک هه‌موو جاران داوای لێبووردن ده‌که‌ن و
ده‌ڵێن به‌سه‌رچاو، که‌چی رۆژه‌کی دیکە زه‌نگ له سه‌ر زه‌نگ بازاڕی
جه‌نگی مردن گه‌رم ده‌که‌ن:
+ به‌ڵی.
- رێزدار فه‌رهاده.
+ نه‌خێر فه‌رهاد مرد.
- زۆر به‌داخه‌وه.
+ سوپاس، هه‌ر کارێکتان هه‌بوو کۆتایی هه‌فته ده‌چمه سه‌رگۆڕه‌که‌ی و
پێی راده‌گه‌ینم.. گه‌ر نا ده‌ڵێم مردووخۆره‌کان له گۆریشدا
لێتناگه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێ بتخۆن.
تووووووووووووت توووووووووت..
له‌و هه‌ساره بێ دایکه به‌لامه‌وه ئاساییه گۆته و ئاکاری
مرۆڤه‌کان
راهاتووم به جه‌نگ، هه‌ناسه‌م پڕە له دووکه‌ڵ و بارووت، نوستنم له
ناو مردن
هه‌ر رۆژه‌ی به ره‌نگێکه‌وه ده‌مری
به دینێکە‌وه ده‌گری
بێ خودا و بێ خاک به
فێره مردنێکی نوێ به.. نه سارد بێ نه گه‌رم
نه برسی و تینوو بێ وه‌ک مردن
ده‌ست به مردنه‌وه بگره تا مردنێکی دیکە
له مردن وه‌ره ده‌ره‌وه.. سه‌ده‌یه‌که ته‌مه‌نت مردن.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|