٦\٣\٢٠٢٤
٨ی ئادار پیرۆزە.

خوناو سمایل
هەشتی
ئادار پیرۆزە له هەموو ژنيك كه دايكيكى ميهرەبانه، ئەو دايكانەی دەزانن
منداڵ پەروەردە بکەن! ئەو ژنانەی بەرامبەر سەختیی ژيان كۆڵنادەن و هێز
له بێهێزیی دروستدەکەن.. ئەو ئافرەتانەی فەرهەنگی دواكەوتووی توندوتیژ
و دەسەڵاتی بەزۆر سەپێنراو رەتدەکەنەوە و ناکەونە داو و تەڵەی دەست و
قامە درێژە بێ ویژدانەکانی سەردەم، بگرە بە پێچەوانەوە بەرامبەریشی
دەوەستنەوە. دەستخۆشیی و پیرۆزبایی لۆ مرۆڤانێکە کە لۆ یەکسانییەکان و
ئازادییەکان لە کۆششدان. لەو ژنەی کە رەنجدەدا بۆ تێگەیشتن و
شیکردنەوەی ژنبوونی خۆی، هەروا سروشتی خۆی دەپارێزێ و دەیکاتە شانازیی
و ناسنامەی بوونی خۆی. لە مرۆڤی دڵسۆز و هەست و ویژدان زیندوو و خاوێن
پیرۆز بێ. لەو مێینەیەی کە جیاوازە، کۆپی مێینەیەك نییە کە دەستکردی
دەسەڵاتی سەرمایەدار و هێزی چەوسێنەر و داردەستی دەسەڵاتدارانە و وەك
بووکەڵە یاریی خۆیانی پێ دەکەن. پیرۆزە لەو دایكانەی لە ئارامیی و
گەورەیی کانی دڵە پاکەکانیان هەموو جۆرە خەمێك کپ دەکەن و تێکڕای
برینەکان ساڕێژ دەکەن.
ماڵپهڕی خوناو
سمایل
|