١٣\٣\٢٠١١
هه‌شتی
مارس.. رۆژێک بۆ به مێینه‌کردنی ئاهه‌نگه‌کان!

که‌ژاڵ ئیسماعیل
گه‌رچی بۆ ته‌نها جارێک به‌شداریم نه‌کردووه
له هیچ ئاهه‌نگێکی تایبه‌ت به ساڵیادی ڕۆژی ژنانی جیهان که رێکه‌وتی ٨
ی مارسی هه‌موو ساڵێکه ، خودی به‌شداری نه‌کردنم له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه‌بێت
که ته‌نها چه‌ن کاتژمێرێکه و کۆتایی دێت ، چه‌ن ساتێک گه‌ڕانه به‌ناو
غه‌م و ئازاره‌کانی ژن‌دا ، گه‌ران به‌نیو لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی مێینه‌دا
، هه‌رچی له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌کرێت ، ئه‌نووسرێت ، نمایش ئه‌کرێت ، ته‌نها
ڕاهاتنێکه له‌سه‌ر شته باوه‌کان ، ئاخر مرۆڤ واراهاتووه له‌سه‌ر هه‌ر
ڕووداویک یان یاده‌وه‌رییه‌ک کۆمێنتی خۆی ئه‌نووسێت ، گرنگ نییه چی ئه‌نووسێت
گرنگ ئه‌وه‌یه راسته یان ته‌نها ڕۆیشتنێکی خێرایه به‌سه‌ر ئه‌و ساته‌دا
و له‌کۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌رکێکه که ئه‌بێت ئه‌نجام بدرێت !؟
ئه‌وی به‌لای منه‌وه جێی سه‌رنجه ، ساڵانێکی زۆره له‌و هه‌فته‌یه‌دا
واته ئه‌و هه‌فته‌یه که ئاهه‌نگ و مه‌راسیمه تایبه‌ته‌کان به ڕۆژی ژن
ئه‌نجام ئه‌درێت له‌ته‌واوی دنیادا ، هه‌زاران ووتار و شیعر ئه‌نووسرێن
، کۆرو کۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان ساز ئه‌کرێت ، که‌چی هێشتا ووتارێک
نییه پراوپڕ موژده به‌خش بێت به‌وه‌ی ژن ته‌واوی مافه‌کانی ده‌سته‌به‌ر
کردووه ، گله‌یی له‌نه‌بوونی پێگه‌ی ژن له ته‌واوی موئه‌سه‌ساته ئیداری
و حکومی و سیاسییه‌کاندا سه‌ردێڕی هه‌واڵ و زۆرینه‌ی ووتاره‌کانی ئه‌و
ڕۆژه‌ن ، ئاخر خۆ ئه‌شبێ وابێت به‌ده‌لیلی بوونی ئه‌و هه‌موو نابه‌رابه‌رییه‌ی
به‌رابه‌ر ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌کرێت له‌ته‌واوی دنیادا ، مه‌خابین ، خۆ وه‌نه‌بێت
ژنانی ووڵاته پیشکه‌وتووه‌کان حاڵیان باشتر بێت ! له‌وانه‌یه ئازادییه‌کی
ڕه‌هایان بۆ ده‌سته‌به‌ر کرابێت به‌ڵام وه‌ک ئینسان له‌زۆر لایه‌نی
دیکه‌وه وێرانن ، ئاخر بازرگانیکردن به جه‌سته‌ی ژن و ڕیکلامکردن و
هێنانی ژن بۆ نێوئه‌و کایه ناشرینه هێنده‌ی تر ئه‌و ئازادییه‌ی خستۆته
ژیر پرسی به‌کۆیله‌کردن له‌پێناو ده‌ستکه‌وته مادییه‌کاندا ،گه‌ر ژن
پێی وابێت خڕکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌تو سامان له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی جه‌سته‌ی
ئه‌وه‌وه ئازادییه‌ئه‌وا به هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌دا چووه ، چون
کاتێک مرۆڤ به‌ها جوانه‌کانی به‌ئینسان بوون له‌ده‌ست ئه‌دات که نه‌توانێ
ببێته خاوه‌ن موڵکایه‌تی جه‌سته‌ی خۆی .
به‌شێکی دیکه‌ی ژنانی جیهان و ژنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به‌تایبه‌تی.. باری غه‌م و ئازاره‌کانیان له‌وه قورستره له‌ڕۆژێکدا باس
بکرێت ، خراپی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری کاریگه‌ری خراپی
له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه ، به‌جۆرێک له‌پێناو دابینکردنی قوتی ڕۆژانه له‌سه‌ر
شه‌قامه‌کان سواڵ ئه‌که‌ن یان هه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌ژین ئه‌مه‌یش
وایکردووه که چاره‌نووسێکی ڕه‌ش چاوه‌ڕوانیانه ، که‌وتنه‌سه‌ر شه‌قام
ڕێگه‌ی بۆ که‌سانی بێ‌ویژدان خۆشکردووه وه‌ک ئه‌و توڕو باندانه‌ی که
بازرگانی به‌جه‌سته‌ی ژنه‌وه ئه‌که‌ن و ئه‌یانکه‌نه له‌شفرۆش ده‌ستاو
ده‌ست و ووڵاته‌و ووڵات بازرگانییان پیئه‌که‌ن ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و تاوانه
گه‌ورانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ژن ئه‌بنه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه و تاوانباری یه‌که‌مه
له لاوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌به‌ر نه‌کردنی
مافه‌کانی تاک به‌گشتی و ژن به‌تایبه‌ت .
هیچ کاریسه‌یه‌ک هێنده‌ی ئازاردان و سوکایه‌تیکردن به ئینسان قورس و
کاریگه‌ر نییه نێر بێت یان مێ ، ئه‌و هه‌موو جه‌نگ و کاولکاری و کوشتن
و ئازاردانه‌ی ئه‌مڕۆ مرۆڤه‌کان روبه‌ڕوی ئه‌بنه‌وه جگه له سووکایه‌تی
به ناسنامه‌ی مرۆڤایه‌تی هیچی دیکه نییه ، ئاخر پیاویش به‌هه‌مان شێوه‌ی
ژن هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک ئازار و کێشه‌ی گه‌وره‌ن و هه‌ر ئه‌و کیشه کۆمه‌لایه‌تی
و ئابورییانه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هه‌ره‌سهێنانی کۆمه‌ڵگه‌و
مرۆڤ به‌گشتی هه‌یه و ژنان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌من له‌نێو ئه‌و گێژاوی
ژیانه سه‌خته‌دا .
که‌وابوو ته‌واوی ئه‌و ئاهه‌نگ و مه‌راسیمانه هیچ نین له ئه‌نجامدانی
ئه‌رکێک که ئه‌بێت بکرێت ، له هه‌موو ئه‌و ئاهه‌نگ و مه‌راسیمه تایبه‌تانه‌شدا
ئاماژه به بوونی ئازاری ژن ئه‌کرێت ، دوا داخوازی و خواستی کۆتایشی به‌ئازاد
کردنی ژنه وه‌ک ئینسان و هه‌ڵگرتنی ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌و
ده‌روونی ژن . که‌وابوو دوای سه‌ده‌یه‌ک ٨ ی مارس ته‌نها ڕۆژێکه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
ده‌نگی نزای ئینسان بۆ سه‌ندنی پێناسی ئینسانێتی خۆی !
ماڵپه‌ڕی که‌ژاڵ ئیسماعیل
|