په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠١٣

هه‌وڵه‌که‌ى سکرتێرى داواکارى گشتیی

بۆ به‌دادگاگه‌یاندنى کامه‌ران و خۆشه‌ویسته‌که‌ى

شکستی هێنا.

 

 

راگه‌یاندنى ١٠٠ رێکخراو و که‌سایەتیی کوردستانیی و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ شکستى هه‌وڵه‌که‌ى سکرتێرى داواکارى گشتیی بۆ به‌دادگاگه‌یاندنى کامه‌ران نه‌جم و خۆشه‌ویسته‌که‌ى.

هەنگاوێکی سەرکەوتن بەرەو بەدیهێنانی ئازادیەکانی تاک و خۆشەویستی لە کوردستان، وته‌بێژی‌ داواکاری‌ گشتیی‌ رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ داوایه‌کی‌ یاسایی دژی‌ ئه‌و کور و کچه‌ی‌ پارکی‌ ئازادی‌ تۆمار ناکه‌ن که‌ ماچیان کردووه‌، ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە سکرتێری سەرۆکی داوکاری گشتییش ئاماژەی بەوە کردبوو کە داواکاری گشتیی بەتۆمەتی بەزاندنی ئادابی گشتیی داوای ئەندامێکی یەکگرتوی ئیسلامی لە فەیسبوک دەجوڵێنێت.


ئەمە هەنگاوێکە لە سەرکەوتنی ئازادیەکان و ماچ و خۆشەویستی کە کامەران نەجم و یانتین ڕێچکەیان شکاند و لە هەفتەی ماچیشدا کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز پشتیوانیان لە ئازادی عەشق و خۆشەویستی لە کوردستان ڕاگەیاند، بێگومان ئەمە شکستێکیشە بۆ ئادابی کۆنەپارێزی ئەوانەی خوازیاری قەدەغەکردنی ئازادیە شەخسی و مەدەنیەکانی خەڵکی کوردستانن و دەیانەوێ پێشێلکردنی ئازادیەکان بەناوی ئادابی گشتییەوە بکەنە یاساو سەوابتی دەسەڵات لە کوردستان.


کاردانەوەی لاوان و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە بەرامبەر سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی و شکاندنی کێلى گۆڕی شێرکۆ بێکەسی شاعیری عەشق، نیشانیدا کە لە کوردستان ئاداب و کەلتورێکی مۆدێرن شانبەشانی بوژانەوەی ئابوری و چونەسەری ناڕەزایەتی و داخوازیە سیاسیەکانی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵات سەری هەڵداوە، دیارە وەکو هەموو ئەو کۆمەڵگەیانەی کە شۆڕش و گۆڕانی کۆمەڵایەتیان بەخۆیانەوە بینوە، گۆڕانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی سەرەتاکەی سەختە و کۆنەپارێزی فشارێکی گەورەیە لەسەر لاوان و ئازادیخوازانێک کە ڕێچکە دەشکێنن، بەڵام پەیامێک کە ئەم ڕوداوە کۆمەڵایەتیە داویەتی بەگوێی کۆنەپارێزی فەرهەنگی و لایەنە سیاسیە ئیسلامیە کۆنەپارێزەکانی کوردستاندا شڵەقاندنی گۆمی کۆنەپارێزیە و گۆڕینی ئادابی گشتیی خەڵکی کوردستانە بەرەو شارستانیەت و مەدەنیەت و ئادابی ئازادی و یەکسانی. شکستی ئەم داوا کۆنەپارێزیە بۆ سزادانی کامەران و یانتین ئەو پەیامە دەگەیەنێ کە دەتوانین ڕێگە بگرین لە وەی چیتر خۆشەویستی قەدەغە بکرێ، ماچ قەدەغە بکرێ ، ئازادی و شیعرو پەیکەرو مەزاری عاشقان قەدەغەبکرێ، ئەتوانین عەشق لە تاریکی و نهێنی دەربازبکەین و دوژمنانی بزانن کە لە کوردستان چیتر خۆشەویستی و ئازادی لە هیچ ناترسێ.


شکستی ئەم هەوڵە لە میدیا جیهانیەکانیشدا ئەگەر لەپاڵ هەواڵەکانی پێشتری سوتانی پەیکەری خۆشەویستی و داوای سزادانی عاشقاندا دابنرێ ئەوا ئەمە پەیامێکی گرنگە بۆ نیشاندانی جوانیەکانی ئازادیخوازی لە کوردستان کە شکست بەو خواستە ڕەشانە دێنێ کە دەیانەوێ کوردستان بکەنە ئەفغانستان و سعودیە و پاکستان و هەڵەبجەی جاران.


ئەم سەرکەوتنە جارێکی تر جه‌ختکردنەوەیە لەسەرئەوەی کە خەڵکی کوردستان نابێت بەکەمتر لە ئازادی عەشق و خۆشەویستی و ماچ و شیعر و پەیکەرو داهێنانی ئینسان ڕازی بن، ئەمڕۆ لە سەدەی بیستویەکدا ئەم مافانە دڵی پێشکەوتنخوازی و گەشەکردنی مرۆڤ و ژیانە لە کۆمەڵگەی کوردستاندا.


ئەوەی لەم کەمپینەدا بە شێوەیەکی بەرجەستە خۆی سەلماندەوە ئەو ڕاستیەیە کە ئازادیخوازان بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیەکانیان لە بواری تردا دەتوانن لەسەر داکۆکی لە ئازادیە سادەکان پێکەوە هاوکاری و هاوئاهەنگی بەرهەمدار بکەن و ئەمەش دەتوانێت سەکۆی هەنگاوی گەورەترو چارەنوسسازتر بێت لە ئایندەدا.


لەکۆتاییدا جارێکی تر داوا لەدەسەڵاتداران دەکەین کە تاوانبارانی سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی و شکاندنی گۆڕی شێرکۆ بێکەس بدۆزنەوەو دادگایی بکرێن و سزابدرێن، هاوکاتیش داوای پاراستنی گلکۆێ شێرکۆ بێکەس و دروستکردنەوەی پەیکەری خۆشەویستی لە شوێنەکەی خۆی دەکەین .

تێبینیی: له ‌ماوه‌ى رابردوودا دوو نامه‌ى کراوه‌مان ئاراسته‌ى راى گشتیی کرد سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه‌، له‌ئێستادا ئه‌م راگه‌یاندنه‌ وه‌ک که‌مپه‌ینى به‌رگرى له‌ ئازادى ماچ و شیعرو هونه‌ر بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.

بۆ پەیوەندیی:
فەرمان چیمەن ٠٠٣٢٤٨٨٠٥٥٩٢٩
fxelany@yahoo.com 


لاوژە ماهیە ٠٠٤٥٣١٩٥٤٢٢٨
lawzha@yahoo.com 


واژۆی رێکخراوەکان:
١ - ریکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
٢ - گروپی چەتری ئازادی لەندەن
٣ - فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە لەندەن
٤ - ریکخراوی ژنانی کوردو خۆرھەڵاتی ناوەراست - بەریتانیا
٥ - خانەی ئازادی ھۆڵەندا
٦ - ھەڵمەتی ماچ
٧ - گروپی ١٧ی شوبات - سوێد
٨ - کۆمەڵەی سکۆنە کورد لەمالمۆ - سوێد
٩ - سەنتەری نینا - سوێد

واژۆی کەسایەتییەکان:

