١٧\١٠\٢٠١٠
هەوڵەکانی فیدراسیۆن دژ
بە دیپۆرت و لێدان و
ئەشکەنجەی پەنابەران درێژەی هەیە.
کۆبوونەوەی نێوان فیدراسیۆن و بەڕێوەبەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە
یەکگرتووەکان لە هەولێر بەڕێوە چووە.
ئامانج عەبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی ڕایگەیاند"ڕۆژی 14-10 کاتژمێر 2 پاشنیوەرۆ لە شاری هەولێر بە
بەشداری دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن لەگەڵ (Charles Lynch
بەرێوەبەری مەکتەبی هەولێری کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ
کاروباری پەنابەران ،بەیان سالح، ) لە ئۆفیسی UN کۆبوونەوەیەکمان سازدا".
ئامانج ووتی لە کۆبوونەوەیەدا"بەدریژی لەسەر سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەران و پێشیلکاریەکانی حکومەتەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە مافی
پەنابەری و ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ بەغدا پەنجەی رەخنەمان
ئاڕاستەکرد، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وینەی ئەو سکالا یاساییەی ئاڕاستەی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە تەسلیمکرد لەگەڵ چەندین بەڵگەو
زانیاری لەسەر رێکەوتننامەکانی نێوان حکومەتی
عێراقی و وڵاتانی ئەوروپا.
داوامانکرد بەرپرسیارێتی و هەڵویستی بەکردەوە لە خۆیان نیشان بدەن لە
ئاستی ئەو تاوانانەی دەرهەق بە پەنابەران ئەنجامدەدرێت".
هەروەها ئامانج ووتی لە وەڵامدا ئەوان ڕایانگەیاند"هەڵویستی کۆمیسیاری
باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان رۆشنە کە لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران
نیین.داوایانکرد :
1- فیدراسیۆن هەر بەڵگە و زانیاریەکی ئەو پەنابەرانەی دەنێردینەوە پێش
ناردنەوەیان ئاراستەیان بکەین .
2- بەدوادا چوون دەکەن لەسەر سکالای فیدراسیۆن سەبارەت بە لیدان
ئازاردانی پەنابەران لە کاتی ناردنەوەیان.
3- بەشێکی رێکخراوەکەیان لە هەولێر یارمەتی یاسایی پێشکەش بەو
پەنابەرانە دەکەن کە کیشەو گیروگرفتیان هەیە لەوانە( کیشەی کەیسەکانیان
،زەواج،...چەندین گرفتی یاسایی تر).فیدراسیۆن دەتوانێت لەو هاوکاریانە
بۆ پەنابەران سود وەرگرێت.
4- هاوکاری ئۆفیسی فیدراسیۆن دەکەن لە کوردستان.
ئامانج ووتیشی "لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا بریاریان دا کۆبوونەوەی تر
لەگەڵ ئەو بەشانەی تری رێکخراوی ناوبراو کە هاوکاری پێشکەش بە پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکان دەکەن، پێکەوە ساز بدەین"
.
وەفدێکی فیدراسیۆن لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە وەرگرتنەوە
و لێدانی پەنابەران کۆبووە.
هەولێر
14\10\2010:
ئامانج عەبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی ڕایگەیاند"لەسەر داوای لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی
کوردستان، وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە(دەشتی جەمال، ئاری جلال،
بەختیار عمر، ئامانج سەعید، عیرفان کریم )لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ
بەرێزان(دکتۆر ئەرسەلان بایز جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ،سالار محمود
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، حمە شارەزووری ئەندام
پەرلەمان و تارق جەوهەر راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاروباری
راگەیاندن ) لەسەر کێشەی پەنابەران کۆبووینەوە".
ئامانج ئەوەشی ووت"لەو کۆبوونەوەیەدا سکرتێری فیدراسیۆن باسی لە خراپی
رەوشی پەنابەرانکرد لە ئەوروپا، بەتایبەتی ئەو هەڵمەتە سەراسەریانەی
حکومەتە راستەکانی ئەوروپا لە
گرتن و راوانان و بەزۆرناردنەوەی پەنابەران
دەستیانپێکردوە ".
ئامانج سەبارەت بە داواکاریەکانی کۆبوونەوەکە ووتی" سەرباری نیگەرانی
ئێمە لە بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەهەڵسوکەوتی
حکومەتی عیراقی لەگەل وولاتە
ئەوروپیەکان و ئیمزاکردنی چەندین
رێکەوتننامەو پاشان وەرگرتنەوەی پەنابەران لە فرۆکەخانەی بەغدا و
ئازاردانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان داوامانکرد:
1. حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە بەرپرسیاریتی خۆی نیشان بدات
بەرامبەر بەلیدان سوکایەتپێکرد بە پەنابەران لە فرۆکەخانەی بەغدا .
2. حکومەتی عیراقی ئەو رێکەوتننامانە هەڵبوەشینیتەوە لەگەڵ ولاتانی
ئەوروپا بە
ژیان و چارەنووسی پەنابەران ئیمزای لێداوە.
3. ئەو پۆلیس و ئاسایشانەی فرۆکەخانەی بەغدا هەستاون بە لێدان و توندو
تیژی وتەشهیرو سوکایەتی بەرامبەر بە پەنابەرانی دیپۆرتکراوە، بدرێنە
دادگاو سزا بدرێن. کاربەدەستان بەرپرسیارانی حکومەت بە ڕەسمی داوای
لیبوردن لە
پەنابەران و کەسوکاریان بکەن.
4. پاراستنی سەلامەتی
گیان و ژیانی ئەو پەنابەرانە لە ئەستۆی حکومەتی
ناوەندیدایە تا ئەو کاتەی دەگەیەنرێنە شۆێنێکی سەلامەت بە تەنسیق لەگەڵ
پەنابەرانی دیپۆرتکراودا.
5. وەڵام بە داواکاری پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بدریتەوە کە بەشێوەی
یاداشت خراوەتە بەردەست سەرۆکی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان.
6. پرۆسەی موڵەتی یاسای رێکخراوی فیدراسیۆن وەڵام بدەنەوە.
هەروەها ئامانج ئەوەشی راگەیاند " کە سکرتیری فیدراسیۆن بە جیگری
سەرۆکی پەرلەمانی راگەیاند هەروەک چۆن ئەوەی لە ئیستادا پەنابەران لە
فرۆکەخانەی سلیمانی هەولێر وەرناگیرینەوە پێویستە لە فرۆکەخانەی بەغداش
پەنابەرانی بەزۆر نێراوە وەرنەگیریتەوە وحکومەتی هەرێم بەرپرسە لەوەی
کە نابێ رێگە بدات پەنابەران لە فرۆکەخانەی بەغدا وەربگیرێتەوە ".
عیرفان کریم ئەندامی راویژکاری سکرتاریتی فیدراسیۆن رایگەیاند کە "جیگری
سەرۆکی پەرلەمان سەرباری ستایشی لە هەوڵەکانی رێکخراوی فیدراسیۆن پێی
ووتین:
1- ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران نایاساییە. ئێمە لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەران نیین.
2- ئێمەی دینە دەنگ و نارەزایەتی دەردەبرین بە رامبەر بە
ئەزیەت و ئازاری
پەنابەران و لەگەڵ سەرۆکی حکومەت لەو بارەیەوە قسە دەکەین.
3- بۆ وەڵامی یاداشتنامەکانتان بەدوا چوون دەکەین.
4- بۆ دانی موڵەتی یاسای بە فیدراسیۆن بەدواداچوون دەکەین و هاوکاریتان
دەکەین.
ئامانج عبدولا ووتیشی "لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرباری ئەوەی سوپاسی
هەوڵ وهاوکاری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستانمان کرد، سکرتیری
فیدراسیۆن یاداشتی نارەزایەتی بە ئیمزای زیاتر لە 700 رۆشنبیرو
نووسەروکەسایەتی سیاسی
و حیزب و رێکخراوی کوردستانی کە داواکاری و
خواستەکانی پەنابەرانی لە خۆگرتبوو لەگەڵ چەندین بەڵگەو وینەی پەنابەر
لیدراوەکان ونامەی پشتیوانی رێکخراوە جیهانیەکان کە ئاراستەی سەرۆک
کۆماری عیراق کرابوو، تەسلیم بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانکرد".
فیدراسیۆنی سهراسهریی پهنابهرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|