١٣\٤\٢٠١٨
هەتوان.

سەردار رهزا
لە شنەی با
پرچی ئاسمان
ناوی (پەری) دەچنم و
لە بەرۆکی خۆری دەم سپێدەی دەدەم
نەبا گریان و حەسرەتم
بیژاکێنێ روخساری پڕ تریفە و نھێنی جوانی
لە سەمای گوڵ
لە تیشکی ئەستیرەی بەیان
لە قاوەی دەم غەوارەیەک
روحی ئەوین ، شەماڵی تەڕ، با بۆ کەزێی (پەری) بڕنم
تا ئەو خەونەم
ڕواڵەتی ناسکتر با بە ھەناسە و بۆنی گیانی
لە رەنگی سەوزی بەھاری
لە باڵەخانەی سروشتا
پەیکەر بۆ (پەری) چێ دەکەم
نەبا چاوم
مەیلی غەدر بکا و بترازێ لە شوانی
لە زنەی کانیاوەکانی نیشتیمانا
ئاونگباران بە سەر سیمای (پەری) دەکەم
نەبا رووخساری مانگ ئاسای
کاڵبێتەوە وەکو فریشتەی پەنھانی
بۆ ( پەری ) یەکەم
ھەر لە گەڵا بە گەڵای دارئەرخەوانی
ئارایشتی بوکێنی بۆ تەدارەککەم
نەبا گەردێ دروست بێت و
یانزە قەلەمی ساڵنامە
بگرێ رێگەی پەشیمانی.
٧\٤\٢٠١٨
- ئەڵمانیا -
لیمبێرگ
sardarjaff44@yahoo.com
|