٢٣\٢\٢٠١٦
حەڤدەی شوبات،
وانە وەرگرتن یا
وانە دادان؟

نادر
عەبدولحەمید
لینین لە پێشەکی کتێبی "دوو تاکتیک ... لە شۆڕشی دیموکراتیدا" دەنوسێت:
شۆڕش "نەک تەنھا ڕابەران
وانە دادەدات بەڵکو جەماوەریش
وانە دادەدات".
وە لە درێژەی ئەو باسەدا دەڵێت "بەڵام ئەو مەسەلەیەی کە ھەر ئێستا لە
بەردەم حزبی سیاسی جەنگاوەر دایە، ئەوەیە کە ئایە دەتوانین
وانەێکی
شۆڕش دابدەین".
بە حەقەت ئەو کۆپلەیەی سەرەوە دەتوانێت تەعبیرێکی چڕوپڕ لە لینینزم
بکات، چونکە لینین نەک ھەر بەدوای ئەوەوە بووە کە لە شۆڕشەکانەوە
وانەێک وەرگرێت، بەڵکو خاڵی جەوھەری لە مێسۆدی فکری و سیاسی لینین،
ئەوە بووە کە شۆڕش
وانە دابدات. ھەتا
وانە وەرگرتنەکانی لە شۆڕشەکانی
پێشووتر، بۆ ئەوە بووە کە
وانەی شۆڕشەکانی ئایندە دابدات. گەرچی لەگەڵ
ھەموو ھەوڵەکانیشیدا، نەیتوانی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٠٥ و ١٩٠٧ دا
بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە و شۆڕشی ئەو کاتە
وانە دابدات، بەڵام کردی بە
بەشێک لەو وانەانەی کە شۆڕشی شوباتی ١٩١٧ ی ڕوسیای پێ
وانە دابدات، وە
سەرکەوتووش بوو لەو کارەیدا.
وە ئەگەر بڕیار بێت ئێمە
وانەێک لە لینین و شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە فێر بین
ئەوەیە کە دەبێ لەسنور و چوارچێوەی
وانە وەرگرتندا نەمێنینەوە، بەڵکو
دەبێ وانەی بزوتنەوە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان و ڕاپەڕینەکانی دابدەین.
لێرەوە لەو پێشەکیەوە بگەڕێنەوە سەر یادی حەڤدەی شوباتی ٢٠١١ ، و گەر
باوەڕمان بەو مێسۆدە شۆڕشگێر و جەنگاوەرەی لینین ھەبێت ئەوا دەبێ
بیسەلمێنین کە مەسەلەی ئەسڵی ئەوکاتەش (لە شوباتی ٢٠١١ دا) بۆ حزبی
سیاسی جەنگاوەر، بۆ ئێمەی کۆمۆنیستی خەباتکاری شۆڕشگێڕ، ئەوەبوو کە
چۆنچۆنی بمان توانیبا
وانەی ئەو بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیە دابدەین.
ئەوەی کە جێی داخە، ئەوە ھیچ کە نەمان توانی
وانەی بزوتنەوەکەی حەڤدەی
شوبات دابدەین لە کاتی خۆیدا، بەڵکو لەوەش جێگەی داختر ئەوەیە کە دوای
پێنج ساڵ بەسەر حەڤدەی شوباتدا، لە باسکردنی وەرگرتنی
وانەەکاندا، وەک
وانەێک ئاماژە بەو مێسۆدەی لینین ناکرێت. ئەمەش ئاساییە چونکە ئاکامی
غیابی خودی مێسۆدەکەی لینینە لەناو بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی ئەمڕۆی
کوردستانی عێڕاقدا.
