په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٨\٢٠١٢

ھەواڵ و چاڵاکییەکانی فیدراسیۆنی پەناران لە ماوەی دوو ھەفتەدا.


کردنەوەی پێشنگایەک بۆ ھونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیات لە سویسرا.


سویسرا - زوریخ:


ئەحمەد عەلی سکرتیری سویسرای فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕایگەیاند"رۆژانی٣١-٨ وە١و٢ی مانگی ٩ فیدراسیۆن بەھاوکاری گروپی ھەڵگژان و ئاوتۆنۆمی شولە پیشانگایەکی شێوەکار بۆ ھۆنەرمەندی شێوەکار لە زوریخ دەکاتەوە".


ئەحمەد ئەوەشی وت" کەسانێک کە دەیانەوێت لە ھونەری ووڵاتی کوردستان وعێراق ئاگاداربن ، سەردانی پێشەنگاکە بکەن و فرسەت ھەیە لەگەڵە ھونەرمەند لەنزیکەوە گفتوگۆ بکەن، وە داواش لە پەنابەران دەکەین کە ئەم ھەلە لە دەست نەدەن وبەشداری بکەن".


بۆ زانیاری زایاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانە:٠٧٦٣٨٢٢٤٣٨ و٠٧٨٨٥٣٢٠٠٢.

 


فیدراسیۆنی پەنابەران لە سویسرا:"حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی لەئاستی کێشەی پەنابەرە ‌دیپۆرتکراوەکان نیشان نادات".


سویسرا - زوریخ:


شەوی ١١.٨.٢٠١٢ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لەسویسرا، شەوێکی ھاوپشتی لە خەبات وخواستی پەنابەرانی دیپۆرتکراوە سازدا بە ئامادەبونی جەماوەرێکی بەرچاو وچەند لایەنێکی سیاسی و پەنابەری کە بۆ ھەمان مە بەست بانگھێشتکرابوون.


لە بەرنامەکانی ئەو شەوەدا ئەحمەد عەلی سەرباری بەخێرھاتنی ئامادەبوان لەسەر ڕۆڵی بەرچاوی فیدراسیۆن و تەقەلاکانی لەئاستی دەرەوەو عێراق و کوردستان بۆ ڕاگرتنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران باسکرد، وە بەتایبەتی بڕیارێک کەلەپەڕلەمانی عێراقدا سەبارەت بەپرسی پەنابەران بەدەنگ گەیەندرا ،دواتر دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری لە ووتەیەکی کورتدا ئاماژەی بە ژیان و خەباتی پەنابەرانی دیپۆرتکراوە کرد لە کوردستان و ڕۆڵی فیدراسیۆن و پرۆژە یاسایەکی پێشنیاری بۆ چارەسەری کێشەی ئەو پەنابەرانە و ئاستی سەرکەوتووی کەمپینی نابۆ دیپۆرتی پەنابەران و کاروچالاکیەرۆژانەییەکانی نۆسینگەی فیدراسیۆن لە کوردستان و ئاستەنگەکان.


شایەنی باسە ھەر لەو شەوەدا نزیک بە١٠٠٠ دۆلار کۆمەک بە نوسینگەی فیدراسۆن کۆکرایەوە ، ھاوکات بەشداربوانی شەوی ھاوپشتی نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە حکومەتی ھەرێم کە بۆچی تا ئێستا پەڕلەمانی کوردستان وەڵامی بە پرۆژە پیشنیارکراوەکەی فیدراسیۆن نەداوەتەوەو حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی لەئاستی کێشەی پەنابەرەدیپۆرتکراوەکان نیشان نادا وەھەروەھا پێداگری کرا کە پێویستە گوشار بخرێتە سەر دەسەڵاتداران بۆ وەڵامدانەوە بە داخوازیەڕەواکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لەکوردستان.

 


سکرتارێتی سویسرای فیدراسیۆن کۆبۆوە.


