٢٢\١\٢٠١٢
هه‌واڵ و
چالاکییه‌کانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران.
له‌نده‌ن - 19-1-2012:
فیدارسیۆن
په‌رله‌مانی به‌ریتانیای له پرۆژه بڕیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران بۆ
چاره‌سه‌کردنی کێشه‌ی په‌نابه‌ران ئاگادارکرده‌وه.
رۆژی 18-1 له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا (ده‌شتی جه‌مال)سکرتیری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی و (ئاسۆ گۆران)ئه‌ندامی
سکرتارێتی فیدراسیۆن چاویان که‌وت به (جان مکدۆنیل)ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه‌یان له دوایین ئاڵۆگۆره‌کانی
ره‌وشی په‌نابه‌ران وناوه‌رۆکی پرۆژه بریاریک که له‌لایه
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراقی
وپه‌رله‌مانی کوردستان.
له‌و دیداره‌دا به‌درێژی له سه‌ر کێشه‌وگیرگرفته‌کانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
که له چه‌ند ساڵی رابردوودا له لایه‌ن ولاته ئه‌وروپیه‌کان و به‌تایبه‌تی
له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌ریتانیاوه دیپۆرتی کوردستان‌و عێراق کراونه‌ته‌وه،
قسه‌وباسکرا، به تایبه‌تی جێبه جێکردنی ئه‌و پرۆژه بریاره چۆن ده‌توانێت
له ئێستادا به‌شێک له كێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات.
جان مکدونێل سه‌رباری ئه‌وه‌ی ستایشی هه‌وله‌کانی فیدراسیۆنی کرد،
داوای‌کرد ده‌قی ئه‌وپرۆژه بریاره‌یان به ده‌ست بگات تا ئه‌وانیش له‌سه‌ر
ئاکامه زیانباره‌کانی سیاسه‌تی به زۆر ناردنه‌وه، حکومه‌تی به‌ریتانیای
لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه.
به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌وباسه‌کا‌نی فیدراسۆن چووه سه‌ر كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانەی
که سالانێکی زۆره به دوای وه‌لامی داوای په‌نابه‌ریانه‌وه‌ن، وه
بریاربووه تا کۆتایی مانگی7 -2011 وه‌لامیان بدرێته‌وه(واتە لیگەسی
که‌یسه‌کان). جان مکدۆنێل رایگه‌یاند پێویسته ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئه‌و
کێشه‌یه‌یان هه‌یه به په‌له سه‌ردانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌و
ناوچه‌یه بکه‌ن که لێیده‌ژین. له حاڵه‌تی وه‌لامنه‌دانه‌وه‌یاندا
فیدراسیۆن لیستی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئاماده بکات تا ئەویش بیخاته به‌رده‌م
وه‌زیری ناوخۆ.
هه‌روه‌ها له بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا وەفدی فیدراسیۆن له سه‌ر
كێشه‌کانی ژنانی په‌نابه‌ر قسه‌و باسیکرد. لەبەرامبەردا جۆن ماکدۆنێل
داوای کرد کە به‌شێوه‌ی گروپ ناوی ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌منیەتیان له
به‌رده‌م مه‌ترسیدایه ئاماده بکات تائه‌وان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک
په‌رله‌مانتاری دیکه به مه‌به‌ستی هاوکاریکردنیان کاری جدی له‌سه‌ر
بکه‌ن. له کۆتایی دیداره‌که‌دا جان مکدۆنێل پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ
هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن دووپاتکرده‌وه و بەڵێنی دا له ئاینده‌دا
هه‌وله‌کانی خۆی درێژه پێبده‌دات له پێناو به‌رگری له مافه‌کانی
په‌نابه‌رانی کورد و عێراقی.
فیدراسیۆن داوا له په‌رله‌مانتاره‌کانی عێراق‌و کوردستان ده‌کات
پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی عێراق، په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراو
وه‌رنه‌گرنه‌وه.
سوێد:
به پێ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌ران
له زیندانه‌کانی(گیڤله،ماشتاو..)له ولاتی سوید و هه‌روه‌ها ولاتی
نه‌رویج به سکرتارێتی فیدراسیۆنه‌وه کراوه، بۆ جارێکی دیکه
هه‌ڵمه‌تی گرتن‌و راونانی په‌نابه‌ران ده‌ستی پێکردۆته‌وه. ژماره‌یه‌ک
په‌نابه‌ر ئاماده‌کراون تا دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی به غدا بکرێنه‌وه.
سه‌فین یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه ووتی"ئێمه 7 په‌نابه‌رین له‌زیندانی
گێڤله(Gavle)وا بریاره بەپێچه‌وانه‌ی خواستی خۆمان دیپۆرتمان
بکه‌نه‌وه".
له لایه‌کی دیکه‌وه گروپی دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
رایانگه‌یاند"هه‌ریه‌ک له ولاتانی سوید، نه‌رویج،هۆڵند،دانیمارک،
کۆمه‌ڵێک په‌نابه‌ریان ئاماده‌کردوه، وه بریاره 24-25 ئه‌م مانگه
دیپۆرتی عێراق بکرێنه‌وه"
ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن له‌و باره‌وه ووتی"حکومه‌ته
راسته‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن لەسەر سیاسه‌تی دژی ئینسانی خۆیان
بۆسه‌ر مافه‌کانی په‌نابه‌ران. وەستانەوە دژی ئەم سیاسەتە پێویستی به
روبه‌روبوونه‌وه‌و هاتنه مه‌یدانی په‌نابه‌رانه، به پشتیوانی
رێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانیەکان و خه‌ڵکی ئازادیخواز هه‌یه تا
ئه‌م هه‌وڵه نامرۆڤانه‌یه بە‌چۆکدا بێنێ". ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت"داوام
له په‌رله‌مانتاره‌کانی کوردستان‌و عێراق ئه‌وه‌یه په‌له بکه‌ن له
جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆژه بریاره‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران خستۆیته
روو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ کێشه‌کانی په‌نابه‌ران. تا
ئه‌و پرۆژه‌بریاره ده‌چێته بواری جیبه‌جیکردن، داوا له حکومه‌تی
عێراقی بکه‌ن ، په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراو وه‌رنه‌گرنه‌وه.".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن له‌پێناو به
هاناوه‌چوونی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌وه‌شی ووت"فیدراسیۆن نامه‌ی
ئاراسته‌ی دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کردوەو داوای لێکردوە
که ماده‌ی 39 کە تایبەتە بە نایاسایی بوونی ناردنەوەی پەنابەران بۆ
ئەو وولاتانەی باری ئەمنیان جێگیرنیە ، له به‌رامبه‌ر ناردنه‌وه‌ی
ئه‌و په‌نابه‌رانەدا جێبەجێ بکات".
دادگای به‌ریتانیا دیپۆرتی په‌نابه‌رانی عێراقی
درێژکرده‌وه.
به‌ریتانیا:
دوای ئه‌وه‌ی له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی و هه‌ڵسوراوانی به‌رگریکار له مافه‌کانی مرۆڤ
و چه‌ند پارێزه‌ر، توانرا دیپۆرتی 70 په‌نابه‌ری کورد له 21-6-2011 بۆ
به‌غدا رابگیرێت. رۆژی 2-12 دادگای به‌ریتانیا جارێکی تر چاوی به
که‌یسه‌کاندا خشانده‌وه.
لەو باره‌وه ریچا‌رد ووتل هه‌ڵسوراوی فیدراسیۆن ووتی "دادگا بریاری
ئەوەی داوه کە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ بەغدا لە ئێستادا
نایاساییە، تەنها لە حاڵەتی دیاریکراودا نەبێ.".
ده‌شتی جه‌مال ووتی "ئه‌م بریاره ده‌ستکه‌وتێکی گه‌و‌ره‌یه بۆ
په‌نابه‌ران و رێکخراوه‌که‌یان (فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران). کاتی ئه‌وه
هاتووه ده‌ستی پێوه بگرین، هه‌نگاوه‌کانی گه‌ورە بکه‌ینه‌وه،
کۆمه‌کی بکه‌ین، یه‌کگرتوو بین، له ده‌وری کۆبینه‌وه".
"London No Borders" زنجیره‌یه‌ک چالاکی له پیناو مافه‌کانی
په‌نابه‌ران رێک ده‌خات.
له‌نده‌ن:
رۆژانی 13 بۆ 18 فیبریوه‌ری گروپی London No Borders به‌هاوبه‌شی
قوتانیانی زانکۆی (گۆلدسمس) . له ژێر ناونیشانی (ئازادی هاتووچۆ، مافی
یه‌کسان بۆ هه‌موان) زنجیره‌یه‌ک چالاکیی جۆراوجۆ به مه‌به‌ستی
گۆرینه‌وه‌ی بیررورا،له یه‌کترفێربوون،به‌شکردنی شاره‌زای....له
پێناو به‌رگریکردن له مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌رێده‌خات.
شایه‌نی باسه فیدراسیۆن به‌شێک ده‌بێت له سه‌رخستی ئه‌وه پرۆژه‌یه‌و
لایه‌نێکی چالاک له و زنجیره چالاکییه‌دا. بۆ زانیاری زیاتر ئه‌م
لینکه بخۆێنه‌وه:
http://www.london.noborders.org.uk/convergence2012
به‌رپرسی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
فیدراسیۆن و کۆمه‌ڵێک رێکخراو کۆبووه.
له‌نده‌ن:
ئه‌مرۆ19-1-2012 له له‌نده‌ن(Gareth Thomas MP,)ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
به‌ریتانیاو به‌رپرسی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له حزبی
لیبه‌ر له گه‌ڵ به‌رپرسی کۆمه‌لێک له رێکخراوه‌کانی په‌نابه‌ران‌و
ژنان کۆبووه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆن که بانگهێشتی
کۆبوونه‌وه‌که کرابوو قسه‌وباسێکی پێشکه‌شکرد لەسه‌ر دۆخی
په‌نابه‌رانی عێراقی له به‌ریتانیاو کێشه‌و گیروگرفته‌کانیان‌و
هه‌روه‌ها ئه‌ویارمه‌تی‌و خزمه‌تگوزاری‌و رێنماییانه‌ی فیدراسیۆن
پێشکه‌شی په‌نابه‌رانی کردوه.
پەرلەمانتار Gareth Thomas داوای له سکرتێری فیدراسیۆن کرد هەر
پێشنیارێكی هەیە بۆکاری ئایندە بیخاتەروو. له وه‌لامدا سکرتێری
فیدراسیۆن رایگه‌یاند"سیاسه‌تێکی هه‌ڵه بووکه له به‌رامبه‌ر عێراق
لیبه‌ر پا‌رتی هه‌لیبژارد...په‌یره‌وی له سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران... که بۆ ناردنه‌وه‌ی هه‌رپه‌نابه‌رێک 11 هه‌زار پۆند
خه‌رجکرا له کاتێکدا رۆژانه‌و هه‌فتانه به پێچه‌وانه‌وه ده‌یان کەس
له خه‌ڵکی عێراق ئاواره‌و داوای مافی په‌نابه‌ریان ده‌کرد له
به‌ریتانیا...بۆیه گرنگه لیبه‌ر پا‌رتی پێش هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌و
سیاسه‌تانه‌دا چاوبخشێنێته‌وه...له کۆتایدا ووتی"پێویسته گوێ بۆ
ئێمه‌و داواکاریه‌کانی ئه‌م رێکخراوه واقعیانه بگیرێت‌و ئه‌و
بۆشاییه پربکرێته‌وه‌و که پێشتر بووه له به‌ینی حکومه‌ت‌و ئه‌م
رێکخراوانه‌دا. گرنگه هاوکاری ئه‌م رێکخراوانه بکرێت".
______________________________________________________
ئاگاداریی:
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی هه‌موو که‌س و لایه‌نە
په‌یوه‌ندیداره‌کان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئاگادار ده‌کاته‌وه کە
لۆگۆی فیدراسیۆن ئاڵوگۆری به‌سه‌ر هاتووه و ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه لۆگۆ
تازه‌که‌یه.
فیدراسیۆنی سەراسەریی
پەنابەرانی
عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|