١- لاوژە ماهیە - چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن و پیاو - دانیمارک
٢- فەرمان چیمەن - چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس - بەلجیکا
٣ - ئاراس گەلاویژ - ھەڵسوڕاوی سیاسی سیاسی
٤- دیلمان عەبدوڵا سالح - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی - سلیمانی
٥- نوری بەشیر - نوسەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی - لەندەن
٦- نەوزاد بابان - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٧- ھەڵاڵە ڕافیع - ھەڵسوڕای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی و مافی مرۆڤ - سوێد
٨- گۆنا سەعید - ھەڵسوڕاوی بواری یەکسانی ژن و پیاو - بەریتانیا
٩- جەلیل رەزایی - ھەڵسوڕاوی سیاسی - دانیمارک
١٠- رۆژ عەزیز - نوسەر - تورکیا
١١- چیمەن قەرەداخی - نوسەرو ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی - فینلاند
١٢- حەمە غەفور - نوسەرو ھەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاری
١٣- خەندان محەمەد جەزا - چالاکی بواری ژنان - نەرویج
١٤- شارۆخ رەحیم - خوێندکار - ھۆڵەندا
١٥- ئاسۆ کەمال - نوسەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی - بەریتانیا
١٦-شادان عەبدول - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی - تورکیا
١٧- سە رگوڵ سەلمە - ھەڵسوراوی بواری مافەکانی ژنان - کەنەدا
١٨- جەمال سەیدسادقی - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
١٩- شەیدا سەلاح حیسامی - پسپوری راگەیاندن و دەرھێنە ر - پاریس
٢٠- ئاوات محەمەد - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٢١- بەیان ناسیح - توێژەری کۆمەڵایەتی - سوێد
٢٢ - پەروین عەزیز - چالاکی مەدەنی - سلێمانی
٢٣- شنە مارف - ئیتاڵیا
٢٤- روناک شوانی - نووسەر - سوێد
٢٥- ئاکۆ ێەمەد کاکەمەد - ئەندازیاری شارستانی
٢٦- شەنگە رەحیم - رۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی ژنان
٢٧- ناھید موکری - سوێد
٢٨- تریفە عەزیز - ئەڵمانیا
٢٩- ئیدریس حاجی سەعید - رۆژنامەنوس - فینلاند
٣٠- حەمە رەشید ھەرەس - سلێمانی
٣١- کەژاڵ نوری - چالاکوانی ژنان - ھۆلەندا
٣٢- مەریوان رەحیم - ژمێریار - ھۆڵەندا
٣٣- روناک مەولود - یاریدەدەری سەرپەرشتیاری منالان - ھۆڵەندا
٣٤- ئیبراھیم محەمەد - ھەڵسوراوی سیاسی
٣٥- سەرکاو ھادی گۆرانی - شانۆکار - پاریس
٣٦- فوئاد قەرەداغی - نوسەر - سلێمانی
٣٧- بەرزان عەلی حەمە - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٣٨- ئاراس رەشید - نوسەر - کەنەدا
٣٩- مریەم عەبدولڵا - کەنەدا
٤٠ -ھەڵگورد سەمەد- رۆژنامەوان - پاریس
٤١- سەرگوڵ سەلما - ھەڵسوڕاوی مافەکانی ژنان
٤٢- رەنجدەر گراوی - چالاکی مەدەنی - ھەولێر
٤٣- کامیل ئەحمەد - شێوەکار
٤٤ - تەرزە فایەق - ھەولێر
٤٥ - ھێمن رەئوف - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
٤٦ - مستەفای حەسەنە گەورە - ھەڵسوراوی جەماوەری و روژنامەنووس - سلێمانی
٤٧ - ئاوات محەمەد - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٤٨ - موحسین کەریم - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٤٩ - بەکر رەشید - ھونەرمەند - سلێمانی
٥٠ - بەھار مونزیر - ھەڵسوراوی مافەکانی ژنان - سلێمانی
٥١ - حەسەن حسێن - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٥٢ - رێبوار عارف - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٣ - محەمەد ئەحمەد - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٤ - سەرکۆ محەمەد رۆستەم - روشنبیر - سلێمانی
٥٥ - وەستا سالار - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٦ - پشتیوان کەریم - ھەڵسوراوی جەماوەری - سلێمانی
٥٧ - کەمال میرزا - سلێمانی
٥٨ - ئاراس گوڵچین - ھەڵسوراوی بواری گەنجان - سلێمانی
٥٩ - عیرفان کەریم - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٦٠ - شاباز مەحمود - ھەڵسوراوی کرێکاری - سلێمانی
٦١ - ئاسۆ - سلێمانی
٦٢ - ئەڤین ئیبراھیم فەتاح - نوسەر - ھەولێر
٦٣ - پێشرەو ئیسماعیل عارف - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٤ - ھیوا عەبدولڵا خۆشناو - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٥ - یاسین ئامێدی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٦ - سەلام عەبدولڵا - چالاکی مەدەنی و نوسەر - خانەقین
٦٧ - ھۆزان مەحمود- لێکۆڵەری جەندەر - بەریتانیا
٦٨ - دیاری فەرەیدون - شاعیرو رۆژنامەنووس
٦٩ - سۆزان ئەمین - سەنتەری نینا - سوێد
٧٠ - باڵا ئەحمەد ئیبراھیم - شێوەکار
٧١ - میدیا حەسەن- وەرگێر - دانیمارک
٧٢ - لارس مەسین - تەکنیکی کۆمپیوتەر- دانیمارک
٧٣ - فەراسەت میرزا - بێکار- دانیمارک
٧٤ - ئیبراھیم لەک - بێکار- دانیمارک
٧٥ - ئیلھام لەک - خوێندکار- دانیمارک
٧٦ - گوڵزار علی - دانیمارک
٧٧ - عوسمان ئەحمەد - دانیمارک
٧٨ - ئەستیرە فاتیح - چالاکوانی سیاسی - ھۆڵەندا
٧٩ - جەمال ئەیوب
٨٠ - عومەر شایان - ڕۆژنامەنوس - ھەولێر
٨١ - فەرھاد چۆمانی - چیرۆکنوس-ھەولێر
٨٢ - شەماڵ عەلی - ھەڵسوڕاوی سیاسی - سوێد
٨٣ - خولیا حسێن - شاعیرو چالاکوانی مافەکانی ژنان
٨٤ - موزەفەر عەبدولڵا -ھەڵسوراوی سیاسی - ئوستورالیا
٨٥ - سکاڵا ئەحمەد ئیبراھیم - لێکۆڵەری فەلسەفە
٨٦ - دەشتی جەمال - بەریتانیا
٨٧ - نەھرۆ شەوقی - ھونەرمەندو رۆژنامەنووس
٨٨ - ئازاد عارف - ھۆڵەندا
٨٩ - جەمیل شوانی - ئەندامی کوردۆساید چاک - دانیمارک
٩٠ - موسلیح رێبوار - مامۆستا - سوێد
٩١ - شێرزاد عەزیز - سایتی مالمۆ کورد - سوێد

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک