هەواڵەکانی 24 سەعاتی رابردوو سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەران :
کۆڵن برۆک ........................................................................... دوو پەنابەری کوردی عیراقی بە فرۆکەی بار هەڵگر دیپۆرت دەکرێنەوە دۆینێ لە کاتژمێر 12 نیۆەرۆوە سکرتارێتی فیدراسیۆن لە پەیوەندی دا دەبێت لە گەڵ ئەو پەنابەرانەی لەگرتووخانەی دەست بەسەری کۆڵن برۆکدا ماوەی چەند مانگێکە راگیراون ،دووان لەو پەنابەرانە بەناوی (ئالان ،ریباز) بەفیدراسیۆن رادەگەیەنن ،ئالان لە 11-7 وە لەم گرتووخانەیەدا ژیان بەسەر دەبەم و ئیستاش بەزۆر دەیانەوێت بم نێرنەوە ،ریباز تازە هاتووەمەتە بەریتانیا و داوای پەنابەریم کردوە و ئیستاش دەیانەوێت بم نیرنەوە ..،تا دوواین ساتەکان لە ڤانێکی پۆلیس لەبەردەم فرۆکەخانەی لەندەن رایان دەگرن لە کاتژمیر 5 ئێوارەوە پەیوەندیان لەگەڵ فیدراسیۆن دەبرێت. UNHCR ................................................................................................... سکرتێری فیدراسیۆن بە رێکخراوی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارو باری پەنابەران پەیوەندی دەکات بەدوای نووسینی راگەیاندنێک بۆ میدیاو ودەزگاکانی راگەیاندن لەلایەن سکرتاریتی فیدراسیۆنەوە سەبارەت بە هەواڵی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە ،دەشتی جەمال بە بەرپرسی رێکخراوی کۆمیسیونی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە لەندەن پەیوەندی دەکات ،دوای 30 نیو سەعات ووتوو ووێژ رێکخراوی ناوبراو بریار دەدات بەدوا چوون لەسەر ئەم کێشەیە وبکات و ئامادەی دەر دەبرن بەشێک لەو پەنابەرە کوردانەی پارێزەریان نی یە ،هاوکاریان بکەن و هەواڵەکان بگەیەننە جینیڤ. رێکخراوی لیبورنی نیو دەولەتی ................................................ فیدراسیۆن بە رێکخراوی لێبوردنی نیو دەوڵەتی پەیوەندی دەگرێت دوای ناردنی هەواڵی ناردنەوەی پەنابەران بۆ رێکخراوی لیبوردنی نیو دەولەتی وە تەواوی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان ،ئەمرۆ بەرپرسێک لە رێکخراوی لیبوردنی نیو دەولەتیوە(عفوی دووەلی) پەیوەندی بە سکرتیری فیدراسیۆنەوە دەگرێت بەدریژی لەسەر شێوازی گیرانەوەی ئەو پەنابەرە کوردانە قسەو باس دەکەن ،دوای وەرگرتنی زانیاریەکان لەلایەن رێکخراوی ناو براوەوە بریاریان دا هەڵویستی رەسمی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی ناخۆی بەریتانیا بکەن وێنەی بۆ تەواوی نوسینگەکانیان لەسەراسەری دنیا رەوانە بکەن کە رێکخراوی ناوبراوە دژ بەگیرانەوەی بەزۆری پەنابەرانە بۆ هەر پارچەیەکی عیراق. کامسفیڵد هاوس ............................................................... فیدراسیۆن بۆ ژمارەیەک لەپەنابەرە گیراوەکان پارێزەر دەگرێت فیدراسیۆن بۆ ژمارەیەک لەو پەنابەرە کوردانەی لەگرتووخانەی کامسفیلد هاوس دا راگیرون بە فەوری پاریزەر دەگرێت تا لەمەترسی دیپۆرت کردنەوە رزگاریان بێت ، سکرتارێتی فیدراسیۆن بەردەوامە لە قسەو باسکردن و ئاگاداری هەواڵی ئەو پەنابەرانە و ناویان دراوە بە تەواوی کەنالەکانی راگەیاندن و رۆژنامەی گاردیان و رێکخراوەپەنابەریەکان چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند یەکێک لەو پەنابەران ئەنجام داوە. دۆنکاسەر ................................................................................... فیدراسیۆن بە ژمارەیەک لە پەنابەرە گیراوەکانی گرتووخانەی دۆنکاسەر پەیوەندی دەگرێت ئەمرۆ فیدراسیۆن بەدوو پەنابەری کوردی عیراقی لە گرتووخانەی دۆنکاسەر پەیوەندی دەگرێت وبریارە هەر بەیانی لێکولینەوەو بەدوا چوون بکات لەسەر کیشەکانیان. رۆژنامەی گاردیان کاتژمێر 7 ئێوارە:.:.............................................. رۆژنامەی گاردیان بە سکرتیری فیدراسیۆن چاو پێکەوتن دەکات ئەمرۆ دوای ناردنی تەواوی زانیاریەکان بە رۆژنامەی گاردیانی ،هەوڵنیری رۆژنامەی ناوبراو بەدوای چەند جار پەیوەندی بە سکرتیری فیدراسیۆنەوە چاوپێکەوتن لەگەل سکرتیری فیدراسیۆن ژمارەیەک لەو پەنابەرانە دەکەن ،رۆژی شەمە هەواڵەکانی بلاو دەکەنەوە. رفیوجی کنسل کاتژمێر 7 ئێوارە:.:............................................ رێکخراوی رفیوجی کانسڵ بەسکرتاریتی فیدراسیۆنەوە سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەران پەیوەندی دەگرێت رێکخراوی رفیوجی کانسڵ بە فیدراسیۆنەوە پەیوەندی دەگرن و نیگەرانی خۆیان لەناردنەوەی بەزۆری پەنابەران دەردەبرن و رێکخراوی ناوبراو بریاری هاوکاری خۆیان ئەدەن بەو پەنابەرانەی گیراون رفیوجی لیگڵ سینتەر ..................................................................................رێکخراوی رفیوجی لیگل سێنتەر بریاری وەرگرتنی تەواوی کەیسەکانی پەنابەران ئەدەن ئەمرۆ بەرێز (سونیال گیلانی)پاریزەر لەرێکخراوی رفیوجی لیگڵ سینتەر بە سکرتیری فیدراسیۆنەوە پەیوەندی دەکات ،دوای ئەوەی هەواڵی ناردنەوەی ئەو دوو پەنابەرە کوردە بۆ تەواوی نوسینگەکانی خۆیان رەوانە دەکەن بە فیدراسیۆن رادەگەیەنن ئەو پەنابەرانەی پاریزەریان نی یە ئامادەیین بەشێک لەو کەیسانە وەربگرین و هاوکاریان بکەین بەرێگای یاسایی. کەمپینی دژی راسیزم فاشیزم ئێوارە:.:..................................................................... .کەمپینی دژی راسیزم فاشیزم بریاری تەواوی هاوکاری خۆیان لەکەمپینی فیدراسیۆن دژ بەناردنەوەی پەنابەران رادەگەیەنن دۆینێ کەمپینی دژی راسیزم فاشیزم لە لەندەن بە سکرتیری فیدراسیۆنەوە پەیوەندیان گرت ،وە بەڵینیان دا تەواوی هاوکاری خۆیان خۆیان بخەنە گەر بۆ کۆمەک بەو پەنابەرە کوردانەی لە گرتووخانە دەست بەسەرەکان راگیراون. سویسرا: کاتژمێر 7 ئێوارە:.:..........................................................................فیدراسیۆن نامەی نارەزایەتی ئاراستەی باڵۆیزخانەی بەریتانیا دەکەن لە سویسرا ئەمرۆ جەمال کۆشش ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆن بەدوای گەیشتنی هەواڵی ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بۆ کوردستان ،بریاریان دا بەفەوری نامەی نارەزایەتی ئاراستەی بالۆیزخانەی بەریتانیا بکەن لە وولاتی سویسرا و بە رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکانەوە پەیوەندی بگرن بۆ داوای هاوکاریان لێ بکەن. نەرویج: کاتژمێر 7 ئێوارە:.:........................................................................... رێکخراوی پەنابەرانی کورد و دەستەی جالاکی رۆشنبیری نامەی نارەزایەتی ئاراستەی بالۆیزخانەی بەریتانیا دەکەن لە نەرویج عمر ئەمین ئەندامی سکرتارێتی فیدراسیۆن بەدوای گەیشتنی هەواڵەکانی ناردنەوەی دوو پەنابەری کورد بۆ کوردستان ،نامەی نارەزایەتی بەناوی رێکخراوی پەنابەرانی کورد و دەستەی چالاکی رۆشنبیری ئاراستەی بالۆیزخانەی بەریتانیا دەکەن لە وولاتی نەرویج و بە رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان پەیوەندی دەگرن بۆ هاوکاری کەمپینی فیدراسیۆن دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران. IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur: 07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
|