٢٧\٣\٢٠١٧
هەستێکی ونبوو.

سمکۆ ئەحمەد
من چاوم دادەخەم
کاتێك کە دەمەوێ بتبینم
خەندەکانت
لە تیشکی خۆر دەچێ
کاتی بەسەر کێڵگەی کوڕێنییما
رۆدەچێ
من چاوم دادەخەم
کاتێك گوێ بۆ چرپەکانت
شل دەکەم
لەسەر تەنافی هەناسەت
هەزار و یەک ماچ
هەڵدەخەم
لەسەر برژانگم
جێگایەکت بۆ رادەخەم
تا نەکەوی
ئەبێ هەردەم بەئاگابم
چاودانەخەم
کاتێك کە تامەزرۆم
بتبینم
من ئەو کاتە چاو دادەخەم.
٢٠١٧
- لەندەن
ماڵپهڕی سمکۆ ئهحمهد
|