په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١\٢٠٢٣

هەواوی لە خەندەوە بۆ قاقای پێكەنین. 


عەلی مەحمود محەمەد   


کۆمپانیای هەواوی لە رێکەوتی ١٥ی سەپتەمبەری ساڵی ١٩٨٧ بەسەرمایەی تەنها ٢١٠٠٠ یوانی چینی واتا تەنها ٣٠٠٠ دۆلار دامەزرا, بارەگای سەرەکی لە شاری شینجینی چینە, ١٩٧٠٠٠ کارمەندی هەیە, ١٠٧٠٠٠ یان لە کەرتی توێژینەوەو گەشە پێدانی کۆمپانیاکە کاردەکەن واتا رێژەی ٥٤,٨% کۆی هێزی کاری خەریکی داهێنانن, ئەمەش دەریدەخات پرۆسەی داهێنان زۆر گرنگە لای هەواوی و کاری سەرەکییەتی.

 https://www.asharqbusiness.com/article/36685/%D9%87%D9%88%D8%A7%D9%88%D9%8A-%D8%AA%D8%B6%D8%AE-22-%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D9%88%D9%84%D8%A7%D8%B1-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AD%D8%AB-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B7%D9%88%D9%8A%D8%B1-%D9%84%D9%84%D8%AA%D8%BA%D9%84%D8%A8-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%82%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D8%B1%D9%8A%D9%83%D9%8A%D8%A9/


هەواوی لە یۆلی ٢٠١٠ ەوە چووە لیستی کۆمپانیاکانی فۆرتشن گلۆباڵی ٥٠٠, بووە بە یەکێک لە ٥٠٠ کۆمپانیا زەبلاحەکەی جیهان, ئێستا شەشەم گەورە کۆمپانیای کەرتی تەکنەلۆجیای جیهان و گەورەترینی چینە, یەکێکە لەو ١٤٥ کۆمپانیایەی چین کە ئەمساڵ کە لە لیستەکەدان, چین وەک وڵات بووە یەکەم.
هەواوی پشکی لە بۆرسەکاندا نییە بۆ فرۆشتن, پشکەکانی هەمووی بۆ کارمەندانی بە ڕەگەز چینی کۆمپانیاکەیە, بە مەرجێک کە رۆیشتن و کۆمپانیاکەیان جێهێشت پشکەکە لەگەڵ خۆیان نابەن و دەیفرۆشنەوە بە کۆمپانیاکە.
هەواوی تەنها کۆمپانیایەک نییە بۆ چینیەکان, بەڵکە جێگای شانازی پیشەسازی و داهێنانی چینیشە, بەرەی پێشەوەی جەنگی تەکنەلۆجیای چینە لە بەرامبەر ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی, ئیرادەو داهێنان و هێمای ولاتە.

شەڕ فرۆشیەکانی ئەمەریکا.

ساڵی ٢٠١٧ کۆمپانیای زەبلاحی پەیوەندییەکانی چینی ZTE , بە بەهانەی هەناردە کردنی تەکنەلۆجیای ئەمەریکی بۆ ئێران و کۆریای باکوور, کەوتە بەر سزای ئەمریکا زوو بەزی تەسلیم بوونی خۆی راگەیاند, بوو بە کارەسات بۆ کۆمپانیاکە پشکەکانی داتەپین و چەندین ساڵ چووە بواری پوکانەوەوە.
دوای کۆمپانیای زەد تی ئی, هەواوی کەوتە بەر نەفرەتی ئەمەریکا, سەرەتا لە گرتنی منج وانزۆ کچی سەرۆکی کۆمپانیا و دامەزرێنەری لە کەنەدا لە یەکی دیسەمبەری ٢٠١٨ دەستی پێکرد, گوایە پێشێلی سزاکانی ئەمەریکای کردووە لە دژی ئێران.
هەنگاوی دووەم ئابلوقەی هەمەلایەنە کرایە سەر هەواوی و لە دوور خستنەوەی لە بازاڕی ناوخۆی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە گرێبەستەکانی ٥ جی ئەنتەرنێتی خێرا کە هەواوی پێشەنگی جیهان بوو لێی, وە قەدەغەکردنی کڕینی هەر چیپێک لە هەر کۆمپانیایەک کە بە بەرنامەو ئامێری ئەمەریکای تێدا بەکار هێنرابێت, گوگڵ و مایکرۆسۆفتیش کۆتاییان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەواوی هێناو رێگەیان نەدا بەرنامەکانیان بەکار بهێنێت, بەمەش هەواوی لە یەکەم کۆمپانیای جیهانەوە فڕێ درایەوە خوارەوە بۆ هەشتەم کۆمپانیا لە بەرهەم هێنانی تەلەفۆنی زیرەک, لە بواری بەرهەم هێنانی تەلەفۆنی زیرەک بووە جەستەیەکی بێ روح.
هروەها های‌سیلیکون کە کۆمپانیای دیزاینی چیپە بەلام بێ کارگا, بارەگای لە شینزینە, خاوەندارێتی تەواو بۆ هەواوی دەگەڕێتەوە, گەورەترین کۆمپانیای دیزاینی چیپە لە چین, بەهۆی ئابلوقەی ئەمەریکاوە بە تەواوی راوەستاو لە جولە کەوت, چونکە هیچ کۆمپانیایەک ئامادە نەبوو چیپە دیزاینکراوەکانی بۆ بەرهەم بهێنێت.

هەواوی چی کرد؟

هەواوی لە جیاتی شکست و بێهیوایی لەبەرامبەر ئەم جەنگە هەمەلایەنە, ورەی دا بە خۆی, بە دوای داهێنان و بازاڕو کاردا گەڕا, ئەو سوپایەی هەیبو لە بواری داهێنان کەسی نەناردە ماڵەوە, لە بەرامبەردا وتی زیاتر بیر بکەنەوە, تەلەفۆنی هەواوی داتەپی لە ریزبەندی جیهانی ٧ پلە هاتە خوارەوە, هۆنەری فرۆشت, لە بازاڕەکان دەرکرا.
لە بری بەرهەمهێنانی تەلەفۆن جۆری کارەکانی زیاد کرد, چووە بوارەکانی کەرتی ئۆتۆمۆبێلی زیرەک, پیشەسازی, کشت و کاڵ و کێڵگەی بەراز بەخێوکردن و کەرتی کانەکان..., هەواوی بووە هەمە کارە, لە هەموویدا گۆڕانکاری دروست کردو سەرکەوتوو بوو, ئۆتۆمۆبێل و کێڵگەو کانەکانی زیرەک کرد.
لەو قەیرانە توندەی تیایدا بوو لە بواری ئابووری داهاتەکەی بە نزیک ٢٥% کەمیکردبوو, کەچی زۆرترین رێژەی داهاتی بۆ بەشی گەشەو توێژینەوە تەرخانکرد, لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٢١ ملیارو ٢٨٠ ملیون دۆلاری لەو بەشە خەرج کرد کە دەیکردە رێژەی ٢٢,٤%ی کۆی داهتەکەی.
https://www.huaweicentral.com/huawei-will-maintain-strong-rd-division/?fbclid=IwAR2kcCfxPyn31VtwvJLi6t15vDnb2l-Xbk1KFwj64PyUFLA7z7D-kqOiNM0
 

هەواوی لە دوای کۆمپانیای مێتای فەیسبووک زۆرترین رێژەی داهاتی لە بواری توێژینەوەو داهێنان خەرج کردووە لە جیهاندا.
بەم ئیرادەیەوە هەواوی یەکەمی جیهان بوو لە ساڵی ٢٠٢١ دا لە داهێناندا, زیاتر لە ١١٠ هەزار داهێنانی لە ٤٥٠٠٠ خێزانی داهێنان هەبوو, هەروەها لە ناو کۆمپانیا چینییەکانیش یەکەم بوو.
https://www.skynewsarabia.com/technology/1529683-%D9%87%D9%88%D8%A7%D9%88%D9%8A-%D8%AA%D9%83%D8%B4%D9%81-%D8%A7%D9%95%D9%86%D8%AC%D8%A7%D8%B2%D8%A7%D8%AA%D9%87%D8%A7-%D8%A8%D8%AA%D8%B9%D8%B2%D9%8A%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%A8%D8%AA%D9%83%D8%A7%D8%B1-%D9%88%D8%AF%D8%B9%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AD%D8%AB-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B7%D9%88%D9%8A%D8%B1


یەکەم کاردانەوە هارمرنی ئۆ ئێس.

دوای ئابلوقە هەمە لایەنە گشتگیرەکەی ئەمەریکا, هەواوی بە ناچاری لە ئۆگستی ساڵی ٢٠١٩ سستەمی HarmonyOS بە ٧٧ زمان راگەیاند بۆ کارکردنی ئامێرەکانی لە مۆبایل و کاتژمێرەوە بۆ تەلەفزیۆن و ئۆتۆمۆبێل, کە ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن ئامێر بەکاری دەهێنن.
لەوکاتەوە ئەم سستەمە بەردەوام لە نوێکردنەوەدایە, دوا نوێکردنەوە HarmonyOS ٣ لە ٢٧-٧-٢٠٢٢ بە فەرمی راگەیەنرا.
سستەمەکە بە گشتی ساناو سەرکەوتوو وە خێراو دەوڵەمەندە, تەنانەت بەکارهێنەر دەتوانێت دەستی بگاتە گوگڵیش کە قەدەغکراوە.
تا یۆنی ٢٠٢٢ زیاتر لە نیوملیۆن گەشەپێدەر بەشداریان کرد لە گەشەپێدان و پێشخستن و کەمکردنەوەی کەموکوڕییەکانی سستەمەکە.
بە گشتی هارمۆنی ئۆ ئێس دیاری داهاتووی هەواوییە بۆ چینییەکان و هاوپەیمانەکانی ئامادەیە بۆ کاتی دابڕانی یەکجاری بەرەی چین و ئەمەریکا لە یەکتر و بەشکردنی ئەنتەرنێت و زنجیرەکانی بەرهەمهێنان.
جەنگەکە سەرەتایەو ئەمەریکا چۆن لە هەشتاکان بەرامبەر یابان گرتییە بەر بۆ رێگاگرتن لێی لە گەشەکردن لە بەرهەم هێنانی چیپ, ئێستا بەرامبەر بە چین ئەنجامی دەدات, لە کۆتادا ئەمەریکا هەموو کارتەکانی بەردەستی بەکاردەهێنی بۆ ئەوەی چین پێشی نەکەوێت جگە لە کارتی سەربازی ئەوەیان بڤەیە, وەلێ چینییەکان پشوو درێژو هێمن و زیرەکن.

کۆتایی قۆناغی پوکانەوە.

بە پێی دەزگای راگەیاندنی بلمبۆرگ فرۆشتنی هەواوی لە چارەکی چوارەمی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٧,٢٪ زیادیکردووە, گەیشتۆتە ٢٧,٤ ملیار دۆلار , بەهۆی کەرتی ئۆتۆمۆبیلی زیرەک و...... .
کۆمپانیای هەواوی پێشبینی دەکات ساڵی ٢٠٢٢ داهاتی لەچاو ساڵی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٠,٤٪ زیاد بکات بگاتە ٩١,٥٣ ملیار دۆلار, واتا دابڕان لە قۆناغی پوکانەوە دەستی پێکردووە.
هەرچەندە تا ئێستا داهاتی هەواوی کەمترە لە ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە ١٢٢ ملیار دۆلار, بەلام نیشانەی کۆتایی قۆناغی پوکانەوەیە بۆ کۆمپانیاکە, سەرباری ئەوەی دەستی دەگاتە بەرهەمی ئەو کارانەی لە٣ ساڵی رابردوو کاری لەسەریان کردووە لە پڕۆژەو داهێنان.

لە خەندەوە بۆ قاقای پێکەنین.

بە پێی رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی بێت هەواوی داهێنانێکی دانسقەی لە بواری ئامێری بەرهەم هێنانی چیپ دا کردووە, گوایە هەواوی داهێنانی پێشکەش کردووەو داوای پاتیچنتی لە چین بۆی کردووە, بۆیە تەلەگراف دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە ئەم کۆمپانیایە چیپی بچوکترو بەهێزتر بەرهەم بهێنێت لە داهاتوودا, لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٢ ئەم داهێنانەی ئەنجامداوە, لە دیسەمبەی ساڵی رابردوو ئاشکرای کردووە.
گەیشتنی هەواوی بە تەکنەلۆجیای "EUV" کە تەنها کۆمپانیای "ASML" ی هۆڵەندی بەرهەمی دەهێنێت" ASML کۆمپانیایەکی هۆڵەندی فرەنەتەوەییە لە ساڵی ١٩٨٤ دامەزراوە, بەهای بازاڕی ٢١٥ ملیار دۆلارە. نە مانگاکان و نە کێڵگەی گوڵەکان گەوهەری تاجی هۆڵەندا نین, بەڵکە کۆمپانیای "ASML" گەوهەرەکەیە, وەک وەزیری بازرگانی دەرەوەی هۆڵەندا لیسجی شرینماخر رایگەیاند.".
لە ئێستاوە ئەو داهێنانە گەورەیەی هەواوی وڵاتانی رۆژئاوای راچەڵەکاندووە, چونکە چیپ پاژنەی ئەخیلی چینییەکان بوو"چین گەورەترین بازاڕی چیپی جیهانە, ٥٣,٧%ی بەرهەمی چیپی جیهان لە بازاڕی چین ساغ دەبێتەوە. ساڵی ٢٠٢٠ لە کۆی بایی ٤٤٦,١% ملیار دۆلار چیپی بەرهەم هاتوو لە جیهاندا, بایی ٢٣٩,٤ ملیار دۆلار کە چین کڕیویەتی , لەو قەبارەیە چین بایی ١٩٩,٧ ملیار دۆلار چیپی لە دەرەوە کڕیوە, هەرچەندە ئەو بڕە بۆ ساڵەکانی دواتر وەک رێژە کەمبۆتەوە نەک وەک نرخ".
جەنگە جیهانییەکە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بایدن لە بەرەی چیپەوە رایگەیاند, هاوپەیمانی ئەتڵەسی چیپ, بە هاوپەیمانی چوار قۆڵی ناسێنراوە" ئەمەریکا, تایوان, کۆریای باشوور, ژاپۆن" هەوڵی دامەزراندنی درا.
ئەمەریکا فرۆشتنی ئامێری تەکنەلۆجیای "EUV" بە چینییەکان لە سەردەمی ترامپەوە وەک مۆدێلە نوێکان, وە ئێستا لە سەردەمی بایدن بە گشتی قەدەغە کردبوو, کۆمپانیای "ASML" یش تاکە کۆمپانیایە لە جیهاندا ئەو ئامێرە بەرهەم دەهێنێت, قەبارەی هەر ئامێرێکی بە ئەندازەی پاسێکەو هەر کارگایەکی بەرهەم هێنانی چیپ پێویستی بە ٩ بۆ ١٨ ئامێرە, نرخەکانی هەر یەکەی لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ بان دەست پێدەکات.
هەواڵی داهێنانەکەی هەواوی دڵەراوکێ لە لای بەرپرسەکانی رۆژئاوا دروست دەکات".
https://www.alroeya.com/233-0/2309957-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%D8%A1%D8%A9-%D8%A7%D8%AE%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%B9-%D8%AC%D8%AF%D9%8A%D8%AF%D8%A9-%D8%AA%D8%AC%D8%B9%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B5%D9%8A%D9%86-%D8%AA%D8%AA%D8%AC%D8%A7%D9%88%D8%B2-%D8%B9%D9%82%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%BA%D8%B1%D8%A8-%D9%81%D9%8A-%D8%AD%D8%B1%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D9%82%D8%A7%D8%A6%D9%82


لە كۆتاییدا هەواڵی گەیشتنی قازە رەشەكە گەیشت و لە ئەگەر لە تاقیكردنەوەكە دەربچێت ئەوا هەواوی پێدەكەنێت, لە گەڵ خۆیدا هەموو چینییەكان و بەرەكەی دێنێتە پێكەنین.
https://www.computable.nl/artikel/nieuws/infrastructuur/7454686/250449/huawei-kraakt-unieke-chiptechnologie-asml.html


دوكەڵی ئەم داهێنانەی هەواوی لە داهێنانەكانی لە ٥جی زیاترە, هێشتا ئاگرەكەیان نەبینییوە كاری لەسەر نرخی پشكی كۆمپانیاكانی ئامێری بەرهەم هێنانی چیپ دانا و لە بازاڕەكانی پشك سوریانی هەڵگەڕاند بەتایبەت "ASML".
كۆمپانیای "ASML" ی هۆڵەندی رەتی دەكاتەوە لە رێگای سیخوڕییەوە هەواوی گەیشتبێتە ئەو داهێنانە.
بە پێی رۆژنامەی گاردیان, داهێنانەكەی هەواوی چین لە ئابلوقەی رۆژئاوا رزگار دەكات, رێگا بۆ گەشە دان بە توانا سەربازییەكان چین دەكاتەوە. چاودێران پێیان وایە, چاوەڕوانی هەواڵی وا لە چینەوە دەكرا, رۆژێك ببیسترێت.
هەرچەندە شارەزایانی بوارەكە پێیان وایە ئامێری EUV زۆر ئاڵۆزترە لە وەرگرتنی بڕوانامەی داهێنان, ئاڵۆزترین ئامێرە لە جیهان, كۆمپانیای ASML چەندین هاوبەشی لە ئەڵمانیاو ئەمەریكا هەیە بۆ بەرهەم هێنانی.
https://www.computable.nl/artikel/nieuws/infrastructuur/7454686/250449/huawei-kraakt-unieke-chiptechnologie-asml.html

 

راپۆرتەکان ئەوە دەردەخەن لە ٣ ساڵی رابردوودا هەواوی بە دوای پشکنین و گەشەپێدانەوە بووە, بە دوای ئەلتەرناتیفی چارەسەری ئەمەریکاوە بووە, تا گەیشتە داهێنان لە بواری EUV, بەمەش دەربازی دەبێت لە ئابلوقەو شەڕی ئەمەریکاو رۆئاوا, نەک چین جیهانیش لەو پاشکۆیەتییە رزگار دەکات, هەرچەندە ئامێرەکە لە زیاتر ١٠٠٠٠ پارچە پێک هاتووە, دروستکردنی سانا نییە و کات و ئیمکاناتی دەوێت.
ئەگەر هەواوی سەرکەوتوو بێت ئەوا دەتوانێت چیپی کەمتر لە ١٠ نانۆمیتەر دروست بکات" بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦ەیە", وە هەواوی لە بواری دیزاین و ئامێرو مەواد و ئامادەکردن سەرمایەگوزاری زۆری کردووە, بە پێی راپۆرتی بانکی بیرنبرگ لە زیاتر لە ٤٠ کۆمپانیا سەرمایەگوزاری کردووە, ئامادەیە لە ماوەی نزیکی داهاتوو چیپی ١٢ و ١٤ نانۆمێتری بەرهەم بهێنی.

 https://www.huaweicentral.com/12nm-and-14nm-huawei-chipsets-to-launch-this-year/?fbclid=IwAR1xTISXw9Loglg5UB1c1C36fpq39HDDUwDpU12i_N1oCh2fgFqchZAoMJU
 

هەروەها هەواڵ هەیە هەواوی لە گەڵ كۆمپانیای زەبلاحی سمیك كارگایەك پێكەوە دانێن.
https://www.marefa.org/%D8%B5%D9%86%D8%A7%D8%B9%D8%A9_%D8%A3%D8%B4%D8%A8%D8%A7%D9%87_%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%88%D8%B5%D9%84%D8%A7%D8%AA_%D9%81%D9%8A_%D8%A7%D9%84%D8%B5%D9%8A%D9%86
 

بەمەش دەردەکەوێت هەواوی سێ ساڵە لە سێ لاوە هەنگاوی ناوە بۆ بەرەو رووبونەوەی ئابلوقەکان سەری:
١- کاری کردووە لەسەر داهێنانی ئامێری بەرهەم هێنانی چیپ و دیزاینی نوێ.
٢- وەبەرهێنانی کردووە لە کۆمپانیاکانی بوارەکە لە هەموو بەش و پرۆسەکانی بەرهەم هێنانی چیپدا.
٣- کاریکردووە بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای نوێی بەرهەم هێنانی چیپ.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک