حه‌سره‌ت .
ئاراس قه‌ره‌داغی
هاوڕێی خۆشه‌ویستم نازانم به‌چ ئه‌لف وبێ یه‌ک نامه‌یه‌کت بۆ بنێرم؟ زۆرجار ده‌ڵێم له ئه‌لف و بێی به‌رده‌وه ده‌ست پێ بکه‌م،یان له ئه‌لف و بێی کڵۆی به‌فر یاخود ئه‌لف و بێی ئاگر یان ئه‌لف و بێی هه‌موو کوردستانم.
حه‌زده‌که‌م ڕسته‌کانم وه‌کو قژی دارودره‌خت درێژ بن،وه‌کو لوتکه‌ی شاخه‌کان به‌رزبن،وه‌کو گڤه‌ولوره‌ی ئه‌شکه‌وته‌کان به‌سام بن،حه‌زده‌که‌م له‌دارستانه‌کانی کوردستان کۆیان بکه‌مه‌وه وتاکو له سه‌وزه گیای به‌هاران بچن،هه‌میشه منداڵیم به‌بیر دێته‌وه‌ئه‌و کاتانه‌ی ده‌ست ده‌ده‌مه قه‌ڵه‌م و ده‌مه‌وێ سه‌فیری چه‌ند ووشه‌یه‌ک بنێرمه‌وه کوردستان،به‌منداڵی زۆر ته‌ماشای قودره‌تی شاخم ده‌کرد به‌ترس و سه‌رسوڕمانه‌وه هه‌ستم ده‌کرد لوتکه‌کان ده‌قیژێنن..وام ئه‌زانی ئاو ده‌گری،،ئه‌وکاتانه‌ی ده‌چوومه سه‌ر گرد و یاڵه‌کان هه‌ستم ده‌کرد هه‌وای ووڵاته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌که‌م خۆشترین عه‌تری ئه‌م دنیایه‌یه،زۆر جار ده‌چوومه دارستانه‌کانی سه‌رچنار و خه‌ونه‌کانیم ده‌خوێنده‌وه و بۆنی تیشکه ئاڵۆزه‌کانیم ده‌کرد ئه‌م زانی هه‌ر ڕۆژێک دێت ده‌بڕێنه‌وه.
که‌ده‌چوومه سه‌ر حه‌سیب ساڵح و گوێم له ده‌نگی ئۆتۆمبیله‌کان و پاسه‌کان ده‌گرت و ته‌ماشای گه‌ڕه‌که‌کانم ده‌کرد و ده‌مدی کۆڵانه ته‌نگه‌نه‌فه‌سه‌کان چۆن ده‌ڕۆن،جاده‌و ماڵ و قوتابخانه‌م ده‌بینی،کونجی بازاڕ‌و قه‌یسه‌ری نه‌قیب و مناره و مزگه‌وتی گه‌وره‌م ده‌بینی،به‌شه‌و له‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌وه ده‌نووستم یاریم له‌گه‌ڵ مانگ و ئه‌ستێره‌کان ده‌کرد، زۆرجار ده‌مویست ئه‌ستێره‌کان بژمێرم مان گۆرانی چه‌ندی گه‌ڕام له شاران م ده‌وته‌وه تا خه‌وم لێده‌که‌وت،زۆر جاری ترله‌به‌ر تیشکی کوردستانه‌که‌م به‌خه‌به‌ر ده‌بوومه‌وه،زۆر شه‌و ده‌مدی ئه‌ستێره ده‌ڕواو و خۆی ده‌کرد به‌باوه‌شی په‌ڵه هه‌ورێکه‌وه،به منداڵی له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم زۆر یاریمان له‌گه‌ڵ کۆتر و پشیله و سه‌گ و دار و دره‌خت ده‌کرد ئه‌وکاتانه وام هه‌ست ده‌کرد من زمانی ئه‌وانم ده‌زانی،ئێستا کۆمه‌ڵێک ووشه له‌ناو دڵمدایه نازانم کامیان بنووسم،چونکه من به‌دوای ووشه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێم وه‌کو ئاسک باز بدات،وه‌کو ئاو تیژ بڕوات و ڕانه‌وه‌ستێ تا کوردستانه‌که‌م..ووشه‌یه‌کم ده‌وێ وه‌کو دارچنار بیکه‌م به‌جۆلانی و سه‌ما و گۆرانی و حه‌یرانی پێڕابهه‌ژێنم،ووشه‌یه‌کم ده‌وێ وه‌کو خۆڵی گردی سه‌یوان و لاسکی گیای قه‌شقۆڵی سه‌وز و بۆنداربێت،به‌دوای چه‌ند ووشه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێـم وه‌کو ئاو توینێتی بشکێنێ،وه‌کو نان بێت بۆ برسیه‌کان،به‌کورتی به‌دوای چه‌ند ووشه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێم که‌بتوانێ خه‌مه‌کانی شه‌هیده‌کان بڕه‌وێنێته‌وه،بۆچی من به‌دوای ئه‌م ووشانه وێڵم؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
چونکه ئه‌وکاتانه‌ی من له کوردستان بووم زۆر شتم دیوه،زۆرجار دیومه که‌لوتکه‌ی شاخ ده‌ڕوخا و ده‌که‌وته خواره‌وه،داری دارستانه‌کانم بینی چۆن ده‌سوتێنران،داغڵ و دانم بینی که ئه‌وه‌رێ،زۆر ڕه‌شه‌بام دیوه،زۆر شه‌پۆلی ئه‌شکه‌نجه‌ی شین و مۆرم دیوه،سه‌رگه‌ردانی و ئاواره‌یی خه‌ڵکم دیوه،زۆر شاخم بینی کۆچیان کرد و گریان و ئاگریان له‌خۆیان به‌ردا،زۆر خه‌مم دیوه که‌له‌دایک ده‌بێ و گه‌وره ده‌بێ،ته‌ماشای مێژووی میلله‌ته‌که‌م ده‌کرد وه‌کو نێچیر ده‌خورێت،زۆر تاوانم دی له‌خاکدا وه‌کو داربه‌ڕوو چێنرا،زۆر غه‌درم دی ڕازاوه،زۆر ئاوی ناپاکم دی،گوڵدانی ژه‌هرم بینی،زۆر ژنم دی کران به‌په‌ند و وه‌کو ماسی قولاپیان لێ گیر کردن و وه‌کو شه‌ونمی دره‌خت دڵۆپ دڵۆپ ئابڕویان لێ تکاندن،زۆرجار دیومه هاوڕێ په‌نجه‌ی هاوڕێی خۆی فرۆشتووه هه‌ر له‌ودیوی ده‌رگاکه‌وه.......
زۆر جار لێم ده‌پرسن خه‌ڵکی کام نیشتیمانی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
كه‌بیر له نیشتیمانی خۆم ده‌که‌مه‌وه کوردستانم وه‌کو ئه‌سپێکی شه‌که‌ت دێته به‌ر چاو که بار‌مان کردبێ له فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی یان وه‌کو گه‌راجێکی گه‌وره بۆ فرۆشتنی که‌ل و په‌لی قاچاخ و سیاسه‌تی فره‌وه‌ر....
بۆیه ناچارم له‌فه‌رهه‌نگی دڵی خۆمدا که‌درێژترین ووشه‌ی دڵ به خوێن و پیتی ڕه‌ش پۆش و ڕسته‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی تیایه،من هیچ فه‌رهه‌نگێک دادم نادات ته‌نیا ئه‌وکاتانه نه‌بێ که‌له‌باوه‌شی کوردستانه‌که‌م بووم، هه‌موو شه‌وانی مانگه شه‌وانێ سواری ملی مانگ ده‌بووم و تانیوه‌شه‌و تریفه‌ی مانگم ده‌کرده هاوڕێی خۆم،،،ده‌گه‌ڕێم به‌دوای ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی که تیایدا له‌سه‌ر به‌رزترین لوتکه له‌وه‌رزی به‌فرو کڕێوه‌دا پیاوی به‌فر و کچی به‌فر و شێری به‌فر که خۆم دروستم ده‌کرد...
ئێستا من هێنده دوورم له ووڵاتی خۆم هێنده دوورم بۆیه حه‌زده‌که‌م بتوانم چه‌ند ووشه‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و بریقه‌دار بنێرمه‌وه که‌که‌س ووشه‌ی وای نه‌دیبێ و له ئه‌لف وبێی هیچ شاعیرێک و هونه‌رمه‌ندێک نه‌بیسترابێت و نه‌بینرابێت،به‌ڵام هه‌رچه‌ند بیرده‌که‌مه‌وه چۆن بتوانم چۆن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
چۆن بتوانم ڕسته‌کانی ئه‌م زمانه بکه‌م به پرچێکی درێژ بۆ کچێکی سلێمانی یه‌که‌م؟چۆن بتوانم خوێنی دڵی خۆم بکه‌م به جامێک ده‌نکه حه‌رف و ملوانکه‌یه‌کی پێ دروست بکه‌م، چۆن بتوانم چاوی وو‌شه‌کانم که‌مێک ڕه‌ش بکه‌م به کلدانی قه‌ڵه‌می غه‌ریبی و به‌کلی دووری،چۆن بتوانم و چی بکه‌م بۆئه‌وه‌ی پیته‌کانم بکه‌م به زه‌نگۆڵه‌یه‌ک و بیئاڵینمه ملی به‌رخی کوردستانه‌که‌م.... ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ده‌ستم وه‌کو هه‌ور وایه فرمێسکی مه‌ره‌که‌به‌که‌ی هه‌مووی سووتانه،کاتێ ده‌مه‌وێ بنووسم بۆ گیا بۆ ئاسۆ و بۆ گزنگ و بۆ گوڵ و گیا ئه‌نووسم،بۆ یادگاریه‌کانم و پێکه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌کانم و چرپه‌کانی خۆشیم ئه‌نووسم...
له‌وه‌ته‌ی هاتومه‌ته سویدی سارده‌وه هه‌موو شه‌وێ خه‌و به لقی دره‌خت و چڵ و ئاوازی دارێكی کوردستانه‌که‌م ده‌بینم،که ده‌نووم خه‌و به باوه‌شی پرشنگ و هێشوویه‌ک ماچ ده‌بینم،زۆر شه‌ویش خه‌و به فڕینی باڵدار و گوڵاڵه و شه‌ونم ده‌بینم،زۆر ڕۆژێش من ده‌بم به په‌ڕه ده‌فته‌رێک و به‌سه‌رهاتێک ده‌نووسم،به‌ڵام من چۆن ئه‌م هه‌موو شتانه‌م پێ ده‌نووسرێ؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌گه‌ر گه‌ڕه‌کێکی سلێمانی یه‌که‌م نه‌بوایه من که‌ی ئه‌متوانی وه‌کو ماسی ئه‌م ده‌ریا و ئه‌و ده‌ریا بکه‌م،ئه‌گه‌ر چاوی ڕه‌شی کچێکی کوردستان نه‌بوایه،،،،،،،،،،،،
ئاخ بۆ ئه‌و هه‌ینیانه‌ی که‌له‌جاده‌کانی تووی مه‌لیک و سه‌هۆڵه‌که و سه‌رچنار،،،جاده‌کان هه‌موو کێڵگه‌ی گه‌نم وجۆی کچان بوو ئێمه‌ش ده‌بووینه باران به‌ئاسمانی کوردستانه‌که‌مانه‌وه.
ویستم لێره له ووڵاتی ساڵ دوانزه‌مانگ به‌فراوی، ووڵاتی کچی سپی وسمۆره و ئاسک نامه‌یه‌کت بۆ بنووسم،بۆ شاره‌که‌ی جاری جارانم،شاری پێکه‌نین و منداڵیم،شاری ته‌مه‌ن و خوێندنم،شاری مناره‌ی سه‌رشکاو و شاخی گریا و شه‌قامی وێڵ و ئاواره و کۆڵانی بریندار و بازاڕی بێکه‌سی سلێمانی یه‌که‌م...
ئه‌مشه‌و له‌خه‌وما سلێمانی م دی ژنێکی باڵابه‌رزی ڕه‌شپۆش بوو،مامه یاره‌ی له‌ناو له‌پی ده‌ستی دا کۆکردبۆوه،مناره‌ی له‌سه‌ر نووکی په‌نجه‌ی خوێناوی خۆی ڕاگرتبوو،جار جار له‌سه‌ر هه‌یبه‌ت سوڵتان ڕائه‌وه‌ستا و جار جاریش له‌سه‌ر گردی شه‌هیدان دائه‌نه‌وی و تک تک خوێنی لێ ده‌تکا،تابووتی له‌شکری شکاوی شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆی ده‌رئه‌هێنا و ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر هه‌یبه‌ت سوڵتان،له دواوه شه‌هوه‌ت و خوێن به‌رگه ڕه‌شه‌که‌ی کردبۆ ڕه‌نگێکی وه‌نه‌وشه‌یی،چاووم لێی بوو له‌زه‌وی شه‌هیداندا جامانه و یاداشتنامه و پشتێنی کاوه‌ی باپیرانی ئێمه‌ی ده‌رده‌هێناو دوودڵۆپ فرمێسکی به‌سه‌ردا ده‌کرد و ده‌یخسته‌وه هه‌ناوی گرده‌که،هه‌میشه په‌رتوکێکی له‌هه‌ناودا بوو ده‌ری ده‌هێناپرتوکێکی سه‌وز به‌خه‌تێکی ئاڵتونی لێی نووسرابوو.......(ئا‌ڤێستا) که‌دانه‌وی مه‌مکی سلێمانی جووتێک تۆپه‌ڵه به‌فری سپی بوون له‌ژێر به‌رگی ئه‌م ژنه‌دا،که‌ده‌ستم بۆ برد ڕاچڵه‌کیم و خه‌به‌رم بۆوه،ووتم ئاخۆ ئه‌بێ سلێمانی بۆ وابێ؟؟؟؟؟؟
له دڵی خۆمدا ووتم ڕه‌نگه سلێمانی دره‌ختێکی گه‌نجی لێ مردبێ،یان له‌م شه‌وانه‌دا زریان کچێکی جوانی لێ فڕاندبێ،مان بۆی هه‌یه هه‌واڵی کوژرانی پۆله مه‌لێکی خۆی بۆ هاتبێ...
ئه‌وینی شاره‌که‌م و هاوڕێکانم و یادگاریه‌کانم له‌دڵمدا وه‌کو ئاگر ده‌مسوتێنێ،کچه جوانه‌کانی،شه‌رمنه‌کانی،خاتوونه‌کانی... هه‌موو کچه‌کانی ئه‌وروپام له‌به‌رچاوو ڵێڵن..ئه‌گه‌ر عه‌شقی شاره‌که‌م باران بووایه هه‌موو کات خۆمم پێ ته‌ڕئه‌کرد، ئه‌گه‌ر ئاگر بووایه هه‌ڵئه‌په‌ڕیم تیایا، ئه‌گه‌ر ئاسمان بووایه بۆی ئه‌فڕیم،ئه‌گه‌ر ده‌غڵ ودان بووایه ئه‌بووم به‌باران، ئه‌گه‌ر شاماڵ بووایه ئه‌بووم به نه‌رمه‌گیا و پێی ئه‌شنامه‌وه،ئه‌گه‌ر به‌فر بووایه شه‌ڕه تۆپه‌ڵم پێ ده‌کرد،ئه‌گه‌ر و ئه‌گه‌ر و ئه‌گه‌ر....
له کوردستان هه‌میشه حه‌زم ئه‌کرد بچمه سه‌ر لوتکه‌کان ئه‌مووت بزانم هه‌ڵۆ چۆن ده‌فڕێ،نه‌ورۆزان له‌سه‌ر لوتکه‌ی حه‌سارۆست ته‌ماشای پیره‌مه‌گرونم ده‌کرد که‌وتبووه ژێر پێی په‌ڵه هه‌ورێ،که‌ته‌ماشای سه‌فینم ده‌کرد وه‌ک چۆن منداڵێک به‌دامێنی چیا هه‌ڵبگه‌ڕێ ئه‌ویش ئاوا به‌لاپاڵی پیره‌مه‌گروندا هه‌ڵده‌گه‌ڕا،له‌سه‌ر هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه سه‌یری سلێمانیم ده‌کرد شایی یه‌کی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک بوو...
به‌ڵام ئێستا هه‌موو کوردستانم به‌هاری لێ ده‌تۆرێ و باڵنده‌ی لێ ده‌کوژرێ و ئه‌ستێره‌ی لێ ئه‌ڕژێ و هه‌تاوی لێ ده‌گیرێ شاخ و به‌ردی ده‌شکێنرێ و کانی لێ کوێر ده‌کرێت و شه‌قام و جاده و کۆڵانی لێ ده‌فرۆشرێ و بۆی هه‌یه چه‌ند دره‌ختێک ناوی تاوانباران له‌سه‌ر ڕه‌گه‌کانیان تۆمار بکه‌ن،به‌ڵام چی بکه‌م ئه‌وه دره‌ختی هه‌زار ساڵه‌م ناوی هه‌زاران تاوانباریان له‌سه‌ر نوسراوه،چی یان لێ بکه‌م؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌وکاتانه‌ی له سلێمانی بووم زۆر حه‌زم ده‌کرد بگه‌م به ئه‌وروپای سور و سپی،ئه‌وروپای باڕی پڕ له‌شه‌راب و دیسکۆی گه‌وره ه خۆش و شه‌قامی شوشه به‌ند و پارکی پڕ له کوڕ و کچ و خواردنی به‌تام،به‌ڵام ئه‌وه چه‌ندین ساڵه زۆربه‌ی ووڵاته‌کانی ئه‌وروپام بینی،سه‌رم به‌زۆربه‌ی دیسکۆکانی شه‌وان کرد،لێوم له زۆربه‌ی لێوی کچی چاوشین باڵابه‌رزدا تێکه‌ڵاوکرد،پیاسه‌م به‌ناو زۆربه‌ی دارستانه چڕه‌کاندا کرد،سنگم نا به‌سنگی زۆربه‌ی ده‌ریاکانه‌وه، له‌زۆربه‌ی چێشتخانه‌کاندا قرژاڵ و ڕۆبیان و ماری ئاوی و گۆشتی به‌راز و که‌روێشکی کێوی و ساندویجی وورچ و زۆری تر که ناویانم نه‌ده‌زانی له جیاتی کفته‌ی کورده‌واری و گه‌نمه کووتاو و یاپراخ ی سلێمانی یه‌که‌م ده‌مخواردن....
هاوڕێ باوه‌ڕ بکه ئه‌و کاتانه‌ی هه‌نگاووم له‌سه‌ر جاده‌ی ئه‌کرۆپۆلی ئه‌سینا هه‌ڵده‌هێنا و به‌سه‌ر شه‌قامی قه‌یسه‌ری ڕۆمانیا ده‌ڕۆیشتم و له‌سه‌ر شۆسته‌ی جاده‌کانی شانزه‌لیری فه‌ڕه‌نسادا پیاسه‌م ده‌کرد و به‌سه‌ر پشتی هێڵی ئاسنی هامبۆرگ و شتوتگارد و هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا و وورده وورده‌ش به‌سه‌ر جاده‌ی هێمنی مارگرێت ی کۆپنهاگن له دانیمارک و که‌زۆر جاریش له‌سه‌ر جاده‌ی کریستینا گۆستاڤ ی سوید ده‌که‌م بیرم هه‌ر لای ئه‌و کاتانه‌یه که‌به‌سه‌ر پشتی جاده‌ی مه‌تری یه‌که‌دا ده‌ڕۆیشتم، هه‌ر خۆزگه بۆ به‌رده‌رکی سه‌را و جاده برینداره‌کانی سه‌هۆڵه‌که و قه‌یسه‌ری نه‌قیب و جاده‌ی ئۆرزی باک و پیره‌مێرد و به‌ربه‌له‌دێکه ده‌خوازم، ئه‌و کاتانه‌ی که‌ده‌بم به میوانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی تیژڕه‌وی هێمنی ئه‌وروپا حه‌سره‌تم بۆ ناو پاسێکی ڕزگاری و سه‌رچنار هه‌ڵده‌کێشم که زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که هه‌ریه‌که و قازێک یان مراوی یه‌ک یان مریشکێک و ده‌سته تورێکیان پێ بوو، جار جاریش کچێکی چاوڕه‌شی عه‌بابه‌سه‌ر ئه‌بوو به‌میوانی پاسه‌که و تا ده‌هاته خواره‌وه هه‌ر ته‌ماشامان ده‌کرد..... ئه‌و کاتانه‌ی به‌دیار موزیکی دانس و پۆپ و ڕۆک و جازدا ڕاده‌وه‌ستم خه‌یاڵم ده‌بێت به ووشه و ده‌چێته لای مه‌قامه‌کانی حه‌مه ساڵح دیلان و عه‌لی مه‌ردان و هتد.....
که‌ته‌ماشای تراژیدیای ڕۆمیۆ و جولێت ده‌که‌م مه‌م و زین،شیرین و فه‌رهاد،خه‌ج و سیامه‌ند،نالی و حه‌بیبه م به‌بیر دێته‌وه.... هه‌رچه‌نده ته‌ماشای باخچه ڕازاوه‌کانی ئه‌م ئه‌وروپایه ده‌که‌م چاووم هه‌ر لای به‌ژنی دره‌خته‌کانی سه‌رچنار و باخی ئازادی و سنه‌وبه‌ره‌کان و گه‌ڕه‌که‌کانی سلێمانی یه‌که‌مه..
بیرم هه‌ر لای ئه‌و کاتانه‌یه که سلێمانی م به جێهێشت،سه‌یری دره‌ختی سه‌ر شۆسته‌ی جاده‌کانم ده‌کرد که‌به‌ڕیز وه‌ستابوون وه‌ک بڵێی پێیان ده‌ووتم...ناگه‌ڕێیته‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
به‌ڵام من وه‌ک چۆن عاشقێک له مه‌عشوقه‌که‌ی بێزاربێت و لێی دڵگیربێت و نه‌یدوێنێ وام لێ هاتبوو، سه‌یری دره‌خته‌کانم ده‌کرد وامده‌زانی شۆڕه‌سواری باڵابه‌رزن له ئاست ڕۆشتنی من وه‌ستاون و هاتوون ماڵ‌ئاوایم لێبکه‌ن.....
که‌سنووری شارم به‌زاند بۆدواجار ته‌ماشای کچه چاوڕه‌شه‌کانم ده‌کرد،به‌یانی بوو هه‌ندێکیان تازه له‌خه‌و هه‌ڵسابوون،هێشتا قژی نازداریان دانه‌هێنابوو، ته‌ماشای جل و به‌رگ ی سپی و شین م ده‌کردن که‌ده‌چوون به‌ره‌و قوتابخانه و هه‌ر له‌پۆله کۆتری سه‌رباڵ شین ده‌چوون،،،ئای که‌دیمه‌نێکی چه‌نده جوان بوو........
ئه‌گه‌ر غه‌دری ڕۆژگار و تاوانی باپیره گه‌وره‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌بووایه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌و پۆله کۆترانه‌م جێنه‌ده‌هێشت... له‌گه‌ڵ چاو به‌فرمێسک ووشک نه‌بووم بۆ خاک و پێشتر بۆ چێهێشتنی دایک و که‌سوکار چاووم هه‌ر لای ئه‌و خه‌ڵکه بوو که‌ساڵانێک بوو له‌یه‌ک شاری موحیبه‌ت دا ده‌ژیاین، ئه‌و کیژۆڵانه‌م جێهێشت که ماچی لێویان ماچی خودایی یه،ئه‌و کیژۆڵانه‌ی که مه‌مکیان وه‌ک جووتێ سمۆره هه‌ر ئه‌وه‌یه له کراسه‌که‌یدا ده‌رناپه‌ڕێ،که جوانیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی زۆربه‌ی گۆرانی بێژه‌کان تێکه‌ڵ بووه،زۆربه‌ی شاعیره‌کان قژی شێواویان بۆ داهێناون،،،،،،،،
بۆ دواجار له‌سه‌ر هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه سه‌یری کوردستانه‌که‌م ده‌کرد وه‌ک پێم بڵی به‌بیرت دێ نه‌ورۆزان ده‌هاتیته ئه‌م ده‌ڤه‌ره،له‌مه‌ودوا نه‌ورۆزه‌کان چۆن بێ من هه‌ڵده‌که‌یت؟؟؟؟؟؟؟؟
منیش له‌و کاته‌دا به‌چه‌ند فرمێسکێکی گه‌ش وه‌ڵامم دایه‌وه...
که سنوور سنوور کوردستانم جێده‌هێشت وورده وورده چکۆله‌تر ده‌بۆوه چاوم هه‌ر لای ئه‌و ژنانه بوو جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و جار جاریش ڕه‌ش یان له‌به‌ر بوو دوو زولفی ڕه‌شیان لێ لوول دابوو،که‌ته‌ماشام ده‌کردن هه‌ر له په‌ری ئاسمانان ده‌چوون،پشتێنه‌کانیان هێنده له‌سه‌ر که‌مه‌ر لاربوبۆوه ڕۆحی هه‌زاره‌ها شه‌یدای وه‌کو منیان ده‌رده‌هێنا....
که کوردستانم جێهێشت پرسیم ئایا جارێکی تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه باوه‌شی به‌هار و له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز ده‌ستی یه‌کده‌گرین؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ له‌م کاته‌دا هیوا وه‌ک گه‌ڵایه‌کی پاییز له‌ناو چاووم ئه‌وه‌ری،،،،که‌چی دڵم ده‌یگووت: ڕۆژێک دادێت +دڵت وه‌ک بالذآڕێکی برسی به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌م کوردستانه‌وه بخولێته‌وه.
هاوڕێ..... ئاخ خۆزگه ده‌تزانی چه‌نده بیری شه‌و و ڕۆژی کوردستانه‌که‌م ده‌که‌م،چه‌ند حه‌ز ده‌که‌م جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه ،له کوردستانه‌که‌مدا به‌یانیان ئه‌وکاته له‌خه‌و هه‌ستم کاتێ که‌هه‌تاوی گه‌رم و به‌جۆش له لوتکه‌کانی شاخه‌کانه‌وه هه‌ڵدێ و به‌رگیانم ده‌که‌وێ. لێره له‌م ئه‌وروپایه چه‌نده له موزیکیان بێزارم،خۆزگه‌م به‌خۆتان که‌به‌لقی دره‌خته‌کان شمشاڵی خه‌م ڕه‌وێن درۆست ده‌که‌ن و ئاوازی شه‌نگه بێری و توخوا شوانه و ....هتد لێ ده‌ده‌ن،بۆخۆتان به‌تیشکی کوردستان دڵتان ئاشنا ده‌که‌ن...........
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره کوردستان باواشم بۆ بکاته‌وه بڕیارم داوه ده‌بێ ده‌ستی چه‌م بگرم و هه‌ڵپه‌ڕم، ئه‌بێ دڵداری له بناری لوتکه بکه‌م و شاخ بکه‌م به هاوڕێ،،حه‌زده‌که‌م له نێوان دوو باخدا بنووم هه‌ر بۆئه‌وه‌ی خه‌وی سه‌وز و سور ببینم،،حه‌زده‌که‌م شه‌وانه نه‌نووم و له نێوانی ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان دا خۆم مه‌ڵاس بده‌م تا له نهێنیه‌کانی شه‌و تێبگه‌م........
بۆ دواجار حه‌زم ئه‌وه‌یه ده‌مه‌وێ هه‌رهیچ نه‌بێت جارێکی تر بێمه‌وه کوردستان و له‌باوه‌شی دایکی شیرینم دانیشم هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له نهێنی گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه بگه‌م......
به‌ڵام ئاخ بۆ کوردستانم.........گه‌وره‌کان لێناگه‌ڕێن ئێمه بژین ئێمه له‌ناو ده‌ریای ئاودا مه‌له ده‌که‌ین....که‌چی له توینێتی دا ده‌خنکێین له‌ناو گوڵه گه‌نمدا گه‌وره ده‌بین........که‌چی له‌برساندا ده‌مرین له‌سه‌ر پشتی مه‌نجه‌نیقی نه‌وتی ڕه‌ش هه‌ڵده‌په‌ڕین....که‌چی سه‌رما ده‌مانکوژێ
/ سوید / زستانی 1997
|