 

پێشکه‌شه به چرپه‌ی هه‌ناسه‌ی ناسینت هه‌وار ...
* *
چیت لێمده‌وێ..؟
ته‌نیا دڵم بیگره و بۆخۆت
بیبه هانێ ..
تا ده‌توانیت تێر بیگوشه
هه‌ر به خوێنم بۆم بنوسه
یه‌ک دوو وشه
له ئه‌ڤین و‌خۆشه‌ویستی
بیرت نه‌چێت،
ته‌نیا به چرپه‌ی هه‌ناسه
رازه‌کانت بۆم بنه‌خشه..
ئه‌ز چاوه‌ڕێم
با ببارێ به‌سه‌رمانا
نمه‌ی باران
یان پروشه..
* *
ئه‌ی هه‌واری پڕ ئه‌وینم
دڵم بۆته رووبار بۆ تۆ ..
ته‌نیا هه‌وری ئه‌شقی تۆیه
ده‌بێته رێژنه باران و
شه‌ڵۆل شه‌پۆل،
ئاونگی نه‌رمی داده‌کا
به هێمنی
ئه‌شقی جوانت ده‌گرێته خۆ..
بملاوێنه به نازه‌وه،
ته‌نیا سه‌ری ئارامی من
له دووریتا
له‌نگه‌ر بگرێ بۆ هه‌تایی،
دڵنیابه ته‌نیا وته‌نیا
گیانی منه
به‌ره‌و رووت دێت
به‌ڕێوه‌یه بۆ که‌ناری
سه‌ر سنگی تۆ
چرپه‌ی هه‌ناسه گه‌رمه‌که‌م
تۆ ده‌زانیت :-
لاوی ئه‌ڤینه تیشکی دڵ.؟
بۆ خه‌رمانی ئه‌و هه‌واره‌ی
خۆشه‌ویستی تیا ده‌کاته گڕو پشکۆ..
* *
که ده‌ر که‌وتیت،
من مۆمه‌کانم داگیرسان..
بۆ رۆشنایی خۆشه‌ویستی،
تابلۆیه‌کم بۆ تۆ نه‌خشان .
شیعر هه‌ژا به‌ناسکیت
به نیگای دڵ،
ئه‌ڤین و جوانیم ده‌رخستی.
ئه‌گه‌ر ویستت،
ده‌مه‌و واده پێشوازیمکه
به‌ماچباران..
تا له گیانتا بتوێمه‌وه به‌سه‌ربه‌ستی
ئه‌ی کیژۆڵه‌ی ناسک په‌ری
پیرۆزی تۆ له‌وه‌دایه،
خۆت پێناسه‌یت،
ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگری ژان..!
ئه‌و کۆڵان و شه‌قامانه‌ی تۆی پیا بڕۆیت
جێناهێڵم به‌چاو و دڵ ..
نیگاکانی یاده‌وه‌رییم ده‌ژێننه‌وه
ئه‌ی نیشتمانی غوربه‌تم
بۆ سلێمانی هه‌واری دڵ
ده‌ده‌رکه‌وه ئه‌زیزی من
له ته‌نیایی به‌جێمدێڵیت،
بێ بۆنی گوڵ ..؟
به ئه‌ندازه‌ی میهره‌بانی سلێمانی
خۆشمده‌وێی
ئه‌ی که‌نیشکه‌ی ته‌ژیی ئه‌وین ..
بمسپێره به هه‌ناسه‌ت
به ره‌نگی جوانی په‌مه‌یی ..
که ئاشقانه سه‌ر شێتی بووم
بۆ ماچی لێو و سه‌ر مه‌می..
shewekary_1@hotmail.de
|