زوریخ:


ڕۆژی ١١.٨.٢٠١٢کۆبونەوەی سکرتاریەتی سویسرای فیدراسیۆن بە ئامادەبونی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن بەسترا. سەرەتای کۆبونەوەکە ، دەشتی جەمال بابەتیکی لەسەر سیاساتی نوێی پەنابەری ووڵاتانی ئەوروپا وقەیرانی ئابووری وکاردانەوەی لەسەر ڕەوشی خەباتی پەنابەران و ئەرکەکانی کاری داھاتوی فیدراسیۆن پێشکەش کرد .پاشان ئەحمەد عەلی سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لەسویسرا دەورەی چەند مانگی ڕابردووی فیدراسیۆنی لەسویسرا ھەلسەنگاند. پاشان ھەریەک لەئەندامانی سکرتاریەت چەندین سەرنج و پێسنیاریان لەسەر کارەکانی داھاتوی فیدراسیۆن پێشکەشکرد، وەکۆتایی کۆبونەوەکەچوەسەر نەخشەکاری داھاتوی فیدراسیۆن لەسویسرا و لەوانە بەشداری گرنگتر لە دۆسیەی تایبەتی دا، پتەوکردنی پەیوەندی فیدراسیۆن بە ڕێکخراوەو نێوەندەنێودەوڵەتیەکانەوە لە سویسرا، ڕێکخستنەوەی بواری مالی و دامەزراوەیی فیدراسیۆ ن،دریژەدان بەھەولەکان دژ بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانو گەشەدان بە بواری فەرھەنگ و ھونەری.

 


دۆزینەوەی تەرمی پەنابەرێکی بەگولە کوژراو لەخوارووی یورکشە دوای ڕەتکردنەوەی ‌کەیسەکەی.


بەریتانیا:ستار نیوز:


بەپی ھەواڵی ستار نیوز" دۆزینەوەی تەرمی پەنابەرێکی زێمبابۆی لەباخچەی یۆرکشە، ئەو پەنابەرە ی کەیسەکەی ڕەتکرابوەوە،‌ نامەیەکی کاریگەری بۆ ھاوسەرەکەی ناردبوو".


لە ھەمان سەرچاوەدا ھاتوە"کرێکاری کارگەی تەمەن ٤٥ ساڵ بی مۆیو، ‌ پینج ساڵ لەمەوبەر گەیشتە شانشینی یەکگرتوو. بەڵام پاش ڕەتکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەی لەبەریتانیا، وەک لە لێکۆڵینەوەکەی رۆترھامدا بیسترا، زۆر خەمبار بوو"" لە وتووێژی لەگەڵ سیبۆنکال مۆیوی ھاوسەریدا لەو کاتەی ماڵەوەی جێ‌ھێشت ووتی: من دەڕۆم خۆم دەکوژم. ھاوسەرەکەی نیگەران بوو پاش پەیوەندی و گۆڕینەوەی زنجیرەیەک لەنامە و ئاگادارکردنەوەی پۆلیس. ئەفسەری لێکۆڵینەوە لەباخچەی ماسبرۆ فیرھام دەستی بەگەڕان کرد و تەرمەکەیان دۆزیەوە".


ھەروەھا پزیشکی دادوەری ڕوترھام نیکۆڵای مۆندی ووتی" لەگەڵ ئەوەی مستەر مۆیو داخوازینامەی پەنابەری لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕەتکرایەوە، بێکاریش بوو، ئەمەش وای لێکردبوو، باوەڕی بەخۆی نەمێنێ، چونکە نەیدەتوانی لەڕووی داراییەوە ھیچ شتێک ‌بە مناڵەکانی ببەخشێت".


بەڕێز مۆندی بڕیارێکی کراوەی تۆمارکردو ووتی" جێی گومانە کە مستەر مۆیو چەند جار ووتی ئەو دەچێ لەشوێنێکی دیاریکراودا خۆی دەکوژێت، ئەو پرسیاری کرد، چی دەبوو ئەگەر ئێستا بەزیندوویی بدۆزرایەتەوە".


بۆ بینینی تەواوی ھەواڵەکە ئەم لینکە تەماشاکە:
www.thestar.co.uk/community/asylum-seeker-found-dead-in-south-yorkshire-after-residency-turned-down-1-4786094

 


ھەزاران پەنابەر لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی یۆنانیەوە دەسگیردەکرێن.


یۆنان - گاردیان:


بەپی ھەواڵەکان لە رۆژنامەی گاردیانەوە" ھەزاران پەنابەر لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی یۆنانیەوە دەستگیردەکرێن و ڕەوانەی گرتووخانەکان دەکرێن، وە لەکەمتر لە ٧٢ سەعاتدا ٧٠٠٠ پەنابەری نایاسایی دەسگیرکراوە".


ئەمە لەیەکێک لە گەورەترین کەمپینەکانی حکومەتی یۆنانی کە دژ بە پەنابەران دەستی پێکردووە" بەشێکی زۆریان ئازادکراون و ٢٠٠٠ پەنابەری ئاسیایی و ئەفریقایی لەچاوەڕوانی دیپۆرتکردنەوەدان".


" کوردێکی عێراقی لەبەر ئەوەی ڕواڵەتی یۆنانی نەبووە، ‌بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ‌پاسێکی بێ جام و شوشەدا رادەگیرێت، پاشان ئەپشکنرێت و داوای بەڵگەنامە و ناسنامەی لێدەکرێت، دواتر دەردەکەوێت بەڵگەنامەی یاسایی ھەیە و ئازاد دەکرێت".


بۆ خۆیندنەوەی زیاتری ھەواڵەکە: www.guardian.co.uk/world/2012/aug/07/greece-crackdown-illegal-immigrants-arrest

 


١٥٠ ھەزار خەڵکی سڤیلی سوریا بەرەو ووڵاتانی دراوسێ ھەڵھاتوون.


سوریا - یوئین:


یوئێن ڕایگەیاند" بەھۆی شەڕی نێوان ئۆپۆزسیۆن و سوپای حکومەتی سوریا، ژمارەی ھەڵھاتنی خەڵکی سڤیلی شاری حەڵەب لەزیادبووندایە" ئاژانسی پەنابەری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند" نزیەکەی ١٥٠ھەزار پەنابەر لە ووڵاتانی دراوسێی سوریە تۆمار کراون. تەنیا لە ھەفتەی ڕابردوودا ٦ ھەزار پەنابەر بەرەو تورکیا پەڕیونەتەوە، کەزۆربەیان خەڵکی ناوچەکانی حەڵەب بوون. ٩٠٠٠ ھەزار پەنابەریش گەیشتونەتە کوردستانی عێراق. ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران تەنیا ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە لە پرۆسەی پەنابەرانی سوریادا تۆمارکراون".


بەڵام ڕاستیەکەی ژمارەکە لەسەروو ٢٠٠ ھەزارپەنابەر زیاترە، چونکە "لەباوەڕەدان دەیان ھەزار پەنابەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتانەوە تۆمار نەکراون." بەخەمڵاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان "لەدوای مانگی شەشەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٢، ١٩٣ ملیۆن دۆلاری پێویستە بۆ یارمەتیدانی ١٨٣ ھەزار پەنابەر"
بۆ خۆیندنەوەی ھەواڵەکە: www.cbc.ca/news/world/story/2012/08/10/syria-refugees-aleppo-damascus.html
 


یوئین: "٢٢ ھەزار پەنابەری عێراقی بەھۆی شەری سوریاوە بەرەو ماڵەکانیان دەگەڕێنەوە".


ئاژانسی ئەسۆشیتدپریس:


ئاژانسی ئەسۆشیتد پریس لەزاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لە بەغدا ڕایگەیاند"نزیک ٢٢٣٠٠ کە پێشتر رویان لە سوریاکردبوو، لە ماوەی سی ھەفتەی رابردودا گەراونەتەوە ماڵەکانیان".


