په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 عەتر.


     نیا کامیل   

ئەوەندەم بۆن تاقیکردەوە
هەموو هەست وناخم پڕبوو
ئێستا بۆنەکان ..... خۆش و ناخۆش
لێک جودا ناکەمەوە وەک عەتر فرۆش
دەزانم کە من هەڵە بووم
تۆکەتاکە بۆنى خۆشى تەنها خۆت .. هەر خۆت
بۆنى خۆت ئەدەیت
وانیە لە گوڵێک چەند جۆر بۆن دروست ناکرێت
من هەڵە بووم
لەبۆنەکانیتردا بۆ بۆنى وەک تۆ گەڕام
تۆ کە وەک چڵى پرتەقاڵى بەفر لێنیشتوى
من بەفرم وەراند
تایارى پێبکەم . . نەمزانى بەفر هەرگیز لەوە جوانتر نابێت
کە لە سەر شانى گەڵایەکى سەوز نوستبێت
وەک هەنگى کەسیرە کەوتوو بۆنم کرد بەهەزاران خونچەوە
دەمم نایە نێو دەمیان .. تادواتنۆک ناخیانم خاڵى کردەوە
هیچیان وەک تۆ نەبوون
ویستم لە هەڵاڵەى ڕەنگین وەک ملپێچى پەلکە زێڕینەى
ئاسمانى ڕۆژێکى بەهار دواى دەموچاو شتنى
نیگارى ڕوخسارت بکێشم
کەچى ئەو هەموو ڕەنگە نەیانتوانى نیگاى ئێوارەیەکى چاوت بخوڵقێنن
خۆزگە ئەمتوانى تۆزى هەستاو لەبەپێى تۆ کاتى
پیاسەى ئێوارانێکت کۆبکەمەوە لێیان بپرسم
تابزانم بە هێزى کامە سەمفۆنیا و ڕیتمى لەنجە و دەنگى پێیەکانت
ئەمانى خستە بیرى پێشوازى و هەستان
بەچەشنى تۆزى دەورى تێلى کەمانێک
هەرچەنە تێلى کەمان یارى دەکرد ئەمانیش بەو ئاوازە سەمادەکەن
.... نازانم
کەزی و نیگا یان خەزانى عیشوە و نازى لەنجەى شۆڕەبى بەژنى
یان بۆنى خۆشى لەپى دەستى
ئەى کزەى هەناسەى شێدارى پڕ لەبۆنى پرتەقاڵى
خۆمن نابم بە گەردى گوآ ئەو ڕێگایە و هەموو ئێوارەیەک
دانیشم لەکەنارا بۆ هاتنەوەى دووبارەى زرمەى پێیەکانت
بێسەمەرنیە هەستانیان
من تێناگەم .... ڕەنگە بە بۆنى عارەقى لەشى تۆ کەوتبن
وەک من
دەبوو هەر ئەو کات بمزانیایە تۆ هەر خۆتى ناکرێت لەتت بکەم
تۆزێکت لێبکەمە گیرفانى چاکەتەکەم ... تۆزێکت لێبکەمە تێشووى
پیاسەیەکى ئێوارانى ڕۆحم
تۆ هەر خۆتى و بویتە خوێن و ترپەى دلڕ و بیر و ژیانى من
لەئاسمان بپرسە چەندە لەبەر شەوقى مانگدا بۆت گەڕام
ئەستێرەیەک تۆى نەبینى
من نەمتوانى بۆنت بکەم ... لەگەلڕ بۆنى سنەوبەر و پرتەقاڵدا لێکم جیا نەکردیتەوە
چونکە بۆنى ئەوانیشم هەڵمژیبوو ..........وەک بۆنى تۆ
ئەگەر لێم ببورى
جارێکى تر بۆنت بکەمەوە پڕبەناخم هەڵت بمژم
هەرگیز بیر لە تاقیکردنەوەى بۆنەکان ناکەمەوە جارێکى تر
من کە بە بۆنى یەکەم جارت کەوتووم
چەندە هەڵت بمژم .. نەکەم دەکەیت و نەناخ و هەستم
لێت تێر دەخوات
تۆ بۆژیانم پێویستى بابۆنت بکەمەوە جارێکى تر
. شوشەیەک عەترى لێوت بە جەستەمدا بڕژێنم

 

 

nyakamil@hotmail.com