٣١\١٠\٢٠١٠ هه‌وڵدان بۆ شکستیهێنان و به‌عه‌ره‌بکردنی خوێندنی کوردی له که‌رکوک.
ره‌زا شوان
که‌رکوک یه‌که‌مین لانکه‌ی ڕه‌سه‌نترین شارستانیه‌ته ، نزیکه‌ی ده هـه‌زار ساڵ بـه‌ر له ئێستا ، به‌ردی بنـاغه‌ی دروستکردنی یه‌کـه‌مین دێ له هه‌مـوو ڕۆژهـه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دانرا، که دێی « چه‌رمۆ» بوو له ناوچه‌ی که‌رکوکدا ، که تا ئه‌مڕۆش شوێنه‌واره‌که‌ی کوێره‌وه نه‌بووه..که‌رکوک له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وت و گازی سروشتی دایه.. یه‌کێکه له شاره هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان له بوونی سامانی نه‌وتدا ، که‌چی دانیشتوانه‌که‌ی له سه‌رما ڕه‌ق ده‌بنه‌وه و بۆ شووشه‌یه‌کی نه‌وت به ئاسمانا ده‌چن ؟
که‌رکوک شوێنێکی زۆر گرنگی مێژوویی و جوگرافیای و له‌شکرسازی و ستراتیژی و جیۆپۆلیتیکی هه‌یه. ناوه‌ندێکی گرنگی بازرگانییه ،له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌و گرنگییانه ، به درێژایی مێژوو که‌رکوک ڕووبه‌ڕووی په‌لاماری دڕندانه و کاولکه‌ری وڵاته زلهێزه‌کان بۆته‌وه..که تا ئه‌مڕۆش داگیرکه‌رانی کوردستان، ده‌ستیان له شاری که‌رکوک هه‌ڵنه‌گرتووه و، سامانی ئه‌م شاره کوردستانییه‌مان به تاڵان ده‌به‌ن و،ماڵیشیان له خاوه‌ن ماڵ حه‌رام کردووه.. تا ئه‌مڕۆش شاڵاوی به عه‌ره‌بکردنی ئه‌م شاره نه‌وه‌ستاوه ،بۆ گۆڕینی دیموگرافیای شاری که‌رکوک،تا ئه‌مڕۆش،به‌عسییه شۆڤێنییه‌کان و جه‌نجه‌ویده جه‌رده‌کانی عه‌ره‌ب له ناوچه داگیرکراوه‌کانماندا ، به به‌رچاوی حکومه‌تی عێراقه‌وه و،به پاڵپشتی و به هاندانی چه‌ند فه‌وجێکی عه‌سکه‌ری پێکهاتوو له کۆنه به‌عسییه‌کان ، که دۆژمنی سه‌رسه‌ختی کوردن، که‌وتوونه‌ته ده‌رکردن و کوشتنی کورد و داگیرکردنی ماڵ و مۆڵک و خانووه‌کانیان.. له چه‌وسانه‌وه و ماڵوێرانی وکاولکردن و سوتاندن و تاڵانکردن و گرتن و کوشتن و به‌عه‌ره‌بکردن و ده‌رکردن و له ئه‌نفال کردنیشدا..که‌رکوک پشکی شێری به‌ر که‌وتووه.. که‌رکوکییه‌کان، به‌درێژایی مێژوو و ئه‌مڕۆ و هه‌تا هتایه‌ش هه‌رواده‌بن ، که کورد و کوردستانپه‌روه‌ری دڵسۆز و جیڕ و خۆڕاگر و سه‌رسه‌ختن.درێغیان نه‌کردووه و ناکه‌ن له قوربانیدان به ماڵ و به گیان ..له خه‌بات و تێکۆشان و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشدا له هێڵی پێشه‌وه‌دا بوونه و،هه‌رده‌میش له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌دا بوونه..بۆیه حکومه‌ته شۆڤێنییه‌کانی عێراق که‌رکوکیان به سه‌ری ماره‌که ناوده‌برد.
که‌رکوکییه‌کان گله‌ییان له حکومه‌تی کوردستان هه‌یه ، که به‌پێی پێویست و به باڵای قوربانیدانییه‌کانیان ئاوڕی لێنه‌داونه‌ته‌وه و، به‌ڕاده‌ی پێویستیش به‌سه‌ر نه‌کراونه‌ته‌وه، ڕاسته که‌رکوک بودجه‌ی ته‌رخانکراوی خۆی هه‌یه .. ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێ باس له‌و که‌مترین بودجه‌یه بکه‌ین که حکومه‌تی عێراق بۆ که‌رکوک ته‌رخانی کردووه،هه‌ر وه‌کو خێر و سه‌ده‌قه به که‌رکوک بکه‌ن وایه،که‌چی له(٣٥٪ )نه‌وتی عێراق که بۆ فروشتن ده‌نێرێ بۆ ده‌ره‌وه له که‌رکوکه‌وه ده‌نێرێ ، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش خزمه‌تێکی ئه‌وتۆی ناوچه وگه‌ڕه‌که کوردییه‌کانی که‌رکوک نه‌کراوه.ناڵێین حکومه‌تی کوردستان هیچی بۆ که‌رکوک نه‌کردووه، به‌ڵام بۆ وێرانه شارێکی په‌راوێزکراوی وه‌ک که‌رکوک زۆر که‌مه..ئه‌م باسه زۆرتر هه‌ڵده‌گرێ..
با له‌مه زیاتر له مه‌به‌ستی سه‌رباسه‌که‌مان دوور نه‌که‌وینه‌وه. ناحه‌زانی گه‌شه‌کردنی زمانی کوردی و پێشکه‌وتنی خوێندنی کوردی له که‌رکوکدا ، به ئه‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک که‌وتوونه‌ته دژایه‌تی کردنی خوێندنی کوردی له که‌رکوکدا ، به بڵاوکردنه‌وه‌ی جۆره‌ها پڕوپاگه‌نده و، دروستکردنی کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندنی کوردی‌دا ،یه‌کێکیش له‌وانه ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی که‌رکوکه که ژنێکی تورکمانه و سه‌ر به به‌ره‌ی تورکمانییه ، زۆر دژایه‌تی خوێندنی کوردی ده‌کات . دوور ناڕۆین دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌رده به‌بێ هۆ قۆتابخانه‌ی «فریشته‌ی بنه‌ڕه‌تی»هه‌ڵه‌وه‌شانده‌وه، قوتابخانه‌ی فریشته ده‌که‌وێته گه‌ڕه‌کی «ته‌په»ی له‌سه‌دا سه‌د کوردنشین و هه‌موو قوتابییه‌کانیش کوردن، جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده هه‌موو قوتابییه‌کانیشی دابه‌شکردن به‌سه‌ر قوتابخانه عه‌ره‌بییه‌کاندا که زۆر دوورن له ماڵه‌کانییانه‌وه.. نه مامۆستاکان و نه قوتابییه‌کان و نه دایک و باوکیان و نه به‌ڕپرسی خوێندنی کوردیش له که‌رکوکدا ، پێشتر له‌م بڕیاره ئاگادار نه‌کرابوونه‌وه..
هه‌ر به هه‌مان سینارێوی ساڵی «١٩٧٢ تا ١٩٧٤ » ــ ئه‌و کاته من مامۆستا بووم له قوتابخانه‌ی مه‌شخه‌ڵ له شاری که‌رکوک ــ به‌عسییه شۆڤێنییه‌کان که‌وتنه بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی که گوایه، خوێندنی کوردی داهاتووی نییه،پێویسته دایک و باوکانی قوتاببیه کورده‌کان خۆیان داوابکه‌ن که قوتابخانه کوردییه‌کان بکرێن به عه‌ره‌بی،چونکه عه‌ره‌بی زمانی قورئانه.. له زانکۆکانیشدا خوێندن به زمانی عه‌ره‌بییه..ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی نه‌زانێ ناشتوانێ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌نکیر و مونکیر له ناو گۆڕدا بداته‌وه..به‌ڵی له‌م جۆره پڕوپاگه‌نده شۆڤێنییانه و ئه‌م قسه پڕوپووچانه.. وا ئه‌مڕۆش عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان له‌که‌رکوکد هه‌ر هه‌مان پڕوپاگه‌نده بڵاو ده‌که‌نه‌وه له ناو قوتابخانه کوردییه‌کاندا ،گوایه خوێندنی کوردی داهاتووی نییه..ئه‌و قه‌وانه‌ش دووباره ده‌که‌نه‌وه که زمانی عه‌ره‌بی زمانی قورئانه..ئه‌ی زمانه‌کانی تر بۆ پیرۆز نین و چی‌یان له زمانی عه‌ره‌بی که‌متره؟ له وڵاتانی عه‌ره‌ب زیاتر کام وڵاتی ئیسلامی هه‌یه که به‌زمانی عه‌ره‌بی بخوێنن یا بدوێن؟ بۆ نموونه تورکیا نه‌ک هه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ناخوێنن و پێی نادوێن ، به‌ڵکو که ئه‌تاتورک ده‌سه‌ڵاتی تورکیای گرته ده‌ست ،پیته عه‌ره‌بییه‌کانیشی گۆڕی به لاتینی ..پیته عه‌ره‌بییه‌کانی له حوشترێک بارکرد و به تورکی تێیخوڕی و وتی :«ئه‌پار ئه‌ره‌بستانه» واته«بیانبه‌ره‌وه بۆ عه‌ره‌بستان».
کێشه‌یه‌کی تری خوێندنی کوردی له که‌رکوک که‌می و کۆنی بینایه‌ی قوتابخانه‌یه له ناوچه و گه‌ڕه‌که کوردییه‌کاندا ، زۆر قوتابخانه هه‌یه که سێ ده‌وامه.. منداڵانی کوردمان بواری هیچ چالاکییه‌کی وه‌رزشی و هونه‌رییان نیه.. پۆلی واش هه‌یه په‌نجا تا شه‌ست قوتابی تیایه ، ژماره‌ی مامۆستایانی کوردمان به‌پێی پێویستی قوتابخانه‌کان نین به تایبه‌تیش مامۆستایانی پسپۆر،له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق مامۆستای عه‌ره‌بی شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق داده‌مه‌زرێنن و ده‌یانێرن بۆ قوتابخانه کوردییه‌کانی شاری که‌رکوک ــ گرتنه‌به‌ری هه‌مان سیاسه‌تی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕه ــ له‌ڕووی که‌ره‌سته و پێویستییه‌کانی خوێندنیش زۆربه‌ی قوتابخانه کوردییه‌کان هاواریانه، ئاو و ئاوده‌ستخانه‌کانیان هیچ مه‌رجێکی ته‌ندروستییان تێدا نییه،خزمه‌تگوزاریان تێدا نیه..وه‌کو وتمان به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوکیش نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خوێندنی کوردی نادات، به‌ڵکو به ئه‌نقه‌ست چه‌ندین کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ش ده‌خاته ڕێی پێشکه‌وتنی..؟
ئه‌وانه‌ی که باسمان کردن قسه‌ی ڕووت و هه‌ڵبه‌ستراو نین،به‌ڵکو ڕاستن و کورد وته‌نی مشتێکن له چه‌ندین خه‌رواری گرفت و کێشه و دژایه‌تیکردنی پرۆسه‌ی خوێندنی کوردیمان له که‌رکوک له ناوچه داگیرکراکانی ترماندا..هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ش به‌پێی پیلان و نه‌خشیه‌کی وردی داڕێژراو جێبه‌جێ ده‌کرێن. مه‌به‌ستیشیان ڕوون و ئاشکرایه ،که شکستیپێهێنان و به عه‌ره‌بکردنی پرۆسه‌ی خوێندنی کوردییه له که‌رکوک له ناوچه دگیرکراوه‌کانی ترماندا. ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی و داخه و مایه‌ی لۆمه و شه‌رمه‌زارییه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه ،که هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتدارو به‌رپرسه پارتییه کوردییه‌کانمان له که‌رکوکدا،منداڵه‌کانی خۆیان ناردۆته قوتابخانه‌ی عه‌ره‌بی و به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌خوێنن..؟ هه‌ندێکیش له دایک و باکانیش به‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی کۆنه به‌عسییه‌کان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون ومنداڵکانییان گواستونه‌ته‌وه بۆ خوێندنی عه‌ره‌بی.بیانوشیان ئه‌وه‌یه که منداڵه‌کانییان ئاماده‌یی ته‌وابکه‌ن له زانکۆکانی کوردستان وه‌رناگیرێن و به ناچاری ده‌بێت ڕوو له زاکۆکانی به‌غدا و شاره‌کانی تری ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بکه‌ن..له زانکۆی که‌رکوکیشدا خوێندن به عه‌ره‌بییه. من وه‌کو خه‌مخۆرێک بۆ پێشکه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی خوێندنی کوردی له شاری که‌رکوکدا ، ڕا و پێشنیاره‌کانی خۆم له‌م خاڵانه‌دا ده‌خه‌مه ڕوو:
یه‌که‌م/ پێویسته به‌ڕێوبه‌ریه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ خوێندنی کوردی له شاری که‌رکه‌کودا دابمه‌زرێت ،هه‌ر وکو به‌ڕێوه‌به‌ریه‌ییه‌کانی تر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت.
دووه‌م / پێویسته حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانی کوردستان و سه‌رکۆماری عێراق و سه‌رۆکی کوردستان، به تێکرا و به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی زانکۆیه‌کی کوردی له شاری که‌رکوکدا بده‌ن که خوێندن تێیدا به زمانی کوردی بێت.پێشنیاری ئه‌م ناوه‌شی بۆ ده‌که‌م « زانکۆی باوه گوڕگوڕ» ..ئه‌گه‌ر نێت و هه‌وڵدان هه‌بێت هه‌موو هیوایه‌ک دێته دی.
سێیه‌م / پێویسته زانکۆکانی کوردستان هه‌ر وه‌کو ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌کانی شاره‌کانی تری کوردستان به‌بێ جیاوازی ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌کانی که‌رکوکیش وه‌ربگرن.
چواره‌م / پێویسته حکومه‌تی کوردستان له په‌یمانگاکانی ئاماده‌کردنی مامۆستایان‌دا، ساڵانه له شاری هه‌ولێر و سلێمانیدا ژماره‌یه‌کی باشی ده‌رچووانی که‌رکوک وه‌ربگرن بۆ پێگه‌یاندنی کادری به توانای بواری په‌روه‌رده و فێرکردن به زمانی کوردیمان.
پێنجه‌م / حکومه‌تی کوردستان ،ساڵانه‌ش له گه‌ڕه‌ک و دێیه کوردییه‌کانی که‌رکوکدا له‌و شوێنانه‌ی که زۆر پێویستیان به کردنه‌وه‌ی قوتابخانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بن له خوێندن پێویسته قوتابخانه‌یان بۆ دروست بکات..چونکه حکومه‌تی عێراق هیچ باکی نییه و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ک له که‌رکوکدا جێبه‌جێ ناکا ، به تایبه‌تیش له و شوێنانه‌ی که بزانێ به زۆری کوردن و کورد سوودیان لێده‌بینێت ئه‌م حه‌قده‌ش به‌عس بۆی ڕشتوون.
شه‌شه‌م/ پێویسته حکومه‌تی کوردستان له ناردنی قوتابیان بو خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا، که‌رکوک پشتگوێ نه‌خه‌ن و هه‌ر به چاوی شاره‌کانی تری کوردستانه‌وه سه‌یری خوێندنخوازه‌کانی که‌رکوکیش بکه‌ن، وه‌کو ئه‌وان به‌شیانی تیابێت..چونکه ڕه‌وا نییه که له زیان و قوربانیداندا هاوبه‌ش بین.. به‌ڵام له خێروبێر و سوودا بێبه‌شبین.
حه‌وته‌م /زمان گرنگرین کۆڵه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یه ، وازهێنان له زمانی دایک ، لاوازبوون و له‌ده‌ستدانی ئه‌و کۆڵه‌که‌یه‌یه..فێربوونی زمانێ بێگانه تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ست وخوشه‌ویستی بۆ زمانی ڕه‌سه‌نی دایکمان که زمانی شیرینی کوردیمانه کاڵ ده‌کاته‌وه.. ڕاده‌ی سۆز و په‌رۆشیش بۆ کو‌لتوور و بۆ کورد و کوردستان دێنێته خواره‌وه..که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له زیانه‌کانی خوێندن به زمانی بێگانه له که‌رکوک و له ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترماندا.. یه‌کێکیشه له هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی ناحه‌زانی کورد و زمانی کوردی.بۆیه پێویسته ئه‌م ڕاستییه له‌به‌رچاوبگرین.هه‌موو ڕێیه‌ک له هه‌وڵه‌کانی ناحه‌زان بگرین بۆ شکستیهێنان و به‌عره‌بکرنی خوێندنی کوردی له شاره بێنازه‌که‌ی کوردستان که‌رکوکی خۆشه‌ویستمان.
هیوادارین که حکومه‌تی کوردستان ئه‌و گله‌یی و مه‌ترسییانه له به‌رچاو بگرێت..چونکه کێشه‌ی که‌رکوک ،کێشه‌ی چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مانه.واش تێمه‌گه‌ن من وه‌کو که‌رکوکیه‌ک به‌رگری له که‌رکوک ده‌که‌م، پێش ئه‌وه‌ی که‌رکوکی بم من کوردستانیم ،به‌قه‌ی که‌رکوک خانه‌قین وهه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و هه‌موو شاره‌کانی ترمان و بست به بستی خاکی کوردستانی گه‌وره‌مان لای من پیرۆز و خۆشه‌ویستن..
|