٩\١٢\٢٠١٣
هه‌ستانه‌وه.*

ژاک پرێڤه‌ر.
و. له فارسیه‌وه: هه‌ژێن
پێشکەش بە منداڵەکانی "کاوە
گەرمیانی" و گشت منداڵانی باوک و دایککوژراوی گشت جەنگەکان و جەنگی نێوخۆ.
من
ده‌مه‌وێ بمرم
من ده‌مه‌وێ ملیاردێ جار بمرم و
له دونیایه‌کا زیندووببمه‌وه،
که هاوسێکان به‌یه‌ک ئاشنا بن و
خه‌ڵکیش
گشت ڕه‌نگه‌کانیان خوشبوێن.
ده‌مه‌وێ له جیهانێکا زیندووببمه‌وه
که ئەڤین، به نرخی خه‌نده بێ
پیاوان، نه‌مرن
ژنان، نه‌گرین
مناڵان گشت باوکی خۆیان ناز بکه‌ن.
دادپه‌روه‌ری باخێ بێ،
خه‌ڵک تێیدا سێوی یه‌کسان بخۆن
یه‌کسان بژین و
یه‌کسان بمرن.
من ده‌مه‌وێ له جیهانێکا
هه‌ستمه‌وه
که‌س له جارێک زیاتر نه‌مرێ.
__________________________
*
له په‌رتووکی ("همچون کوچه‌ای بی انتها" ترجمه: احمد شاملو) وه‌رگیراوه
و پێشتر له ژماره (٩)ی پاییزی ١٩٩٩ی گۆڤاری ھونەریی 'ژیله‌مۆ'دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه. لێره‌دا به که‌مێک چاکسازی له داڕشتن و ڕێنووسدا
دووباره بڵاویده‌که‌مه‌وه.
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|