ئەوەی جێگە مەبەستە لێرەدا، ئەوەیە، لە ئێستادا لە یاد کردنەوەی حەڤدەی
شوباتدا چەندین بابەت؛ وتار، چاوپێکەوتن و لێدوان بڵاوکراونەتەوە، کە
باس لەوە دەکەن چۆنچۆنی
وانە لە بزوتنەوەی حەڤدەی شوباتی ٢٠١١ وەربگرین،
و رێگا نەدەین ھەڵەکان دوبارە ببنەوە، وە خاڵگەلێکی باشیشیان باس کردوە
وەک وانە کە لێوەی فێر بین، دەستیان خۆش بێت کارێکی باشیان کردوە.
بەڵام ئەگەر ئەوە مێسۆدی فکری سیاسی بێت، بەو مانایەیە تا دەمرین دەبێ
ھەر خەریکی
وانە وەرگرتن بین و ھەر بەدوای ئەوەوە بین کە
وانە فێربین و
بە فێرخوازی (قوتابیەتی، تەلەباتەتی)ەوە سەربنێینەوە. قوتابی ھەمیشە
بەدوای مامۆستاوەیە و چاولەدەستی ئەوە. ئەگەر ئەم وێنەیە بکەینە
وێنەیەکی سیاسی ئەوا دەبێ ھەمیشە بەدوای بزوتنەوەکان، ڕاپەینەکان و
شۆڕشەکانەوە بین و چاولەدەستی ئەوان بین، تا شتێکیان لێوە فێر بین.
واتا ئیکۆنۆمیستی و کلکایەتی بۆ ڕوداو، بۆ بزوتنەوەکان و بۆ ڕاپەڕین و
شۆڕشەکان.
بە کورتی و بە کوردی، ئەوەی کە لە ئێستادا گرینگە و بایەخدارە، لەم
شەپۆلە لە ناڕەزایەتی کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ وە سەری ھەڵداوە و
بەردەوامە و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستانی بەدژی حزبە بورژوا
ناسیونالیستە کوردیەکان، بردۆتە ئاستێکی جۆرایەتی (نەوعی)ەوە، کە لە
حەڤدەی شوباتدا بەوجۆرە نەبوو، ئەوەیە؛ کە ئایە حزبێکی جەنگاوەر (میلیتانت
لە دەقە ئینگلیزیەکەی کتێبەکەی لینیندا)، لە ناو بزوتنەوەی چەپ و
کۆمۆنیستی کوردستانی عێڕاقدا، لە مەیداندا ھەیە کە بتوانێت
وانەی ئەم
بزوتنەوە شۆڕشگێڕانەیە دابدات؟
بەداخەوە، وەڵامەکە لای من نەرێنیە. لێڕەدا ناچمە ناو ئەو مەیدانەوە کە
باس لەوە بکەم چۆنچۆنی حزبێک یا ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی جەنگاوەر بە مانا
لینینەکە لە ئارادا نیە. وە ئەگەر کەسێک بەدوای لێکدانەوەی ئەو وەڵامە
نەرێنیەوە بێت دەتوانێت ئەو نوسراوەیەی من بخوێنێتەوە کە ناونیشانی (ئەناتۆمی
کۆمۆنیزمی کرێکاری کوردستان)ی لەسەرە و ڕەخنەیە لە دوو بەیاننامەی (حکک
کوردستان) و (حکک چەپی عێڕاق)، کە ھەر لەسەر ئەم بزوتنەوەیەی ئێستا
بڵاویان کردۆتەوە.
