هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌سه‌ر پرسه‌کانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ - دارا ئه‌حمه‌د - .
سازدانی: ئاسۆ عوسمان
● به‌رهه‌ڵستکارێکمان ده‌وێ له‌نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵ به تایبه‌تییش خه‌ڵکه نه‌داره‌که‌ی له‌دایک بووبێ و هه‌ڵگری بیرێکی پێشکه‌وتووخوازانه‌ی دژ به ره‌وتی کونه‌په‌رستیی و دینی و خێڵه‌کیی و ته‌سکبینی سیاسیی بێ... ● له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ده‌مووچاو له‌و ژنانه گۆڕاون له په‌رله‌مان به‌ڵام زۆربه‌یان له ( سۆزان و کوێستان ) باشتر نابن که چ په‌ندێکیان به‌سه‌ر ژنانی کوردستان هێنا و زۆر بێهه‌ڵویستانه نه‌ک وازیان له‌په‌رله‌مان نه‌هێنا به‌ڵکه له په‌رله‌مانی نوێش ئه‌ندامن...
ئاسۆ عوسمان: ڕێژەی زۆری بەشداری خەڵکی کوردستان لەهەڵبژاردنەکانی 25 -7 ئەوەی پێشانداین کەخەڵکی ئومیدیان بە پەڕلەمانی داهاتوو زۆرە ئێوە لەوبڕوایەدان پەڕلەمانی ئێستای کوردستان کەنزیکەی چل، کورسی بەدەست ئۆپۆزیسیۆنەوەیە بتوانێت نمونەی پەڕلەمانێکی سەرکەوت وپێشکەش بکات؟.
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر به هووردیی ژماره‌ی به‌شداربووان بخوێنیه‌وه ئه‌وه هه‌رگیز ناڵێی رێژه‌یه‌کی زۆر به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن کردووه، جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک ئازاد نه‌بوونه له به‌شداربوونی هه‌ڵبژاردن و خه‌ڵکێکی زۆر له ترسی نانبڕین و به شێوه‌ی خۆهه‌ڵپه‌ساردن به لایه‌نێک بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیان به‌شدارییان کردووه و هه‌ندێکیش بۆ پارووی چه‌ورتر ده‌نگیان دا به به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاران له‌لایه‌ک له دژی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و له‌لایه‌که‌یتر بۆ لایه‌نداربوون و به‌ده‌ستهێنانی فه‌رمانبه‌رییه‌کی گه‌نده‌ڵ وه‌ک ئه‌وانه‌ی که له ده‌سه‌ڵات سوودمه‌ند ببوون.
ئه‌و به‌رهه‌ڵستکاره‌ی تۆ باسی ده‌که‌ی دوێنی هه‌موویان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌و ده‌سه‌ڵاته به‌شدار بوون که پڕ بوو له گه‌نده‌ڵیی، ئه‌وانه به‌رهه‌ڵستکارنێک نین له‌پێناو ویست و ئامانجه‌کانی گه‌ل به‌ڵکه به‌رهه‌ڵستکارن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک هه‌بێ، تۆ له خۆت بپرسه ده‌بێ ئه‌و جێگۆڕکێیه چ گۆڕانێک بێنێته ئارا و چۆن په‌رله‌مانێکی لێده‌ربچێ؟! بێگومان حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ هه‌ر که‌چه‌ڵ حه‌سه‌نه ئه‌گه‌ر خراپتریش نه‌بێ بۆ خه‌ڵکی نه‌دار و بێلایه‌ن.
ئاسۆ عوسمان: پەڕلەمان وەک دەزگایەکی گرنگ چەندین ئەرکى لەسەر شانە یاسادانان،پەسندکردنى بودجە، چاودێرىکردنى کاروبارەکانى دەوڵەت،لێپرسینەوە لە کاربەدەستانى باڵاى حکومى، پرسیارەکەم بەدیارىکراوى لەسەر بودجەیە،لەوباوەڕەدایت لەپەڕلەمانى نوێ‌دا کێشەى ناشەفافبون و نادیارى خەرجکردنى بودجەى هەرێم کۆتای پێدێت؟.
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌و ئه‌رکانه ته‌نیا قسه‌ن و هی به‌ناو په‌رله‌مانێکی تازه‌ی کوردستان نین به‌ڵکه سه‌دان ساڵه په‌رله‌مانه‌کانی ووڵاته ئه‌وروپاییه‌کان و جیهان ئه‌و قسانه هه‌ر ده‌جوونه‌وه و ئه‌و قسه چرووکانه هه‌ر ته‌واو نابن و له‌هه‌موو شوێنێک خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌ژاره و ژیانێکی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ریی ده‌ژیێن به به‌راورد به‌وانه‌ی به ده‌نگی پڕ له فرتوفێڵی دیموکراسییه نه‌زۆکه باوه‌که‌ی ئێستای جیهان خۆیان ده‌که‌نه نوێنه‌ری گه‌ل و ده‌بنه په‌رله‌مانتار، ئاخر روونیی و راستگۆیی له په‌رله‌مانه‌کانی لانکه‌ی دیموکراسییه‌ت بوونی نییه ئه‌ی چۆن له به‌ناو په‌رله‌مانێکی ئاوای بخوازین که تا ئێستا نه‌یتوانیووه ساده‌ترین خزمه‌تگوزاریی که هه‌بوونی پۆسته بۆ هه‌موو ماڵ و شوێنێک که هه‌بوونی کاره‌بای به‌رده‌وام و ئاوی پاک و ...هتد یه بهێنێته دی ، په‌رله‌مانی کوردستان زۆر له‌وه بێ ده‌سه‌ڵاتتره که بتوانێ سه‌یری ماف و ئازادییه‌کانی به‌رپرسێک وه‌ک ماف و ئازادییه‌کانی هه‌ر که‌سێکیدی بکا که‌واته روونیی و ئاشکرایی بوودجه و کاروباره داراییه‌کان خه‌ونی حوشتره و هه‌رگیز له‌و په‌رله‌مانه‌ی کوردستانی رانابینم که هه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی به به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیشیه‌وه فه‌رمانبه‌ر و ده‌روێشی حیزبن.
ئاسۆ عوسمان: دەسەڵات باس لەئۆپۆزیسیۆنێکی ئیجابی دەکات لەبەرامبەریشدا ئۆپۆزیسیۆن بەتایبەت لسیتی گۆڕان، باس لەکابینەی سێبەردەکات،لیستی چوارحیزبەکەش دەڵین: ئۆزیسیۆنێکی ئیجابی پێویستی بەدەسەڵاتی ئیجابیە:. پرسیارەکە ئەوەیە ئێمە چ جۆرە ئۆپۆزیسیۆنێکمان پێویستە؟.
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌و مودیله‌ی (کابینه‌ی سێبه‌ر) له‌و ووڵاتانه چانسی سه‌رکه‌وتنیان نه‌هێناوه که خۆیان دایانهێناوه، ته‌نیا مۆدیلێکه بۆ سه‌رلێشێواندن و له‌باربردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژار و بێلایه‌ن و ناڕازییه‌کان. ئاخر لیستی گۆڕان ده‌بێ چ جیاوازییه‌کی هه‌بێ له‌گه‌ڵ که‌رته‌که‌یتری یه‌کێتی که به دووقۆڵیی له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌یان به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له هێناوه. که‌سانی به‌رپرس له لیستی به‌ناو گۆڕان هه‌ر ئه‌و دڕندانه نین که تا دوێنێ خه‌ڵکیان له خوێنی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوخۆ هه‌ڵکێشا و خۆیان شاهانه ده‌ژیان و خه‌ڵکیش نان و چا نه‌بوو بیخوا ، هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون دوێنێ ئازادیی گوتن و ئازادیی سیاسی‌یان له پشته‌مله‌وه سه‌ربڕی، مه‌گه‌ر ئه‌وان ته‌نیا به دوعای ئه‌و شێخ و پیاوه ئاینییانه چاک بووبنه‌وه که ( نه‌وشێروانی عادل !) له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که چۆکی بۆ دادان. ده‌سه‌ڵات و چوار حیزبه‌که‌ش ئه‌وه هه‌ر پێویست ناک باسیان بکه‌ی و هه‌موو خه‌ڵک ده‌یانناسێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌کی گشتی لیسته‌که‌ی گۆڕان ناناسن و ناهه‌قیشیان نییه چونکه نه‌وه‌ی نوێ له‌نێو ئه‌و په‌روه‌رده سه‌قه‌ته‌ی ساڵانی رابردوو چۆن نه‌وشێروانێک بناسن که هه‌ندێکیان له ساڵی (٩١) هێشتا له دایک نه‌بببوون و نه‌وشێروانیش له‌و کاته‌وه تا ئێستای له‌نێو یه‌کێتی به بێده‌نگیی خه‌ریکی گه‌نده‌ڵیی سیاسیی بوو.
ئێمه به‌رهه‌ڵستکارێکمان ده‌وێ له‌نێو هه‌ناوی کۆمه‌ڵ به تایبه‌تییش خه‌ڵکه نه‌داره‌که‌ی له‌دایک بووبێ و هه‌ڵگری بیرێکی پێشکه‌وتووخوازانه‌ی دژ به ره‌وتی کونه‌په‌رستیی و دینی و خێڵه‌کیی و ته‌سکبینی سیاسیی و پایه‌دارکردنی کۆمه‌ڵێک سیاسه‌تباز به‌سه‌ر کۆمه‌ڵ بێ و له خه‌می نان و ناوچه دابڕکراوه‌کان و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا بێ . نه‌ک به‌ناو به‌رهه‌ڵستکارێک له‌ناو باڵێکی گه‌نده‌لییه‌وه به‌ربووبێته‌وه و دیکتاتورێک و شارچییه‌ک و پیاوسالارێک و ته‌وروه‌شێنێک سه‌رپه‌رشتیی بکا .
ئاسۆ عوسمان: چالاک بوونی پەڕلەمانی عێراق و بەره‌وپێشچونی پرۆسەی سیاسی،لێپرسینەوەی وەزیرەکان، لێسەندنەوەی متمانە لە "فەلاح سودانی" وەزیری بازرگانی و دانی بەدادگای عێراق، هەڵایەکی لەکوردستان نایەوە باس لەوەدەکرا کەپەڕلەمانی کوردستان پەرلەمانێکی حزبیەو ئەندامەکانی تەنیا بو دەست بەرزکردنەوە دانراون لەتوانایاندانیە لێپرسینەوەبکەن، باپرسیارەکە ئەوەبێت لەو بڕوایەدان خولی تازەی پەڕلەمان بەهاوشێوەی پەڕلەمانی عێراق ئەکتیف و کاریگەردەبێت؟.
دارا ئه‌حمه‌د: ببوورن په‌رله‌مانی عێراق چاڵاک نییه و تا ئێستا یه‌کێکه له بێسه‌روبه‌رترین و کۆنه‌پرستترین و ره‌گه‌زپه‌رستترین په‌رله‌مانه‌کانی جیهان و ئه‌گه‌ر هه‌ندێک ململانێی که‌سیی و سیاسیی ( فه‌لاح سودانیی)یه‌کی کردۆته سیناریۆ بۆ باش نیشاندانی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی عێراقیی ئه‌وا به‌ده‌یان (فه‌ڵاح سودانیی)تر له په‌رله‌مان و ده‌زگا حکومیه‌کان بزه‌ی سمێلیان دێ و که‌سیش ناتوانێ بڵێ له‌پشتی چاوتان دوو برۆیه. به‌ڵام هێشتا په‌رله‌مانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌و په‌رله‌مانه تائیفییه دواکه‌وتووه‌ی عێراق و هێشتا په‌رله‌مانی کوردستان دیوه‌خانی حیزب و هێزه سه‌ربازییه‌کانن و گوناهه پێیان بێژی نوێنه‌ری گه‌ل .. له‌و چوار ساڵی داهاتووه‌ش هه‌موو چاڵاکیی و کاریگه‌رییه‌کیان بۆ به‌هێزکردنی دیکتاتۆریه‌ت و پاوانخوازیی که‌سی یه‌که‌می حیزب و لایه‌نه‌کانیانه.
ئاسۆ عوسمان: یەکێک لەو پرسانەى کە بووەتە کێشەیەکى گەورە لەبەردەم پێشکەوتنى کۆمەڵگەى کوردستان چەوساندنەوە وکوشتنى ژنانە، ئێستا بەژمارە(33%)ئەندامى پەڕلەمانى کوردستان ژنە، لەو بڕوایەدایت بەشدراى ژنان بەم ڕیژە بەرچاوە کاریگەر بێت لەسەر باشکردنى باروودۆخى ژنان لەهەرێمى کوردستان .
دارا ئه‌حمه‌د: په‌رله‌مانێک که ئه‌ندامه‌کانی - زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پیاوه‌کانیان و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێک ژنیش تێێاندا - به فه‌رهه‌نگی توندوتیژیی و پیاوسالاریی په‌روه‌رده بوونه و له هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکیان پیاوسالارن و هیچ بڕوایه‌کیان به یه‌کسانیی نێوان ژن و پیاو نییه.. تا ئێستا نه‌یانتوانتبێ ته‌نانه‌ت بارودۆخی پیاوانی پیاوسالاریش باش بکه‌ن ئه‌دی چۆن ده‌توانن بارودۆخی ژنانی چه‌وساوه‌ی کوردستان - که له‌هه‌موو ژنانی جیهان چه‌وساوه‌ترن - باش بکه‌ن ، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی به‌شداریپێکردنی ژنان له په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ر ته‌نیا بۆ خۆنیشنادان و خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و ته‌نیا ده‌رفه‌تی ئه‌و ژنانه‌شیان داوه بچنه ناو په‌رله‌مان که نه‌ک پاڵپشتیی له خه‌باتی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان ناکه‌ن به‌ڵکه به‌رگریی له ماف و ئازادییه‌کانی خۆشیان ناکه‌ن وه‌ک مرۆڤێک و ته‌نانه‌ت هێندێکیان ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ر یاسایه‌کی پێشکه‌وتووخوازانه له به‌رژه‌وه‌ندیی ژنان وه‌ک ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی رابردوو ده‌رباره‌ی ( یاسای باری که‌سیی) بینیمان که ره‌نگه چه‌ند ژنێکی وه‌ک ( سۆزان و خه‌مان و کوێستان و هه‌ندێکتر) به پێشکه‌وتوخواز و به‌رگریکه‌ر له مافه‌کانی ژنان هاتبنه به‌رچاو به‌ڵام ئه‌وانیش له‌نیوه‌ی رێ کۆڵ‌یان دا و بێهه‌ڵوێست مانه‌وه و سه‌ریان بۆ مووچه و بۆ حیزبه‌کانیان شۆڕ کرد و هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره کۆنه‌په‌رست و ئیسلامییه‌کان خه‌ریکی هه‌موارکردنی خاڵ و به‌نده‌کانی فره‌ژنیی بوون و گوتیان قه‌یدی ناک با پیاوێک گه‌له‌ژنێکی هه‌بێ له‌ژێر تارمایی قورئان به‌ڵام با هه‌ندێک تارماییه‌که که‌م بکه‌ینه‌وه!!! ئاخر نه‌ک خه‌ڵکه پێشکه‌وتوخوازه‌که‌ی ئه‌وروپا ته‌نانه‌ت خه‌ڵکه نه‌زان کڵۆڵه‌که‌شیان بێ‌زیان له گه‌ڵه‌ژنێک ده‌بێته‌وه بۆ پیاوێک چ جای ئه‌و گه‌ڵه‌ژنییه‌ی لای خۆمان که به‌زۆر و له ژێر گوشار و پاڵه‌په‌ستۆی په‌یوه‌ندییه دواکه‌وتووه کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌کان و به سه‌رپه‌رشتی دین رێکده‌خرێن و ده‌سه‌پێن!
ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ده‌مووچاو له‌و ژنانه گۆڕاون له په‌رله‌مان به‌ڵام زۆربه‌یان له ( سۆزان و کوێستان ) باشتر نابن که چ په‌ندێکیان به‌سه‌ر ژنانی کوردستان هێنا و زۆر بێهه‌ڵویستانه نه‌ک وازیان له‌په‌رله‌مان نه‌هێنا به‌ڵکه له په‌رله‌مانی نوێش ئه‌ندامن و ئه‌مجاره وه‌ک بووکه شووشه رۆلێکی به‌رزتریشیان پێبه‌خشیوون له‌نێو فراکسیۆنه‌کانیان. من لام وایه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ژنان له‌و جۆره په‌رله‌مانه‌ی کوردستان له (۵٠٪) ش زیاتر بن و به هه‌مان فه‌رهه‌نگ کار بکه‌ن ناتوانن هیچ گوڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژنان سه‌ره‌تایه‌ک دابنێن بۆ به‌دیهێنانی یه‌کسانیی راسته‌قینه‌ی نێوان ژنان و پیاوان.
dara@emrro.com
|