
.هه‌واڵێکی په‌نابه‌ریی
له‌به‌ریتانیا
محه‌مه‌د ساڵح
مسته‌فا به
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند دوی ئه‌وه‌ی حه‌وت مانگ له
گرتووخانه‌ی (کۆڵن برۆک) ده‌ستبه‌سه‌ر بووه ڕۆژی
08/02/2008به ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی (عمان ،هه‌وڵێر)به‌یاوه‌ری
دووکه‌س له کارمه‌ندانی (هۆم ئۆفیس) دیپۆرتی کوردستانیان کردۆته‌وه.
به‌ڵام، به پێی قسه‌کانی خۆی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر وه‌ری نه‌گرتۆته‌وه
چونکه کاتێک دڵنیابون که ناوه‌که‌ی له کۆمپیته‌ردا نیه‌و پرسیاری ئه‌وشیان
لێکردوه که به خواستی خۆی هاتۆته‌وه یان به زۆر .مه‌حه‌مه‌دیش له
وه‌ڵامدا وتویه‌تی به زۆر، بۆیه ئه‌وانیش به هه‌مان فڕۆکه بۆ (عمان)یان
ناردۆته‌وه ڕازی نه‌بوون به گێڕانه‌وه‌ی.
به‌ڵام له (عمان) ئاسته‌نگی زۆریان بۆ دروست کردووه ته‌نانه‌ت هه‌ردوو
کارمه‌نده‌که ویستویانه خۆیانی لێبشارنه‌وه‌و له ژورێکی بچووکی
فڕۆکه‌خانه‌که‌دا ده‌ستبه‌سه‌ری بکه‌ن تا کاتی فڕینی فڕۆکه‌که‌یان
دێت و خۆیان بڕۆنه‌وه‌و ئه‌و به‌جێبهێڵن، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌یان
داوه به کارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رکانی فڕۆکه‌خانه‌ی (عمان)ی بفرۆشنه‌وه‌و
ئه‌وان دیپۆرتی عێراقی بکه‌نه‌وه به‌ڵام به‌پێی قسه‌کانی (محه‌مه‌د )
چونکه ئه‌و له هه‌ردوو زمانی (عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) گه‌یشتوه نه‌یانتوانیه‌وه
ئه‌م پیلانه‌یان سه ر بگرێت و به هیچ جۆرێک له‌مان دوور نه‌که‌وتۆته‌وه
ململانێیه‌کی زۆری له گه‌ڵیان کردووه. گه‌رچی ئه‌وان ویستویانه به
هه‌ر جۆرێک بێت ڕازی بکه‌ن بچێته ئه‌و ژوره‌وه که‌بۆیان ده‌ستنیشانکردووه
به‌ڵام ئه‌وهه‌ر ملی به‌داواکه‌ی ئه‌وان نه‌داوه.
بۆیه ئه‌مانیش ناچار له‌گه‌ڵ خۆیان هێناویانه‌ته‌وه بۆ بریتانیا‌و له
هه‌مان گرتووخانه‌ی پێشوو(کۆڵن برۆک) ده‌ستبه‌سه‌ریان کردۆته‌وه.
محه‌مه‌د باس له‌وه ده‌کات که زۆرنائینسانی کارمه‌نده‌کان مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ کردووه. تا ئێستاش زۆر ماندوه‌و له ڕووی ده‌رونیه‌وه زۆر
ناڕه‌حه‌ت و بێزاره.
سکرتاریه‌تی فێدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی
12/02/2008
_______________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|