خاڵێکی گرینگی تر کە لەو وتار و بابەتانەدا ئاماژەی پێکراوە، بریتیە
لەوەی کە چۆنچۆنی بتوانرێت ئەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیە، ھەنگاو بە ھەنگاو
ببرێتە پێشەوە، لە ڕێگەی ئەو تاکتیکانەوە کە ڕێک دێنەوە لەگەڵ ئاستی
پەرەسەندنی بزوتنەوەکە، کە سەرەتا "پاشەکشەیەک بە دەسەڵات بکەن"، "بەشێک
لە مافە سەرەتاییەکانی جەماوەر لە چنگیان" دەربھێنێت و بەم جۆرەش "ھاوسەنگی
بە قازانجی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە بگۆریت و ئاسۆیەکی گەش بخاتەڕو بۆ
ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی لەم کۆمەڵگایەدا"، وە ڕێگە گرتن لەو تاکتیک و
ھەنگاوانە کە "بە رواڵەت گەورەو لە راستیدا سەرچڵانە"ن، و بە جۆرێک لە
زیانی بزوتنەوەکە تەواو دەبن لە جیاتی سود پێگەیاندنی. ھەروەھا "دامەزراندنی
شوراکان و چۆنیەتی رێکخستنی کاروبارو خەبات و ژیانی کۆمەڵایەتی"،
لێرەشدا خاڵگەلێکی باش و دروست ئاماژەیان پێکراوە.
بەڵام لێرەدا دوو خاڵ گرینگە سەرنجی بدەینێ:
١. یەکەم ناکرێت ئەو عەقڵانیەتە لە مەیدانی تاکتیکدا، واتا ھەنگاو بە
ھەنگاو بردنە پێشەوەی خەبات و بزوتنەوەیەکی جەماوەری بکرێتە وەڵام بۆ
نەبوونی ستڕاتیژێک و ھەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانە، بەرامبەر دەسەڵاتی حزبە
بورژوا ناسیونالیستەکانی کورد. ڕاشکاوانە بڵێین ئەگەر حزبەکانی ئەو
نوسەرانە لە جیاتی ستڕاتیژ و ھەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانە، ستڕاتیژ و
ھەڵوێستێکی لیبڕاڵ چەپیان ھەبێت بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە، ناکرێت
پەردەپۆشی ئەو "کەموکوڕی"ەیە چینایەتیەی حزبەکەیان بکرێت، بە وەڵامی
عەقڵانیەت لە مەیدانی تاکتیکی بردنە پێشەوەی ئەو خەباتە و ئەو بزوتنەوە
جەماوەریەی کرێکاران و زەحمەتکێشان.
٢. ئەم باسانە دروست و کۆمۆنیستین بەڵام بە بوونی مێسۆدەکەی لینینەوە،
وە لە بارودۆخی ئێستای کوردستانی عێڕاق و بزوتنەوەی چەپ و
کۆمۆنیستیەکەیدا، بە دیاریکراوتر دەبێ بڵێین، ئەم باسانە کاتێک دروست و
کۆمۆنیستی دەردەچن کە ستڕاتیژ و ھەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانەی کۆمۆنیستی
ھەبێت بەرامبەر خودی دەسەڵاتەکە، واتا شەڕ لەسەر دەسەڵات، بۆ تێکشکاندن
و ڕوخاندن و ھەڵپێچانی دەسەڵاتی ئەو حزبە بورژوا ناسیونالیستانەی کورد
و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن کۆمۆنیستەکانی کوردستانەوە و لێرەوە
ڕەسمیەت پێدانی دەسەڵاتدارەتی شۆرایی لە کوردستاندا، نەک ستڕاتیژێکی
پێچەوانەوە کە سەرەتا لە ھەوڵی دامەزراندنی دەسەڵاتدارەتی شۆراییدا بێت
تا ئەو ڕاددەیەی کە دەسەڵاتدارەتی شۆرایی دابمەزرێنن، ئینجا دوای ئەوە
کۆمۆنیستەکان لە ھەوڵی گرتنە دەستی دەسەڵاتدا بن لەڕێگەی ڕوخاندنی
دەسەڵاتی حزبە بورژوا ناسیونالیستەکانی کوردستانەوە. ئەڵبەتە مەسەلەکە
ئەوە نیە کە ئەم کارە پێویستیەکی ژیانی (حەیاتی) نیە، ھەم بۆ ڕوخاندنی
دەسەڵاتی حزبە بورژازیەکان و ھەم بۆ داسەپاندنی دەسەڵات و
فەرمانڕەوایەتی کرێکاران وزەحمەتکێشان بەسەر کۆمەڵگەدا، وە ھەم بۆ
بەدەسەڵات گەیشتنی کۆمۆنیستەکان بەڵکو دوو گرفت ھەیە لێرەدا:
ا) یەکەم جارێ ئەو ستڕاتیژەی ڕوخاندنی دەسەڵاتی ئەو حزبە بورژوا
ناسیونالیستانە بە ڕەسمی وە بە دۆکیومێنت لە ئارادا نیە وەک
بڕیارنامەیەکی ئەو حزبانەی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کوردستان، بە تایبەتیش
لای حزبەکانی کۆمۆنیستی کرێکاری. تا خۆشی خۆشی بڵێین کاتێک ئەو
دەسەڵاتدارەتیە شۆراییەی کرێکاران و زەحمەتکێشان لەسەر ئەرزی واقع
دامەزرا ئەوسا نۆرەی ئەو کۆمۆنیستانە دێت بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات. ھەتا
ئەگەر ئەو ستڕاتیژە وەک نوسراوێک لە ئاراشدا بێت (کە نیە بەڵام گریمان
ھەیە) نەکراوەتە تەوەرەیەک کە ڕوحیەتی کادرەکان و ئەندامان و
ھەوادارانی پێ پەروەردە کرابێت. وە لێرەوە بچنە سۆراغی بزوتنەوە
ناڕەزایەتیەکەی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان تا بەو
ڕوحیەتەوە ڕێنمایی بکەن، لە شۆراکاندا ڕێکخراوی بکەن و ھەنگاو بە
ھەنگاو بیبەنە پێشەوە، تا خۆیان لەدەسەڵات نزیک ببنەوە. بەڵکو بە
ڕوحیەتێکی تر دەیبەنە پێشەوە کە وەک دۆکیومێنتی ڕەسمی و بڕیارنامەی
حزبی ھەر لە کۆنگرەی یەکەم و دامەزرێنەریانەوە لە ئارادایە.
ب) دووەمیش ھاوکێشەکە پاشوپێشە، چۆن؟. ئەگەر بگەڕێینەوە سەر
ڕۆژەکانی ناوەڕاستی سێپتێمبەری ١٩١٧ تا ٢٤ ی ئۆکتۆبەری ئەو ساڵە
کێشمەکێش و شەڕ و بەزمی لینین لەگەڵ کۆمیتە ناوەندی حزبی بەلشەفیدا
لەسەر ئەو مەسەلەیە، کە پێویست ناکات چاوەڕیی کۆنگرەی دووەم و سەراسەری
شۆراکان بکەین، کە بڕیاربوو لە کۆتایی ئۆکتۆبەردا ببەسترێت، و لە
کۆنگرەی شۆراکانەوە ڕەسمیەتی ئەوە وەربگرین کە دەسەڵات بگرینە دەست،
بەڵکو دەبێ بە پێچەوانەوە بێت، حزب دەسەڵات بگرێتە دەست و لە کۆنگرەی
سەراسەری شۆراکاندا ڕەسمیەت وەرگرێت، وە لینین ھەرواشی کرد.
