په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٦\٢٠١٢

حەشرنامە.

تەیب هۆشیار      

- بەشی دوو -

عەشق!؟
- بۆ بوونی هەیە؟
- بەلێ قوربان ئەوە نییە شیرین و فەرهاد و لەیلی و مەجنوون...!
- وس بە هەی کەر! ئەوە نییە لەم دەشتە پان و بەرینە چی لە یەک ئەکەن!


سەرێکم وەرگێرا مەجنوونم بینی بەردی دەگرتە لەیلی...
فەرهادم بینی بە قوڵنگەکەی گۆڕی شیرینی هەڵئەکەند...


ئاوەڕم داییەوە - قوربان راس ئەفەرمی!
- ئیستە بۆم باس بکە ئیزرائیلت بۆ کوشت؟
- خوێن مژ بوو!ئەوە هەموو خوێنە شینی هەڵمژی...سەری ئەویش هات و مرد لە بەختی رەشی من!


دەستی چەپی هەڵبڕی؛شەیتان بە پڕتاو وەک ئاگر هات و دەستی گرت!نەکەی ئامان،چۆنت دڵ دێت؟
ئەو دەشتە هەموو لە گڕی شەیتان خەریک بوو دەبورانەوە.
ئای هاوار لەو گەرما،
کەسێ هاواری دەکرد قەندیل دوو نەفەر!
بە پڕتاو هەڵهاتم وتم ئەوە من!
یەکێ تر هات و بووین بە دوو !
دوو کەرەت دوو چوار!
جەماوەر ئالۆزان،بەڵام ئیتر کەسی سەرنەخست...
سواری باڵی فریشتەیەک بووین ،بەرەو قەندیل ...لە بازگەیەک گیراین وتیان ناسنامە؟


- قوربان ناسنامەم پێ نییە؛ ئاگات لێ نییە بێ‌جل و بەرگین! لە رۆژی حەشر جلەکانیان لە بەر داکەندین!


بزەییەکی کرد...
هەتیو زۆر قەشمەری...حەشری چی و شتی چی؟پەنجە دەکەنە زاری مناڵ!؟


- نەنە قوربان مەگەر خۆتان بەرێیتان نەکردین !؟
- ئێمە ؟
- بەڵێ قوربان ئەی ئێوە کەس بەڕێ ناکەن بۆ حەشر!؟
- دابەزە هەی بەڕەللا ... چوار کەس بوون دایانگرتین و تێر شەقیان کردین .
ئەو تێی هەڵ‌ئەدام دەگەیشتمە تورکیە
ئەو تێی هەڵ‌ئەدام ژەچوومە تاران
ئەویش تێ هەڵ‌ئەدام دەچوومە دیمشق
ئەو تێی هەڵ‌ئەدام دەچوومە بەغدا


هەر فریای دەس ماچ کردن دەکەوتم!
هانەسەم لە بەڕ بڕا گووتم خوا ماڵتان ئاواکات ! خۆ تیرەکەی قنتان چڕییم !دە کەم شەق‌شەقێنم پێ‌کەن!؟
هیلاک بوون...
سواری باڵی فریشتەکەیان کردمەوە ، هەتا قەندیل بە فڕکە رۆیشت ، گەیشتمە قەندیل خەریک بوو رۆحم بچێ!
خۆ ئێرەیش حەشرە !
بیرم دێت کە منداڵ بووم میزم ئەکردە پێڵاوی میوانەکانمان!کە گەورە بووم پێڵاوەکانی میوانەکانمان رێز دەکرد!
بیرم دێت کە هاتن خەتەنەم کەن میزم کرد بە سەروچاوی خەتەنە چی‌دا ،هەرچی لە ماڵەکەدا بوو دایان لە قاقا!کە گەورە بووم هەڵمیزام بە دیواری رابردوودا گونیان لە بنەوە بڕییم.
لەو حەشرەوە بۆ ئەو حەشر،چ شەق شەقێنێکە دونیا ! خۆزگە هەر حەشر نەدەبوو!بەڵام ...چی دەکەیت هەر هەیە.
باپیرم لە دوورەوە هات هەموو لە بەری هەستانەوە! سەری و ریش و سمێلی هەمووی سپی بوو،شاوەت بە لای دەمی‌دا دەهاتەخوار...بێزم لێی‌هەستا،


- باپیرە ئەوە نەنکم تۆراوە؟
- نە رۆڵە گیان شەیتان هەڵی خڵتاندووە!
- باپیرە شەیتان زۆر رێک و پێکە چۆن دڵت دێت وای پێ دەلێت لە حەشرەکەی شارەزور رزگاری کردم!
- کورەی هەی بێ عەقڵ ئەوە تەماحی لە نەنکت بوو! بۆیە رزگاری کردویت.


ژنێکی بینی لە بن درەختێک دانیشتبوو، رۆیشت و لە دواوە هەڵمەتی لێ‌دا، باپیرم لە خۆشی‌دا شای مەرگ بوو. ئێوەخۆش...
ژنەکە بوو بە سۆزانی هەر پیاوێکی دەبینی سواری خۆی دەکرد! بەڵام هەر گانێ بە خێرێک...
حەیف خۆ من لەم دونیا بێ‌خێر بووم تۆشەم خاڵی بوو ! ئەگینا لە حەشردا بۆ خۆم پاڵم لێ‌ئەدایەوە...
بەس سەد خۆزگە بە حاجی جەلال و دەرویش عەبدوللا و خەلیفە ئەحمەد...
ئەوەندەیان خێر و حەسەناتیان بوو، هەر لە شان و ملی سۆزانی دا نەئەبەزین ؛لەو بازاری حەشرە هەمووی ئێرەییان پێیان دەبرد...هی واش هەبوو کە تاقە تاقە خێر و حەسەناتی کردبوو!بەس دەسی پێیوە دەگرت و کەم سوار ئەبوو!
 

 

tayyeb.hosyar@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک