٢٤\٣\٢٠١٤
حەسرەتە مردوەکانم.

ئەفسانە سروش
لە کوێن دوو
باڵی حەسرەتەکانم
پێش ئەوەی
پێیان بفڕم
لێیان کردنەوە
لە کوێن لە کوێ؟
ئاخر لە ناو سەختی
ئەم جەنگەڵەدا
پاسارییە حەسرەتاکانی من
چۆن بە بێ باڵ
ئەگەنەوە ناوەراستی
بەهەشت و سێوی ژیانتان
بۆ بچنن.
گڕی عیشقم.
بۆ سزادانم به تاوانی
عیشقت
به دۆزهخ مهمترسێنه
خۆم، دۆزەخێکم
ناو دڵی من به بێ بوونی تۆ
دۆزهخێکه
ناو دڵی خوداشی سوتاندوه
تینی ئاگرێکە،
زەویشی تواندۆتەوە،
چاوی
ئەهریمەنی
لە خاچ داوە.
ماڵپەڕی
ئەفسانە سروش
|