باسەکەی ھاوڕێ مەنسوری حیکمەتیش بە ھەمان شێوە، سەبارەت بە (حزب و
دەسەڵاتی سیاسی)، بە تایبەتیش لە وتاری کۆنگرەی سێھەمی حزب لە
ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٠ و لە شاری کۆپنھاگ، دروست ئەو مەسەلەیە کە
کۆمۆنیستەکان دەبێ دەسەڵات بگرنە دەست ھەتا بە ژمارەیەکی نسبی کەمیشەوە
تا شۆراکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان بتوانن فەرمانڕەوایی بکەن بەسەر
کۆمەڵگەدا. وە دەڵێت ئەو باسەی ئەو لەلایەن سەڵتەنەت تەڵەبەکان و حزبە
بورژوازیەکانەوە نادرێتە بەر ڕەخنە، چونکە ئەوان وەکو کەمایەتی ھەم
دەتوانن فەرمانڕەوایەتی بکەن وەھەم لە ھەوڵدان بەم کەمایەتیەوە کە
ھەیانە دەسەڵاتی حزبی فەرمانڕەوا بڕوخێنن، واتا ئەوان باش دەزانن کە
ئەو کارە شتێکی عەمەلیە کە کۆمۆنیستەکانیش بە کەمایەتیەکەوە دەتوانن
ھەم دەسەڵاتێک بڕوخێنن و ھەم فەرمانڕەوایەتیش بکەن بەسەر وڵات و
کۆمەڵگەدا. وە لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێت ئەوە چەپ و "کۆمۆنیست"ە کانن
ئەوەیان بۆ ھەرس ناکرێت. دژایەتی بۆ باسەی مەنسور، تێنەگەیشتنە لە
مێسۆدەکەی لینین.
لە کاتی نوسینی ئەم وتارەدا ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی شوباتی ٢٠١٦ ڕاگەیاندنێکی
(حکک کوردستان) لە ماڵپەڕی ئەو حزبە و دواتریش لە تۆڕەکانی میدیای
ئینتەرنێتی وەک فەیسبوک بڵاوکرایەوە لە ژێر ناونیشانی (نەخشەڕێگای
دەرھێنانی کۆمەڵگای کوردستان!، بۆ پێشەوە بەرەو پێکھێنانی
دەسەڵاتدارێتی شۆرایی).
گەرچی پێشڕەویەکی پێوە دیارە لەچاو بەیاننامەکەی ٣٠ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥
ھەر لەو پەیوەندەدا لەسەر ئەم ناڕەزایەتیانەی جەماوەری کرێکار و زەحمەت
کێش لە کوردستاندا، بەڵام جەوھەری گرفتەکەی ناو ھەمان بەیاننامەی پێشوو
ھەر لە شوێنی خۆیدا، لە ناو ئەم بەیاننامەیەشدا ماوەتەوە. کە ھەوڵ
دەدەم لە کۆتایی بڵاوکردنەوەی نوسراوەی (ئەناتۆمی کۆمۆنیزمی کرێکاری
کوردستان) وەک ھاوپێچێکی ئەو نوسینە ئەم مەسەلەیە ڕون بکەمەوە.
ئەم بەیاننامەیەی ٢٠ ی شوباتی ٢٠١٦، دروست پێچەوانەی باسەکانی ھاوڕێ
مەنسوری حیکمەتە لەسەر حزب و دەسەڵاتی سیاسی وە پێچەوانەی مێسودی
لینینشە. چونکە ئەو وێنەیەی کە لەناو ئەو بەیاننامەیەدا ھاتووە،
وێنەیەکی ئیکۆنۆمیستیە بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات لە لایەن کۆمۆنیستەکانەوە.
لە مێسۆدی لینین و ماتریالیزمی دیالێکتیکدا، ڕێکخراوکردنی شۆرایی
جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش، بەر لە شۆڕشی سۆشیالیستی بەشێکە لە
ستڕاتیژی بە دەسەڵات گەیشتنی کۆمۆنیستەکان، یا ئۆڕگانێکە لەو پێناوەدا،
ئەوەی کە لای کۆمۆنیزمی لینین (و کۆمۆنیزمی مەنسوری حیکمەتیش) مەسەلەی
بنەڕەتیە ئەوەیە کە جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش، لە چرکە ساتێکی
مێژوویدا بگەنە ئەو قەناعەتە کە کۆمۆنیستەکان دەتوانن وە دەبێ دەسەڵات
بگرنە دەست تا کۆمەڵگەکەیان لەم تڕاژیدیایە بێتەدەرەوە و ڕزگاری بێت.
ڕێکخراو کردنی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە شۆراکاندا لە لایەن
کۆمۆنیستەکانەوە لایەک ئەو کارە ئاسان دەکات کە ئەو جەماوەرە بەو
قەناعەتە بگەێنێت (کە ھەموو ھەوڵ و کۆششی لینین لە نێوان حوزەیرانی
١٩١٧ کە یەکەمین کۆنگرەی سەراسەری شۆراکانی تیا بەسترا تا ناوەڕاستی
سێپتێمبەری ئەو ساڵە، لێرەدا دەتوانرێت تێی بگەین) وە لەلایەکی تریشەوە
بوونی ئەو شۆرایانە دەسەڵاتی بورژوازی لاواز دەکات کە کار ئاسانیەکە بۆ
کۆمۆنیستەکان تا بیڕوخێنن و خۆیان بگەن بە دەسەڵات. قوربەسەریش
لێرەدایە ئەگەر ئەم شۆرایانەش لە ئارادابن و کارئاسانیان کردبێت بەڵام
کۆمۆنیزمەکە بودەڵە بێت.
جا مەرج نیە چاوەڕێ بین تا شۆراکان تەواو دادەمەزرێن و جۆرێک لە
دەسەڵات لەسەر ئەرزی واقع دادەمەزرێنن ئینجا کۆمۆنیستەکان ھەوڵبدەن بۆ
گرتنەدەستی دەسەڵات، بەڵکو ئەگەر ڕەوەندی ڕوداوەکانی کۆمەڵگە و چالاکی
و ھەڵسوڕانی کۆمۆنیستەکان بەو ئاقارەدا بێت کە جەماوەری کرێکار و
زەحمەتکێشی کوردستان بەو ئاکامە و بەو قەناعەتە بگەێنێت کە تەنھا
کۆمۆنیستەکانی کوردستانن لە ئێستادا دەتوانن کۆمەڵگە ڕزگار بکەن، جا با
ھێشتا ڕێکخراوە شۆراییەکانیش لە سەرەتای شکڵگیریدا بن، لەو مەسەلەیە
ناگۆڕێت کە کۆمۆنیستەکان دەبێ دەستپێشکەر بن بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات.
موسیبەتەکە ئەوەیە کە ئەم ڕوحیەتی دەستپێشکەریە ھەر لە بنەڕەتەوە
مەوجود نیە لای حزب و ڕێکخراوەکانی بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی. وە ھەر
لێرەشەوە تێدەگەین کە ئەم ڕوحیەتە غائبە لە ناو ئەم بەیاننامەیەدا، وە
دروست لە جیاتی ئەو مێسۆدەی لینین و مەنسوری حیکمەت، بە مێسۆدێکی تەواو
ئیکۆنۆمیستانەوە ھاتەتۆتە مەیدان تا دەسەڵات بگرێتە دەست!
بەڵێ لە یادی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ دا، ئەگەر بەمێسۆدی لینین کار بکەین،
ئەوا نا بێت ڕێگە بدەین بارودۆخەکە ١٧ ی شوباتێکی تر دووبار بکاتەوە،
بەڵکو دەبێ لەوە تێی پەڕێنین، و
وانەی دابدەین. ئەمەش مەسەلەیەکی تری
ھاوپێچ (مولحەق) بەخۆی دێنێتە ئاراوە، وەک مارکس لە شوێنێکدا دەڵێت؛
سەرەتا پێویستە مامۆستا
وانە دابدرێت تا بتوانێت
وانەی قوتابیان دابدات،
لێرەشدا دەبێت سەرەتا کۆمۆنیستەکان
وانە دابدرێن، تا بزوتنەوەی
کۆمۆنیستی کوردستان و بە تایبەتیش کۆمۆنیزمی کرێکاری بتوانێت وەک
مەنسوری حیکمەت لە ھەوڵی گرتنە دەستی دەسەڵات دا بێت، و وەک لینین
وانەی شۆڕش دابدات.
٢٠\٢\٢٠١٦
ماڵپهڕی
نادر عەبدولحەمید
|