٢١\٣\٢٠٢٢
هه‌ساره‌ی مر‌دن.
فەرهاد مازێ
ئه‌مرۆ زانیومه مردووم، چۆن مردووم؟ پرسیارێکه بێ وه‌ڵام، تارماییه‌کم
بۆ خۆم ده‌سووڕێمه‌وه‌و که‌س پرسیار و سڵاوێکم لێناکا و که‌س نامبینێ و
نازانن لێره‌م.. هه‌ندێک جار ده‌گریم بۆ مه‌رگی خۆم و هه‌ندێک جاریش
پێکه‌نین، وا دیاره که‌سێکی ته‌نیا بوومه له ژیان، که‌س نامناسێته‌وه،
مر‌دن خۆشه بگه‌ڕێیه‌وه تا بزانیت ئه‌و ژیانه پووچه چبوو لێی بوویت
و دابڕای.
مردوو نابینێ، مردوو نابیندرێ.
له هیج که‌ناڵێک نه‌کرامه باس و هه‌واڵ.. نه کرامه مه‌یمون و
قاره‌مان، مرۆڤ سه‌یره نان به مردنیشته‌وه ده‌خوا، گه‌ر ژیان خۆر بی
ده‌بیه هه‌واڵی به په‌له‌ی رۆژ.. مردنت جوان قاره‌مانی زه‌وی و
ئاسمان، مردم و که‌سیش نه‌یزانی ئاوایه مردنی مرۆڤی به‌ر باران.
خاک ده‌ڵێن هیی تۆیه.. گۆڕت پێ ده‌فرۆشن.. گیرفانی مردووت ده‌گه‌ڕێن..
گۆڕێک به نرخی گیرفان.
ئه‌و شاره‌ی لێی له دایک بووم نه‌یانهێشت لێی بمرم، مرۆڤ خاوه‌ن
گیانێکه دوژمنکارانه و داگیرکا‌ر، هێنده چڵێسه چاوی به هیچ تێر
نابێ، وه‌کو منداڵه.. په‌نجه له گوو وه‌رده‌دا.. کاره‌ساته په‌نجه
له گوو وه‌ردان.
پاره‌ی ناشتنم نییه و بۆ خۆم ئێستا ده‌سوڕێمه‌وه له ژیان، گیرفانه‌کانم
به‌تاڵه وه‌ک گۆڕی هه‌مووتان، کێشه نییه نازانن مردوون، له گۆڕی
خۆتان ده‌خۆن و ده‌ڕیین.
له رۆژگارێک ژیام له خراپه و جه‌نگ و وێرانکاریی و داگیرکردن و
کوشتن و یه‌کتر له ناو بردن هیچ شتێکی ترمان نه‌ده‌زانی، بگره و
بکوژه و بخۆ و فه‌رمان له سه‌ره‌وه وه‌گره و ژیان بگێ.
مرۆڤ به‌کرێگیراو و کرێگرته‌یه، له ناو گۆڕی خۆیدایه و نایه‌ته ده‌رێ،
گۆڕ هه‌میشه له‌گه‌ڵتایه و له ناو لاکێشه‌یه‌کی بۆگه‌ندایه له هه‌ساره‌ی
مر‌دن .
ئای که قێزه‌وونه، درۆ به ده‌م ئازادیی و ژیانه‌وه ده‌کا.
خۆی خوای دروستکردوه و لەبەرگیراوەیە.. درۆ به‌ده‌م خۆیه‌وه ده‌کا،
ئه‌و هه‌موو گاڵته‌کردنه چیه به خۆته‌وه، نازانی چ کاره‌ستێکی له
دوا نه‌هاتووت ئەفراندوه .
سه‌ر‌ێک له به‌ره‌ی جه‌نگ ده‌ده‌م.. ئێره‌ییم به‌و مردووانه دێ مر‌دن
و نه‌گه‌ڕانه‌وه.. چیتر جه‌نگ نابینن.
له دڕنده بێ به‌زییتره جه‌نگ.
