هه‌ڤپه‌یڤینی زمانه‌وانی له‌گه‌ڵ
''موحسین
جوامێر''دا.

1ـ ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ک ڕۆژنامه‌ی کوردی، به‌تایبه‌تی ئێسته، شاره‌زایانه،
زمانی کوردی‌یان به‌کار هێناوه، واته ڕۆژنامه توانیویه‌تی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ک
بۆ گه‌شه‌کردنی زمانی کوردی، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ؟
له وڵاتی پێشکه‌وتوودا، ده‌بێ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌کادێمی، یاخود ئه‌زمووندار
و شاره‌زا بێت، ئه‌وجا کاری پێ ده‌سپێردرێت، زاته‌ن ئه‌زموون؛ شه‌هاده
به‌رز و به‌هێز ده‌کا و پێیه‌وه زووتر کارت له هه‌ر بوارێک‌دا پێ ده‌درێت
.. کرده‌ی په‌روه‌رده، فراژیکردن و پێڕاگه‌یاندن، پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامه،
له هه‌موو بوارێک‌دا، هه‌تاکوو ئاخر ڕۆژی کارکردنی مرۆڤ .. ئه‌گه‌ر شه‌هاده
گرنگ بێت، نه‌شونماکردن یه‌ک له‌مه‌رجه‌کانی به‌ره‌وپێشچوون و سه‌رکه‌وتنی
ڕۆژنامه‌نووسه. به‌داخه‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی لنگه‌وقووچ له
دێموکراسی و ئازادی گه‌یشتووین، وا ده‌زانین له کاروباری نووسینیشدا،
هه‌ر چۆنێکی مل لێ ده‌نێی و لێ ده‌خوڕیت، بڕۆ و گوێ مه‌ده‌رێ.! ڕۆژنامه‌کانی
کوردستان، هه‌ر یه‌کێ به ڕێنووسێک ده‌نووسێ و هه‌ر نووسه‌رێکیش به چه‌ندین
ڕێنووس. ئه‌و دیارده به‌ڕه‌ڵایه‌ی له کوردستاندا هه‌یه، له دواکه‌وتووترین
وڵاتی دنیادا به‌رچاوت ناکه‌وێت. بستبه‌بستی تورکیا بگه‌ڕێ، بزانه هه‌ڵه‌یه‌ک
له تابڵۆیه‌ک یان په‌ڵه‌یه‌ک له نووسینێکی گشتیدا، ده‌دۆزیته‌وه؟ له
وڵاتاندا، زمان، ڕێنووس و فه‌رهه‌نگ له شته پێرۆز و بڤه‌کانن، موقه‌دده‌سن،
نازدار حه‌یرانن، به ئاسانی ده‌ستیان تێوه‌ر نادرێ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر
ناکرێت، هه‌مووی هه‌ر حوکمه و ده‌بێ ئاوه‌ها بێت. که هێندێ شت ده‌خوێنمه‌وه
و ده‌بینم، خه‌جاڵه‌ت ده‌مگرێ و له سوێیان له‌زگه وه‌ک ژنه کورده‌که
بڵێم : ڕه‌حمه‌ت له مێردی پێشووم، زۆر ناشکورم به‌دوا شووم.
2ـ ئایا ڕۆژنامه‌کان تا چه‌ند هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه ڕێنووسێکی یه‌کگرتووی
کوردی بهێننه کایه‌وه.؟
ڕێنووسی کوردی، کاری ڕۆژنامه‌نووسی به‌سه‌زمان نییه، کاری ده‌وڵه‌ت،
وه‌زاره‌ت و ئه‌کادێمیایه.. ده‌بێ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌رکه، که‌سانی
پسپۆڕ کاری له‌سه‌ر بکه‌ن. من له‌و بڕوایه‌دام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
و ئه‌کادێمیای زمانی کوردی ده‌توانن به ماوه‌یه‌کی کورت، ئه‌م کێشه‌یه
چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌مه کارێک نییه که‌س ده‌ره‌قه‌تی نه‌یه‌ت، بڕوا
ناکه‌م دانان و گشتاندنی؛ ساڵێکی بوێت. پێوه‌نان نییه ئه‌گه‌ر بڵێم،
کۆمه‌ڵێک مامۆستای کوردی پسپۆڕ و ئه‌زمووندار که به‌رنامه‌ی خوێندنی
کوردی‌یان له سوێد داڕشتووه و نووسیوه‌ته‌وه، له‌مێژه کێشه‌ی
ڕێنووسیان حه‌ل کردووه. ده‌کرێ سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، به‌مه‌شه‌وه،
ڕێگه‌ی دریژ، کورت بکرێته‌وه، بێی هیچ مه‌سره‌فێکیش.
3ـ تا چه‌ند ماقووڵ و گونجاوه له سنووری سێ
پارێزگادا، ڕۆژنامه به چه‌ند له‌هجه‌ی جیاواز ده‌ربچن؟
ئاخر میلله‌تی بێخاوه‌ن، ده‌بێ هه‌ر که‌سێ تێیدا له ئاوازێ بخوێنێت.
من هێندێ جار بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که حکوومه‌تی کوردستان موه‌قه‌ته
و به‌ته‌مای مانه‌وه نییه، بۆیه به‌ری به زمان، ڕێنووس و ئه‌کادێمیاوه
نییه. ڕێنووس و زمان موعجیزه نین، ئه‌سڵه‌ن هه‌ر کێشه نین. گشتی
بریتین له بڕیار، لێژنه و جێبه‌جێکردن. له وڵاتاندا گه‌نده‌ڵی،
دواکه‌وتن و به‌ڕه‌ڵایی هه‌نه، وه‌لێ نه‌مانبیستووه کێشه‌ی ڕێنووس و
زمان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت له سۆماڵیشدا. سه‌ره‌تای پێشکه‌وتنی وڵات، له
زمان و په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، نه‌ک له کۆشک و باڵه‌خانه‌ی
به‌رزه‌وه. ده‌بێ پێش هه‌ر شتیک، ئه‌کادێمیایه‌کی شیاو دابمه‌زرێت،
ئه‌وجا ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌های بدرێتی بۆ لێکۆڵینه‌وه و بڕیاردان. مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه بڵێم، پێشتر سه‌رۆک بڕیار له‌سه‌ر زمانی دایه‌گه‌وره بدا،
ئه‌وجا ئه‌کادێمیا له‌نێو له‌هجه‌گه‌لی دایه‌گه‌وره‌دا، یه‌کێکیان بکا
به ژێرخان.
4ـ به بۆچوونی تۆ، ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژنامه‌کان
کاریان له‌سه‌ر لایه‌نی فرۆشتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاکییه‌کان
کردووه، ئه‌وه‌نده بایه‌خیان به به‌کارهێنانی زمان به‌شێوه‌یه‌کی
ڕاست، داوه؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت بازرگانییه، ئه‌وه ڕۆژنامه‌ی هه‌موو دنیا، ئامرازن
بۆ پاره‌په‌یداکردن و ئه‌مه‌ش هه‌قی هه‌موو که‌س و لایه‌نێکه، زاته‌ن
په‌ندی ( پاره هه‌موو شتێکه ) له‌هه‌موو زمانه‌کانی ئه‌وروپیدا باوه،
ئه‌ی شه‌ڕی دنیا له‌سه‌ر چییه، ئه‌مریکا بۆچی هاتووه‌ته عێراق؟. ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستت زمان بێت، ئه‌وه ده‌ڵێم گاڕان به‌گرده‌وه ڕۆیشتووه، تۆ
ئێسته دوو زمانت هه‌یه، هیچ کامیان کوردی نین. له‌مه‌ودوا، ئه‌گه‌ر
کێشه‌که زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ده‌بێ بڵێین زمانی سۆرانی و زمانی
بادینی. لۆژیکی مێژوو، قبووڵی ئه‌وه ناکا به‌دوو له‌هجه بخوێندرێ،
بنووسرێ و ناویشیان لێ بنرێت زمانی کوردی. که دوو له‌هجه که‌وته کار،
واته بوویته دوو قه‌وم و زار. ئه‌گه‌ر به سێ له‌هجه‌شت خوێند، ئه‌وه
ده‌بێته سێ و ئه‌وجا مه‌وه‌سته و ڕاکێشه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ک ده‌رسێکیش
بخوێندرێت. ئه‌وه‌ی ده‌ڵی به فره‌له‌هجه‌یی له کوردێتی ناکه‌وین، وه‌ک
ئه‌وه‌یه بڵێ ئاگر ناسووتێنێت ! بۆیه، پێشتر تۆ چاره‌ی جووتستانداردی
بکه، پاشتر باسی به‌کارهێنانی زمان به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست بکه.
5ـ پێویسته له هه‌موو ڕۆژنامه‌یه‌کدا، که‌سانی زمانه‌وان و شاره‌زا
له نووسین، گراماتیک و خاڵبه‌ندی هه‌بن؟
ڕۆژنامه ناسکترین ده‌زگه‌یه، زمانه‌که‌شی وه‌ک پردێکه پێیه‌وه بۆ
هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، زانست و ئه‌ده‌ب، ده‌په‌ڕیته‌وه.
له سوێد، بۆ نموونه، له‌هه‌ر ده‌زگه‌یه‌کدا زمانزانێک هه‌یه، وه‌ک
سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی نووسین، چ جای ڕۆژنامه.
هه‌ڵه له هه‌موو بوارێک‌دا قبوول بێت، له بواری نووسیندا کفره، به‌ڵام
پێی کافر نابیت. حاڵه‌تی گراماتیکی، که تێیدا دوو شێوه به‌کارهێنان
بشێت؛ وه‌ک ( ئه‌مه‌ش ـ ش ) و (ئه‌مه‌یش ـ یش ) یان ( به ئه‌وم وت ـ
به ویم وت ) یاخود له حاڵه‌تی پۆستپۆزیشنی ( دا ) دا وه‌ک ( له هه‌ولێردا
چاپم کرد ـ له هه‌ولێر چاپم کرد ) وهتد، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ناودا،
ئه‌مه گرفتێک نییه و له هه‌موو زمانێکدا هه‌یه، زاته‌ن له عه‌ره‌بیدا
مشه‌یه، دروستیی ئه‌مه‌ش وه‌ک دروستیی وتن و نووسینی هه‌ردوو شیوه‌که‌ی
( نه ئازاد خواردی نه براکه‌ی ) و ( نه ئازاد نه براکه‌ی، نه‌یانخوارد
) ه. هاوکات، به‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام به‌ره‌به‌ره و به‌بڕیاری ئه‌کادێمیای
زمان، یه‌ک شێوه‌نووسین پێڕه‌و بکرێت، هه‌تا له ده‌ربڕینه‌کانیشدا.
له وڵاتی ئه‌وروپیدا ئه‌گه‌ر کتێبێکت چاپ کرد، پاشان ده‌رکه‌وت که
پیتێک ده‌رنه‌که‌وتووه و په‌ڕیوه، هه‌ڵه‌که‌ش له‌وانه‌وه بوو، ئه‌وه
دووباره چاپ ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ملوێنێک دانه‌شی لێ چاپ کرابێت. ئه‌مساڵ،
لێکۆڵینه‌وه‌کانی سوێد ده‌ریانخستووه که منداڵان له ماتماتیک، حینجه‌کردن
و خاڵبه‌ندیدا، لاوازن، بۆیه حکوومه‌ت له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا یه‌ک
ملیار کڕۆنی بۆ پڕۆژه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی قوتابییان له‌و بوارانه‌دا
ته‌رخان کردووه. خاڵبه‌ندی، زانستێکی سه‌ربه‌خۆیه، خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنی
بابه‌ت له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه ئاسان ده‌کات، بۆیه ده‌بێ هه‌ر له
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه بخوێندرێت. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا، ئه‌گه‌ر پێشه‌کیی
کتێبی ( زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی ) ی ( لێژنه‌ی ئه‌ده‌ب له کۆڕی زانیاریی
کوردستان ) چاپی 2006 بخوێنیته‌وه، ئه‌وجا ده‌زانیت نووسه‌ری کورد، چه‌ند
حه‌وجه‌ی به زانستی خاڵبه‌ندییه، چونکه له چه‌ندین شوێن که ده‌بێ
خاڵ و فاریزه دابنرێن؛ دانه‌نراون و خوێنه‌ر ناچار ده‌بێ وه‌ک شا عه‌بدوڵڵای
سعوودی، بێوه‌ستان بیانخوێنێته‌وه. فه‌رموون سه‌رنجی ئه‌م په‌ڕه‌گرافه
خاڵبه‌ندکراوه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسێکه‌وه نووسراوه‌ته‌وه، بده‌ن
و بزانم چی لێ حاڵی ده‌بن : ( ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه بۆ کردنه له
کاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوبراودا له چاوی کامیڕاکانه
ده‌رکه‌وت، هه‌بوونی، ئاڵای سێ ئه‌ستێره‌ی به‌عس؛ بوو به فڕۆکه‌که‌ی؛
دکتۆر مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه ) نووسه‌ری ده‌قی
گۆرین له سلێمانی ده‌ژیت و حه‌فته نییه وتارێک بڵاو نه‌کاته‌وه.
پێم وایه میسرییه‌کان له بواری خاڵبه‌ندیدا، گره‌ویان له هه‌موو
وڵاتانی ناوچه بردووه‌ته‌وه و ده‌کرێ که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێت.
6ـ ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی ئه‌مڕۆی زمانی کوردی
له ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا، چ کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر
داهاتووی زمانی کوردی؟
ئه‌وسا میلله‌تمان له‌سه‌ر وشه‌ی هه‌ڵه، ڕسته‌ی سه‌قه‌ت و نووسینی
بێزه‌وه‌ر ڕادێت . ڕاست نییه کاتێ وا ده‌زانین ئه‌گه‌ر یه‌کێ شاعیر
یان نووسه‌ر بێت، زمانزانیشه. ته‌نانه‌ت مه‌رج نییه زمان‌زان و
ڕێزمانزان، نووسه‌ر بن. ئێمه، چونکه له ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی گرنگدا،
ڕێبه‌ر و خه‌مخۆرمان نییه، بۆیه ده‌بینین هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ک بۆ خۆی،
کۆڕ و سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و که‌س خه‌تی که‌س ناخوێنێته‌وه..
له‌کاتێکدا ده‌بوو له شتی بنه‌ڕه‌تدا، هه‌موو ملکه‌چی یه‌ک یاسا
بووایه‌ن، دوای ئه‌وه پیاو له به‌کارهێنانی له‌هجه، شیوه‌زار و هه‌ر
شتێکی دیکه‌دا بڕیاری بدایه. که به دوو دیالێکت ده‌نگوباس ده‌خوێنرێته‌وه،
ئه‌وه هه‌ر یه‌کێک گوێ له‌نیوه‌ی ده‌گرێت و نیوه‌که‌ی دی فه‌رامۆش ده‌کات،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک دابڕێژرێت بۆ ده‌رچوون له‌م ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه،
ئه‌وه ده ساڵی پێناچێت هه‌موومان له هه‌موو شت ده‌گه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م
ته‌نگژه‌یه زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، دواکه‌وتووترین زمانمان بۆ دروست
ده‌بێت. پێش ماوه‌یه‌ک وتارێکم به‌نێوی : به‌کافرم مه‌زانن، بۆ زمانی
یه‌کگرتوو هه‌ڕوونه ئیسڕائیل.! نووسی، له‌وێدا، باسی ئه‌وه ده‌که‌م
که چۆن سه‌دان قه‌ومییه‌تی جووله‌که‌ی زمانجودا، به‌پێی پلانێکی
تۆکمه، فێری عیبری بوون. ئه‌گه‌نا سۆرانی و بادینی وه‌کوو عه‌ره‌بی و
عیبرییان لێ دێ و وه‌ک میلله‌تیش هه‌تا قافی قیامه‌ت ده‌بن به دوو گه‌لی
جودا.
به‌نده یه‌ک به‌خۆم، که ژیانم هه‌مووی بۆ زمانی کوردی ته‌رخان کردووه،
قامووسێکیشم ئاماده‌ی چاپه، بڕوام به زمانی کوردی نه‌ماوه، چ جای
پاراستنی. زمانی کوردی، له‌سایه‌ی له‌هجه‌خوازاندا، به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
چۆن کۆمه‌ڵه‌ی زمانه ئێرانییه‌کان به‌سه‌ر کوردی، به‌لووچی، فارسی
وپشتۆ و هتد، دابه‌ش کران، ئاواش ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی کوردستان به شه‌خسی
خۆی چاره‌ی نه‌کات، که هه‌ر ئه‌و پێی ده‌کرێت ـ به‌ره‌و قۆناغی دابه‌شبوون
به‌سه‌ر سۆرانی، بادینی و زازاکی و ئێدیدا، دابه‌ش ده‌بین. خودی کورده‌کانیش
ئێسته کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و له‌بن ده‌مامکی مافی زمانی دایکدا تێی
ده‌سره‌وێنن و لێی راده‌پسکێن، که نموونه‌ی دزێوی ئاوا له وڵاتی
دواکه‌وتووشدا نییه. هه‌نووکه، سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانکارییه‌ی
کوردستان، له‌نێو کوردی ئه‌وروپاشدا له‌هجه‌خوازی خه‌ریکه ببێته
مۆدێل، ڕۆحی ئینتیما بۆ له‌هجان په‌ره ده‌گرێت، هێندێک ئه‌وه‌نده به‌په‌له‌ن
و ئاوا تێ‌یان شیشاوه، ته‌نانه‌ت سروودی نیشتمانی به له‌هجه‌کانیان
نووسیوه و نه‌خشه‌ی ده‌ڤه‌ره‌که‌یان کێشاوه، ڕێک وه‌ک تورکمانه‌کانی
ئه‌و ناوه. بۆیه، به‌نده هه‌موو جار ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر سه‌رۆک،
بوێرانه، کیشه‌که حه‌ل نه‌کات، ئه‌وه زمانی بیانیی سێیه‌م، وه‌ک
ئینگلیزی، زۆر له‌بارتره له‌شه‌ڕ و چنگه‌پرچه‌ی له‌هجان. کوردی ئێران،
به‌درێژاییی مێژوو، هه‌ر به فارسییان خوێندووه، نه‌بوون به فارس. نه‌وه‌ی
ئێمه، به‌عه‌ره‌بیمان خوێند، نه‌بووین به‌عه‌ره‌ب. که‌چی سه‌باره‌ت به
حه‌ڕبی له‌هجات، له‌زگه هه‌ر که‌س و (ئه‌ی ڕه‌قیب) به له‌هجه‌ی خۆی
ده‌ڵێت و زاری خۆی لێ ده‌بێته ( کچه‌تیوه حه‌یران ).
7ـ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت بۆ به‌هێزکردنی
زمانی کوردی، پشت به به‌کارهێنانی وشه و زاراوه‌ی بیانی ببه‌سترێت؟
حه‌تمه‌ن پێویستمان به زمانی بیانی هه‌یه، چونکه دنیا بچووک بووه‌ته‌وه
و ته‌کنیکناوی جیهانی فره بوونه. ئه‌گه‌ر به‌سه‌رێک، زۆریی له‌هجه‌ی
کوردی، غه‌زه‌بێکه بۆ کورد، وه‌لێ ئه‌گه‌ر به‌چاکی بخرێته گه‌ڕ و
جوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، هی ئه‌وه‌یه پیاو به‌دیارییه‌وه
هۆره، لاوک و حه‌یرانان بڵێت، چونکه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.. ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بزانین که ( ده‌لاله‌ت ـ گه‌یاندن ) ی وشه و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ستی
به‌رانبه‌ر، زۆر گرنگه، بۆ وێنه، هیچ وشه‌یه‌کی کوردی نادۆزیته‌وه
به قه‌ده‌ر وشه‌ی ( ته‌ڵاق ) به‌هێز بێ و هاوشانی بێت، هه‌رگیز به‌ڕه‌ڵاکردن
یان جودابوونه‌وه، شوێنی وی ناگرنه‌وه. هیچ وشه‌یه‌ک جێگه‌ی ( شه‌ریعه‌ت
)، ( ته‌مێ ـ تنبیه )، ( فیقهـ ) و ( زه‌کات ) ناگرێته‌وه. فه‌رهه‌نگی
هه‌ر زمانێک بگریت، فه‌رهه‌نگۆکه‌یه‌کی زمانی بیانیی تێدایه. بۆ
نموونه، وشه‌ی ( ئیمام )، ( فه‌توا )، ( ێه‌لات ) و ( حه‌ج ) که‌وتوونه‌ته
نێو فه‌رهه‌نگی زمانانی جیهانه‌وه. وا بزانم له‌باره‌ی وشه‌وه، ئه‌گه‌ر
سوود له ئه‌زموونی زمانناسیی فارسی وه‌ربگیرێت، که‌ڵکی زۆره.
8ـ نه‌بوونی به‌دیل بۆ ئه‌و وشه نوێیانه‌ی ئێسته له ڕۆژئاوادا باون،
ناچارمان ناکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاریان بهێنین؟
ئه‌گه‌ر به‌خۆمان نه‌مان بوو، ده‌شێ بێ ئه‌وه‌ی بیانده‌ینه‌وه، لێیان
قه‌رز بکه‌ین و جامانه‌ی کوردانیان له‌سه‌ر بکه‌ین. هاوکات گرنگه
بزانین ئه‌و چه‌ند فه‌رهه‌نگه‌ی هه‌مانه، ئه‌گه‌ر هه‌موو وشه‌گه‌لی
کوردیی له‌خۆ نه‌گرتبێت، بایی ئه‌وه‌نده‌ی تێدایه که زۆر پێویست نه‌کا
له زمانی دیکه‌وه قه‌رز بکه‌ین.. بۆ نموونه، فه‌رهه‌نگی ( خاڵ ) و (
هه‌نبانه‌بۆرینه ) گه‌وهه‌رن بۆ زمانی کوردی. قامووسی زه‌بیحی ـ شتان
له‌بیر نه‌چێت، هه‌رچه‌نده ته‌نیا دوو پیتی ئه‌لف و بێتکه‌یه. زۆر جار
وشه و ئیدیۆمی وایان تێدا ده‌بینم، شاگه‌شکه ده‌بم. لێره‌دا، با
تۆزێک له بابه‌ته‌که ده‌ربچم، ڕوو له‌هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسه لاوه
لێبڕاوه‌کان ده‌که‌م، هه‌موو ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه، چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه‌ک له قامووس بخوێننه‌وه، قه‌ریحه‌یان ته‌ڕ، سه‌لیقه‌یان
پاراو و نووسینه‌کانیان به‌پێز ده‌بن. ( سۆمه‌رست مۆم ) گه‌وره‌نووسه‌ری
ئینگلیز ده‌ڵێ هه‌موو ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به نووسینی چیڕۆک بکه‌م،
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له بابه‌تی فه‌لسه‌فی ده‌خوێنمه‌وه بۆ گه‌رمکردنه‌وه
( ئیحما ) ی فکرم. هه‌ڵبه‌ت په‌یامی ڕۆژنامه‌نووسه، به میزاج و
مجێزی خۆی و له چوارچێوه‌ی زه‌وقی گشتیدا، وشه و وته‌ی جوان و ڕه‌نگینی
زاراوه کوردییه‌کان، هی هه‌ر کامێکیان، بهێنێته نێو نووسینه‌کا‌نی
خۆیه‌وه.
9ـ تا چه‌ند زمانی ناوچه به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌کاندا
باوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر، به زمانی
ناوچه ده‌نووسن، ئه‌مه په‌رتبوونی زمانه، یاخود پێویسته ئه‌و له‌هجانه
بمێننه‌وه؟
ئه‌وه‌نده‌ی چاره‌نووسی زمانی کوردی به‌گشتی، به گرنگ ده‌زانم، ئه‌وه‌نده
به‌کارهێنانی وشه‌ی ناوچه به کێشه و ترسناک نازانم. ئه‌م حاڵه‌ته
له هه‌موو زمانێکدا هه‌یه، عه‌ره‌بی و زمانه کۆنه‌کانی لێ ده‌ربچن.
پێش ماوه‌یه‌ک بابه‌تێکم له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به زمانی سوێدی
خوێنده‌وه، ده‌ڵێت کرداری هاتنه‌ناوه‌وه‌ی وشه‌ی شێوه‌زاران بۆ نێو
زمانی ستاندارد، سروشتییه و ناتوانی ڕێی لێ بگریت، هه‌روه‌ها کۆچکردنی
وشه‌ی په‌تی و ستاندارد بۆ نێو شێوه‌زاران، ئه‌ویش حاڵه‌تێکی ناته‌ندروست
نییه، ئه‌گه‌رچی ده‌بێ به حه‌زه‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه‌دا
بکرێت. من له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، بۆ یه‌که‌م جار، وشه‌ی ( له‌سۆنگه‌ی..
) م بیست، له‌گه‌ڵ هاتنی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ عێراق.. وشه‌ی ( به‌هیچ
کلۆجێک ـ هه‌رگیز ) که زۆر باو بوو، ئێسته به‌ده‌گمه‌نیش چاوم پێ
ناکه‌وێت، که لام وابێ له ( هه‌رگیز ) زۆر به‌هێزتره. وشه‌ی ( باشار
ناکه‌م ـ ده‌ره‌قه‌ت نایه‌م ) که زۆر جوانه، به‌هیچ کلۆجێک له
نووسیناندا نایبینم. ئه‌گه‌ر له حه‌فتاکاندا ( هه‌نووکه ) ت
بنووسیایه، حه‌یات ده‌چوو، چونکه هی هه‌ولێرییان بوو. پیده‌چێ سه‌ده‌یه‌ک
به‌ر له ئیسته وشه‌ی ( ئه‌رجوو ـ تکا ) زۆر باو بووه، هه‌م له‌لای
شاعیران و هه‌میش له نێو فۆڵکلۆردا ( پیاوی مه‌یدانێم ده‌وێ، نه
بمێنێ ناز و ئه‌رجوو ـ توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه ) ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌رای (
ستاندارد ) و ( ڕێنووس ) مان حه‌ل بێت، ده‌که‌وینه سه‌ر خه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
زمانی ڕاسته‌قینه‌ی کوردی و له‌هجه‌کان ده‌بنه گه‌نجینه، چونکه
هێشتا له سه‌ره‌تاین.
