په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

هه‌شتی مارس لەسلێمانى بە مەراسمى شکۆدار بەرز ڕاگیرا .
 


پاش نیوەڕۆى 8ى مارس لەپارکى ئازادى شارى سلێمانى بەبەشدارى جەماوەرێکى فراوان لە خەڵکانى یەکسانیخوازى شارى سلێمانى و کۆمەڵێک لە یەکسانیخوازانى دەربەندیخان و سەید سادق کەلەشوێنەکانى خۆیانەوە بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەو ڕۆژە رێگاى دوریان بڕیبوو لەلایەن کۆمیتەى پێشوازى لە 8ى مارسەوە بەمەراسیمێکى شکۆدار یادى 8ى مارس بەرز ڕاگیرا .


سەرەتاى مەراسیمەکە ( ئاواز محه‌مه‌د ) کە  مەراسیمەکەى بەڕێوە دەبرد  بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کرد و پاشان بە سروودێک لە لایەن  هونەرمەند (نەجم محەمەد)ەوە بەرنامەکانى دیکەى مەراسیمەکە دەستى پێکردو بەیاننامەى یەکەمى کۆمیتەى پێشوازى لە 8ى مارس لەلایەن (ئاکۆ خەلیل)ئەندامى کۆمیتەى پێشوازى لە 8ى مارس خوێندرایەوە و دواى پارچەیەک موزیک (هەستیار)ى شاعیر پارچەیەک هۆناراوى پێشەشکرد کە بۆ8ى مارسى نووسیبوو ، پاشان وتارى کۆمیتەى پێشوازى لە8ى مارس لەلایەن (کاروان نەجمەدین)ەوە پێشکەش کرا .


دواى چەند شیعارى یەکسانیخوازى و گۆرانیەک پارچەیەک هۆنراوە بەزمانى عەرەبى لەلایەن (بەهرە محه‌مه‌د)ى شاعیرەوە کە بۆ 8ى مارسى نووسیبوو خوێندرایەوە ، دواى خوێندنەوەى پەیامى (حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى چەپى عیراق) و (کۆمەڵە ڕێکخراوى کوردستانى حیزبى کۆمۆنیستى ئیران) (پشتیوان کەریم) پەیامێکى خوێندەوە کە داوایەکى هەنوکەیى لەخۆگرتبوو بۆ پاراستنى ئەمنیەتى ژنان لە شارەزور . شایەنى باسە لە شوێنى مەراسیمەکە هەردوو ( محه‌مه‌د قەمەرى تەبەسى و ئەسعه‌‌دى شه‌‌قایقى ) بە نوێنەرایەتى کۆمەڵێک لە زیندانیانى سیاسى زیندانەکانى (گەوهردەشت)ى کەرج و (زیندانى ئەوین) ى تاران پێشانگایەکى وێنەییان کردبۆوە کە دەلالەتیان لەو تاوانە گەورانە دەکرد کە جمهوری ئیسلامى ئیران دەرهەق بە

ژنان و پیاوانى ئازادیخواز دەیکات .


پاشان داخوازیەکانى 8ى مارسى ئەمساڵ وەک خواستێکى هەنوکەیى خوێندرایەوە کەبریتیبوون لەمانەى خوارەوە :


1- دەبێت یاساى بار کەسێتى لەکوردستان هەڵبوەشێتەوە و لەجێگایدا یاسایەک دابنرێت کە یەکسانى هەمەلایەنەى ژن و پیاو فەراهەم بکات .
2- ئەنجامدەرانى هەرجۆرەتوندوتیژیەک بەرانبەر بەژنان یان بەکەم ناوبردنى ژنان دەبێت بەپێى یاسا ئیجرائاتى توندى لەگەڵدا بکرێت
3- دەبێت 8ى مارس ڕۆژى جیهانى ژن بکرێتە پشوى ڕەسمى .
4- هەرجۆر فشارێک لەسەر ژنان بۆ پۆشینى حیجاب بە زۆر پێشێلکردنى مافى مەدەنییە و دەبێت بەپێى یاسا ڕێگەى لێبگیرێت.
 

پاش خوێندنەوەى ئەم داواکاریانە مەراسیمەکە بە وتنەوەى شیعارى یەکسانیخوازى لەناو شۆروشەوقى ئامادەبواندا کۆتایى هات .
 


کۆمیتەى پێشوازى لە هه‌شتی مارس
هه‌شتی مارسى 2008