١٨\١١\٢٠١٠
هێشوو .
ئارامی شێخ مه‌حه‌مه‌د
نه‌رمه بارانی شه‌وگاری به‌هار
له‌چاوی ئاسمان دابڕژێته خوار
بروسکه‌ی هه‌وری وێڵ سه‌رهه‌ڵگرتوو
له‌خه‌و هه‌ڵسێنێ دووچاوی نوستوو
چه‌خماخه‌و ناڵه‌ی هه‌وری به‌ر ئاسمان
دڵی ئارامی شه‌و کا هه‌راسان
له خه‌وی ماندووی رۆژ هه‌ڵتسێنێ
ئاره‌زووت بۆ لای مه‌ی ببزوێنێ
دانیشی له‌گه‌ڵ مۆمێک بێ ناڵه
شه‌راب بنۆشی پیاڵه به پیاڵه
په‌پووله‌ی هیوای دڵی پڕ تاسه‌ت
بزوێنی گڕی به‌سوێی هه‌ناسه‌ت
که مه‌ست بووی ده‌روون دێته ووتووێژ
له‌گه‌ڵ زمانی لاڵ و سه‌ری گێژ
ده‌خوازی ژاڵه‌ش له جێی گوڵی گه‌ش
وه‌ک دارمێو بگرێ هێشووه ترێی
ره‌ش.
١٤\٨\٢٠١٠
ماڵپەڕی
ئارام شێخ محەمەد
|