10ـ کێ به‌رپرسه له‌و ڕه‌وشه‌ی ئێسته‌ی زمانی
کوردی له قوتابخانه و میدیاکاندا، حکوومه‌ت یان ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
خۆیان؟
به‌پله‌ی یه‌که‌م سه‌رۆکی کوردستان، به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌میش حکوومه‌ت
و نووسه‌ران ! به‌ڕاشکاوییه‌وه ده‌ڵێم، کوردان کاریان پێ به‌ڕێوه
ناچێ و شوانه‌تییان پێ ناکرێت. کاک مه‌سعوود، پار له دهۆک و پاشان له
کۆڕی قوتابییان و پاشترێش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، فه‌رمووی ده‌بێ
ئه‌م کێشه‌یه حه‌ل بێت، کوا کێ هه‌نگاوێکی بۆ ناوه؟ به‌نده، سێ
ساڵه هه‌موو فکر، خوێندنه‌وه و نووسینم بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان
کردووه، گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که مه‌سه‌له‌ی زمانی
ستاندارد ده‌بێ له پێشه‌وه‌ی هه‌راوزه‌نای ده‌ستوور، که‌رکووک و ده‌وڵه‌تی
کوردی بێت، بڕیاریش له ده‌ست سه‌رۆکی کوردستان بێت، چونکه ئه‌و
دووربین و مێژووخوێنه. ئاخر ناکرێت له سێ شاراندا، یه‌کێکیان به له‌هجه‌یه‌کی
دیکه بخوێنێت، چونکه ئه‌مه جاڕدانی ته‌ڵاقه، هه‌تا ئه‌گه‌ر
سوێندیشی پێ نه‌خورابێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ی جڵه‌وی ئه‌م له‌هجه‌خوازییه‌یان
له ده‌ست گرتووه، ئه‌م حه‌قیقه‌ته زۆر چاک ده‌زانن.
له ته‌له‌فزیۆنی ( زاگرۆس ) دا که سه‌یری به‌رنامه‌ی ( میوان شۆ )
ی کاک ( ئارامۆ) و ( ئه‌ڤین ) خان ده‌که‌م، شه‌رم له‌خۆ ده‌که‌مه‌وه و
ڕشانه‌وه‌م به کوردایه‌تیی کوردان دێت. کردوویانه‌ته هه‌ڕاجخانه‌ی له‌هجان،
هه‌ر ده‌ڵێی بۆ دوو نه‌ته‌وه‌ی ته‌واو لێکجودا ده‌دوێن، به زاراوه‌ی
سۆرانی و زاراڤایێ کرمانجی. ئاخۆ ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانییه‌مان
بۆ زاراوه و زاراڤان بوو ؟ من ته‌فزیلی ئه‌وه ده‌که‌م، به‌رنامه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزانه به‌تورکی پێشکه‌ش بکرێت، نه‌ک به زاراوه و زاراڤایێن
سۆرانی و کرمانجی. سه‌یر ئه‌وه‌یه، ناسکترین و خه‌ته‌رناکترین بابه‌ت
که زمانه، بووه‌ته گه‌مه و بووکه‌شووشه‌ی هه‌موو که‌سێک، ده‌ق وه‌ک
ئه‌وه‌یه من ڕاچێته بۆ نه‌خۆشان بنووسم. پێش ماوه‌یه‌ک مامۆستا (
عوسمان ) ی گۆرانیبێژیان هێنابوو، یه‌ک له پرسیاره‌کانی کاک ئارامۆی
پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه ئه‌وه‌بوو، ئاخۆ به کام زاراوه ده‌رس ده‌ڵێته‌وه،
سۆرانی یان بادینی. هه‌ولێری مه‌سه‌له‌یه‌کیان هه‌یه، ده‌ڵێ : نه
ئاگر ده‌بێ به ماشه، نه کورد ده‌بێ به پاشا. ماشه، یانی : مه‌قاش.
11ـ ئایا بانگه‌وازی ئاوه‌ها له وڵاتانی دیکه‌دا
سه‌ری هه‌ڵداوه؟
به‌ڵێ، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی قسه و نووسیندا.. له لبنان و میسردا
داوای له‌م جۆره سه‌ری هه‌ڵدا، کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر وه‌ک سه‌لامه مووسا
و سه‌عید عه‌قل، کاریان له‌سه‌ر کرد.. وه‌لێ چونکه ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت
هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌یان هه‌بوو، وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو پووکایه‌وه.
12ـ وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌و قسه‌یه چییه که ده‌ڵێت ژماره‌ی کوردی باکوور،
زێده‌تره، بۆیه ده‌بێ خه‌می ئه‌وانیش بخۆین.؟
یه‌که‌م: کوردی هه‌ر کوردییه، ئه‌گه‌ر هی ئێره بێ یان هی ئه‌وێ. دووه‌م:
مێژووی زمان پێمان ده‌ڵێت، ستاندارد نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به زۆرینه و
که‌مینه، چونکه دیارده‌یه‌کی سروشتییه و له‌به‌ر هۆکاری جیا خۆی فه‌رز
ده‌کات، ته‌نیا له حاڵه‌تی ریزپه‌ڕدا ده‌کرێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت،
وه‌ک هه‌نووکه‌ی کورد. سێیه‌م: ئێمه ده‌بێ واقیعی کورد وکوردستان
بخوێنینه‌وه، تاکه پارچه‌ی که مافی ده‌ستوورێنراوه، باشووری
کوردستانه و سه‌ر به وڵاتێکی دیاریکراوه، له ڕۆژهه‌ڵاتیش قه‌ده‌غه
نییه و هه‌ر ئه‌مه‌ی ئێره له‌وێشدا ستاندارد و باوه. گریمان مافی
کورد له تورکیا درا، له‌وه ڕه‌ت ناکات هه‌ر لایه‌نێک ئازاد بێ له‌وه‌ی
کۆڕسی زمان بۆ خۆی بکاته‌وه و کتێبان چاپ بکات، که فیعله‌ن ئێسته ده‌کرێت..
به‌ڵام تۆ بێی به‌و هیوایه‌ی به‌یانی حکوومه‌تی تورکی دان به مافی
ئۆتۆنومی، فیدڕاڵی و کۆنفدڕالیدا ده‌نێت، واز له ئه‌وه‌ی ئێره بهێنیت،
که موجیب نییه، ئا ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه‌یه مه‌علووم به‌قوربانی مه‌جهوول
بکه‌یت. جارێکیان ڕه‌حمه‌تی کانی یڵماز گوتی له ڕاژانێ بووم، کاک مه‌سعوود
پێی وتم به‌ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنی ئێمه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقدا، هه‌میشه
ده‌ست و ده‌سیسه‌ی تورکیای تێدا بووه. به‌نده ـ جوامێر ـ ساڵێک له
تورکیا ژیاوم، له‌نێو هه‌موو میلله‌تێکی موسڵماندا مولحید و زه‌ندیقم
دیوه، تورک نه‌بێت، ئاره‌قخۆره‌که‌ش له جه‌ژناندا نوێژ ده‌کات، که‌چی
نزیکه‌ی سه‌دساڵه حیجاب له زانکۆکان‌دا قه‌ده‌غه‌یه، له خودی
تورکانیش. ئه‌وجا ئێمه به چ هومێدێک ده‌ست له زمانی ئێره که خزمه‌تی
کراوه، به‌رده‌ین، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژان کورد له تورکیا
ده‌بنه ده‌وڵه‌ت، که ئه‌وان ئێسته به مافی زمانیش مه‌منوونن.! سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی واقیعێکیش لێره ـ له دهۆکدا ـ دروست بکرێت که ئاخره‌که‌ی
وای لێ بێت ـ که هه‌ر وایشی لێ دێت ـ زمانی عه‌ره‌بی بۆ خه‌ڵکی وێ زۆر
ئاسانتر بێت له زمانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی فیدڕاڵ، واته قه‌ومییه‌تێکی
نوێ له دهۆکدا په‌یدا ببێ که هه‌م له کوردستانی فیدڕاڵیی ئێره
داببڕێ و هه‌میش ده‌ستی نه‌گاته کوردی ئه‌وبه‌ر که زۆربه‌یان کرمانجی
نازانن و بادینییان پێ سۆرانییه!
13ـ ئه‌ی که ده‌وترێ خه‌تای شاری سلێمانی بوو،
به پشته‌وانیی به‌ریتانیا، زمانی کوردیی زه‌فت کرد، واته سۆرانیی فه‌رز
کرد، چی ده‌ڵێیت ؟
من وه‌ک هه‌ولێرییه‌ک ده‌ڵێم، ئه‌و وه‌خته‌ی سلێمانی شۆڕشی ده‌کرد،
کتێبی ده‌نووسی، گۆڤاری ده‌رده‌کرد، قامووسی ئاماده ده‌کرد و په‌ندی
پێشینانی کوردیی خڕ ده‌کرده‌وه، له هه‌ولێر به تورکی قسه‌مان ده‌کرد
و له دهۆکیش عه‌ره‌بی زرمه‌ی ده‌هات. له هه‌ولێر ئه‌گه‌ر قازی ڕه‌شاد
ئه‌فه‌ندیی بابی عه‌دنان موفتیی سه‌رۆکی ئێسته‌ی په‌رله‌مان نه‌بایه،
هه‌نووکه‌ش خوتبه‌ی جومعه به تورکی بوو. ئه‌گه‌ر ( مه‌ولوودنامه‌ی
کوردی )ی قازی نه‌بایه، ئێسته‌ش مه‌تحی سه‌روه‌ری جیهان، له هه‌ولێر،
به‌تورکی ده‌بوو. هه‌تا سه‌وره‌ی عه‌بدولکه‌ریمی 1958 زمانی ڕه‌سمیی
ئێمه‌ی هه‌ولێری، له ماڵه‌وه تورکییش بوو، له کاک عه‌دنان بپرسن،
هاومه‌کته‌ب و هاوگه‌ڕه‌کمه. پاشان، خوا خێری عه‌ونی یوسف بنووسێت،
به‌سه‌زمانه‌ی، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردییه‌که‌ی دوکه‌ڵی ده‌کرد،
خه‌ڵکی فێری ڕۆژباش و شه‌وباش ده‌کرد، هه‌تا مرد نه‌یده‌توانی بڵێ ( مه‌لا
) هه‌ر ده‌یوت ( مه‌ڵڵا )، خۆ مام جه‌لال باش ده‌زانێت. بۆ بیره‌وه‌ری
ده‌ڵێم، ماڵی ئێمه و عه‌ونیی ڕه‌حمه‌تی به‌ردئاوێژێک یان گوڵئاوێژێک
لێک دوور بوون. که له شتێکیش بێزار بایه ده‌یگوت : جه‌ناب مقیاس نه‌مایه!
زۆربه‌ی شه‌ویشی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ره‌که‌چه‌ڵی گۆرانیبێژ ده‌برده سه‌ر،
ده‌شیانخوارده‌وه، حه‌یده‌ر به تورکی و کوردی گۆرانی ده‌گوت، ده‌نگی
زۆر خۆش بوو.
ئه‌و وه‌خته‌ی کوردی تورکیا، وڵاتی لێ وێران ده‌کرا، خه‌ڵک به جومله
ده‌کوژران و زمانیان لێ قه‌ده‌غه ده‌کرا، سلێمانی له‌ڕووی داگیرکه‌ری
به‌ریتانی ڕاده‌په‌ڕی و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ی له به‌شه‌کانی دیکه‌دا
له کورد که‌وتبوون، ده‌کرده‌وه و وه‌ڵامی مه‌زڵوومانی کوردی باکووری
ده‌دایه‌وه و شینی بۆ ده‌گێڕان.. ئه‌ی شۆڕشی بارزان درێژه‌ی شۆڕشی شێخ
مه‌حموود نه‌بوو؟ پاشان کۆماری مه‌هاباد ته‌واوکه‌ری هه‌ردووکیان نه‌بوو؟
ئه‌وجا شۆڕشی ئه‌یلولی 1961 چڵه‌پۆپه‌ی ئه‌و شۆڕشه نه‌بوو که سه‌ره‌تا
له سلێمانییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌نووکه‌ی تورکیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
باشوور نییه؟ ده‌بێ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن به‌ریتانیا به ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ
تورک و سلێمانیدا، سۆرانییان فه‌رز کرد، بزانن که هه‌تا ده‌زگه‌ی
ئیمپریالیزمی به‌ریتانی له 1958 دا ده‌رنه‌کرا، زمانی کوردی به‌ته‌واوی
نه‌که‌وته سه‌ر سکه‌ی خۆی و بۆ یه‌که‌م جار خوێندنی سه‌ره‌تایی له
مێژووی کوردا، له عێراقدا نه‌کرا به کوردی. ئه‌مڕۆژ ئه‌وانه‌ی یه‌کزمانخوازه‌کان
تاوانبار ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵێ له‌وان ده‌فه‌رموون کوردی جووتستاندارده..
ئه‌ویدیکه ده‌ڵی حه‌یفت نه‌کرد، چوارستاندارده.. مامۆستاگه‌لێکیش له
سوێده‌وه نامه بۆ حکوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌شینن، یێژن بلا کوردان به
هه‌می له‌هجان بخوێنن، واته به 21 له‌هجه.. تورک له‌خۆیان خه‌نی، له
ترکیا زمانی کوردان ده‌بێت به دوان، کرمانجی و زازاکی. به‌لاش نییه،
به‌رپرسێکی تورک گوتبووی ماده‌م کوردان یه‌ک زمانیان نییه، له ده‌وڵه‌تی
کورد مه‌ترسن. له‌و بڕوایه‌دام تورک له داهاتوودا ته‌کتیکی خۆی له
هه‌مبه‌ر کوردان‌دا ده‌گۆڕێت، چونکه ڕه‌وشه‌که‌ی به‌دڵه.
سلێمانی.. قاهیره، لبنان و ئه‌سته‌نبۆڵی کوردانه. ئه‌گه‌ر له‌هجه‌ی
میسری، بووکی له‌هجه‌گه‌لی عه‌ره‌بی بێت، هه‌روه‌ک نووسه‌ری عێراقی سه‌ییار
ئه‌لجه‌میل ده‌ڵێت، ئه‌وا ساز و ئاوازی له‌هجه‌ی سلێمانی، ده‌م و زاری
مه‌م و زین ـ ی له‌هجه‌گه‌لی کوردییه.
بارزانیی یه‌که‌م، چونکه سه‌رکرده‌یه‌کی ژیر بوو، ناوچه‌په‌رست و شێوه‌زارخواز
نه‌بوو، له‌ڕووی زمان و زاری خوێندنه‌وه‌وه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
واقیعدا ده‌کرد، بۆیه له دوو کونفڕانسی مامۆستایان‌دا، نه‌یویست
زمانێکی دیکه له‌پاڵ زمانی خوێندندا قووت بکرێته‌وه، خۆیشی بادینی بوو..
ڕه‌حمه‌تی سامی عه‌بدوڕه‌حمان، نوێنه‌ری ئه‌و بوو له کۆنفڕانسی دووه‌مدا،
بڕیاریان دا هێدی هێدی کتێبی قوتابخانه به وشه‌ی زاراوه‌ی کرمانجی
متوربه بکرێن. چونکه ئه‌و سه‌رکرده‌یه ده‌یزانی کوردی هه‌ر کوردییه،
قه‌ده‌ر و مێژوو ئه‌م شێوه‌زاره‌یان هه‌ڵبژاردووه، بۆیه وتاره‌کانی
هه‌مووی به زمانی یه‌کگرتوو بوون. کاتێ گوێ ده‌گرمه خوتبه‌کانی ئه‌و،
وا هه‌ست ده‌که‌م خۆشترین ده‌م و لێو که قسه‌ی به زمانی ستانداردی
کوردی کردبێت، له سه‌رکردان، هی ئه‌و سه‌رۆکه‌یه. وێڕای ئه‌وه، ده‌بێ
نکووڵی له‌وه نه‌کرێت که ژماره‌ی سۆرانییان له باشووری کوردستاندا،
زۆر زیاتر بووه له بادینییان. دهۆک ناحیه‌یه‌کی سه‌ر به شاری مووسڵ
بوو. له‌به‌ر هێندێ، گرنگه هه‌نووکه‌ش ئه‌م حه‌قیقه‌ته له‌به‌رچاو
بگیرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که تاکه به‌شه که شه‌رعییه‌تی ده‌ستووری
و یاسایی‌ی هه‌یه؛ ئه‌مه گرنگترین به‌ڵگه‌یه. مه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی هه‌موو
دنیا بگۆڕێت، ئه‌وجا کوردستانی تورکیا به‌ڕه‌سمی بناسرێت. ئه‌مه ڕه‌شبینی
نییه، واقیعبینییه و به‌ته‌مای نیسکێ له ئیمانێ مه‌گه‌ڕێن!
14ـ ئاخۆ ده‌کرێ له‌پاڵ زمانی ستانداردا، به
دیالێکته‌کان بابه‌ت، شیعر و نووسین بڵاو ببنه‌وه ؟
ستاندارد سه‌نگه‌رێکه بۆ نه‌ڕمانی زمانی میلله‌ت و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر
پێیان. دوای ئه‌وه، هه‌ر شتێک به دیالێکتان بڵاو بکرێته‌وه، ئه‌و
ترسه‌ی نابێت. له دوڕگه‌ی عه‌ره‌بدا، ئه‌وه‌نده‌ی شاعیری گه‌لێری هه‌ن،
ئه‌وقاس هی په‌تی په‌یدا نابن. زۆر له نووسه‌رانی ڕۆمان وه‌ک نه‌جیب
مه‌حفووز، یوسف ئیدریس و ئێحسان عه‌بدولقودووس، له نووسینه‌کانیاندا،
په‌نا بۆ دیالێکتی ناوخۆ و قسه‌ی خه‌ڵکی ده‌به‌ن، وه‌لێ چونکه زمانی
دایه‌گه‌وره‌ی شێره‌ژن، چاوێکی هه‌ر لێیه، ته‌ئسیرێکی ئه‌وتۆ ناکات،
بگره نووسینه‌که به‌تاموبۆتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر چی هێندێک بۆ ئه‌مه‌ش
هاواریان لێ هه‌ستاوه، ڕه‌نگه به‌نده‌ش، ته‌نیا له‌م سه‌روبه‌نده‌ی
ئێسته‌دا، له‌م کۆمه‌ڵه بم، بۆ زمانی کوردی.
15ـ ده‌ڵێن له سوێدا خه‌ڵکی بیانی مافی ئه‌وه‌یان
هه‌یه ده‌رس به زمانی دایک واته دیالێکت بخوێنن.. ئه‌ی بۆ له
کوردستانیش وا نه‌بێت؟
ئه‌م بانگه‌شه‌یه زۆر به ڕه‌هایی ده‌گوترێت، بێ شه‌ڕح و ته‌علیق..
سوێد سه‌دان که‌مایه‌تیی تێدایه، هه‌ر یه‌کێک مافی هه‌یه حه‌فته‌ی یه‌ک
سه‌عات به‌زمانی دایک بخوێنێت. زمانی دایک، ئه‌و زمانه ستاندارده‌یه
که له وڵاتی دایکدا پێی ده‌خوێندرێت، نه‌ک زمانی ئه‌و شار و شارۆچکه
و گه‌ڕه‌که‌ی که دایکی ئه‌و منداڵه پێی ده‌دوێت. کاتێ منداڵێک له مه‌غریبه‌وه
دێت، له‌هجه‌ی خۆی هه‌یه، زمانی په‌تیی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و، وه‌ک
زمانێکی بێگانه وایه، وێڕای ئه‌مه‌ش به زمانی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی مه‌غریب
ده‌خوێنێت. هه‌روه‌ها سۆماڵییه‌ک، هه‌مدیس تورکێک و پاشان ئه‌ریتیرییه‌ک..
جاری وا هه‌یه منداڵێکی لبنانی له مامۆستایه‌کی عێراقی ناگات، ئه‌وسا
مامۆستایه‌کی وڵاتی خۆی بۆ ده‌هێنن. حاڵه‌تی خویندن به دیالێکت، ته‌نیا
له‌نێو کوردا دیومه، هیچ گه‌لێکی به‌دبه‌ختی ئاوه‌هام نه‌دیوه. ئه‌و
پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ی ده‌کرێ، گوایه هه‌ر که‌س به زمانی ماڵه‌وه ده‌خوێنێت،
خه‌ڵکیش به‌ته‌وسه‌وه تێی ده‌گه‌ن و ئه‌وجا بانگه‌واز بۆ له‌هجان ده‌کرێت،
ته‌نیا بۆ خه‌ڵه‌تاندن و به مه‌به‌ستی دروستکردنی گه‌لانی دیکه‌یه
له پزدانی کوردا. هه‌رگیز میلله‌تی تۆکمه و پته‌و، کاری ئاوا ناکات.
زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م تیۆرییه پیاده بکرێت، له‌لای که‌مییه‌وه
6000 زمانی ڕه‌سمی له دنیادا په‌یدا ده‌بێت که ده‌کاته ئه‌وه‌نده
نه‌ته‌وه‌ش.
16ـ ئه‌گه‌ر کێشه‌ی زمان حه‌ڵ نه‌بێ، پێت وایه
داهاتوو چۆن ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی کوردستان بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌دات، هێواش
هێواش دووزمانی ده‌بێته واقیع.. جارێ، چونکه دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌یه
و هێشتا ده‌نگمان نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌موو خۆمان به کورد ده‌زانین.
پاش ماوه‌یه‌کی دی، واته دوای نه‌وه‌یه‌کی دیکه، که هه‌ردوو زاراوه
به ته‌واوی چه‌سپان، داموده‌زگه‌ی خۆیان په‌یدا کرد و بوون به کتێب و
گۆڤاری زمانی سه‌ربه‌خۆ ـ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وسا بۆی هه‌یه به‌غدا و ئه‌نقه‌ڕه‌ش
له‌سه‌ر ئه‌م خه‌تی دووزمان و دوو قه‌ومییه‌ته کار بکه‌ن ـ ئه‌وجا ئه‌وه
مه‌یدان ئه‌وه قه‌یتان، کێ هه‌یه بیانکات به‌یه‌ک و هه‌ردووکیان به‌شه‌رعی
نه‌زانێت ! ئاوا قۆناغ به‌قۆناغ، مه‌سه‌له‌که‌ت بۆ یه‌کلایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه لێلێیه و لۆلۆ ماوه، ئێدیکه‌ش دێن و ( کڵاشمان دڕا و هیچمان
پێ نه‌بڕا ) ده‌بێته خه‌ڵاتی نۆبێلی کوردان چ له وانێ یا له تۆپزاوه.
17ـ دوا وته‌ت چییه.؟
من ڕه‌خنۆکه‌یه‌کی گه‌وره‌م له سه‌رۆکی کوردستان هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه‌ی خستۆته پشتگوێ.. پێم وایه ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێ،
دڵسۆزانه، ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بکات، به‌ته‌مای هیچ کۆڕ و ئه‌کادێمیایه‌کی
لێ نه‌گه‌ڕێت، ڕاده‌ستی نه‌سلی داهاتوو نه‌کا و حسێبی ده‌نگ و ڕه‌نگی
ئه‌م و ئه‌وی بۆ نه‌کات. ئه‌م گێچه‌ڵه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م ده‌ست و ئه‌و
ده‌ستی پێ بکرێت، گرێپوچکه‌ی زێتری لێ ده‌که‌وێته‌وه و بۆنی ناخۆشتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بشێ و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی فیدڕاڵ، به‌م زمانه ستاندارده‌ی
هه‌مانه، دڵگران بن، من قایلم به هه‌ر له‌هجه‌یه‌ک ، به‌س دوو نه‌بێت،
چونکه چاوبه‌ره‌ژێر ده‌بین. ئاماده‌شم له به‌یانییه‌وه ده‌ست به (
خۆفێرکردن ) ی شێوه‌زاری نوێ بکه‌م.. ئه‌گه‌ر ئه‌م هیوایه ( یه‌کزمانی
) هاته دی و له پایته‌خته‌وه بڕیاره‌که ده‌رچوو، کوردی هه‌موو
پارچه‌کان ده‌بن به یه‌کمیلله‌ت و قبووڵکردنی زمانی ستانداردیش، ده‌بێته
مه‌سه‌له‌ی وه‌خت و هیچی تر. بڕوا ناکه‌م، میلله‌تێک که عه‌ره‌بی،
تورکی و فارسی فێر بووبێت، زمانی خۆی ـ با له‌هجه‌ی خۆیشی نه‌بێ ـ ڕه‌فز
بکا و لێی ببێته کابووس. به‌نده که له هه‌ولێر ده‌ستم به ئه‌لفوبێی
عه‌ره‌بی کرد، سه‌ربه‌عه‌گالێکم نه‌دیبوو، فه‌ڕقم له به‌ینی ( فڕر و
ڕرنب ـ مشک و که‌روێشک ) دا نه‌ده‌کرد، فێریشی بووم. به بێشانازی، ئه‌گه‌ر
بخوازیت، هه‌موو وتارێکی عه‌ره‌بیت بۆ به وه‌زن و قافیه ده‌نووسم. بۆ
دهۆکییه‌کیش هه‌مان شته، ناکرێ کوردیی ستاندارد له عه‌ره‌بی سه‌ختتر
بێت، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ی فێربوون له ئارادا بێت.
2008/06/14
mohsinjwamir@hotmail.com
|