پیشیان وایە"ژمارەیەکی زیاتر پەنابەرانی عێراقی بەھۆی شەری ناوۆی سوریاوە بەرەو عێراق بگەرێنەوە". ھەمان سەرچاوە "لە مانگی رابردوشەوە نزیک ٣٦٠٠ خەڵکی مەدەنی سوریش بەرەو عێراق پەریونەتەوە".
 


بێستون نامیق لەرێگای عەمانەوە دیپۆرتی بەغدا کرایەوە.


ھۆڵەندە:


رزگار ساڵح ھەڵسوراوی فیدراسیۆن لە ھۆڵەندەوە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیان"پاش ١٣ ساڵ چاوەڕوانی و ئومێد بە وەرگرتنی مافی پەنابەری و مانەوە و ژیانکردن وەک ھاوڵاتیەکی ئاسایی،رۆژی ھەینی ٣-٨- ٢٠١٢ بێستون نامیق حوسەین ناسراو بە ''زانا'' لە لایەن پۆلیسی وڵاتی ھۆڵەندەوە ڕەوانەی عێراق کرایەوە".


رزگار ئەوەشی ووت"زانا لە ١٢ی مانگی یونی ئەمساڵەوە لە لایەنی پۆلیسی ھۆڵەندەوە ڕەوانەی زیندانێکی زۆرەملێی شاری ڕۆتەردام کراو دواتریش جەنگێکی دەرونی سەختی بەسەردا سەپێنرا تا ئاستی سوکایەتی کردن و بێڕێزی کردن بە ھەمو بەھاو مافە سەرەتاییەکانی مرۆف کە تەنھا مەگەر لە عێراقی سەدامدا ئەم سوکایەتیە بە قوربانیەکان کرابێ بۆ ورە ڕوخاندنیان و خۆ بەدەستەوە دانیان. پۆلیسی ھۆڵەند لەو جەنگە دەرونیەدا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا و زانایان بەجۆرێک ناڕەحەت و بێ ئارام و وەڕس کرد تا ئەوەی ناچاربێ ئیمزا لەسەر کاغەزی سپی ئەوان دانێ".


سەبارەت بە چونێتی گرتنی زانا پەنابەری کوردی عێراقی، رزگار وتی"ئەمە بۆ جاری دووەمە کە پۆلیسی ھۆڵەند ھەڵدەکوتێتە سەر ماڵی زاناو مامەڵەی زۆر نا ئینسانی لەگەڵ خۆیی و خێزان و مناڵەکەی کردووە. جاری یەکەمیان ساڵی پار ڕویدا کە پۆلیسی ''تیمی تایبەت'' بە شێوەیەکی زۆر ناشارستانیانە لە نیوەی شەودا ھەڵدەکوتێتە سەر ماڵەکەیی و بە قرمەژنی شکاندنی دەرگای ماڵەکە زاناو خێزانەکەی لە خەو ڕادەچەنێن و لەو بێنەو بەرەیەداو بەھۆی پاڵنانی پۆلیسەکانەوە ھاوسەرەکەی ئازاری جەستەیی دەدەن و مناڵە بچکۆلەکەشی دەترسێ و بۆ ماوەیەکی زۆر بەو ھۆیەوە نەخۆش دەکەوێ. ھەروەھا ھەر لەو ماوەیەدا زانا دوو جار مەحکەمە دەکرێ و ھەردوو جارەکە وەڵامی نەگەتیف ''ڕەتکردنەوە'' وەردەگرێتەوە".


سەبارەت بە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن بۆ زانا، رزگار وتی " فیدراسیۆن لە دانیشتنی خۆی لەگەل سەفیری عێراقی بە بەشداری سکرتێری فیدراسیۆن وەھەروەھا لە دانیشتیشدا لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق '' دیندار دۆسکی'' لە مانگ و نیوی رابردوو لە شاری لاھای، ئەو کەیسەی خستە سەر مێزی وەزیروشەفیری عێراقی وەکو خاڵێکی بنچینەیی وەزیری لێئاگادار کردەوەو ئەوانیش بەڵێنیان دا کە خۆیی و وەزارەتەکەی دیفاع لەم کەیسە بکەن، بەڵام بەداخەوە دیپۆرتکردنەوەی زانا بەڵگەداری ئەوەی دا کە بەڵێنەکەی وەزیر ھەر بەڵێن بوە و ھیچی لێ سەوز نەبوە".


سەبارەت بە ناردنەوەی زانا و ھەڵویستی حکومەتی ھۆڵەندە، رزگار وتی"وەزارەتی ھۆڵەندە بە دەرکردنی بڕیارێکی لەو جۆرەو لەیەک ھەڵوەشاندنی خێزانێک تۆمارێکی تری نا مرۆڤانەی خستە سەر ئەرشیفی حکومەتە ڕاستڕەوەکەی ھۆڵەند. وەزیری کۆچ و کۆچبەران ‌ھۆڵەندە کە سەر بە حزبی مەسیحە لە حکومەتە ڕاستڕەوەکەی ھٶڵەندەدا، تا ئەوپەڕی سیاسەتی دژە پەنابەری نا ئینسانی دەگرێتە بەر وەکو پەلەقاژێ و چنگەکوڕێیەک تا پیشانی ڕای گشتی وڵات بدات کە کاری لەدەست ھاتوەو بۆ دەورەی ھەڵبژاردنی سەراسەری مانگی سێپتامبەری ئەمساڵ شتێک لە ھەگبەکەیدا بێ و دەنگی جەماوەر بەدەستبێنێتەوە".

 


لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی:

"داوای کۆمەکو یارمەتی لە ئێوە دەکەین تا ئەم دەرگایەی خزمەتکردن بەرووی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان دانەخرێت".


کوردستان - سلێمانی:


لە راگەیەنراوێکی لقی کوردستانی فیدراسیۆن کە بەدەستمان گەێشتوە" لقی کوردستانی فیدراسیۆن لەگەڵ ئاستەنگیەکی مالیدا بەرەو ڕووە، بۆ بەردەوامبوون لەسەر کارەکانی پێویستی بەکۆمەک و یارمەتی ئێوەی بەڕێز و ئینسان دۆست ‌ھەیە تا بتوانێ، کرێی نوسینگە و پیداویستیەکانی ڕۆژانە و خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش و دابین بکات. بۆیە داوای کۆمەک و یارمەتی لەئێوەدەکەین تا ئەم دەرگایەی خزمەتکردن بەرووی ئەم ئینسانانەدا دانەخرێت. بەتایبەتی کەھەر ئاستێک لە ھاوکاری ئێوە تەنانەت ئەگەر بچوکیش بێت دەتوانین دەروازەیەک بەڕووی کارو ھەڵسورانەکانی ئەم ڕێکخراوەیەدا بکا‌تەوە..


ئێمە چاوەڕوانی باشترمان لەئێوەیە ‌و ئێوەش ئەو ئومێدە ئینسانیە بەخشندەیەن کەناخوازن ھاوڵاتیانی ئەم ووڵاتە لەبێچاری و کوێرەوەریدا بژین".


دەتوانن کۆمەکەکانتان لە ڕێگای حساب بانقی یان لە ڕێگای ئەو لیژنەیەی لە کوردستان دیاری کراوە ئاڕاستە بکەن، بە دڵنیایەوە ئێمە ھەنگاو بە ھەنگاو لیستی کۆمەکەکان لە ماڵپەری ڕێکخراوەکەمانەوە ڕادەگەیەنین:

 

بۆ زانیاری زیاتر لە کوردستان پەیوەندی بکەن بە ئاری جەلال بە ژمارە٠٧٧٠٧٥٢٤٣٤٣ وئامانج عبدوڵا بە ژمارەی ٠٧٧٠٢٢٠٤٨٤٤ و بەختیار عمر بە ژمارەی ٩٧٧٠٩٤٢٤٩٤٩.
حساب بانکی فیدراسیۆن: Account name: International Federation of Iraqi Refugees(IFIR)
Account number:٢١٤٤٩٥٩١،Bank name: HSBC،Sort code:٤٠-٠٤-٠٧.
 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک