هه‌شته‌مین پاشماوه سه‌رسوڕمێنه‌که‌ی جیهان .
خه‌بات لاوباخ
تاکو ئێستا باس له حه‌وت پاشماوه‌ی که‌له‌پوری جیهانی ده‌کرێت که زۆر سه‌رسوڕمێنن ، که جێی سه‌رنجی هه‌موو مرۆڤایه‌تین ، ئه‌و ووڵاتانی که پاشماوه‌کانی تێدایه به شانازیییه‌وه باسی لێوه ده‌که‌ن و خۆیان به خاوه‌نی که‌لتورێکی دێرین پێشکه‌وتوو ده‌ده‌نه قه‌له‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره تاکوو ئێستا که‌س باس له هه‌شته‌مین پاشماوه زۆر سه‌رسوڕمێنه‌که ناکات ، که ڕۆژانه دێته به‌ر چاومان. حه‌ز ده‌که‌م به کورتی باسی ئه‌و هه‌شت پاشماوه سه‌رسوڕمێنه‌یه بکه‌م ،که7 یان جێگایی شانازییه بۆ مێژووی مرۆڤاییه‌تی هه‌شته‌میشیان جێگای شه‌رمه‌زارییه : 1- په‌یکه‌ره گه‌وره‌که‌ی به‌نده‌ری ( ڕۆدۆس) له یۆنان،که قورساییه‌که‌ی 70 ته‌ن و به‌رزاییه‌که‌ی 40 مه‌تر بوو ،به درێژایی 56 ساڵ چاودێری ئه‌و به‌نده‌ره‌ی کرد ، که له ساڵی 292-280 پێش زایینی دروستکرا و له ساڵی 224 پ.ز. ڕوخا. 2-شوێنی گۆڕه‌که‌ی (ماوسۆلۆس)له هالیکامۆسۆس- توركیایی ئێستا- ،که له ساڵی 360 ی پێش زایینی داوای دروستکردنی گۆڕێکی کرد ، که به‌رزاییه‌که‌ی نزیکه‌ی خانووییه‌کی 15 قاتی ده‌بوو، ئه‌مه‌ش له 325 ی پێش زایینی دروستکرا ، به‌ڵام پێش ته‌واو بوونی مرد. ئه‌مه‌ش ئێستا به ته‌واوی ڕوخاوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا تورك هه‌ر نه‌بووه. 3- بورجی ڕوناکی له دوورگه‌ی فارۆس له لای شاری ئه‌سکه‌نده‌رییه‌ی میسر ، که ساڵی 300 ی پێش زایینی دروستکراوه‌و یه‌کێکه له هه‌ره شاکارترین کاری ئه‌ندازیاری له مێژووی مرۆڤدا ، به‌رزاییه‌که‌ی 120 م بووه و شه‌وان ئاگری تێداکراوه‌ته‌وه و له دووری 50 کم دیار بووه، به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌ییه‌ك له ساڵی 1375 زایینی ڕووخاندی. 4- باخچه هه‌ڵواسراوه‌که‌ی سه‌میره‌مس له بابل ، که ئه‌که‌وێته عێراقی ئێستاوه ، کاتی دروستکردنی نادیاره و ئێستا به‌ته‌واوی له ناوچووه. 5- په‌رستگای ئارتامیس له ئیفه‌سوس ( تورکیا) ، که له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایینی دروستکراوه و پێوانه‌که‌ی 73 جار به 141 و 127 پایه(کۆڵه‌که) هه‌بوو. له ساڵی 262 ی زایینی له ناو چوو. 6- په‌یکه‌ره‌که‌ی( فیدیاس) له ئۆلۆمپیا ی یۆنان که 15 م به‌رز بوو ، که له ته‌خته دروستکرابوو و به ئاڵتون و به‌ردی به نرخ داپۆشرابوو . 7- ئه‌هرامه‌کانی (پیرامید) میسر ، ئه‌مانه‌ش یه‌کێکن له کۆنترین پاشماوه سه‌رسوڕمێنه‌ره‌کانی جیهان که تا ئێستا ماون و له ساڵانی 2590 پ.ز تا 2470 پێش زایینی دروستکراون. درێژاییه‌که‌یان 230 م و به‌رزییه‌که‌یان 146 م ، که له دوایی دیواره‌که‌ی( چین)ه‌وه به دووه‌م گه‌وره‌ترین پڕۆژه ده‌ژمێررێت له جیهاندا. 8- دوا پاشماوه سه‌رسوڕمینه‌که‌ی جیهان ، که ڕۆژ به ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نیشانی گه‌لانی سه‌ر ڕووی زه‌مین ده‌دات و بێ ئابڕوانه‌شانازی پێوه ده‌که‌ن و ڕابووردووی خۆیان بیر چۆته‌وه و لووت به‌رزییان پێوه دیاره،جیاوازی ئه‌م پاشماوه کۆنه له گه‌ڵ ئه‌وانی تر ، ڕوخسارییان هه‌رچه‌نده کۆنه،هه‌ر به تازه‌یی ماوه‌نه‌ته‌وه ، له‌وانه‌یه په‌له‌ت بێت بیزانیت ،ئه‌مانه چین !!!!!!!ئه‌مانه دوو تیره‌ی گه‌ڕۆکی کۆچه‌ری(قه‌ره‌ج) که ناوییان (ئاق قۆیلنۆ و قه‌ره قۆینلۆ)که له سه‌ده‌کانی 11ی زایینی(1071 ز) ،چاره‌نووس، گه‌یاندینێ ئاسیایی بچوك و به‌خت یاوه‌رییان بوو ، توانیان له‌وێ نیشته‌جێ بن و به دڕنده‌یی خۆیان خاکی چه‌ند میلله‌تێکی تر داگیر بکه‌ن و وورده وورده ئیمپڕاتۆرێك بۆ خۆیان دروست بکه‌ن. تا له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م ئیمپڕاتۆره‌که‌یان له ناو چوو. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی خۆیان میوانن له سه‌ر ئه‌و خاکه داگیرکراوه ، به ناو کۆمارێکی مۆدێرنی دیموکراتخواز یان دروست کردووه و بڕوایان به ئازادیی هه‌یه ، که‌چی له سه‌ده‌ی 21 ی زاینی‌دا دژی بوونی نه‌ته‌وه‌ییه‌کی ڕه‌سه‌نی وه‌ك کوردن و له‌سه‌رده‌می گلۆبالیزمدا دژی به‌کارهێنانی زمانی کوردین و به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ناوچه کوردنیشینه‌کان و ته‌نانه‌ت ساییتی ئینته‌رنێت هاك ده‌که‌ن و له ووشه‌ی کورد‌و کوردستان ده‌ترسن و به ده‌یان هه‌زار سه‌رباز کۆ ده‌که‌نه‌وه به‌ناوی له ناوبردنی پ.پ.ك ده‌یانه‌وێت به‌شه ڕزگارکراوه‌که‌ی باشووری کوردستان‌مان لێ تێك بده‌ن ، نیگەرانن بە بەرەو پێشچوونی بارودۆخی ئێستای كوردستان و بەهەڕەشەی گەورەی دەزانن بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی خۆیان و حەزییان بە مانەوەی كوردانە بە دواكەوتووی و نەزانین . له‌وه ده‌چێت مێشکی پوچه‌ڵی سوپا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانیان ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ بێت و هیچ وانه‌یه‌کیان وه‌رنه‌گرتبێت له میژووه‌وه ، که ده‌نگی زوڵالی ئازادی کورد به‌وان کپ ناکرێت و کوردستانیان لێ ده‌بێته گۆڕستان . ئا ئه‌مه‌یه هه‌شته‌مین پاشماوه سه‌رسوڕمێنه‌ره‌که‌ی جیهان که جێی شه‌رمه‌زارییانه .
Kardo961@yahoo.de
|