په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٢\٢٠١٠

     هەواڵ.

تەیب قادر

پیاڵەکەم دەست دایێ و
کەمێک لە ئاسمانم تێکرد
باران وورد ورد لە هەوا بەردەبۆوە
پەنجەکانم پێ کرد
زانیم ئەمڕۆ کەسێک دێ
کەسێک لە سێبەرەکەم دێتە دەرەوەو نیازی سڵاو کردنی هەیە.


تێکەڵاوبوون.
لەگەڵ یەکتری
دەنکە شقارتەو
دەنکە ترێ و
دەنکە هەنارمان گۆڕیتەوە
لەگەل یەکتری
قلە شەربەت و
قلە خەون و
قلە پیاسەو
قلە خەم و
قلە گۆرەویمان گۆڕیتەوە
لەگەل یەکتری
قیچە شەڕە فرمێسکمان هەیە
قیچە شەڕە لەقەمان هەیە
قیچە شەڕە گەڕەکمان هەیە
قیچە شەڕە ئاومان هەیە
قیچە شەڕە پیاسەمان هەیە
لەگەڵ یەکتری
زۆرشتانمان گۆڕینەوە
چۆن دەکرێ لەبیرت بکەم.

 8\7\2010 - هەولێر
ماڵپەڕی تەیب قادر