هه‌ڤالانی دڵسۆز،له رۆژانی ره‌ش‌دا ده‌رده‌که‌ون .
سیامه‌ند هاریکی
سه‌رۆک وه‌زیری عیراق نۆری ئه‌لمالکی،ئیمرۆ له کۆنگره‌یی سته‌نبۆل دا ئاماده‌بوو ، که به کرده‌وه، تایبه‌ت بوو به‌و کێشه‌یه‌ی که ده‌سه‌لاتی تۆرکیا له‌سه‌ر سنووره‌کانی باشووری کۆردستان خوولقاندووه ،به بیانویی بۆنی چه‌کداره‌کانی په‌که‌که له هه‌رێمی باشووری کۆردستان دا،به‌لام به‌ناو له‌سه‌ر كێشه‌و ره‌وشی ئێستای عیراق بو.تۆرکه‌کان زۆر به شاره‌زای و به زانابوون ئه‌وه‌نده به کیشه‌یێکی ترسناک و مه‌ترسیدار له قه‌له‌مدا و خسته رۆژه‌ڤی جیهانه‌وه،هه‌روه‌کو گه‌لی کۆرد و په‌که‌که وئه‌و کێشه‌یه ،له‌و وولاته دا تازه و یه‌که‌مجار بێت له دایک بووبن.وایان لێکرد ،هه‌رعیراق و کێشه‌که‌ی ناوی نه‌ما .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،کۆندۆلیزا راییس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکاش،به په‌له به هانایی تۆرکه‌کانه‌وه هات و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ش نه‌یتوانی سه‌بر بکات و خۆیی راگرێت، تاکۆ دوو به‌یانی ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تۆرکی یا بگاته ئه‌مریکا،وه هه‌ر له‌گه‌ل گه‌یشتنی، له باله‌فرخانه‌یی ئه‌و وولاته، به ده‌نگێکی به‌رز ووتی به‌هاناتانه‌وه هاتووین، ئه‌ی دۆستانی دێرین و ستراتیجی ئه‌مریکا، ئه‌وه‌ی پێمان بکرێ ئاماده‌ین بۆتان جێبه‌جێ بکه‌ین ،چۆنکه دۆژمنمان یه‌که، که ئه‌ویش پارتی کرێکارانی کۆردستان ،په‌که‌که‌یه.
له هه‌مان کات دا،دیک شینی ،جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆرج بۆش.یش له ئه‌مریکا له ئاهه‌نگێک دا ،له‌گه‌ل سۆپایی ئه‌و وولاته دا ووت.دۆستانمان دلنیا ده‌که‌ین، که ئێمه ئاماده‌کاری باشمان کردووه بۆ لێدانی په‌که‌که،له ماوه‌یێکی نزیکیش دا ئه‌نجامه‌کان ده‌رده‌که‌ون. نۆری ئه‌لمالکی،که تاکوو ئیمرۆ ،ئه‌گه‌ر به هێز و هیممه‌تی کۆردان نه‌بووایه و نه‌بێت،نه‌یده‌توانی دوو رۆژ له به‌غدا له‌سه‌ر کۆرسییه‌که‌یی دانیشێ، چۆنکه تا ئێستاش پاسه‌وانی شوێنه‌که‌یی و زۆربه‌ی شوێنه گرنگه‌کانی ئه‌و وولاته، کۆردن. به‌لام دیاره، وه‌ک خۆی له کۆنگره‌ی ئیسته‌نبۆل دا باسی کرد،عیراق هێدی هێدی، ئارامی به خۆیه‌وه ده‌یبینیت، بێ منه‌ت ده‌بێ و پێویستی به کۆرد نامێنێت،بۆیه یه‌کسه‌ر به هاورێ و هاوپیشه تۆرکه‌که‌ی ده‌لێ، به‌لێنتان ده‌ده‌ینێ به کرده‌وه، هاوکاریتان ده‌که‌ین دژ به تیرۆریسته‌کانی په‌که‌که ،چۆنکه رێکخراوێکی تیرۆریستی یه و نه‌یاری هه‌ردووکمانه.
له ماوه‌ی چوار سالی رابردوو دا له عیراق،تێکده‌رتیرین و ئاژاوه‌گیرترین،تاقم و گرووپ هی صه‌در بوو له دوای به‌عسیه‌کانی گوربه‌گور.هه‌تا شه‌خسی مالکی زۆر جار له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌و گرووپه و چه‌کداره‌کانی ،کۆنه مشک لێ ده‌بوون به قه‌یسه‌ری.ئه‌و تاقمه به یارمه‌تی کۆماری ئیسلامی ،هه‌ر چی پێکراوه ، وه ئیستاش پێده‌کرێت ئاماده‌بوون و ئاماده‌ن دژ به وولاتی عیراق و گه‌له‌کانی بکه‌ن. به به‌لگه‌ش وه‌کوو،مالکی و ده‌ورۆبه‌ره‌که‌ی ده‌یان ووت،ده‌توانن بیسه‌لمێنین له‌سه‌ریان.
تاقمێک ده‌ستیان به کۆشتنی ده‌یان هه‌زار خه‌لکی وولاته‌که‌یان سووربێت، هۆکاری هه‌لگیرسانی شه‌ری تاییفی و وێرانکردن و تالانکردنی وولاتێک بووبێت، له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌ش دا تا ئیمرۆش باشترین هاوپه‌یمانی رێزدار مالکی ..ن.ناویا ن نه‌بوو به تیرۆریست نه له‌لایی مالکی و نه له‌لای هیچ هاومه‌زهه‌بێکی خۆیانه‌وه.ئارمانج و کێشه‌ی سه‌ره‌کی مۆقته‌دا ئه‌لصه‌در و تاقمه‌که‌یی ته‌نها تالان و سه‌پاندنی خۆیان و مه‌زهه‌به‌که‌یان بوو. ئه‌گه‌ر به‌راووردی له به‌ینی په‌که‌که وه‌ک رێکخستنی گه‌لێکی بنده‌ست و بێبه‌ش له هه‌موو مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی خۆی،ته‌نانه‌ت زمان که له هه‌موو جیهان دا هیچ نه‌یار و داگیرکه‌رێک به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه و گه‌لێک به‌کاری نه‌هێناوون، ته‌نانه‌ت وه‌کوو کۆرد له دایکبۆنیش له تۆرکیا دا بۆ کۆرد تا ئێستا تاوانه ، گه‌لێکی بیست ملیۆنی، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک دا، وه له‌سه‌ر خاک و ئاوی خۆی به تۆرکی چیا ناوده‌به‌ن.
پێشپه‌یدابوونی په‌که‌که‌ش ره‌وشی ئه‌و گه‌له له‌و پارچه‌یه‌ی وولاته‌که‌مان دا له ئیمرۆ باشتر نه‌بوو،هه‌موو میوانانی ئیمرۆی ئیسته‌مبۆلیش ،ئه‌و دیرۆکه باش ده‌زانن،له‌وانه مالکیش.به‌لام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌ش دا صه‌در و تاقمه‌که‌ی له مالکی نیشتیمانپه‌روه‌رن و په‌که‌که‌ش تیرۆریست. مه‌ترسی گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م کابرایه ،که سه‌ییدی زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌کانی دورۆبه‌ری خۆیه‌تی له عیراق دا، ته‌واو بێ منه‌ت ببێ و هیچ په‌یوه‌دی و پێویستی به کۆرده‌کانی ئێمه نه‌مێنی، چی به ئێمه ده‌لێ و چ مافێک به گه‌له‌که‌مان ره‌وا ده‌یبینێ...
به‌رلین 04.11.2007
|