هەستى کچ و
پێویستیی سۆزى باوکان.

پەیام
عهبدوڵا
سۆزى باوک زۆر پێویستە بۆ کچەکەى، لەبەرئەوەى سۆز و ڕەفتارى هاوڕێیانەى
باوک بۆ هەموو کچێک فەراهەم نەبووە، هەندێک جار دەبینین ئەو کچانەى لەو
سۆزەى باوکیان بێ بەشن توش بە خەمۆکى دەبن، مەبەستم ئەو کاتانەیە کاتێک
ڕەفتارى هاوڕێیانەو دڵسۆزانەى باوک لەگەڵ کچە هاوڕێیەکیاندا دەبینن.
کچێک کە لەم مافە بێ بەرى دەبێت و لە هەمان کاتدا هاوڕێیەکى دەبینێت
باوکى لەگەڵیەتى بۆ شت کڕین، باوکى لەگەڵیەتى بۆ چوونەدەرەوەو سەیرانگا،
باوکى کچە هاوڕێکەى دەگەیەنێتە قوتابخانە یان زانکۆو ئەمیش هەست بە
بوونى ئەو سۆزە دەکات و لە هەمان کاتیشدا لێ بێ بەشکراوە، تووش بوون بە
خەمۆکى لەو کاتەدا شتێکى چاوەڕوان کراوە.
ئەتوانم بڵێم ئەمەش زیاتر پەیوەندی بە کێشەیەکى تایبەتەوە هەیە کە
ئەویش دابونەریتى گۆمەڵگاى ڕۆژهەڵاتییە کە زیاتر گرنگى بە ڕەگەزى نێر
دەدرێت و متمانەشیان بە نێر هەیە، بەڵام ڕەگەزى مێ لەم مافانە بێ بەشە.
کچانى گەنج و تازهپێگەشتوو لەم کاتەدا
ناتوانن هەست کردن بە بێ بەش بوون لەو مافانە بشاردنەوە دەرى نەخەن کە
ناڕازین بەو جیاوازییەى کە باوکیان لە نێوان ئەوان و براکانیاندا
دروستى کردووە، جیاوازییەک کە برا خاوەنى هەموو متمانەو سۆز و
خۆشەویستییەکى باوکەو کچ لێی بێ بەشە، وە لەهەمان کاتدا ناشتوانێت دەرى
ببڕێت بەڵکو تەنها لە روخساریدا هەستى پێ
دەکرێ و پێی ناشاردرێتەوە ئەگەرنا هەر لە ناخیدا قوتى دەدات و ئەمەش
ڕەنگە زۆر جار ئەنجامى خراپى لێ بکەوێـەوە بە تایبەت لە دیارى کردنى
چارەنووسى خۆى و پێکەوەنانى ژیانى هاوسەرى.
ڕەنگە باوکان بیانوویان بۆ فەرامۆش کردنى کچەکانیان ئەوە بێت کە زۆربەى
کات لە دەرەوەن و بوارى کات بەخشینیان بۆ کچەکانیان نییە، کەوا بوو لەم
کاتەدا لە نێوان باو ک کچدا پەیوەندییەک دروست دەبێـ کە کچ لە برى باوک
هەست بەوە دەکات پارێزەرێکى هەیەو ئەمەش تووشى گۆشەگیرى دەکات و ئەو
کچە هەست ناکات خاوەنى خۆیەتى لە بڕیاردان بۆ هەڵبژاردنى ژیان و
داهاتووى خۆى و تەنانەت پێکەوە نانى ژیانى هاوسەریشی، بۆیە پێویستە
لێرەدا باوکان خۆیان هەست بەو کێشەى کچەکانیان بکەن چونکە کچان بە
حوکمى ئەو دابڕانەى نێوان ئیشوکارى دەرەوەو ماڵەوە لەگەڵ باوک دەکەوێتە
نێوانى ڕەنگە نەتوانن باس لە کێشەى خۆیان بکەن بۆ یەک جاریش ئەرکى
باوکیشە کە ئەرکى خۆى و مافى کچەکەى بزانێت و لەو مافانەى باسمان کرد
بێ بەش نەکات.
|