٥\٣\٢٠١١
هه‌شتی مارس و
هیوا و هه‌وڵ و ئه‌رکه‌کانمان.

سه‌رگوڵ
هه‌روه‌ک له لای هه‌مووان ئاشکرایه رۆژی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانیی
نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانه. ساڵی 1857 و له‌وه‌ها رۆژێکدا بوو که ژنانی
کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و پێشڕه‌و له کارخانه‌کانی قوماش له نیۆیۆرک
رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خوازیاری چوونه‌سه‌رێی حه‌قده‌سته‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی
سه‌عاته‌کانی کار کردن و باشترکردنی بارودۆخی ناله‌باری کار بوون. به‌ڵام
بیرۆکه‌ی دانانی رۆژێک به ناوی رۆژی ژن، بۆ یه‌که‌م جار له
خۆپیشاندانێک له 23ی مانگی فێبریواری ساڵی 1909 هه‌ر له نیۆیۆرک گه‌ڵاڵه
کرا که له‌و خۆپیشاندانه‌دا زیاتر له دوو هه‌زار ژن به‌شدار بوون و
خوازیاری ئه‌وه بوون که هه‌موو ساڵێک دوایین یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی
فێبریواری خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری له ئامریکا به بۆنه‌ی رۆژی ژنه‌وه
به‌ڕێوه بچێت. له ساڵی 1910دا و له دووهه‌مین کۆنفڕانسی ژنانی
سۆسیالیست‌دا به رێبه‌رایه‌تی کلارا زتکین، پرسی دیاریکردنی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی
ژنان تاوتوێ کرا و له‌و کۆنفڕانسه‌دا 19ی مانگی مارسی وه‌کو یه‌که‌مین
مراسیمی رۆژی ژن دیاری کرا. ساڵی 1913 ده‌بیرخانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
ژنان که ئه‌ویش یه‌کێک له دامه‌زراوه‌کانی ئه‌نترناسیۆناڵی
سۆسیالیستی دووهه‌م بوو، به مه‌به‌ستی رێزگرتن له خه‌باتی ژنانی
کرێکاری ئه‌مریکا، هه‌شتی مارسی وه‌کو رۆژی جیهانیی ژن دیاری کرد و هه‌ر
له‌و ساڵه‌دا ژنانی شۆڕشگێڕ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا و له روسیه‌ش،
به خۆپیشاندان و به‌ڕێوه‌بردنی میتینگ رێزیان له هه‌شتی مارس گرت.
ساڵی 1921 کۆنفڕانسی ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵی سێهه‌م له مسکۆ به‌ڕێوه‌چوو،
له‌و کۆنفڕانسه‌دا بوو که رۆژی هه‌شتی مارس وه‌کو رۆژی جیهانیی ژن په‌سند
کرا و سه‌ره‌نجام له ساڵی 1975دا رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
هه‌شتی مارسی وه‌کو "رۆژی جیهانیی ژن" به فه‌رمی په‌سند کرد.
هه‌شتی مارس له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندنیه‌وه زۆرتر به خه‌باتی چه‌پ
و کۆمۆنیستیه‌وه گرێ درابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه ده‌بینین زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
ژنانی هه‌موو جیهان به یه‌که‌وه یادی وه‌ها رۆژێک ده‌که‌نه‌وه و
پێداگری له سه‌ر وه‌دیهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه و
رۆژی هه‌شتی مارسیش وه‌ک هه‌موو رۆژه سیمبولیه‌کانی تر رۆژی پێداگرییه
له سه‌ر وه‌دیهێنانی مافه ره‌واکانی ژنان و ئازادی و یه‌کسانی بۆ هه‌ردوو
ره‌گه‌زی نێر و مێ.
هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی پێش خۆمان شایه‌تی ئه‌وه‌ن که کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی ناتوانێ به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتوو و بێ گرفت بێت به بێ به‌شداریی
کردن و هاوڕابوون و هاوکاریی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ. به‌ڵام
به داخه‌وه تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت دابونه‌ریتی باوی ناو کۆمه‌ڵگای
پیاوسالاری و به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئایین و ده‌سه‌ڵات لێک
جیا نه‌کراونه‌ته‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کار و ماف و ده‌سه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندیی
نێرینه‌دا (پیاو) خۆیان ده‌رده‌خه‌ن چونکه له‌و جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا
جۆره‌ها رێگا و شوێن ده‌گیرێنه به‌ر بۆ که‌متر ده‌ستگیربوونی هه‌لی
کار و خۆسه‌لماندن که لێره‌دایه زۆرکه‌س پێیانوایه که نه‌خێر ئه‌و
تواناییانه‌ی که له پیاوێکدا هه‌یه له ژناندا که‌متره که ئه‌مه‌ش
به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سه‌لماندنی زانستییه.
به رای من ژنانی کرێکار و که‌م داهات دووجار دووچاری چه‌وساندنه‌وه
ده‌بنه‌وه: یه‌کێکیان له به‌ر ئه‌وه‌ی له بواری ئابوورییه‌وه خاوه‌نی
سه‌ربه‌خۆیی خۆیان نین و دووهه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی
ئه‌وان پیاو حوکمی به‌سه‌ردا ده‌کات و به دڵنیاییه‌وه له‌م بواره‌شدا
پشکی چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌ر ده‌که‌وێت. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستییه‌مان
له‌بیر نه‌چێت که ئێمه‌ی ژن نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌ستبه‌رداری
مافه ره‌واکانی خۆمان بین و هه‌رده‌م یه‌کسانبوون له گه‌ڵ پیاو له
راپه‌ڕاندنی هه‌موو کاروبارێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا
دروشمی سه‌ره‌کیمان بێت، چونکه به هه‌ر راده‌یه‌ک له که‌متر به‌شداربوونی
ئێمه‌ی ژن له بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش
به‌شدارنه‌بوونمان ده‌بێته هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رخستنی تواناکانی
ژنان و سه‌پاندن و کاریگه‌ری خستنه‌ڕووی بڕواکانمان له سه‌ر ئاستی
کۆمه‌ڵگادا چونکه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی که هه‌ن و ده‌رده‌چن راسته‌وخۆ
کاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر چۆنیه‌تی ژیان و داهاتووی ئێمه‌ی ژن و هه‌موو
مرۆڤایه‌تیش.
تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت له کۆمه‌ڵگا پیاومه‌زنیه‌کاندا زۆر به
ئاشکرا ئه‌و ناهاوتاییه‌ی له نێوان ژن و پیاودا دروست کراوه هه‌ستی
پێده‌کرێت به‌وه‌ی بۆ نمونه: هه‌رده‌م واده‌بیندرێت که پیاو به‌رهه‌مهێنه‌ری
سه‌ره‌کییه و نان په‌یدا که‌ری بنه‌ماڵه‌یه چونکه له راستیدا ئه‌و
پانتاییه‌ی بۆ نێرینه‌یه‌ک ره‌خسێندراوه بۆ ده‌ستکه‌وتنی هه‌لی
کارکردن، بۆ ژنان ئه‌م هه‌له زۆر لاوازتر ده‌رده‌که‌وێت بۆیه ژن
زۆرتر وه‌ک به‌کارهێنه‌رێک سه‌یر ده‌کرێت له‌ناو خێزاندا ئه‌مه به‌بێ
له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که ژنانی ماڵدار له نێو خێزانه‌کانیاندا
پێی هه‌ڵده‌ستن وه‌ک هه‌موو کاروباره‌کانی ناو ماڵ و نانه‌وه‌ی وه‌چه‌ی
زیاتر و گه‌وره‌کردن و پێگه‌یاندنیان. به‌ڵام دیسانیش پیاو باڵاده‌سته
له ده‌رکردن و بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌موو کاروباره سه‌ره‌کییه‌کانی ناو
خێزان بۆ نمونه مافی جیابوونه‌وه تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت هه‌ر له
ژێر ده‌ستی پیاوانه به بێ ئه‌وه‌ی مافی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له‌به‌رچاو
بگیرێ و بزاندرێ که ژنیش وه‌ک پیاو مرۆڤه و ئامراز نییه تاوه‌کو
بتوانرێ پاوان بکرێ که ئه‌مه‌ش ته‌واو بڕیارێکی تاکڕاییه.
