هه‌شتی مارس مارشێک بۆ هه‌ڵپێچانی ئاپارتایدی جنسی له کوردستان!
حه‌مه‌غه‌فور
ئه‌م 8هه‌شتی مارسه‌ی دادێ، واته له‌و کاته‌وه‌ی که ئه‌م یاده وه‌کو ڕۆژی جیهانیی ژن ڕاگه‌یه‌نراوه تا به ئه‌مڕۆ، سه‌د ساڵ به‌سه‌ر خه‌بات‌و تێکۆشانی مرۆڤایه‌تی‌دا تێئه‌په‌ڕێ، بۆ سڕینه‌وه‌و هه‌ڵپێچانی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی‌و له‌پێناو به‌رپاکردنی یه‌کسانی له‌نێوان ژن‌و پیاودا. 8هه‌شتی مارس یه‌کێکه له گرنگترین‌و گه‌وره‌ترین ڕۆژه‌کانی مێژووی خه‌باتی کۆمه‌ڵگاکانی مرۆڤایه‌تی بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی‌و تووڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر به دیارده‌ی ئاپارتایدی جنسی‌و مه‌یل‌و ئاره‌زووی قووڵی ئینسانه‌کان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌و وه‌لانانی هه‌ڵاواردن‌و چه‌وسانه‌وه‌و توندوتیژی له دژی ژنان‌و به‌رقه‌رارکردنی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان ژنان‌و پیاوان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له به‌شی هه‌ره زۆری جیهان، به‌تایبه‌تی له ووڵاتانی دواکه‌وتوو و موتوربه‌کراو به کۆنه‌په‌رستی‌و فاشیزمی ئیسلامی‌دا، هێشتا ژنان به وه‌حشیانه‌ترین شێواز ده‌رگیری زوڵم‌و سته‌می ڕه‌گه‌زین‌و به سه‌ختی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی‌و چه‌وسانه‌وه ده‌بنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ یه‌کسانی واقعی‌دا نێوانیان ئێجگار زۆره. له شارستانی‌ترین کۆمه‌ڵگاکانی دنیادا هێشتا ئه‌و یه‌کسانییه حقوقیه‌ش که هه‌یه له‌نێوان ژن‌و پیاودا به جوداسازی له کرێی ژن له‌گه‌ڵ پیاودا له به‌رامبه‌ر کاری یه‌کساندا، وه چه‌ندین شێوازی تری هه‌ڵاواردن‌و په‌یڕه‌وکردنی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژنان، ده‌خرێته‌ژێرپێوه. له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا بێکاری‌و بێمافی، وه‌یا کرێی نزم پێش له هه‌ر که‌سێک یه‌خه‌ی ژنان ده‌گرێت. جێگاوڕێگای نایه‌کسان‌و نزمتری ژنان له‌چاو پیاوان‌دا له جیهانی ئه‌مڕۆدا، به‌ر له هه‌ر شتێک ماکی نایه‌کسانی ئابووری نێوان ژن‌و پیاوه له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری‌داو نیشانه‌ی ناعه‌داله‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رتاپاگیره له‌م سیسته‌مه‌دا که له‌سه‌ر بنچینه‌ی جیاوازی جنسی ئینسانه‌کانی دابه‌شکردووه‌و خستوونیه‌ته به‌رامبه‌ر یه‌کترییه‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی باسکرا، له کوردستانی عێراق وه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کوردی‌دا، ئێمه شاهیدی یه‌ک جینۆسایدی ئاشکراو یه‌ک کۆمه‌ڵکوژی شێنه‌یی‌و به‌رده‌وامین که له 17حه‌ڤده ساڵی ڕابردوودا چاره‌نووسی ژنانی کوردستان، واته نیوه‌ی ئینسانه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ی نه‌خشاندووه. کولتوور‌و فه‌رهه‌نگی ناسیونالیستی، داب‌و نه‌ریت‌و ڕه‌سم‌و عاده‌تی کورده‌واری دواکه‌وتووانه، له چه‌شنی ڕه‌گه‌زپه‌رستی، پیاوسالاری، نامووسپه‌رستی‌و ئه‌خلاقیاتی عه‌شیره‌یی، ڕه‌سم‌و کولتووری خێڵه‌کی، له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی بایۆلۆژی‌و ئینسانیی ژنان‌دا ناکۆک‌و نامۆیه‌و له ڕه‌گ‌وڕیشه‌وه هه‌موویان له یه‌کسانی ژن‌و پیاو تۆقیون.
مه‌وداو قه‌واره‌ی کۆن‌و ته‌نگی ڕوئیاو تێفکرینی سیاسی‌و ئه‌خلاقی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی‌و ئیسلام به گشتی‌و ئیسلامی سیاسی به‌تایبه‌تی بۆ ئینسان، بۆ به‌هاو حورمه‌تی ئینسانی تاک، بۆ په‌یوه‌ندی سروشتی‌و ئازادانه‌ی نێوان تاکه‌کان، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندی ژنان‌و پیاوان وه‌کو ڕه‌گه‌زی نێر‌و ڕه‌گه‌زی مێ، ڕه‌وتی ئاسایی مێژووی کۆمه‌ڵگای کوردستانی ئیفلیج کردووه‌و به توندی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه کۆنه‌کاندا شه‌ته‌کی داوه. ناسیونالیزم‌و ئیسلام، هه‌م وه‌کو دوو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌م وه‌کو دوو دیدگا‌و دوو ئایدیۆلۆژیای داخراو که ئاوێنه‌ی باڵانوێنی پڕاوپڕی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی بۆرژوازی کوردستانن، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ جیاوازی له شێوازی خۆسه‌پاندنیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، له ته‌ماشاکردن‌و تێگه‌شتنیان بۆ کۆمه‌ڵگاو موقه‌ده‌ساته‌کان، بۆ مافی مرۆڤ‌و پێناسه‌ی ئینسان هاوشێوه‌و خزمن‌و له دۆخی وه‌کو ئه‌مڕۆی کوردستانیشدا یه‌ک ته‌واوکه‌ری ئه‌وی تره. تێڕوانین‌و تێگه‌یشتنی ئه‌م بزووتنه‌وانه بۆ خودی ئینسان بۆ ئایینده‌ی تاک‌و کۆمه‌ڵگا وه بۆ خودی چاره‌نووسی سیاسی‌و ئه‌خلاقی وه‌کو سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌کو له کارنامه‌ی تائێستایاندا نیشانیانداوه، ئینسان به‌لایانه‌وه بوونه‌وه‌رێکه له سروشته‌وه په‌یدابووه کاربکات‌و به‌رهه‌مبهێنێ‌و ڕه‌نج‌و شیله‌ی گیانیان ببێته مایه‌ی سه‌روه‌ت‌و سامان‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، وه ببێته هۆی سواربوونی سوڵتان‌و هه‌یبه‌تی فیرعه‌ونه‌کانی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر سه‌ری خۆیانه‌وه. ئه‌وه ژنان له فه‌رهه‌نگ‌و تێفکرینی ئه‌مانه‌دا جگه له ئامێرێک بۆ مناڵ‌بوون‌و کاری بێ به‌رامبه‌ری ماڵداری‌و حه‌وانه‌وه‌ی پیاوان بۆ دووباره چوونه‌وه سه‌ر کار‌و هۆیه‌ک بۆ هه‌وه‌سبازی جنسیی پیاوان هیچی تر نییه. به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداریش له کوردستان له‌م بڕگه مێژووییه‌دا ئه‌وه ده‌خوازێ که بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌دا، سوود له‌م نه‌ریته پیس‌و پرتووکاوه کۆنه‌ی سه‌رده‌مه کۆنه‌کان، یانی نه‌ریتی هه‌ڵاواردن‌و جوداسازی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز، وه‌ربگرێ‌و ته‌فره‌قه‌و دوژمنایه‌تی له‌نێوان ژنان‌و پیاوان‌دا وه‌کو خۆی بهێڵێته‌وه‌و به‌ناوی کوتوورو فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌و کورده‌وارییه‌وه جیاوازی قووڵی ڕه‌گه‌زی نێوانیان پاساوبدا هه‌تا بره‌وبدات به کۆنترۆڵکردنی موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگا.
جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی به گوێره‌ی پێناسه‌که‌ی ناتوانێ ئیدیعای ئه‌وه بکات که هێزێکه بڕوای به یه‌کسانی نێوان ژن‌و پیاو هه‌یه‌و له‌پێناوی ئازادی ژنان‌و خه‌مڵاندنی مافه ئینسانییه‌کانی ژنان‌دا کارێکی له‌ده‌ست دێت! ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خۆی زۆرترین قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی له پله دوویی ژنان‌و هه‌ڵاواردنیان ده‌بات، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکه خۆی ڕیشه‌و بنه‌مای جینۆسایندکردنی ژنانه. نیوه‌ی ئینسانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان، واته ژنان به‌بێ کرێ‌و به‌بێ هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ک ڕۆژانه زیاتر له 12دوازده سه‌عات کاری پڕوکێنه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌و دام‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن‌و وه‌شاندنی خورافاتی قه‌ومپه‌رستی‌و کۆنه‌په‌رستیی ئیسلامیان ده‌سیانداوه‌ته بڕێک جموجووڵ به‌ناوی وه‌ستانه‌وه، یاخود له‌ناوبردنی توندوتیژی دژی ژنان، کاردانه‌وه‌ی ئیحراجبوونێکی گه‌وره‌ی ئه‌وانه که له‌ژێر گوشارێکی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگایبه‌خشی ژنان‌دا مه‌جبوری بوون. جوووڵانه‌وه‌یه‌ک که به‌شێکه له بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی فراوانتر، واته به‌شێکه له جووڵانه‌وه‌ی ئازادی‌و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگای کوردستان‌دا.
ئه‌و جووڵانه‌وه ڕزگاریبه‌خشه‌و خه‌بات‌و تێکۆشانی ئازادیخوازان‌و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی ژنان‌و ده‌یان‌و سه‌دان هه‌ڵسووڕاوی ژنان‌و مه‌یدانی دیفاع له ماف‌و یه‌کسانی نێوان ژن‌و پیاو ئه‌گه‌ر له 8هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ‌دا، یانی له ڕۆژی جیهانی ژنان‌دا ته‌کانێک به‌خۆی بدات، به‌ته‌نها مه‌راسیمی گه‌وره‌و شکۆداری ڕۆژی هه‌شتی مارس له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌و دام‌و ده‌زگاکانی حیزبی‌و حکومی‌و ناحکومیدا به‌رپابکه‌ن، وه داوای ڕاگرتنی ده‌سبه‌جێی هه‌موو جۆره ده‌سدرێژی‌و توندوتیژی‌و سووکایه‌تییه‌ک به‌ژنان به‌رزکه‌نه‌وه‌و هه‌موو ژنان‌و پیاوانی ئازاده به گه‌رمی به‌شداری تێدابکه‌ن، ده‌توانن هه‌نگاوێکی گه‌وره له ڕاستای کۆتاییهێنان به ئاپارتایدی جنسی ژنان بهاون. به‌م هه‌نگاوه سه‌نگه‌رێکی قایم له به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستانی نامووسپه‌رست‌و پیاوسالار‌و ژنکوژدا لێئه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و به‌هه‌ق ناسیونالیزمی کوردی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی گه‌ره‌کیه‌تی توندوتیژی دژی ژنان کۆتایی پێ‌بێت، با ڕێگابکاته‌وه بۆ هه‌ڵسووڕاوانی ژنان‌و ڕێکخراوه‌کانیان‌و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان‌و پیاوان وه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان بخاته ئیختیارینه‌وه هه‌تا که‌مپینی سازکردنی مه‌راسیمه‌کانی 8هه‌شتی مارس بده‌ن به‌گویی ژنان‌و پیاوانی کوردستان‌و کۆمه‌ڵگادا، بزانن چۆن ئه‌کسه‌رییه‌تی هه‌ره گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان له قووڵایی دڵیانه‌وه تامه‌زرۆی کۆتاییهاتنن به ئه‌نفالکردنی ژنان‌و خوازیاری یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان ژن‌و پیاون. با ئاڵای بژی 8هه‌شتی مارس ئه‌مساڵ له کوردستان شه‌کاوه‌بێت!
1ی مارسی 2008
|