هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ (دارا ئه‌حمه‌د).
- سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ''ئه‌مڕۆ'' له ١٩٩٤ و
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ''ئه‌مڕۆ''ی ئێستا-
سازدانی: گۆڤاری شه‌قام

گۆڤاری شه‌قام:
گۆڤاره‌كه‌مان '' شه‌قام
'' زنجیره راپۆرتێك له‌سه‌ر
یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى ئه‌هلى دواى راپه‌ڕین
له‌كوردستاندا بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش
به‌پێویستمان زانى به‌ڕێزتان وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رنووسه‌رى
رۆژنامه‌ى ''
ئه‌مڕۆ''
كه له ١٩٩٤
ده‌رچووه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌مان
بده‌یته‌وه:
دارا ئه‌حمه‌د:
پێش وه‌ڵامه‌کان پێویسته بڵێم : ئه‌من وه‌ک سه‌رنووسه‌ر
و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی
رۆژنامه‌ی '' ئه‌مڕۆ
'' شانازی به‌وه ناکه‌م که خاوه‌نی
یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی
کوردیم له کوردستانی باشوور به‌لکه شانازیی به‌وه
ده‌که‌م که له کاتی ده‌رچوونی رۆژنامه‌که و
له‌پاش ئه‌وه‌ش که ده‌سه‌ڵاتی کوردی
رۆژنامه‌که‌مانیان سه‌ربڕی بێ گوێدانه ترسی تیرۆرکردن و گرتن و
ئه‌شکه‌نجه‌دان و هه‌راسانکردن و نانبڕاوکردن
تا ئه‌مڕۆ پێم داگرتووه له‌سه‌ر درێژه‌دان به
به‌رزراگرتنی یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی ره‌وتی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی
رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی و ئێستاش ئه‌مه یه‌ک ساڵی پڕه
وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ''
ئه‌مڕۆ''
درێژه به‌و ره‌وته ده‌ده‌م که که‌م
که‌س هه‌یه له‌و ئاستانه‌ی
مندا بێ و به جۆرێک له جۆره‌کان خۆی به ده‌سه‌ڵات و
دین و دابونه‌ریتی دواکه‌وتووانه نه‌فرۆشتبێ ، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌من هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نییم
که‌سێک ده‌ستخۆشییم لێ بکا.. ئه‌گه‌ر
لێمبگه‌ڕێن و هه‌رده‌م - له‌لایه‌ن زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری دۆست و
ناسیاوانم ته‌نانه‌ت و هاوڕێ و
هاوکارانیشم - نه‌مترسێنن و پێم نه‌ڵێن:
(ده‌بێ ئاگات
له‌خۆت بێ، به ده‌یان که‌سی له‌بابه‌تی تۆیان له‌ناوبرد،
ئاخر تۆ ده‌بێ خه‌مێک
له‌خۆت و له گوزه‌رانی خۆت بخۆی ...هتد) ! ئه‌وا
ئه‌من گه‌لله‌ک سوپاسی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م و ئه‌و
کارانه‌ی کردوومن هه‌مووی به ئه‌رکی سه‌رشانی
خۆمی ده‌زانم .. شتێکی ئاساییه که هه‌ر
مرۆڤێک به هۆی مرۆڤه‌کانی دی له ژیانیدا ده‌بێته (وه‌رگر) پێویسته
ببێته (بده‌ر)یش.
گۆڤاری شه‌قام:
ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى "ئه‌مڕۆ"
له‌و كاته‌دا چ كاریگه‌رییه‌كى
دروستكرد له‌سه‌ر:
یه‌كه‌م:
بونیادێك بۆ ره‌خنه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات.
دووه‌م:
كۆكردنه‌وه‌ى نووسه‌ران، رۆشنبیران، رۆژنامه‌نووسان.
سێیه‌م:
هێنانه ئاراى جۆرێك له جورئه‌تى رۆژنامه‌نووسیى.
دارا ئه‌حمه‌د:
یه‌که‌م:
تاقه رۆژنامه‌یه‌کی ره‌خنه‌گر له هیچ بارودۆخێک نه‌خاسمه
له‌بارودۆخی ئه‌وکاتی کوردستان ناتوانێ به‌ته‌نیا
بێته بونیادێکی ئه‌تۆ بۆ ره‌خنه‌گرتن له
ده‌سه‌ڵات ، باشتر وایه پرسیاره‌که به‌م شێوه‌یه
بکرێ: ئایا جۆر و شێوه ره‌خنه‌گرییه‌که‌ی رۆژنامه‌ی
'' ئه‌مڕۆ ''
له
ده‌سه‌ڵات و که‌لتووری باوی ئه‌وسه‌رده‌م توانی
ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێ؟ ئه‌وا له وه‌ڵامدا
ده‌توانم بڵێم : به‌ڵێ .. چونکه له‌خۆڕا نه‌بوو هه‌موو
پیلانێکیان تاقیکرده‌وه بۆ له‌باربردنی ئه‌و
ئه‌زموونه و توانیان بۆ ماوه‌یه‌کیش په‌کی
بخه‌ن به‌ڵام سه‌ره‌نجام بووه هه‌وێنی دروستبوونی
چه‌ندین که‌ناڵی ره‌خنه‌گرانه‌ی تر له‌وانه‌ش
''
رۆژنامه‌ی
سپێده ''
و
هیتر و هیتریش تا گه‌یشته دووباره
ده‌ستبه‌کارکردنه‌وه‌ی ''
ئه‌مرۆ '' به‌شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ له
هه‌نده‌ران.
دووه‌م:
رۆژنامه‌ی'' ئه‌مڕۆ ''
هه‌ر له بنچینه‌دا نه‌یویستووه
(نووسه‌ران، رۆشنبیران،
رۆژنامه‌نووسان) کۆ بکاته‌وه به‌ڵکه
جێپه‌نجه‌یه‌کی دیاری هه‌بوو له کێشانی هێلێک له
نێوانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆکان له به‌رێک و
ده‌ربار و حیزبییه‌کانیش له به‌ره‌که‌ی دی.
سێیه‌م:
دیاره ده‌رکه‌وتنی هه‌ر دیارده و کارێکی نوێی پێشکه‌وتووخواز
خۆی له‌خۆیدا جه‌ربه‌زه‌ییه‌کی زۆری گه‌ره‌که ..
ده‌رکه‌وتنی '' ئه‌مڕۆ
'' ش تا راده‌یه‌کی باش کارتێکردنی خۆی
هه‌بوو له‌سه‌ر دروستکردن و
په‌روه‌رده‌کردنی جه‌ربه‌زه‌یی رۆژنامه‌نووسیی به‌ڵام
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو پارته
ده‌سه‌ڵاتداره دژ به ئازادییه‌که هێنده
دڕنده بوو زۆر به ئاسته‌نگ و ئه‌سته‌م توانرا
ببێته سه‌ره‌تایه‌کی روو له گه‌شه بۆ ئه‌م جۆره جه‌ربه‌زییه‌ی که
ئێستا هاتۆته ئاراوه و ئاستێکی بۆ ئه‌و دڕنده‌ییه
داناوه‌و قیچه‌ک که‌مڕه‌نگی کردۆته‌وه.
گۆڤاری شه‌قام:
تاچه‌ند كارى رۆژنامه‌نووسیى له‌وكاتدا قورس بوو
له‌كاتێكدا ته‌نها رۆژنامه حزبیه‌كان له
گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوون..؟
دارا ئه‌حمه‌د:
تا ئاستی کاری پێشمه‌رگه‌یی قورس بوو ، ئه‌من به خۆم
تا راپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١ و
ساڵێکیش پاش راپه‌ڕین پێشمه‌رگه بووم..
ئه‌و کاته‌ی که له هه‌ولێر ده‌ستمان
به ده‌رکردنی رۆژنامه‌که‌مان
کرد هه‌ر وامده‌زانی سه‌رده‌سته‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ی
پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کانی سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شۆڕشم.
گۆڤاری شه‌قام:
زۆر جار لێره‌و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ
گوایه''هاوڵاتى''
یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى ئه‌هلییه، تۆ
ئه‌مه چۆن پێناسه
ده‌كه‌یت..؟
دارا ئه‌حمه‌د:
رۆژنامه‌که‌ی ئێمه به پاره‌ی خۆمان و له
چاپخانه‌یه‌کی میریی ده‌رده‌چوو به‌ڵام هه‌زاران
به‌ربه‌ربه‌ست له نێوان ئێمه و ده‌سه‌ڵات
هه‌بوو ، که‌چی رۆژنامه‌ی ''هاوڵاتی''
له
چاپخانه‌ی نامیریی ده‌رده‌چێ به‌ڵام به هه‌زران دا‌و
به ده‌سه‌ڵات و پارته‌کان به‌ستراونه‌ته‌وه،
ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌وه ئاسووده ده‌بن که
خۆیان به یه‌که‌م رۆژنامه‌ی (ئه‌هلیی) دابنێن .. چ قه‌یدیه
لێیانگه‌ڕێن با ئاسووده بن.. به‌ڵام بابزانن هه‌رگیز
ناتوانن به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌ک (بڕوانامه‌ی
به‌کالۆریۆس له زانستی راگه‌یاندن و چه‌ندین
بابه‌تی باوه‌ڕپێکراو) چه‌واشه بکه‌ن و دڵنیاش بن شه‌رمه‌زاری
مێژوو و به تایبه‌تییش مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و
سه‌ربه‌خۆ ده‌بن. ئه‌گه‌ر ده‌شتانه‌وێ بۆچوونی
من له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی ''هاوڵاتی''
بزانن ئه‌وا ئه‌من ده‌ڵێم : رۆژنامه‌ی
هاوڵاتی و هه‌ندێکی تری وه‌ک
ئه‌و به‌رده‌وام و به چه‌ندین شێوه‌ی تاکتیکییانه
هه‌لی درێژه‌دان و گه‌وره‌نیشاندانیان له
لایه‌ن پارته‌کانه‌وه بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێ بۆ
ئه‌وه‌ی ره‌وتی
رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به لارێ‌دا ببردرێ.
گۆڤاری شه‌قام:
ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌هلییبوون و ئازاد بوون له رۆژنامه‌ى ''ئه‌مڕۆ''دا
له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو..؟
دارا ئه‌حمه‌د:
یه‌که‌مجار له رێباز و ره‌نگدانه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر
بابه‌ته‌کانی.. چونکه هیچ بابه‌تێکی نه‌بوو راسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ له خزمه‌تی پارت و
رێکخراوه‌کاندا بێ یان له‌دژی زۆرداریی ئه‌وان
نه‌بێ به‌تایبه‌تییش ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان.. دووه‌مجاریش نزیکی
رۆژنامه‌که له جیهانبینیی و هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه
ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و
سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان.
گۆڤاری شه‌قام:
تێبینى: ئه‌و زنجیره راپۆرته به‌رده‌وام ده‌بێت و
ره‌نگه بۆ به‌شه‌كانى تریش پرسیارى ترت ئاراسته بكرێ.
دارا ئه‌حمه‌د:
تکایه- ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوون - با پرسیاره‌کان
کورت‌تر و پوختتر بن چونکه ئێستا ئێمه رۆژانه زۆر
سه‌رقاڵین به دابه‌زاندنی بابه‌تی نوێ له
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ که به‌شێوه‌یه‌کی نوێ و
به‌پێی پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌مڕۆی
رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی درێژه‌پێده‌ری ئه‌و
یه‌که‌م رۆژنامه سه‌ربه‌خۆیه‌ی ئه‌مڕۆیه که
یه‌که‌م ژماره‌ی له ١۵\٨\١٩٩٤
له هه‌ولێر ده‌رچوو. خوازیارم گۆڤاری
'' شه‌قام ''یش
به‌و پێیه‌ی که ئه‌ویش خۆی به درێژه‌پێده‌ری
رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ داده‌نێ بتوانێ ده‌ست به‌و
پرانسیپانه‌وه بگرێ که رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ
بڕیاری له‌سه‌ردان و به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی
سه‌ربه‌خۆی له کوردستانی باشوور پێ دامه‌زراند
|