لێره‌دا ناکرێ به گشتی چاوپۆشی له به‌شداریی ژنان له کاروبار و
بڕیاره‌کاندا بکرێت به‌ڵام زۆرجار ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی
و پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت که ئه‌مه‌ش به قازانجی
بارودۆخی ژنان نییه چونکه به زۆری لێره‌دا ئه‌و ژنانه‌ی که بواری
خوێندن و خۆڕۆشنبیرکردنیان هه‌بووه له کۆمه‌ڵگادا ئه‌توانن نزیک ببنه‌وه
له‌مجۆره ده‌سه‌ڵاتانه.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌وڵبدرێ ئه‌و
کێشه و گرفتانه‌ی ژنان له ریشه‌ی ئه‌سڵیه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ و ژنانی
کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و ماڵداریش هان بدرێن بۆ زیاتر به‌شداربوونیان له
بونیاتنانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا. ئه‌گه‌ر وایه پێویسته ئێمه‌ی ژن
زۆر لێبڕاوانه هه‌ر که‌س له ئاست خۆمانه‌وه هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه
گه‌ڕ بۆ به‌شداری پێکردنی زۆرتری ژنان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیدا به تایبه‌تی له بواری ده‌رکردنی بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کان،
چونکه گرنگ ئه‌وه نییه که ژماره‌ی به‌شداربوونی ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا
چه‌نده به‌ڵکو گرنگ جۆری راده و تێگه‌یشتنی ئه‌و ژنانه‌یه له کێشه
و گرفته‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگا به گشتی.
ئێمه‌ی ژن هیچکاتێک نابێ پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ستاو له جێی خۆیدا بین،
ئه‌بێ هه‌رده‌م و هه‌رده‌م بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر هه‌وڵبده‌ین.
پێویسته زۆر به جیددی کار بکرێت بۆ تێکه‌ڵکردنی ئه‌و رێکخراوانه‌ی که
ژنان له ئاستێکی به‌رزدا کاریان تێدا ده‌که‌ن له گه‌ڵ ئه‌و
رێکخراوانه‌ی که له سه‌ر بنه‌مای هاوته‌ریب بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی کار
ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی چینی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ش بێنه گۆڕه‌پانی
کاری به‌کرده‌وه و گۆڕانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیری لێ بکه‌وێته‌وه. ده‌بێ
ئه‌وه‌نده بوار هه‌بێ بۆ ژنانی کرێکار و چینی چه‌وساوه و هه‌ژار که
نه ته‌نیا به هه‌بوونی رێکخراوێک که ره‌نگه ته‌نیا هاوکار بن له
یارمه‌تیدانی کێشه سه‌رپێییه‌کانی ژیانی رۆژانه به‌گشتی رازی بن، به‌ڵکو
ده‌بێ زیاتر پێداگری بکرێت له سه‌ر هاوته‌ریب بوونی هه‌ردوو ره‌گه‌ز.
