٣\٢\٢٠١٠
هەواڵ و هەڵسووڕانەکانی فیدراسیۆنی
پەنابەران.
بەریتانیا.
ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمان ورێکخراوی پەنابەری
داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران
و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن پەنابەری بەزۆر نێراوە وەر نەگرنەوە.
لە نامەیەکدا کە هەردوو فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بەرەی
دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق ئاڕاستەی تەواوی ئەندام پەرلەمانەکانی
ئەوروپا و رێکخراوە پەنابەری و
مرۆیی و یەکێتیه کریکاریەکانیان
کردووە و وێنەشی
نێراوە بۆ ناوەندی هەواڵگری سەبارەت بە رۆڵی
نهرێنیی حکومەتی عێراقی و
حکومهتی هەرێم لەسەر ڕەوشی پەنابەران،
داوایانکردووە تەواوی ئەو لایەنانە
بەرگری و پشتیوانی لە خواستە مرۆییهکانی
پەنابەرانی کورد و عێراقی بکەن.
لە لیستی یەکەمی ئەو لایەنانەی ئیمزایان داوا لەو نامەیەی کە ئاڕاستەی
سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانو وسەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە:
• John Mcdonnall ئەندامی پەرلەمانی
بەریتانیا لەسەر لیستی لیبەر پارتی
• Dr Williams لەرێکخراوی(Swansea bay
Asylum support Group ،swansa women،s Asylum support Group#
• George Nightingle لە
رێکخراوی(communties of risistance)
• Arzu Pesmer لە رێکخراوی (Kurdish
federation in UK)
• Nick Jameson لە رێکخراوی (fight
racism fight imperialism)
• Gabriell لە رێکخراوی (campaign
Against Immigration Controls)
• Cameroon support net work
• Stuart Croshwite Secretary SYMAAG
South Yorkshire Migration and asylum Action Group
ناوەڕۆکی داواکاریەکانی ئەو نامەیە"هیچ پەنابەرێکی بەزۆر نێراوە
وەرنەگرنەوە،فرۆکەخانەکانیان بەڕووی پەنابەرانی بەزۆر نێراوە
دابخەن،هەموو ئەو ئیتیفاقیانە هەڵبوەشێنەوە کەلەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا
لەسەر حسابی پەنابەران ئیمزاکراوە".
برۆَک هاوس،
هارمندسورس.
ژمارەیەک پەنابەری کورد ماوەی زیاتر لە7 ڕۆژ و
کەمتر لە 24 رۆژیان بۆ دیاریکراوە دیپۆرتی کوردستان بکرێنەوە.
ماکوان لەگرتووخانەی برۆک هاوسەوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "ئێمە
ژمارەمان زیاتر لە 15 پەنابەری کوردە و نامەیان پێداویین لەماوەی زیاتر
لە 7رۆژ و کەمتر لە 24 رۆژی داهاتوودا بەزۆر دەمانێرنەوە کوردستان"
ماکوان ئەوەشی ووت "لە بارێکی دەرونی خراپدا لەم گرتووخانەیەدا ژیان
بەسەر دەبەین زۆربەمان زیاتر لە 8 ساڵە لەبەریتانیا ژیانمان
دامەزراندوە"
ئەحمەد لەگرتووخانەی هارمندسورس ووتی"کارمەندی فرۆکەخانەی هەولێر لە
پەیوەندیەکی تەلەفونیدا پێ ووتم(دوو هەفتە پێش ناردنەوەی ئەو
پەنابەرانەی لەم دواییانەدا دیپۆرتکرانەوە ،ئێمە ئاگادار بووین ئەو
پەنابەرانە دەنیرێنەوە)"
ئەحمەد ئەوەشی ووت"ماوەی هەشت ساڵە لەو ووڵاتە ژیان بەسەردەبەم ،بۆ
بۆمنداڵەکانی مسوولەکان ڕەوایە جنسیەی ئەوروپایان هەبێ ..بۆ لێمان
ناگەڕێن وداوا دەکەن بمانێرنەوە .. ئێمە لەدەست ئەوان کوردستانمان
جێهێشت .لێمان گەرین وەک کورەکانتان بژین"
ئەحمەد سەبارەت بە ژیانی گرتووخانەکان ووتی"ئێمە چوار کوردین لەم
ژووردا یەکێکمان خەڵکی کەرکوک و ئەو تریان خەڵکی شاری موسڵە:کەسم
لەگەڵدا بوو لە ناڕەزایەتی لە بارودۆخی گرتوخانەکان لەخۆی ئەدا لە بەر
قەرزاری ترسی لەوە هەبوو دیپۆرتبکرێتەوە ..یەکێکی تر لەو پەنابەرانە
بەناوی بەختیار خاوەنی ژنو دوو منداڵ بوو کە چەند مانگ بەر لە ئێستا
دیپۆرتی کوردستانکراوەتەوە بێ سەروشۆین بوو دوای ماوەیەک.."
