الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
_________________________________________________________
هەوڵەکانى ئێمە لەڕاستاى ڕاگرتنى
سیاسەتى ناردنەوەى بەزۆرى پەنابەرانى کورد و عێراقى درێژەى هەیە!
کۆبوونەوەی سکرتێرى فیدراسیۆنى سەراسەری
پەنابەرانى عێراقى لەپەرلەمانى بەریتانیا.
لەدرێژەى هەوڵەکانى فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى بۆ ڕاگرتنى
سیاسەتى بەزۆرى ناردنەوەى پەنابەران، دۆینێ 29-7(دەشتی جەمال)سکرتێری
فیدراسیۆن ،(کارن جۆنسن)ئەندامی کۆمیتەی بەرەی دژی دیپۆرت، ،(جین
لامبێرت) ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە پەرلەمانی بەریتانیا لەگەڵ (نیل
جیراد) ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە حزبی لیبەر و بەرپرسی دۆسیەی
پەنابەران لە پەرلەمان کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا جین لامبیرت لەسەر ئەو هەوڵانەی داویانە لە
پەرلەمانی ئەوروپا لە پێناو کۆمەککردن بە کەیسی پەنابەرانی عیراقی و
ئاوارەکان لە ووڵاتانی دراوسێ وهاوکاری کردنیان لە کەمپینی فیدراسیۆن
باسکرد وداوایانکرد" پێویستە لە ئاستی بەریتانیاش هاوکاری زیاتر
بەرێبخرێت لەپێناو ڕاگرتنی ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی بەزۆر
بەتایبەتی ڕەوشی سیاسی عێراق ڕۆژ بە رۆژ بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێ "
نیل جیراد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا ووتی"بەداخەوە نوری مالکی سەرۆک
وەزیرانی عێراقی داوای کردوە تەواوی ئەو عیراقیانە بنێرنەوە کە بواری
شارەزاییان هەیە عێراق پێویستیان پێیەتی ،ئەم داوایەش کاری ئێمەی سەختر
کردوە" هەروەها کۆپیەکی ئەو ووتوو وویژەی خستە بەردەم سکرتێری
فیدراسیۆن کە رۆژی 22-7 لە دیبەیتێکی پەرلەمانی بەریتانیادا نیل جیراد
پرسیار ئاڕاستەی گۆڵدن براون سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکات و دەڵێت "سەرۆک
وەزیران باسیکرد کە زیاتر لە ملیونێک عێراقی پەنابەرن،ئایە باسیکردوە
عیراقیەکان بنێرینەوە؟ ئایە پێان قبوڵە زۆربەی ناوچەکانی عێراق نا
ئەمنە تا پەنابەرانی بۆ دیپۆرتبکەنەوە؟" لە وەڵامدا گۆڵدن براون دەلێت
"ئێستا پێم ڕاستە ئەوانەی گەڕاونەتەوە بۆ عێراق دووبارە دەگەڕێنەوە ،
وەزیری بەرگری بەمنی ووتوە 600 دکتور لەم ماوەیەدا گەڕاوەنەتەوە عێراق،
نزیک بە 2ملیون پەنابەر کە زۆربەیان لە ئەردەن و ووڵاتانی دراوسی
عیراقن ،بەڵام ئەوە گرنگە بۆ ئایندەی عێراق ئەو کەسانەی شارەزاییان
هەیە یارمەتی باری ئابووری وکۆمەڵایەتی بدەن ئەتوانن بە زووترین کات
بگەرێنەوە"
دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن ووتی"ئەوە ئیدعایەکی پوچە نوری مالکی
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ژیان و چارەنووسی و ئایندەی خەڵکی عێراقەوە
دەیکات ،ئێوە دەزانن ئەو حکومەتە پچوکترین توانای لەناوخۆی عیراقدا نیە
و ئەوەتا تەنانەت بەکێشەو گیروگرفتێک کە لەنیوان باڵەکانی ئەو
حکومەتەدا هەیە تەقینەوە خۆی دەکات بە نیو هۆڵەکانی پەرلەماندا ،ئێوە
ئەوە دەزانن ئاکامی سیاسەتێک کە ئەمریکا لە عێراقدا بەرێوەی دەبات ڕۆژ
بەڕۆژ کێشە سیاسیەکانی ئاڵۆزتر کردوە ئێمە لە بنەڕەتەوە دامەزراندنی
ئەم حکومەتە ناشەرعیە کە لەسەر ئەساسی مەزهەبی و قەومی دامەزراوە
ڕەتکردەوە ئەوەتا رۆژگارێکی تاڵیان بەسەر خەڵکی عێراقدا داسەپاندوە ..
ئێران دەوری بەرچاوی هەیە لە عێراقدا ،بەسرا خۆ لەژیر کۆنتروڵی جەیشی
بەریتانیا بوو لەسەرێک دەیانەوێت ئەو کارمەندانەی کە کاری تەرجەمەیان
کردوە لەگەڵیاندا بیانهێنن بۆ بەریتانیا چونکە ئەمنیتیان لە خەتەردایە
بەدەستێکی تر پەنابەرانی کورد دیپۆرتدەکەنەوە ئێوە ئەم سیاسەتە چۆن لێک
دەدەنەوە ..ڕێگای تر هەبوو بۆ پشتیوانی لەخەڵکی عیراق بەداخەوە
نەگیراوەتە بەر کۆمەڵگایەکی مەدەنی وەک عێراق ئێستا بۆتە حەشارگەی
تیروریستان هەرکەسەو هەر دەوڵەتەی ئەجندەی سیاسی خۆی هەیە لەسەر خەڵکی
عیراق تاقی دەکاتەوە، دەستوری فاشیانەی عێراق تەماشا بکەن.. مافی ژن
تەماشا بکەن ئازادی رۆژنامەگەری تەماشا بکەن بچوکترین ڕێز لە ئینسانێت
لە بەرنامەی ئەم حکومەتەی ئێستای عیراقدا نیە..پێم خۆشە لەسەر ئەو
بەشەی تر کە ئیدعا دەکرێت گوایە کوردستان جیگیرو ئارامە ئەوە بلێم کە
جین لامبیرت لەنزیکەوە ئاگادارمانکردۆتەوە لە ڕاستیەکان، لە ماوەی شەڕی
کەنداوی یەکەمەوە لەکوردستاندا بە دەیان ژن تیرۆر کراون هیچ رێزێک بۆ
هەقی ئینسان و ئازادی رۆژنامەگەری ناگیرێت و لایەنی سیاسی موخالیفی ئەو
دوو دەسەڵاتە تیرۆر دەکرێن ئەوەتا هەفتەی ڕابردوو سورانی مامە حمە ی
رۆژنامەنووسیان تەنها لەبەر ئاشکراکردنی گەندەڵی ئەم حزبانە و گەیاندنی
راستیەکان تیرۆرکرد، دۆینێ لەکەرکووک لە خۆپیشاندانی هیمنانەدا
تەقینەوە ئەنجام درا و تەقە لەخۆپیشاندەران کرا ، هەر ئەو دوو حزبەی
لیبەر پارتی پشتیوانیان دەکات خەریکن ئاگری شەرێکی قەومی ساز دەدەن لە
کەرکووکدا حکومەتی تورکیا ش کاری خۆی دەکات کە بەڕاستی ئیتر خەڵکی
عیراق وکوردستان بەرگەی شەرێکی تر ناگرێت ، ئەمە خەتەر ناکە دەمانخاتە
بەردەم ئەرکی گەورەتر ...من لەزۆربەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دا وە
بەسەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپاشم ڕاگەیاندوە ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێت
پەنابەری کورد ڕوو نەکەنە ووڵاتەکانی ئەوروپا ڕێگا چارە ئەوە نیە
پەنابەران دیپۆرتبکەنەوە داوامانکردوە پشتیوانی بکەن لە بەرپاکردنی
ریفراندۆمێک لەکوردستان هاوکاری بکەن لەڕای خەڵکی کوردستان بۆ جیایی و
پشتیوانی لە دەسەڵاتێکی مەدەنی و ئینسانی کە رێز بۆ مافەکانی ئینسان
دابنێت بکەن ،بەداخەوە ووڵاتە ئەوروپیەکان نایانەوێت ئەو سەرگەرادانیە
کۆتای پێ بێت هەریەکە کێشەی پەنابەران وەک وەرەقەیەکی سیاسی ئیستیفادە
لێدەکات ئەگەر ئەم ئیدعا و قسانە ئەوانیش ڕاستیان تیدایە بۆچى بەم
رۆژگارە بەدەیان کەس لە خەڵکی عێراق و تەنانەت کوردستانیش وولاتەکەیان
بەجى دێڵن تروسکایىیەکیان بۆژیان مانەوە لەعێراقدا نەهێشتۆتەوە..
هەروەها دەشتی جەمال لەسەر کێشەکانی پەنابەران ووتی"چەند هەفتە بەر لە
ئێستا هەواڵمان پێگەیشت 38 پەنابەری کورد لە ئاودا خنکاون.. یەکی تر لە
کالاس لەکارەساتێکی دڵتەزین گیانی لەدەستداوە پەنابەرێکی تر بەخواستی
خۆی گەڕاوەتەوە کوردستان لەلایەن بەرپرسێکی باڵای یەکیتی نیشتمانیەوە
رفێنراوە ئێمە وەک فیدراسیۆن کەیسی دەیان پەنابەرمان لەبەردەستدایە
بەداخەوە وەڵامیان نادەنەوە رەفزیان دەکەن گۆی بۆکەیسەکانیان ناگرن
بریارنامەی جنیف 1951 کە حکومەتی بەریتانیا ئیمزای لێداوە ئەتوانم بڵێم
لەژێر پرسیاردایە چەند پەنابەری کورد تووشی نەخۆشی دەروونی بوون
نەتیجەی ئەم سیاسەتە و زەخت و زۆرە دەیان پەنابەری کورد
لەگرتووخانەدەستبەسەرەکاندا راگیراون چەند وەجبە بەفرۆکەی سەربازی
نێراونەتەوە کوردستان.. سەرئەنجام بەرێوەبردنی ئەم سیاسەتە لەلایەن
حزبی لیبەرەوە رێگایەکی کارساز نییە و خزمەت بە کۆمەڵگای مەدەنی
بەریتانیا ناکات و ە خەڵکی کوردستانیش لەم سیاسەتەی حکومەتی لیبەر
توورەن داوا دەکەم هەر کارێک ئیمکانی هەیە لەتواندا هەیە بیگرینە بەر
ئەم سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەیە ڕابگرن.. پێم خۆشە پێشنیار بۆچوونی ئێوەش
لەو بارەیەوە بزانم"
نیل جیراد ووتی "من لەگەڵ قسەکانی ئێوەدام هەوڵئەدەم ئێستا تەلەفوون بۆ
جان مکدوناڵد بکەم پێکەو دیدارێکتان لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیا بۆ ساز بدەین ..هەروەها چەند هەفتەی تر کۆنفرانسی لیبەر
پارتی لەشاری مانچستەر دەبەسترێت ئێمە پێش کۆنفرانس کۆبوونەوەمان دەبێت
من ئەم باس وپێشنیارانەی ئێوە دەگەیەنم خراپ نیە ئەگەر ئێوەش لەگەڵ
ڕێکخراوەکانی تر بتوانن کارێک ساز بدەن لەدەرەوەی کۆنفرانسەکە "
هەروەها ووتی" من بەڵینیش ئەدەم لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانی تریش قسە
بکەم هاوکاریتان بکات .."
جین لامبیرت بە سکرتێری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ئەوانیش هەوڵەکانی خۆیان
بەردەوام دەبێت لە کۆتای پشوی هاوینە کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ سکرتێری
فیدراسیۆن لە برۆکسیل سازدەدات و فیدراسیۆن لە م کارانە ئاگادار
دەکاتەوە.
بریار درا ئاگاداری هەوڵەکانی یەکتربن پاش دووکاتژمیر کۆبوونەوەکە
کۆتای هات .
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
30-7-2008
______________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،ILFORD، IG1
3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com
www.federation.org
|