
هەواڵ و
چالاکیەکانی فیدراسیۆن لەپێناو بەرگری لەمافەکانی پەنابەران .

مارشی شکوداری نارەزایەتی لە ژیر ناوی ئازادی بۆ کارکردن ،ئازادی بۆ
مانەوە لە شاری نیوکاسڵ بەرپاکرا
رۆژی شەمە 19-1-2008 لە شاری نیوکاسڵ مارشێکی شکودار لە لایەن رێکخراوی
(Tyneside Community Action for Refugees) وبە پیشتیوانی هاوکاری
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ورێکخراوی لێبوردنی نیو دەوڵەتی
وبەرەی دژی شەر و رێکخراوی دژی نەژادپەرستی و چەند نیهادی تر لەژیر
دروشمی (مافی کارکردن بۆ هەموان ،ئازادی بۆ کارکردن ،ئازادی بۆ مانەوە
..بەرێخرا.
مارشکە لە شەقامی ویستگەین بەرو سەنتەری شاری نیوکاسڵ بەرێکەوت و پاشان
لەبەردەم بەشی هۆم ئۆفیس ئەو شارە مارشەکە راوەستا بەهوتافکیشان دژ بە
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ ئەو ووڵاتانەی نا ئەمنە وناردنەوەی
بەزۆری پەنابەران ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە بەتایبەتی ووڵاتانی وەک
عێراق و کۆنگۆ و زامبابوەی و سودان ..

دڵشاد نامق نۆینەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری
دۆنکاسەرەوە بۆ هاوکاری ئەم خۆپیشاندانە بەشداری کرد ووتەیەکی
پێشکەشکرد ئاماژەی دا بە بارودۆخی نائەمنی و جەنگو داگیرکاری لەعێرقدا
کەژیانی دەیان ئینسان رۆژان لەخۆین هەڵدەکێشێ ..هاوکات باسی لە سیاسەتی
دژی ئینسانی حکومەتی بەریتانیا کرد بەرامبەر بە پەنابەرانی کوردی
عێراقی کە بەکەلەپچەو لیدان و سوکایەتی بەزۆر رەوانەی کوردستانی کردون
و رای گەیاند ئەمە پێشیلکاری ئاشکرایە بەرامبەر بە مافی مرۆڤ ،هەر لەم
نیوەدا لەسەر کار‌و خەباتی فیدراسیۆن لەپێناو بەرگری لەمافە
وداواکاریەکانی پەنابەران بۆ خۆپیشاندەران خستە روو لەلایەن
بەشداربوانەوە بەگەرمی پێشوازی لەم قسەو باسانەکرا.
خۆپیشاندەران بریاریاندا کەمپینی ئەم رێکخراوانە بەردەوام بێت تا
پاشەکشێپێکردنی حکومەتی بەریتانیا بەسیاسەتی دژی پەنابەری

جەلال سەعید لەگەڵ رادیوی کەندا سەبارەت بە بارودۆخی پەنابەران
چاوپێکەوتنی کرد
رۆژی 15-1-2008 رادیۆی له لایان مقابه‌له‌یه‌کی جه‌لال سه‌عید (سکرتێری
فدراسیۆنی په‌نابه‌ران له که‌نه‌دا) کرد له‌سه‌ر وه‌زعی په‌ناهنده‌ی
عێراقی له وولاتانی سوریا و ئوردن وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی
په‌ناهنده‌ی عێراقی بۆ که‌نه‌دا. له پرسیاری یه‌که‌مدا لە سه‌ر وه‌زعی
خراپی په‌ناهنده‌ی عێراقی له وولاتان سووریا و ئه‌ردن له‌رووی مادی و
ته‌ندروستی و مه‌کته‌ب پێداوستیه‌کانی مندالان و په‌ککه‌وتوان هه‌روه‌ها
له رووی ئه‌منیه‌وه هیچ زه‌مانێک نیه بۆ په‌ناهنده نیه زۆر جار په‌ناهنده
توشی گرتن و ئازار دان ده‌بێته‌وه له‌لایان ده‌سه‌لات داران وه زۆر
جاریش دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه په‌ناهنده‌ی عێراقی سه‌ری
خۆی هه‌ل ده‌گرێت و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ عێراقی نا ئه‌من و داگیر کراو.
له وه‌لامی به‌شی دووه‌مدا سه باره‌ت به حکوومه‌تی که‌نه‌دا به‌راستی
حکوومه‌تی که‌نه‌دا وه‌کوو پێوست نیه له‌گه‌ل وه‌زعی په‌ناهنده‌ی
عێراقی له سالی 2007 ته‌نها 600 په‌ناهنده‌ی عێراقی گه‌یشتونه‌ته که‌نه‌دا
وه هیچ ئاسان کاریه‌کی به‌ر چاوی نه‌کردوه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه ش له
نۆڤه‌مبه‌ری سالی 2007 وه‌زیری کۆچ و په‌نابه‌ران قه‌رارێکی ده‌رکرد
به‌لام هیچی تهێدا نه‌بوو بۆ په‌نابه‌ران .
هه‌روه‌ها زۆره‌ک له رێکخراوه‌کانی که‌نه‌دی و عێراقی ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی
په‌ناهنده ده ده ن ئامه‌ده‌یی خۆیان راگه‌یاندوه بۆ سپۆنسۆری
عێراقیه‌کان به‌لام تاکوو ئێستا هیچ سورعه‌تێک له پرۆسه‌کانیان نیه
به‌لکوو ئێستا زیاتر تاخر ده‌بن چ له ناو ئۆفیسه‌کانی که‌نه‌دا و چ له
لایان سه‌فاره‌ته‌کان بگره ژماره‌ی ره‌فزه‌کانیش زۆر بوون

ژمارەیەک لە پەنابەری کورد لەگرتووخانەی شاری گلاسگۆ دەستبەسەرن
هەوار محمد سەلیم و حسین رەشید دوو پەنابەری کوردی عیراقی لە
گرتووخانەی دون گابل هاوس وە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنەوە پەیوەندیان کرد
و رایان گەیاند ژمارەی ئەو پەنابەرە کوردانەی لەو گرتوخانەیەدا
لەسکوتلندە دەستبەسەرن 12 پەنابەرن و لەبارودۆخێکی دژوار‌دا ژیان بەسەر
دەبەن و وا بریارە پێچەوانە بەخواستی خۆیان دیپۆرتی کوردستان بکرێنەوە.
لەم بارەیەوە فیدراسیۆن ناوی هەردوو پەنابەری داوەتە چەند رێکخراوی
ئینسانی کە هاوکاری ئەو پەنابەرانە بکەنەوە وە لەگەڵ چەند پاریزەر
پەیدەوەندی گرتووە بەهەدەفی کۆمەک کردن بەو پەنابەرانە لەپێناو
ئازادکردنیان. بۆ زانیاری زیاتر بە سکرتاریتی فیدراسیۆنەوە پەیوەندی
بگرن.

فیدراسیۆن نامە ئاراستەی وەزارەتی کۆچی سویدی دەکات سەبارەت بە دوو
پەنابەری عێراقی
رۆژی 14-1 دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن دوو نامە ئاراستەی وەزارەتی
کۆچی سویدی کرد لەرێگای بالۆیزخانەی سوید لە لەندەن .
ئەم نامانە تایبەت بە کێشەی پەنابەر سەباح و هەوار پەنابەرانی عێراقی
کە بریارە دیپۆرتی یۆنان و هۆڵندا بکرێنەوە.،داواکراوە دیپۆرتی ئەم دوو
پەنابەرە رابگرن و مافی مانەوەیان لەسوید پێبدرێ.

فیدراسیۆن هاوکاری ئاراستەی ژمارەیەک پەنابەر دەکات لە کۆڵن برۆک
گرتووخانەی کۆڵن برۆک یەکێکە لەو گرتووخانانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە
پەنابەرانی کوردی عێراقی بۆ زیاتر لە ساڵێکە تیا راگیراوە نزیک بە
فرۆکەخانەی هیسرۆیە لە لەندەن .
لەماوەی رابردوودا فیدراسیۆن هاوکاری بێ دریخی خۆی ئاراستەی ژمارەیەک
لەو پەنابەرانە کردوە لە گرتنی پاریزەر وچاوپێکەوتن سازدان بۆ میدیاکان
و پرکردنەوەی فۆرم لە دادگای ئەوروپا وگەیاندنی ناوی ئەو پەنابەرانە بە
رێکخراوە ئینسانی وپەنابەریەکان لە پێناو ئازاد کردنیان.

فیدراسیۆن کەمپینی نارەزایەتی دژ بە دیپۆرتکردنەوەی سێ پەنابەر
بەرێدەخات
ریبوار عارف بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە فنلندا
رای گەیاند لە ماوەی رابردوودا کەمپێنێکی بەرفراوانیان بەرێخستوە دژ بە
گێرانەوەی بەزۆری پەنابەرانی ئێرانی ناسرو معماری و مەهدی لەو بارەیەوە
بەچەندین رێکخراو نیهادی پەنابەری و ئینسانی لەو شارە پەیوەندی کراوە
وە ئَستا لەحاڵەتی مانگرتندا لەسەنتەری شاری هلسنکی نارەزایەتی دەدەبرن
بۆ ماوەی چوار رۆژ و داواکارن دەستبەجێ بریاری دیپۆرتی ئەو پەنابەرانە
بۆ ئێران رابگیرێت ولەمافی پەنابەری و مانەوەیان پێ بدرێ بۆ زیانیاری
زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارەی (0440464905)وە.

له‌سه‌ر بانگێشی فیدراسیۆن له که‌نه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و رێکخراوه ئینسان
دۆستانه‌ی که یارمه‌تی په‌ناهنده ده‌ده‌ن له سنوری ناوچه‌ی ئۆنتارتۆ
له باره‌گای فدراسیۆن کۆبونه‌وه
له رۆژی 15-1-2008 له درێژه‌ی کۆبونه‌وه‌کانیان ئه‌و رێکخراوانه که‌هه‌ر
جاره‌ی له بنکه‌ی یه‌کیک له‌م رێخراوانه‌دا کۆ ده‌بینه‌وه وه
فدراسیۆن ئه‌م جاره بانگێسی کردن بۆ بنکه‌ی خۆی له شاری تۆرنتۆ
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا قسه‌وباسێکی زۆر کرا له سه‌روه‌زعی په‌ناهنده
له دنیا‌و که‌نه‌دا وه ئه‌و مشکلانه‌ی بۆ ئش وکاره‌کانی په‌ناهنده
هاتۆته پێش له‌لایان ئۆفسه‌کانی که‌نه‌داوه ده‌ست نیشان کران له‌وانه
پرۆسه‌ی سپانسۆری له که‌نه‌دا که‌له‌ئیستادا زۆر ده‌خایه‌نێت هه‌روه‌ها
له‌لایان جه‌لال سه‌عید سکرتێری فداسیۆن له‌که‌نه‌داراپۆرتێک له‌سه‌ر
وه‌زعی په‌ناهنده‌ی عێراقی پێس که‌ش کرد که پێک هاتبوو باس له‌و مه‌شاکلانه‌ی
په‌ناهندی عیراقی که له ولاتانی ده‌ورووبه‌ری جێگر بوون وه ئه‌وانه‌ی
له ناو عێراق تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌ی بوون وه باسێکی تر له‌سه‌ر
ئه‌و هه‌والانه بوو که حکوومه‌تی عێراقی ده‌لێت ئێستا عێراقیه‌کان به
لێشاو ده‌گه‌رێنه‌وه باوه‌شی وولات به‌لام به پێی راپۆرتی رێکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌م هه‌والانه پشت راست نه‌کراونه‌ته‌وه وه
سه‌به‌بی گه‌رانه‌وه‌ی چه‌ند عائله‌یه‌کی بۆ ئه‌وه گه‌راندۆته‌وه که
که‌هیچ رێگه چاره‌یه‌کیان نه‌ماوه له رووی مادی وه به ناچاری گه‌راونه‌ته‌وه.

هه‌روه‌ها باسێکی تر له‌سه‌ر دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی و
کورد له ئه‌وروپاو و وولاتانی دراوسێی بوو که جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو
لایه‌ک بوو چوونکه پێچه‌وانه‌ی قه‌راری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه که
ده‌لێت په‌ناهنده‌ی عێراقی نابێت دیپۆرت بکرێته‌وه به هیچ بیانوه‌ک.
وه له کۆتایدا به تێکرای ده‌نگ قه‌رارمان دا نامه‌یه‌ک بنووسین بۆ
حکوومه‌تی که‌نه‌دا که له کۆبوونه‌وه‌ی داهتوو نوێنه‌رێک بنێرێت
تاکوو وه‌لامی مه‌جمووعه‌یه‌ک مه‌سائل بداته‌وه.

فیدراسیۆن و بەرەی دژی دیپۆرت کەمپینی نارەزایەتی دژ بە هێڵی ئاسمانی
مەلەکی ئەردەنی بەرێ دەخات
لە راگەیاندنێکدا کە بە ئیمزای بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ
عێراق(csdiraq) و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی راگەیەنراوە
دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا لەژیر گوشاری کەمپینی ئەم رێکخراوانە
دەکەوێتە ژیر فشارەوە کە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کوردی عێراقی بە
فرۆکەی سەربازی رابگرێت ، ئەم جارە لەرێگای هێڵی ئاسمانی مەلەکی
ئەردەنی بەزۆر پەنابەرانی کوردی عێراقی دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی
هەولێر دەکاتەوە.هاوکات لەو راگەیاندنەدا هاتووە لەماوەی یەک ساڵدا
زیاتر لە 20 پەنابەری کوردی عێراقی بە شێوەیەکی نا ئینسانی رەوانەی
عمان کراوە پاشان بەرو کوردستان بەرێ کراوەتەوە .
ئەم کەمپینە داوا لە تەواوی رێکخراوە ئینسانی و پەنابەری وخەڵکی ئازادی
خواز‌و ئینسان دۆست دەکات نامەی نارەزایەتی ئاراستەی هێڵی ئاسمانی
مەلەکی ئەردەنی بکەن داوا بکەن:
1-دەست بەجێ هەر تیکتێک بۆ گێرانەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی
فرۆشراوە بە حکومەتی بەریتانیا هەڵبوەشێنەوە
2- هێڵی ئاسمانی مەلەکی رازی نەبن تیکت بفرۆشن بە حکومەتی بەریتانیا بۆ
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران
3-لەحاڵەتی بەردەوام بوونی هێلێی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی بەم سیاسەتە
دژی ئینسانی یە ئێمە چی دی بۆ هاتوو چوو ئەم هێڵە بەکارناهێنیین
نامەی نارەزایەتێکانتان بنێرن بۆ:
Royal Jordanian Airlines، Space One، 1 Beadon Rd، Hammersmith،
London W6 OEA.
fax: 0208 748 5251 email:
lontbrj@rj.com

سەرنوسەری رۆژنامەی (الهجرە القسریە) نامە ئاراستەی سکرتارێتی
فیدراسیۆن دەکات
بەرێز حەیاتلی سەرنووسەری رۆژنامەی (الهجرە القسریە) نامەیەک ئاراستەی
سکرتاریتی فیدراسیۆن دەکات بۆ هاوکاری و ناردنی بابەت‌و چالاکیەکانی
فیدراسیۆن بۆ رۆژنامەکەیان کە بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی لەسەراسەری
جیهان بە تیراژی زۆر بڵاو دەبیتەوە تایبەتە بە لێکولینەوەو ورێگا چارە
بۆ کێشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران و کۆچبەران و کۆمەکی نیو دەوڵەتی
رێکخراوە غەیرە حکومیەکان بۆ یارمەتی دانی ئاوارەو لیقەوماوان.
مێعب حیاتلی
محرر نشرە الهجرە القسریە
مرکز دراسات اللاجئین، قسم التنمیە الدولیە فی جامعە ڕکسفورد

پەنابەرانی عێراقی لەپاکستان داوای هاوکاری لەفیدراسیۆن دەکەن
بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرنامەکانی ئاسۆ تی ڤی (ASOTV) تەلەفیزیوونی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ژمارەیەک پەنابەری عێراقی کە
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە بەهۆی جەنگو نائەمنی وە روویان لە پاکستان
کردوە لە رێگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
خۆیان ناونووسکردوە لە بارودۆخێکی خراپ‌دا ژیان دەگوزەرێنن .لە چەند
پەیوەندی تەلەفوونیدا بە فیدراسیۆنەوە راگەیاند کە دەستی هاوکاری و
یارمەتی بۆ پەنابەرانی عێراقی لە پاکستان رابکێشن ،لەو بارەوە
سکرتارێتی فیدراسیۆن داوای لێکردون لیستی تەواو ئەو پەنابەرانە وە
کێشەو گیروگرفتەکانیان بنوسن تا فیدراسیۆن داواکانیان بگەیەنیتە
ناوەندە بەرپرسیارەکان ولە بارەی کێشەکانیانەوە هاوکاریان بکات.
________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|