ئه‌وه‌ی له ئه‌مڕۆدا زۆر گرنگه و پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بکرێته‌وه،
پێویستیی هاوخه‌باتیی ژنان له گه‌ڵ رێکخراوه کرێکارییه یه‌کسانیخوازه‌کانه
چونکه ئه‌گه‌ر بێنین چاوێک بۆ نمونه به‌سه‌ر وڵاتانی پێشکه‌وتووی
پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داریدا بخشێنینه‌وه ده‌بینین له زۆربه‌ی ئه‌م
وڵاتانه‌دا له گه‌ڵ پێشوه‌چوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ئه‌و نیزامه
ناچار بووه دان به هه‌ندێک مافی ره‌وای ژنانیشدا بنێت ئه‌مه بۆ
پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ نمونه خوێندن و کار کردن له ده‌ره‌وه‌ی
ماڵ و به‌شداربوون له پۆسته‌کانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدا. له هه‌مانکاتدا
ئه‌گه‌ر به چاوێکی وردبینانه‌تره‌وه سه‌یر بکه‌ین ده‌بینین که
هێشتاش زۆرن ئه‌و جیاوازیانه‌ی که له نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ دا به‌رجه‌سته
ده‌بنه‌وه. به‌ڵام من لێره‌دا ده‌مهه‌وێت جیاوازیه‌کی تا راده‌یه‌ک سه‌ره‌کی
و سه‌ره‌تایی بخه‌مه روو له نێوان ماف و داخوازیه‌کانی ژنانی وڵاتانی
پێشکه‌وتوو له رووی ئابوورییه‌وه له گه‌ڵ وڵاتانی دواکه‌وتوو. له
وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی ئابووریدا ئێستا ئیتر ژنان زیاتر هه‌وڵده‌ده‌ن
که بتوانن له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا هاوشانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان
واته پیاوان بن به‌ڵام له وڵاتانی دواکه‌وتووی ئابووری هێشتا به
داخه‌وه ژنان ده‌بێ له هه‌وڵی ئه‌وه دابن که له زیندانی چێشتخانه‌کانیان
بێنه ده‌ره‌وه. له کێشه زه‌قه‌کانی ناو ئه‌وجۆره کۆمه‌ڵگایانه که
به‌رده‌وام روبه‌ڕوی ژنان ده‌بنه‌وه ده‌توانین ئاماژه به: به‌زۆر
به‌شوودان و هه‌بوونی چه‌ند هاوسه‌ری و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی
و کوشتنی ژنان له ژێر په‌رده‌ی پاراستنی ناموس دا بکه‌ین و به راستی
جێگه‌ی داخه که هێشتاش پیاوان شانازی به پیاوسالاربوونی خۆیانه‌وه
ده‌که‌ن. هه‌ر به‌و هۆیانه‌وه ئێمه ده‌بینین و ده‌بیستین که رۆژانه
هێشتاش ژنان له پێناو به‌ده‌ست هێنانی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانیان له
لایه‌ن که‌سانی تره‌وه به‌داخه‌وه ده‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری بێبه‌زه‌ییانه
و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئازار و ئه‌زیه‌ت ده‌درێن و زۆر جاریش تا راده‌ی
له‌ناوچوون ده‌ڕۆن.
من ده‌مهه‌وێ له کۆتاییدا ئه‌وه دووپات که‌مه‌وه که نابێ له‌بیرمان
بچێت که هه‌شتی مارس ده‌رئه‌نجام و ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌باتی ئه‌و ژنانه
بوو که له گیان و ژیانی خۆیان خۆش بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و
یه‌کسانی بۆ هه‌مووان. هه‌شتی مارس و تێکۆشانی ژنانی کرێکار و پێشڕه‌و
هه‌رده‌م به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه و هه‌رده‌م هانده‌ر و پاڵنه‌ری نه‌وه‌کانی
دوای خۆیه‌تی بۆ هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه ئابووری و سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له کۆمه‌ڵگادا. هه‌ربۆیه ئێمه‌ی ژن پێویستیمان به
دووباره خۆ رێکخستنه‌وه و به رێکخراوکردن و وشیاری ته‌واو هه‌یه بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له دژی ئه‌و بێمافیانه‌ی که ده‌رهه‌ق به ژن
و هه‌موو ئینسانێکی ئازادیخواز له هه‌موو جیهان ده‌کرێت.
سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز.
به‌رز و به‌ڕێز بێت رۆژی هه‌شتی مارس.
wsu_57@yahoo.com
|