له جه‌نگدا هه‌موو شتێک ده‌ڕژێ و ده‌شکێ
له جه‌نگدا ئه‌وه‌ی گیانه ژیان جێدێڵێ
له جه‌نگدا مرۆڤ ده‌مرێ، مرۆڤ بمرێ ژیان ده‌مرێ
مردم و گه‌ڕامه‌وه، گۆڕێکم ده‌ست ناکه‌وێ و ده‌سوتێم و نابمه خۆڵه‌مێش
مردنێکم ده‌وێ بێ گه‌ڕانه‌وه ژیان په‌ڕینه‌وه و گه‌یشتنه به مر‌دن
له مردنێک گه‌ڕایمه‌وه و نامه‌وێ بمێنمه‌وه له ژیانێک له مر‌دن که‌متر
ژیان جه‌نگێکی گه‌وره‌یه و که‌سمان لێی رزگار نابین
له‌و جه‌نگه‌دا هه‌موومان ده‌مرین به مردنێکی نوێوه ژیانی کۆن
جێدێڵین
له‌گه‌ڵ ژیان چاولێک ده‌نێین له ناو مردنێکی باشتر
نامه‌وێ له ناو مر‌دن بژیم، له ناو ژیان مر‌دن.
مر‌دن ده‌بارێ.
له‌وه‌ته‌ی هه‌م خۆم ده‌شارمه‌وه له ژیان
له چاوی ژیان دووربم و نه‌چمه ناو مر‌دن
خۆشاردنه‌وه دوورییه له مر‌دن
مر‌دن قه‌ره‌باڵغییه له ژیان
خۆشاردنه‌وه له ژیان
مر‌دن پر ده‌کا له ئارامیی
له ئارامیی مر‌دن خۆشه.. ده‌توانی مرۆڤ بدوێنی
مرۆڤ له مر‌دن گوێگرێگی ئارامه
له ژیان تژییه له کێشه و جه‌نجاڵیی
ئاڵۆز و راڕایه و قسه زۆر ده‌کا
زمان له ده‌میدا ماندووه و بێزار
ده‌می قوونه و هه‌میشه ره‌وان
له مردنی مرۆڤ ئارامییه‌ک ده‌که‌وێته ناو ژیان
دوای نه‌مانی مرۆڤ مر‌دن خۆی ده‌شارێته‌وه و راده‌کا له ژیان
ژیان رووه جوانه‌که‌ی مردنه له ئارامیی
مر‌دن ئه‌و گۆرانیه‌یه ده‌بێ بگوترێ
ده‌قێکی زیندووه له ناخی ژیان
ژیان بێ مر‌دن ده‌مرێ، وه‌ک مر‌دن له ناو ژیان
ژیان کۆن بووه و مر‌دن کۆنه ناپۆشێ
له نێوان ژیان و مر‌دن تێپه‌ڕه
په‌ڕینه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو خۆت
له ناو خۆتا مردنێک هه‌ڵبژێره له ژیان نه‌رمتر
ژیانێک هه‌ڵبژێره له مر‌دن ساده‌تر
بپه‌ڕه‌وه بگه به خۆت له تارمایی ژیان ده‌مرێ
نه‌گه‌ی به خۆت مر‌دن ده‌ژی، ژیانت هه‌ڵمە له ناو مر‌دن
له ناو مردن‌دا ونده‌بی.. خۆت مه‌شاره‌وه له ژیان
مر‌دن دوور دوور، ژیان له هه‌ناسه نزیکتر
هه‌نگاو ماوێ بۆ مر‌دن به مر‌دن ناگه‌ی.. شه‌قام پر بووه له مر‌دن
به مر‌دن بڵێ قه‌رزاری ژیانم.. دوایی دێمه‌وه بۆ خۆت پشووده و بخه‌وه
مر‌دن خه‌وی قورسه.. بخه‌وێ ژیانیش ببارێ به‌ئاگانایێ
بێده‌نگ بن مر‌دن مه‌دوێنن.. با مر‌دن بخه‌وێت و ژیان ببارێ
جوانه ژیان ببارێ و ته‌ڕ ته‌ڕ بین به ژیان
ژیان بخه‌وێ مر‌دن ده‌بارێ
مر‌دن بارین ترسناکترین شته ژیان بینیبیێ
مر‌دن ببارێ له تێنوێتیدا وشک ده‌بین و وه‌ک با ده‌ڕۆین و ئاوڕناده‌ینه‌وه
له نێوان وشکبوون و ته‌ڕبوون تێده‌په‌ڕم و لاناده‌م
مر‌دن کۆنه ناپۆشێ، تێده‌په‌ڕم و لاناده‌م
تێپه‌ڕین گه‌یشتنه به خۆت و ژیان پۆشینه
مر‌دن ببارێ باش نابین
ئاگات له که‌شوهه‌وا نامێنێ، سه‌رمایه و پووچی و به‌ها، کۆره و بێده‌نگ
ترسناکترین ده‌نگ بارینی مردنه
با ژیان ببارێ و ته‌ڕ ته‌ڕ بین
ژیان هه‌میشه خۆی ده‌گۆڕێ و له گەشتە.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|