٦\١٢\٢٠١٠
هه‌وڵێکی سه‌رنه‌که‌وتووی
شکاندنی زیندانی ژووری سێداره‌ی موسڵ و دوو قاره‌مان.

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
به‌ر له بیست و نۆ ساڵی رێک، هه‌وڵی شکاندنی ده‌رگای ژووره‌کانی
زیندانی سێداره‌ی موسڵ درا، له‌پێناوی رزگارکردنی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی
که فه‌رمانی له سێداره دانیان له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای هه‌یئه خاسه‌ی
که‌رکوک ده‌رچوو بوو و له چاوه‌ڕوانی مه‌رگی له ناکاویاندا بوون.
ئه‌وه‌ی به بیرم بێت و له یادم مابێت له‌نێوان
(1.11.1980-26.5.1981)دا که شه‌هیدان ته‌حسینی برام و جه‌میل ئه‌حمه‌د
مه‌حمودی ئامۆزازام له‌نێوان (29.10.1980-26.5.1981)دا له‌وێ مانه‌وه،
به به‌رده‌وامی نزیکه‌ی په‌نجا تا حه‌فتا قاره‌مان و شۆڕشگێری ناونه‌ترس
له ژووری سێداره‌ی موسڵ هه‌بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مانگانه له‌نێوان
(5-20) تێکۆشه‌ر له سێداره ده‌دران یاخود گولله‌باران ده‌کران.
دوای نزیکه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ده‌ستگیرکردنی شه‌هیدان جه‌میل
ئه‌حمه‌د مه‌حمود (ده‌رسیم) و ته‌حسین ره‌حمان فه‌رحان (داماو)، له به‌ره‌به‌یانی
رۆژی (1.11.1980)دا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان، بنه‌ماڵه، خزم و که‌سوکار،
دۆست و هاوڕێیان، دراوسێ و خزمانی دیبه‌گه، خزمانی هه‌ولێر و که‌رکوک-مان
به چه‌ندین ئۆتۆمۆبێلی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا رێگای موسڵ-مان گرته‌به‌ر.
جاران رێگای موسڵ زۆر به خێرایی ده‌بڕدراو ده‌گه‌یشتینه ناو شار، که‌چی
ئه‌و جاره‌یان رێگاکه بۆ ئێمه‌ی دڵ پڕ له خه‌م و په‌ژاره ببوه
رێگای بێ کۆتایی و هات و نه‌هات. ئای چه‌ند به ئاسته‌نگ گه‌یشتینه
شار، ئینجا زیندانی وابزانم ده‌واسه و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له
چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان ریزمان به‌ستابوو که کاته‌که هه‌ر
نه‌ده‌ڕۆیشت. ژنان، کچان گه‌نجان، منداڵه‌کان و پیاوانی به ته‌مه‌ن له
چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکاندا له هه‌موو راستێکدا فرمێسکیان بۆ
هاوسه‌ر، باوک، برا، کوڕ، خزم و که‌سوکاریان ده‌ڕشت. ئێمه‌ی گه‌نجانی
هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێکی کوردایه‌تی به‌هۆی باوه‌ڕی پته‌ومان که‌متر به‌شێوه‌ی
ئه‌وانی پێشوو فرمێسک‌مان ده‌باراند. دوای کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان و
ناونووسکردنی یه‌که به یه‌که‌مان به راکردن به‌ره‌و رووی خۆشه‌ویستانمان،
ده‌نگی هه‌لهه‌له‌ی کچان و ژنانی کورد له هه‌موو لایه‌کدا به‌رز بووه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند سه‌د مه‌ترێک به رێڕه‌وێکی دوور‌و درێژی چه‌ند
سه‌د مه‌تری درێژ و نزیکه‌ی چوار تا پێنج مه‌تر پان و نزیکه‌ی هه‌شت تا
ده مه‌تر به‌رزی دیوارێکی کۆندا، گه‌یشتینه لای نزیکه‌ی په‌نجاو هه‌ندێک
لاوی کوردی ره‌نگ سپی شێر ئاسا که به‌بێ جیاوازی زۆربه‌ی ژنان و کچان
باوه‌شیان پێدا ده‌کردن و به‌شێوه‌ی باوک و براکانی خۆیان ماچیان ده‌کردن.
ئه‌وانیش پڵینگ و شێر ئاسا هۆنراوه شۆڕشگێڕیه‌کانیان به ده‌نگی به‌رز
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه سه‌ردانیان ده‌خوێنده‌وه له‌پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی
ووره‌یان و له‌بیربردنه‌وه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی دڵیان که به‌هۆی بڕیاری
له سێداره‌دانی ئه‌وان که‌وتۆته نێو دڵی بنه‌ماڵه، خزم و
ناسیاوانیان.
به‌درێژایی نزیکه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی که ئه‌وان له ژووری سێداره
بوون، هه‌ر مانگه‌ی دوو جار سه‌ردانی ئه‌و زیندانه‌مان ده‌کرد، ئه‌و
کارانه‌ی که له سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێیان کرد، له گشت سه‌ردانێکدا
له‌لایه‌ن که‌سوکاری زیندانییه‌کان دووباره و ده‌باره دوبوونه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له هه‌ر سه‌ردانێکی نوێ‌دا هه‌واڵی له
سێداره‌دانی پۆلێک قاره‌مان یان هاتنی چه‌ند کوردپه‌روه‌رێکی نوێمان ده‌بیست
بۆ ژووری سێداره، که دڵی هه‌موومانی دێنا ژان. ئه‌وه‌ی له یادم مابێ
به‌درێژایی ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگ و بیست و چوار رۆژه‌ی که سه‌ردانی (زیندانی
قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ)م کردبێت، ئه‌و قاره‌مان و تێکۆشه‌رانه له
ژووره‌کانی مه‌رگ ئامێزی سێداره‌ی موسڵدا بوون: (نۆ پێشمه‌رگه‌ی حزبی
سۆسیالیستی یه‌کگرتووی کوردستان به‌ناوه‌کانی حه‌سه‌ن سوور ژاراوه‌یی،
حوسێن عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د، خدر حه‌مه‌سوور مسته‌فا پشده‌ری (خه‌ڵکی دێی
بادینی)، ره‌سوڵ سلێمان سه‌نگه‌سه‌ری، محه‌مه‌د هه‌مزه قه‌جه‌ر ژاراوه‌یی،
مه‌حمود حاجی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پاچکاری، فه‌قێ عه‌بدوڵڵا فه‌قێ، عه‌بدوڵڵا
هه‌مزه بێشیری و عه‌لی حه‌مه‌دئه‌مین خروێلکه - سوڵتانه‌دێ)، که له
رێکه‌وتی (17.5.1980)دا له گوندی (دووگۆمان)ی پشده‌ر له‌لایه‌ن جاشه‌کانی
عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغای فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌ی مه‌نزومه‌ی
ئیستخباراتی شیمالی ژماره (9)ه‌وه گیرابوون و دواتر له رێکه‌وتی
(30.12.1980)دا به‌یه‌که‌وه له سێداره دران. دوو پێشمه‌رگه‌ی کۆڵنه‌ده‌ری
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ناوه‌کانی ئیبراهیم شێخ مه‌حمود محه‌مه‌دی
باخ ناسراو به (دکتۆر رێباز) که برای شه‌هید شه‌ماڵی باخ و کادیری
کۆمه‌ڵه بوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه جه‌لال محه‌مه‌د به برینداری له
رێکه‌وتی (21.2.1980)دا له شه‌ڕێکدا له گوندی کڵێسه‌ی سه‌ربه
شارۆچکه‌ی کۆیه له‌لایه‌ن جاشه‌کانی قاسم فارس تاهیر ئاغای غه‌فوری فه‌رمانده‌ی
مه‌فره‌زه خاسه‌ی ئیستخباراتی سه‌ربه مه‌نزومه‌ی شیمالی ده‌ستگیرکرابوون،
له شه‌وی (12.1.1981)دا له ژووری قه‌سابخانه‌ی شاری موسڵی کوردان له
سێداره‌دران. جه‌میل ئه‌حمه‌د مه‌حمود دیبه‌گه‌یی (کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی
کوردستان) و ته‌حسین ره‌حمان فه‌رحان حه‌وێز دیبه‌گه‌یی (کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی
کوردستان)، که له رێکه‌وتی (12.7.1980)دا له‌لایه‌ن ئه‌منی به‌لده‌ی
هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکران و له رێکه‌وتی (29.10.1980)دا فه‌رمانی له
سێداره‌دانیان له هه‌یئه خاسه‌ی که‌رکوک بۆ ده‌رچوو، دواتر جه‌میل ئه‌حمه‌د
مه‌حمود له شه‌وی (21.5.1981)دا له‌گه‌ڵ جه‌مال قادر جوامێر ماوه‌تی (کۆمه‌ڵه)
و عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌مین نه‌سروڵڵا سه‌ید سادقی (کۆمه‌ڵه) له سێداره
دران، پاشان له به‌ره‌به‌یانی رۆژی (26.5.1981)دا ته‌حسین ره‌حمان فه‌رحان
به کۆد یان ژماره‌ی (11549)، که هه‌ر که‌سێکی له سێداره‌دراو کۆدێک
یان ژماره‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دانراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له جه‌لال مه‌حمود
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سورداشی (کۆمه‌ڵه) و سلێمان عه‌بدوڵڵا سوسێ گولله‌باران
کران. هه‌روه‌ها عومه‌ر میرزا خه‌ڵکی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستان، که له شه‌ڕێکدا به برینداری به‌دیل گیرابوو،
دواتر له شه‌وی (27.5.1981)دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له تاهیر عه‌بدوڵڵا
خه‌ڵکی زاخۆ، دارا حه‌مید خه‌ڵکی کفری، عه‌لائه‌دین تۆفیق خه‌ڵکی کفری
و مه‌جید عیسا خه‌ڵکی زاخۆ له سێداره‌دران. پێشمه‌رگه‌یه‌کی عاره‌بی
حزبی شیوعی ئێراقی به‌ناوی ره‌حیم عوه‌ید لام وایه له مانگی چواری هه‌مان
ساڵ بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تر له سێداره‌دران. که‌سێکی تر که
دواتر له دانیمارک وه‌کو وه‌رگێڕ کاری ده‌کرد به‌ناوی سه‌ردار محه‌مه‌د
ئه‌مین موراد که‌رکوکی سه‌ربه رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی
کوردستان، که له رێکه‌وتی (22.10.1980)دا گیرابوو، له رێکه‌وتی
(18.12.1980)دا له هه‌یئه خاسه‌ی که‌رکوک فه‌رمانی له سێداره‌دانی
ده‌رچوو بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له رێکه‌وتی (26.1.1981)دا له‌گه‌ڵ
پازده که‌سی تر له نێویاندا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن خورشید که ئێستاکه
له فنله‌ندا ده‌ژیت (خوشکه‌زای ئه‌بو شه‌هاب (ئیحسان که‌رکوکی) ئه‌ندامی
سه‌رکردایه‌تی پێشووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه)، له‌گه‌ڵ حه‌مه
عه‌لی سه‌رشه‌قام ناسراو به (حه‌مه عه‌لی قه‌ڵه‌و)، عه‌لی پۆلیس هه‌ولێری
و چه‌ند که‌سێکی تر سزاکه‌یان بۆ گۆڕدرا به زیندانیکردنی هه‌تا هه‌تایه
و ره‌وانه‌ی زیندانی سزا تایبه‌تییه‌کان (الڕحکام الخاێە)ی ئه‌بوغرێب
کران، ئه‌وه‌بوو سه‌ردار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تریش له رێکه‌وتی
(25.7.1982)دا به‌ر لێبووردنی (17.7.1982) که‌وت و ئازادکران. هه‌روه‌ها
ئه‌و کۆمه‌ڵه کۆڵنه‌ده‌ر و تێکۆشه‌ره‌ش دواتر به مێژووی جیاجیا له
سێداره‌دران یان گولله‌باران کران: ئه‌کره‌می حه‌پسه، ئه‌کره‌م عه‌لی،
ئه‌مین حوسێن، ئیحسان محه‌مه‌د ساڵح، بارزان عومه‌ر عه‌لی، به‌کر
خۆشناو، جه‌بار ئه‌حمه‌د، خدر بادینی، خورشید بادینی، ره‌حیم هه‌ولێری،
ساڵح بادینی، شێرکۆ که‌رکوکی (ئه‌و هاوڕێیه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
خورشید به‌یه‌ک رۆژ و له‌سه‌ر یه‌ک کێشه‌ش گیرابوون، به‌ڵام دوای دابه‌زینی
سزای محه‌مه‌د حه‌سه‌ن هاوڕێ شێرکۆ به‌داخه‌وه له سێداره‌درا)، گه‌نجێکی
گه‌ڕه‌کی سه‌یداوه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ناوی شێر‌و جومناستیک که چه‌ند
مانگێک بوو چووبووه ریزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی
کوردستان و بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌ک هاتبووه ناو شار‌و گیرابوو، عه‌لی
ژاراوه‌یی، مه‌لا شه‌وقی و یونس خۆشناو).
سه‌ردار محه‌مه‌دئه‌مین موراد که‌رکوکی، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی
خنکاندنی بۆ ده‌رچوو، باوکی ناوبراو ده‌ستبه‌جێ ده‌چێته لای ئه‌نوه‌ر
به‌گی بێتواته و نه‌وزادی کوڕی ئه‌نوه‌ر به‌گ بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵێکی بۆ
بده‌ن و به‌ڵکو کوڕه‌که‌ی له مردن رزگار بکه‌ن، ئه‌وانیش داوای ئه‌و
کارگه‌ی سه‌هۆڵی شارۆچکه‌ی سه‌روچاوه‌ی لێده‌که‌ن که هی باوکی سه‌ردار
بوو، له بری رزگارکردنی کوڕه‌که‌ی. مام محه‌مه‌دئه‌مین موراد که‌رکوکی
به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر نه‌وزاد و ئه‌نوه‌ر به‌گ کوڕه‌که‌ی له
مردن رزگار بکه‌ن، کارگه‌ی سه‌هۆڵه‌که پێشکه‌ش به‌وان ده‌کات. ئه‌وه‌بوو
که‌متر له مانگێک به هه‌وڵی نه‌وزاد و ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته، سه‌ردار
محه‌مه‌دئه‌مین موراد سزاکه‌ی بۆ کرا به زیندانی هه‌تا هه‌تایه و،
باوکی سه‌ردار کارگه‌ی سه‌هۆڵه‌که‌ی به‌ناوی ئه‌نوه‌ر به‌گ و نه‌وزادی
کوڕی کرد.
ئه‌و قاره‌مانانه‌ی کاتی جێبه‌جێکردنی پلانه‌که له ژووری سێداره‌بوون
ژماره‌یان (42) که‌س بوو، ئه‌وه‌ی بێته‌وه یادم مانگی سێ یان چواری
ساڵی (1981) بوو هه‌ریه‌ک له ته‌حسینی برام و جه‌میلی ئامۆزام پێیان
راگه‌یاندم که نه‌خشه‌و پلانی شکاندنی زیندان و راکردنیان به ده‌سته‌وه‌یه
به‌هۆی دوو برای کوردی ئێزیدییه‌وه. له‌به‌ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک کوردی
ئێزیدی وه‌کو پۆلیس و پاسه‌وانی زیندان له‌وێ کاریان ده‌کرد، سه‌ره‌تا
نه‌مده‌زانی کێن ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی زیندانییه‌کان بده‌ن
بۆ ده‌رباز بوونیان. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک زانیم که هه‌ریه‌ک له
جووته برا مه‌ردان یوسف شێخ ئه‌لیاس و فازڵ یوسف شێخ ئه‌لیاس بوون، که
هاوکار و یارمه‌تیده‌ری زیندانییه‌کان بوون بۆ جێبه‌جێکردنی پلانه‌که‌یان.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شه‌هیدان، هه‌ریه‌ک له مه‌ردان و فازڵ چه‌ند مشارێکی
ئاسن بڕینیان بۆ بردبوونه ژووره‌وه و زیندانییه‌کان له‌کاتی ئێشکگری
ئه‌و دوو برایه‌دا شه‌وانه شیشی ده‌رگاکانیان ده‌بڕیه‌وه و دواتر به
سابونی ره‌قی شوێنه بڕاوه‌کانیان داده‌پۆشی بۆئه‌وه‌ی شوێنی بڕینه‌وه‌که
دیار نه‌بێت و که‌س هه‌ستی پێ نه‌کات.
کاتێک که براکه‌م و ئامۆزاکه‌م له سێداره‌دران هێشتاکه ته‌واوی شیشی
ده‌رگاکان نه‌بڕدرابوونه‌وه، هه‌روه‌ها رێوشوێنی پێویست به ته‌واوی
ئاماده نه‌کرابوو بۆ هه‌وڵی شکاندنی زیندانه‌که و راکردنی زیندانییه‌کان.
به‌ر له سێداره‌دانی براکه‌م کوڕه پورێکم به‌ناوی (ئه‌نوه‌ر قادر عه‌لی
توڕه‌قی) که سه‌ربه رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان
بوو له رێکه‌وتی (29.4.1981)دا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بێته‌وه یادم (کاکل
ئه‌حمه‌د مه‌عروف (کاکله ره‌ش)، دکتۆر به‌در ره‌زا، فازڵ مه‌لا سابیر،
مه‌لا محه‌مه‌د توڕه‌قی، نامیق توڕه‌قی، سدیق عوسمان مه‌ولود توڕه‌قی و
چه‌ند که‌سێکی تر گیران) و ره‌وانه‌ی هه‌یئه خاسه‌ی که‌رکوک کرابوون.
ئه‌وان (شه‌هیدان ته‌حسین و جه‌میل) پێشتر به به‌نده‌یان گووتبوو که
ئاگاداری خۆم بم و نه‌که‌ومه به‌رده‌ست دوای شکاندنی زیندان و
راکردنیان، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌یان کردبوو که له شه‌وانی پێنجشه‌ممه
یان هه‌ینیدا هه‌وڵه‌که جێبه‌جێ ده‌که‌ن که زۆرێک له ئه‌فسه‌ر و
پاسه‌وانه‌کان ده‌چنه‌وه‌و ژماره‌ی پاسه‌وانه‌کان له دوو رۆژه‌دا له
رۆژانی تر که‌مترن. هه‌ر بۆیه تا ماوه‌یه‌ک له‌و دوو شه‌وه‌دا نه‌ده‌گه‌ڕامه‌وه
ماڵێ. ئه‌وه‌بوو دواتر شه‌وی پێنجشه‌ممه له رێکه‌وتی (4.6.1981)دا
زیندانییه‌کانی ژووری سێداره‌ی موسڵ به هاوکاری هه‌ریه‌ک له مه‌ردان
یوسف شێخ ئه‌لیاس و فازڵی برای نه‌خشه‌ی شکاندنی زیندانه‌که‌یان خسته
واری جێبه‌جێ کردنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌خشه‌که شکستی هێناو
زیندانییه‌کان هه‌ر هه‌موویان له‌ناو حه‌وشی زیندانه‌که گیرانه‌وه و
له چه‌ند شه‌وێکدا یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌موویان له سێداره‌دران. هه‌روه‌ها
هه‌ریه‌ک له نوری خدر ئه‌حمه‌د به‌قاڵ دیبه‌گه‌یی سه‌ربه رێکخستنه‌کانی
حزبی سۆسیالیستی کوردستان به کۆدی ژماره (10848) و قاره‌مان عه‌لی
محه‌مه‌د سه‌بیح دیبه‌گه‌یی ناسراو به قاره‌مان عه‌لی شۆڕ پێشمه‌رگه‌ی
تێکۆشه‌ر و گیان له‌سه‌ر ده‌ستی حزبی سۆسیالیستی کوردستان، که یه‌کێک
بوو له پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی شۆڕشی نوێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه
له مانگی ته‌مووزی ساڵی (1981)دا له شه‌ڕێکدا له گوندی به‌رده‌سپی
به برینداری له‌لایه‌ن کۆپته‌ره‌کانی رژێمی فاشی و ره‌گه‌زپه‌رستی به‌عسی
عاره‌بی به‌دیل گیراو، دوای مانه‌وه‌ی نزیکه‌ی دوو مانگێک له هه‌یئه
خاسه‌ی که‌رکوک فه‌رمانی خنکاندنی بۆ ده‌رچوو، ئه‌وه‌بوو له رێکه‌وتی
(1.12.1981)دا به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ نوری خدر دیبه‌گه‌یی له سێداره‌دران.
دوای شکستهێنانی نه‌خشه و پلانی شکاندنی زیندانی ژووری سێداره‌ی موسڵ
و گرتنه‌وه‌ی زیندانییه‌کان، مه‌ردان یوسف شێخ ئه‌لیاس و فازڵ یوسف شێخ
ئه‌لیاس به‌جووته قۆڵبه‌ست کران و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی هه‌یئه خاسه‌ی
که‌رکوک کران. به‌گوێره‌ی قسه‌کانی ئه‌نوه‌ر قادر عه‌لی پورزام، مه‌ردان
و فازڵ چه‌ند رۆژێکی که‌م دوای شکستهێنانی هه‌وڵه‌که، ده‌گه‌یه‌نرێنه
هه‌یئه خاسه‌و رووبه‌ڕووی سه‌ختترین و دڕندانه‌ترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی
فاشییه‌کان ده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ی دان به ته‌واوی پلانی شکاندنی
زیندانه‌که بنێن.
ئه‌نوه‌ری پورزام به په‌رۆشه‌وه هه‌واڵی ته‌حسینی برام و جه‌میلی
ئامۆزازام له مه‌ردان و فازڵ ده‌پرسێت، ئه‌وانیش پێی راده‌گه‌یه‌نن که
به‌ر له نزیکه‌ی مانگێک هه‌ردووکیان له‌گه‌ڵ چه‌ند قاره‌مانێکی تر له
سێداره‌دراون. هه‌ر به‌گوێره‌ی قسه‌کانی ئه‌نوه‌ری پورزام که مه‌ردان
و فازڵ بۆیان باسکردبوو، هه‌ردووکیان پێشتر سوێندیان بۆ یه‌کتر
خواردبوو ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌خشه‌که‌یان سه‌رنه‌که‌وێت، خۆڕاگربن و باسی
هیچ شتێک نه‌که‌ن بۆ فاشییه‌کان. به‌ڵام کاتێک که مه‌ردانی قاره‌مان
ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که هه‌ردووکیان له‌ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دا
ده‌کوژن یان گولله‌بارانیان ده‌که‌ن، بۆیه بڕیار ده‌دات تاواناکه
بخاته ئه‌ستۆی خۆی تاوه‌کو به‌لای که‌مه‌وه یه‌کێکیان رزگاری بێت. ئه‌وه‌بوو
مه‌ردانی مه‌رد و قاره‌مان هه‌موو تۆمه‌ته‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی و
فازڵی برا بچووکی بێ‌ئاگا له‌و نه‌خشه و پلانه نیشاندا. به‌ڵام جه‌للاده‌کان
پێیان باوه‌ڕ نه‌کرد و درێژه‌یاندا به به‌کارهێنانی چه‌ندین شێوازی
تری جیاجیای ئه‌شکه‌نجه‌دانی فازڵ، وه‌لێ ئه‌و له زۆر له ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌کانی
داگیرکه‌ره‌کان به‌هێزتر بوو و توانی دان به‌خۆیدا بگرێت و رووبه‌ڕووی
ته‌واوی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌کانی به‌عسییه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان ببێته‌وه.
جه‌للاده‌کان کاتێک که زانیان هیچ شێوازێکی ئه‌شکه‌نجه‌دان دادیان
نادات له‌به‌رامبه‌ر فازڵی پڵینگ ئاسادا، بۆیه له رێکه‌وتی
(22.2.1982)دا هه‌ردوو برا ره‌وانه‌ی به‌ناو دادگای هه‌یئه خاسه‌ی که‌رکوک
کران و مه‌ردانی مه‌رد و تێکۆشه‌ر بڕیاری گولله‌باران کردن و فازڵی
قاره‌مان و خۆڕاگریش سزای زیندانیکردنی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه دوای که‌متر له سێ هه‌فته و له
رێکه‌وتی (13.3.1982)دا کاکه مه‌ردانی کوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزی کوردستان
فه‌رمانی مه‌رگی به‌سه‌ردا جێبه‌جێکراو گه‌یشته کاروانه هه‌میشه سه‌ربه‌رزه‌که‌ی
شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رێگای رزگاری کورد و کوردستان. فازڵ یوسف شێخ
ئه‌لیاس له دوای (22.2.1982)دا به جه‌سته‌یه‌کی نیمچه ئیفلیج و
شێواو ره‌وانه‌ی زیندانی سزا تایبه‌تییه‌کان (ڕلڕحکام الخاێە)ی ئه‌بوغرێب
له به‌غدا کراو، هه‌ر لێبووردنێکی گشتی ده‌رده‌چوو ئه‌وی نه‌ده‌گرته‌وه
تاوه‌کو له رێکه‌وتی (28.4.1986)دا لێبووردن گرتییه‌وه‌و ئازادکرا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌و هانی دام که تا راده‌یه‌کی زۆریش به‌دره‌نگه‌وه
ئه‌و یاده نهێنییه بۆ یه‌که‌م جار ئاشکرا بکه‌م ئه‌وه‌یه که مانگی
دووی ساڵی (2010)، براده‌رێکی ئه‌نوه‌ر قادر عه‌لی پورزام به رێکه‌وت
کاتێک که له به‌غدا ده‌بێت له‌پێناوی جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی خۆی و
ئه‌نوه‌ری پورزامدا بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌کو هه‌ر زیندانییه‌کی سیاسی
سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام پشتگیری‌یان بده‌نێ تاوه‌کو موچه‌یه‌کی مانگانه‌یان
وه‌کو ئه‌و زیندانییانه‌ی تر که ئه‌و مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه بۆ
ببڕنه‌وه، چاوی به فازڵ یوسف شێخ ئه‌لیاس ده‌که‌وێت و یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه.
دوای گفتوگۆکردنی نێوان هه‌ردوو هاوڕێی زیندان، فازڵ یوسف بۆ هاوڕێکه‌ی
ئه‌نوه‌ری پورزام باسی ئه‌وه ده‌کات که له (مۆسسە السجناء السیاسیین)
له به‌غدا پێیان گووتووه: (ئێمه ناتوانین پشتگیری ئه‌وه‌ت بده‌ینێ
که تۆ زیندانییه‌کی سیاسی بوویت، چونکه تۆ له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
گیراوی).ئه‌وه‌بوو له ئه‌نجامی هه‌وڵ و کۆششێکی زۆری هاوڕێ و برای به‌ڕێزم
عه‌زیز شه‌مۆ ئه‌لیاس توانیم فازڵ یوسف شێخ ئه‌لیاس بدۆزمه‌وه‌و قسه‌ی
له‌گه‌ڵ بکه‌م، کاتێک که باسی ئه‌و هه‌وڵه‌ی شکاندنی زیندانه‌م بۆ کرد،
دڵی زۆر خۆش بوو به‌وه‌ی که که‌سێک له ژیاندا ماوه‌و ئاگاداری ئه‌و
نه‌خشه و پلانه‌ی ئه‌وان بووه. به‌ڵام باسی ئه‌وه‌شی کرد که تاوه‌کو
ئێستاکه هیچیان بۆ نه‌کردووه و ته‌نانه‌ت مووچه‌یه‌کی مانگانه‌شی نه
له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها نه له‌لایه‌ن حکومه‌تی
ئێراق بۆ دابین نه‌کراوه.
سه‌ره‌تا ده‌پرسم، ئایا وه‌ڵامێکی له‌و جۆره‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای
زیندانیانی سیاسی به‌غدا بۆ فازڵ یوسف شێخ ئه‌لیاس، به‌که‌م سه‌یرکردنی
پرسی کورد و به چاوێکی نزم سه‌یرکردنی خه‌باتی سیاسی کورد و تاکی کورد
نییه؟ ئه‌گینا هاوکاریکردن و یارمه‌تیدانی هه‌وڵی شکاندنی زیندان و به‌تایبه‌ت
ژووری سێداره که پڕ بێت له کوردی سزادراو به تۆمه‌تی سیاسی و سزای
خنکاندن، له‌لایه‌ن دوو کوردی قاره‌مان و چاونه‌ترسی وه‌کو مه‌ردان
یوسف شێخ ئه‌لیاس و فازڵ یوسف شێخ ئه‌لیاس بۆ رزگارکردنی چل و دوو
کوردی سزادراو به سزای مه‌رگ بۆ ده‌بێت پرسێکی سیاسی نه‌بێت و کێشه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی بێت؟ ئایا ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی به‌غدا
سووکایه‌تیکردن نییه به هه‌موو کورد و پیرۆزییه‌کانی کورد، که
رۆژانه ده‌یان سووکایه‌تی تر و به‌شێوه‌ی جیاواز له‌لایه‌ن ره‌گه‌زپه‌رستانی
عاره‌بی ئێراقی له حکومه‌تی نوری مالیکیدا به کورد و سه‌روه‌رییه‌کانی
کورد ده‌کرێت؟
ئینجا له کۆتاییدا دواکارم له یه‌کێک له‌وانه مام جه‌لال سه‌رۆک
کۆماری ئێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاک کۆسره‌ت
ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان
یان دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،
له ده‌فره‌تێکی گونجاو‌دا بنێرن به‌دوای برای کوردی ئێزیدی (فازڵ یوسف
شێخ ئه‌لیاس)دا، بۆئه‌وه‌ی هه‌م وه‌کو قاره‌مانێک پێشوازی لێبکه‌ن و هه‌م
پاداشتی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌ردانی برای بکه‌ن و مووچه‌یه‌کی مانگانه
بۆ هه‌ردووکیان ببڕنه‌وه!

شه‌هید ته‌حسین ره‌حمان فه‌رحان (داماو)
شه‌هید جه‌میل ئه‌حمه‌د مه‌حمود (ده‌رسیم)
______________________
تێبینی: ئه
ووتاره‌م له رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی (28.11.2010)دا ته‌واوکردو بۆ
رۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ)م نارد، به‌ڵام داوام کردبوو به‌بێ ئاگاداری
خۆم ته‌نیا یه‌ک ووشه‌ش لانه‌ده‌ن، که‌چی به‌داخه‌وه نه بڵاویان کرده‌وه
نه هۆکاری بڵاوکردنه‌وه‌یان بۆ نووسیم.
4\12\2010
ماڵپه‌ڕی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
|