ئەحمەد ئەوەشی ووت "من لەگەڵ 6 گرتووخانەدا پەیوەندی تەلەفونیم هەیە
زیاتر لە 70 کورد لەگرتووخانەکاندان"
ئەحمەد لە هەوڵەکانی فیدراسیۆن بۆ بەهانەوە چوونی پەنابەران
لەگرتووخانەکاندا سپاس گوزاری کرد لە پێناو داکۆکی لەمافەکانی
پەنابەران.
سوید.
بەرپرسی فیدراسیۆن سەردانی ژمارەیەک گرتووخانە
پەنابەری دەکات لە شاری یۆتۆبۆری.
ڕیبوار حسین بەرپرسی فیدراسیۆن لەشاری یۆتۆبۆری بە سکرتارێتی
ڕاگەیاند"لەگەڵ نۆینەری سەلیبی ئەحمر سەردانی گرتووخانەی کۆلەریتمانکرد
تا لە نزیکەوە ئاگاداری خراپی رەوشی زیندانی عێراقیەکان بین چاومان
کەوت بە ژمارەیەک لە پەنابەری کوردو عیراقی کە چواریان ژنو بوو یەکێک
لەوانە کەم ئەندام بوو هیچیان رازی نین دیپۆرتبکرێنەوە"
ریبوار ئەوەشی ووت"بارودۆخی پەنابەران رۆژ بەرۆژ لە خراپبووندایە لە
وولاتی سوید ..بەشێک لە پەنابەران هەفتانەی ئیمزای پۆلیسیان بۆ
داناراوە و ئاگاداریان کردون کە لەمانگی سێ دا دیپۆرتی عێراقیان
دەکەنەوە "
ریبوار سەبارەت بە هەوڵەکانی فیدراسیۆن ووتی" سەرباری سازدانی چەندین
خۆپیشاندانو رێپێوانی نارەزایەتی لە دەورەی رابردوودا ،بەردەوام
سەردانی زیندانیەکان دەکەین ، لەگەڵ کۆمەلێک لە رێکخراوی دیکەی
پەنابەری بەردەوامین لەهەوڵەکانمان لە پێناو بەشکستکێشانی سیاسەتی دژ
پەنابەری ووڵاتی سوید ،وابریارە 7-4 سیمینارێکی گەورە ساز بدەین لە
سوید کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام پەرلەمانی سویدو ئەحزابی سیاسی
سویدیمان بانگهێشتکردوە و سکرتێری فیدراسیۆنیش لەو سیمینارەدا بەشداری
دەکات"
بۆ پەیوەند بە فیدراسیۆنی لەشاری یۆاتۆبۆری پەیوەندی بکەن بە ریبوار
حسین لە رێگا ئیمیلی:
Rast-1990@hotmail.com
لەندەن.
سکرتێری فیدراسیۆن ژمارەیەک لە ئەندامی
پەرلەمانی بەریتانیا لە حزبی دەسەڵات لە خراپی ڕەوشی پەنابەران
ئاگادارکردەوە.
سەمیرە ئەحمەد ئەندامی ڕاوێژکاری سکرتارێتی فیدراسیۆن ووتی"ڕِۆژی
دووشەمە 25-1 لە هۆلێ پەرلەمانی بەریتانیا لەلایەن لیبەر پارتیەوە
کۆبونەوەیەک لەگەڵ ڕەوەندی کوردی سازدرا ،لە کۆبوونەوەیەدا سکرتێری
فیدراسیۆن لەگەڵ جێگری لیدەری حزبی لیبەر پارتی و ئەندام پەرلەمانی
هاکنی و هارینگەیدو ئیلفۆرد لەسەر سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی
کورد وخراپی بارودۆخی سیاسی عێراقو کوردستان وئەو ئیتیفاقیانەی لەگەل
حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستانداکراوە قسەوباسیکرد نامەیەکی
ئامادەکراو کە ئاڕاستەیە بۆ سەرۆکی کۆماری عێراقو سەرۆکی هەرێمی
کوردستان تەسلیم کردن"
سەمیرە ئەوەشی ووت "ئەو شەش ئەندام پەرلەمانەشمان لەنیگەرانی رەوەندی
کوردی لەبەریتانیاو ووڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بەسیاسەتی چەوتی لیبەر
پارتی بەرامبەر پەنابەرانی کوردی عێراقی ئاگادارکردەوە".
فەرەنسا.
ئاگادارییەک لەبارەی نۆێنەری فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فەرەنسا.
لەرێگەی ئەم ڕاگەیاندنەوە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنو و حزبو رێکخراوە
سیاسی و پێشەی و ئینسان دۆستانو و پەنابەرانی کوردو عیراقی ئاگادار
دەکەینەوە کە بەرێز (یوسف کانیمارانی)لەم بەروارە بەدوا نۆێنەری
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیە لە فەرەنسا . دەکرێت بەم
ناونیشانانە پەیوەندی پێوەبکرێت:
ژمارەی تەلەفون:0033646424802
ئیمیلی:saman175@hotmail.com
سویسرا.
ڕەوشی پەنابەران لەسویسرا رۆژ بەرۆژ بەرو
خرابوون دەچێت.
جەمال کۆشش ئەندامی سکرتارێت و بەرپرسی راگەیاندنی فیدراسیۆنی
ووتی"پەنابەرانی کوردو عێراقی رۆژ بەرۆژ داوای پەنابەرییان ڕەت
دەکرێتەوە،پەنابەرێکی زۆر لە زیندانیەکاندا ڕاگیراون سەرباری کیشەی
بێجێگای.."
جەمال ئەوەشی ووت" ژمارەیەک لەو پەنابەرانە زیاتر لە 11 ساڵ یان 7 ساڵ
لەسویسرادا ژیان بەسەر دەبەن کەچی بۆ کەمپێکی دوورە دەستی سەر شاخ
نیردراون کە لایەنی کەمی خزمەتگوزاری تێدا نیە ، هەوڵ تێکوشانی ئێمەو
رێکخراوە پەنابەرایکانیش لە پێناو بەرگری لەمافو حورمەتی ئینسانی ئەو
پەنابەرانە بەردەوامە ".
کوردستان:
بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن لەگەڵ سکرتێری
بەرهەم سالح کۆبووە.
ئاری جەلال هەڵسوراوی لقی کوردستانی فیدراسیۆن ووتی"ڕۆژی 10-1 ئامانج
عبدوڵا بەرپرسی لقی کوردستان فیدراسیۆن لە ئەنجومەنی وەزیران چاوی کەوت
بە بەرێز سکرتێری بەرهەم سالح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و
یاداشتی سکرتێری فیدراسیۆنمان پێدان بەدەستی کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت
و پەرلەمانی کوردستان کراوە سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران وداواکاریەکانی
پەنابەران لە دەرەوە"
ئاری ئەوەشی ووت "لەو سەردانەدا بە دریژی تیشک خرایە سەر سیاسەتی بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەران و کێشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان و کردنەوەی
ئۆفیسی فیدراسیۆن لەکوردستان کە ماوەیەکی زۆرە داوای ئیجازەکەیکراوە"
ئاری ئەوەشی ووت "سکرتێری سەرۆکی حکومەت بەڵێنیدا کۆبوونەوەمان لەگەڵ
سەرۆکی حکومەت بۆ ساز بدات لەسەر داواکاریەکانمان"
ئامانج عبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن ووتی"ماوەی ساڵێکە
داوای ئیجازەی ڕەسمی فیدراسیۆنمان کردوە لەپێناو هاوکاری پەنابەرانو
کەسوکارو ، جێبەجێکردنی کێشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانو
داواکاریەکانیان چ لە سلیمانی وچ لەهەولێر تا ئێستا زیاتر لە30 جار
هاتووچووی هەولێرمانکردوە داواکاری ڕەسمیتی کردنەوەی نوسینگەکەمان لە
پرۆسەدایە ".
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
_________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|