|
١٥\٨\٢٠١٠ حه‌ڤده ساڵه کاروانی (سه‌رده‌شت)ه‌کان به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر له فروانبوونیشدایه.
ئه‌وڕۆ - ١٥\٨
- رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاده.
هه‌ڵبه‌ته سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رۆژنامه‌یه وه‌ک رووداوێکی گرنگ و پڕ بایه‌خ بۆ ووشه‌ی ئازاد و رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی و به‌رانگژبوونه‌وه‌ی ره‌هه‌نده رامیارییه‌کانی ئه‌وکاتی بارودۆخی کوردستان بێ‌گرفت و هه‌ر وا به ئاسانی جێگه‌ی خۆی نه‌گرت به‌ڵکه به خه‌بات و تێکۆشانێکی پڕ سه‌خت و پێشمه‌رگانه‌ی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دوای راپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١ که زۆربه‌یان به پێنووس و به چه‌ک پێشمه‌رگه‌ی پێش راپه‌ڕین بوون سه‌ریگرت، هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌نێو گه‌رمه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوخۆ و دیموکراسییه سه‌یروسه‌مه‌ره‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتیی و باری بێسه‌روبه‌ریی و نه‌بوونی یاسا و ته‌نانه‌ت یاسایه‌کی دواکه‌وتووانه‌ش سه‌ریهه‌ڵدا و نه‌یانهێشت رۆژنامه‌که وه‌کو خۆی درێژه به ره‌وتی ئازادانه‌ی خۆی بدا و پێویستیی و بواره‌کانیتری گه‌شه‌کردنی خۆی فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر بکا، به‌ڵام وه‌ک گوتمان ئه‌و رۆژنامه‌یه سه‌ربه‌رزانه یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌که‌ی دانا و ئیدی له‌پاش ئه‌و زۆر رۆژنامه‌ی تر هاتن و به‌ردی تریان خسته‌سه‌ری تا وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ته‌لاری رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و بێلایه‌نی کوردی گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که ئیتر ترسی رووخانی نه‌مێنێ و تا دێ به‌رز و به‌رزتر ده‌بێته‌وه به تایبه‌تیش له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا - که ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌رفه‌تێکی فراوانتریان له لایه‌نی ئازادیی و لایه‌نی مادیی و ته‌کنیکیی و ئاسانکارییه‌کانیتر له‌به‌رده‌مه - گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌خۆوه دیتووه .. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که دڵسۆزانی ووشه‌ی ئازادی کوردی به شێوه‌یه‌کی له خۆبووردووانه له‌نێو گۆڕه‌پانی ئه‌نته‌رنێت رۆڵی پێویستی خۆیان بگێڕن و جله‌وی رۆژنامه‌گه‌ریی و ته‌واوی میدیای کوردی له‌ده‌ست حیزب و حکومه‌ت ده‌ربهێنن و ئیدی رووبه‌ری ئازادیی نووسین و راده‌ربڕین له‌نێو رۆژنامه و میدیاکانی تر فراوان و فراوانتر بکه‌نه‌وه و کاروانی رۆشنبیریی به‌ره‌و ئاقاری ئاوات و ئامانجه‌کانی مرۆڤ ته‌کان‌پێبده‌ن که سه‌ره‌تا و پێش هه‌رشتێک ئازادیی و یه‌کسانییه بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵی مرۆیی.
ئێمه لێره‌دا جگه له‌وه‌ی به یادی ئه‌و رۆژه مه‌زنه له مێژووی ووشه‌ی ئازاد و بێلایه‌نی کوردی به ناوی ستافی (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ) که خۆمان به درێژه‌پێده‌ری ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌زانین پیرۆزبایی له تێکڕای نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه ئازادیخوازه‌کان و تاک‌به‌تاکی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریی و جه‌ربه‌زه‌ییه‌ی ئه‌و پۆڵه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه ئازادیخوازه‌ش به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین که له رۆژێکی وا ره‌شدا له‌ژێر مانشێتی یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌که‌یان: (ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی ، هه‌ر ته‌نیا مۆڵه‌ت‌پێدانی ده‌رکردنی رۆژنامه نییه، به‌ڵکو ده‌بێ ئازادی راسته‌قینه‌ی راده‌ربڕینیشی له‌گه‌ڵدابێ .. که رێگاخۆشکه‌ره له‌به‌رده‌م داهێنان و کاروانی رۆشنبیرییدا) یه‌که‌م چرای گه‌شی ئازادکردنی ووشه‌ی کوردیان له‌نێو زیندانه تاریکه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ریی و میدیای حیزبیی و حکومیی داگیرساند.
ئیدی هه‌ر مایه‌وه ئه‌وه بێژین: هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئێمه دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی که ده‌توانن ئازادانه تێڕوانینی خۆیان ده‌رباره‌ی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت و ئاکام و کاردانه‌وه‌کانی له‌سه‌ر ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد ده‌رببڕن و ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تییانه و دوور له {جنێودان و قسه‌ی بێسه‌روبه‌ری وه‌ک (رێزگرتن له پیرۆزییه‌کان) و (ملکه‌چبوون بۆ ئه‌کادیمیی نووسین) و (به‌ناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی) و ... هتد - که پیشه‌ی بێزه‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداره چه‌وسێنه‌ره‌کان و میدیاکاره چه‌واشه‌کار و به‌گرێگیراوکانیانن -} به‌دواداچوون و لێکۆلینه‌وه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌ندێک پارچه له ژماره‌کانی ساڵی (١٩٩۴)ی رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ:
هه‌ر ئازاد و ئازادتر بێ ووشه‌ی کوردی. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
١٥\٨\٢٠١٠
|