هه‌شتی مارت که‌ی هی ژنی کورده.
چیڕۆک سایه
ئه‌گه‌ر ژنانی کورد توانیان خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ڕابێنن که‌لۆمه‌ی یه‌کتر نه‌که‌ن نه‌بن به‌باعیسی تێک دانی ژیانی یه‌کتر ، ئه‌وا ده‌توانن ئه‌وانیش وه‌کو ژنانی ئه‌مریکی و ئه‌وروپی جه‌ژن و ئاهه‌نگ ساس بکه‌ن ، به‌ڵام من هه‌رچه‌ند بیر ده‌که‌مه‌وه‌ئێمه‌ی ژنان هیچمان نه‌کردوه تا خۆمان ڕزگار بکه‌ین له‌و جه‌هاله‌ته‌ی که‌تێدا قه‌تیس ماوین ، کاتێک که‌ژنان بون به‌ڕابه‌ری ژنانی تر له‌په‌رله‌مان و دام‌و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتدا دانیشتون ڕا بۆ فره‌ژنی ده‌ده‌ن و به‌زمانی ژنانی تره‌وه‌ده‌نگ ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌خۆی له‌خۆیدا کاره‌ساته‌و بێ ڕێزی کردنه‌به‌ژن ، له‌پێش هه‌مویه‌وه‌لاوازی خۆی ده‌ر ده‌بڕێ ، خۆی ئه‌وه‌نده کۆیله‌یه له‌ئاست پیاوسالاریدا و له‌پێناو کورسی و پاره‌و ده‌سه‌ڵاتدا ژنێتی خۆی دۆڕاندوه‌و کاریگه‌ریشی هه‌یه‌له‌سه‌ر هه‌زاره‌ها ژنی بێ تاوان و نه‌خوێنده‌وار، که‌یاسای فره‌ژنی بۆ داده‌ڕێژێ و په‌سه‌ندی ده‌کا ، ئه‌گه‌ر ژنه‌پێشکه‌وتوه‌کانمان وا بیر بکه‌نه‌وه ئه‌بێ ژنانی ناو ماڵ چۆن بیر بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ژن خۆی بێڕێزی به‌خۆی کرد ئه‌ی پیاو چۆن ڕێزی لێ ده‌گرێ ، ژنی کورد هه‌میشه‌ده‌ڵێن ئێمه‌مافمان نیه له‌هه‌مان کاتیش‌دا نازانێ ماف چیه‌و چۆن وه‌رده‌گیرێ ؟ ژنان له‌ناو خێزانه‌کانیان دا ده‌توانن نه‌یه‌ڵن مافیان پێ شێل بکرێ ، ژنن ده‌توانن له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا نه‌یه‌ڵن مافیان پێ شێل بکرێ ، ئه‌وه‌ماف وه‌ر گرتنه‌خۆ ماف وه‌ر گرتن مێوژو کشمیش نیه پیاو بیکاته گیرفانتانه‌وه، ئه‌و مافه‌ی که‌باسی لێ ده‌کرێ خۆت به‌ده‌ستی خۆت ده‌ی سه‌نی و به‌ده‌ستی خۆت پێشێلی ده‌که‌یت ، کاتێک له‌ناو خێزانه‌که‌تدا قسه‌یه‌کت کرد باوکت یان براکه‌ت یان هاوسه‌ره‌که‌ت ئه‌و مافه‌ی پێ نه‌دای قسه‌کانی خۆت بکه‌ی یان ڕای خۆت بڵێی کێشایان به‌ده‌متاو گوێیان لێ نه‌گرتی، ئه‌و کاته‌تۆ ده‌توانی سور بی له‌سه‌ر قسه‌ی خۆت و پییان بڵێی ئه‌وه‌ڕای منه‌ده‌بێ په‌سه‌ند بکرێ ، ئه‌گه‌ر هه‌ر گوێت لێ نه‌گیرا ئه‌وا ده‌توانی داوا له‌یاسا بکه‌ی که ڕێگا چاره‌یه‌ک بدۆزیته‌وه‌بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و گرفتانه، ژن نابێ بێ ده‌نگ بێ له‌ئاستی مافی خۆیدا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌بێ بونی خۆی بسه‌لمێنێ له‌ناو خێزاندا‌و له‌ناو کۆمه‌ڵگادا به‌رگری له‌هه‌مو شته‌ناڕه‌واکان بکات ، ئه‌وه‌ی بۆ پیاو ڕه‌وایه ده‌بێ بۆ ژنیش به‌هه‌مان شێوه‌ڕه‌وا بێ ، ده‌بێ له‌کوردستان یاسای مافی مرۆڤ هه‌بێ و چه‌سپابێ ده‌بێ شوێن و ماڵ بۆ ژنان دابین بکرێ کاتێک که‌له‌هاو سه‌ر جیا ده‌بێته‌وه نه‌بێ به‌سه‌ر باری که‌سو کاری ، خۆی بۆ خۆی بژی ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌و مافانه‌ڕه‌چاو بکات که‌منداڵ کاتێک لای دایک ده‌ژی ده‌بێ پاره‌و ژیانی خۆی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی دایکه‌که ناچار نه‌بێ له‌شفرۆشی بکا تا مناڵه‌کانی په‌روه‌رده‌بکا.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌م شتانه ڕه‌چاو نه‌کا ئه‌وا کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌تا دێت به‌ئاقارێکی نا دیاردا ده‌ڕوا نه‌وه‌دوای نه‌وه‌خراپ تر‌و خراپ تر ده‌بێ. پیاو سالاری زیاتر ده‌بێ، مافه‌کان زیاتر پێ شێل ده‌بێ ، ژنان زیاتر ده‌کوژرێن به‌بیانوی شه‌ره‌فه‌وه، به‌ڵام له‌کوشتنی ژناندا ده‌سه‌ڵات تاوان باری سه‌ره‌کیه، ئه‌گه‌ر ماف دابین بکا بۆ هه‌ر مرۆڤێک به‌ته‌نیا ئه‌وا به‌م شێوازه‌ی ئێستا ڕه‌شه‌کوژی نابێ کورد یه‌که‌مه‌له‌هه‌مو جیهاندا بۆ دوا که‌وتویی و مرۆڤ کوشتن ئه‌و قوربانیه‌ش ژنه‌دوای ژن منداڵه‌که‌به‌ده‌ست پیاوی جاهیله‌وه‌ئه‌چه‌وسێنه‌وه، که‌سیش باکی نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی که‌له‌ده‌سه‌ڵاتدا کار ده‌که‌ن پیاو سالارێکن بۆ خۆیان ، هه‌مان هه‌ستیان هه‌یا به‌رامبه‌ر به‌ژنانی تر هه‌ر خه‌ریکی چاڵ هه‌ڵ که‌ندنن بۆ یه‌کتری ، به‌ڕای من هه‌ر ژن ژن به‌کوشت ئه‌دا هه‌ر ژنه‌دوژمنی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆیه‌تی ، هه‌ر ژنه‌به‌دوای قسه‌و باس‌دا ده‌گه‌ڕێ و کێشه‌بچوکه‌کان گه‌وره‌ده‌کا و خۆی ده‌کا به‌قوربانی بێ ئاگایی و نه‌فامیی.
|