٤\١١\٢٠١٠
هه‌واڵێکی نیگه‌رانئامێز
له ئیرانه‌وه؛
رژێمی ئیسلامی مه‌به‌ستییه‌تی
سه‌کینه ئاشتیانی خێرا له سێداره بدا.

وه‌رگێڕانی:
هیوا ئه‌حمه‌د
راگه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ریی
ژماره: 84
هه‌واڵێک
که به کۆمیته‌کانی دژی به‌رده‌بارانکردن و له سێداره‌دان گه‌یشتوه،
باس له‌وه ده‌کات که کۆماری ئیسلامی له‌سه‌روکاری کوشتنی سه‌کینه
دایه. کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت له تاران بریاری جێبه‌جیکردنی سزای له
سێداره‌دان به‌سه‌ر سه‌کینه محه‌مه‌د ئاشتیانییان ره‌وانه‌ی به‌شی
جێبه‌جێکردن له زیندانی ته‌بریز کردوه و ده‌ڵین دوو رۆژی تر ئه‌و له‌سێداره
ده‌ده‌ن.
پێشتر ئاگادارمان کردن که دۆسییه‌ی کوشتنی هاوسه‌ری سه‌کینه محه‌مه‌دی،
له ئۆفیسی کاری هوتن کیان(پارێزه‌ری سه‌کینه) و دادگای شاری اسکو له
لایه‌ن رژێمه‌وه دزرا تا ده‌ستکاری پێویستی تێدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به
تاوانبارکردنی سه‌کینه به ئه‌نجام بگات. سه‌جاد( کوره‌که‌ی سه‌کینه)
و هوتن له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین جار هوشیاریان دابوو، ئێستا له لایه‌که‌وه
به ده‌ستگیرکردنی پارێزه‌ر و کوره‌که‌ی سه‌کینه و قه‌ده‌غه‌کردنی
چاوپیکه‌وتنی ئه‌و، له لایه‌کی تریشه‌وه به گۆرین و ته‌زویرکردنی
دۆسیه‌که‌ی، ئۆرگانی"مافی مرۆڤی حکومه‌تی ئیسلامی" له به‌یاننامه‌یه‌کدا
رایگه‌یاندوه که"به‌پێی به‌ڵگه‌نامه له‌به‌رده‌ستدا بووه‌کان،
تاوانباربوونی خانم ئاشتیانی سه‌لمێنراوه"! له راستیدا کۆماری
ئیسلامی ته‌وای ئه‌م سینارێۆیه‌ی له دژی سه‌کینه به ساخته
دروستکردوه.
ئه‌مه هێشتا هه‌موو مه‌سه‌له‌که نییه. سه‌جاد و هوتنیان له‌ماوه‌ی
سێ هه‌فته‌ی رابردوودا به تووندی ئه‌شکه‌نجه کردوه تا له دژی سه‌کینه‌و
خودی خۆشیان ئیعترافیان وه‌ربگرن. به‌پێی هه‌واڵێک که به ئێمه گه‌یشتووه،
هۆتن له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا تا دوێنێ له زیندانی ته‌بریز له لایه‌ن
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه قۆناغی سه‌ره‌تایی لێکۆڵینه‌وه یانی قۆناغی ئه‌شکه‌نجه‌و
ئیعتراف وه‌رگرتن له زیندان کۆتایی هاتووه و هه‌موو ئه‌م به‌ڵگانه
بۆ محسن ئاژه‌ئای له تاران ره‌وانه کراون.
خێزانی ده‌ستگیرکراوه‌کان زۆر نیگه‌رانی ئه‌وانن، هه‌وڵه‌کانیان بۆ
گرتنی پارێزه‌ر و کۆمه‌ک به سه‌جاد و هوتن له لایه‌ن به‌رپرسانی
دۆسییه‌که‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه. حکومه‌ت ووتویه‌تی ئه‌وان پێویستیان
به پارێزه‌ر نییه. دادوه‌ری دۆسییه‌که ووتویه‌تی که ئێمه توانای
بریاردانمان نییه وئێمه دادوه‌ری به‌رایین و بریار له تاران ده‌درێت
و محسن ئاژه‌ئای راسته‌وخۆ ده‌رباره‌ی ته‌واوی ئه‌م دۆسیه‌یه بریار ده‌دات.
پێویسته بووترێت که هوتن له موه‌کیله‌کانی خۆیی له‌وانه منداڵانی
سزادراو به له‌سێداره‌دان و ژنانی سزادراو به به‌رده‌بارانکردن به‌رگری
کردوه، وه ئێستا به "تاوانی" ئه‌وه‌ی که ووتوویه‌تی سه‌کینه قاتل
نییه و نابێ به‌رده‌باران بکرێت، خۆی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دایه.
بۆ رزگارکردنی گیانی سه‌کینه و هه‌موو ده‌ستگیرکراوه‌کانی ئه‌م دۆسیه‌یه
پێویسته کاری خێرا‌و گه‌وره له ئاستی جیهاندا سازمان بدرێت. ئێمه له
هه‌موو ریکخراوه‌کانی به‌رگریکه‌ر له مافه‌کانی مرۆڤ و دژی له سێداره‌دان
داواکارین که یه‌کگرتوانه بێینه مه‌یدان تا پێش به له‌سێداره‌دانی
سه‌کینه بگرین و ریگری بکه‌ین له هه‌ڵبه‌ستنی دۆسییه‌ی ساخته بۆ
هوتن و سه‌جاد و دوو رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی.
سه‌کینه، سه‌جاد، هوتن و دوو رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی پێویسته بێ قه‌ید
وشه‌رت و هه‌ر ئێستا ئازاد بکرێن.
کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی له‌سێداره‌دان
کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی به‌رده‌بارانکردن
١\١١\٢٠١٠
________________________________
سه‌رچاوه:
http://fa.stopstonningnow.com/3043
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|