هه‌وڵێکیتری کۆنه‌په‌رستانه
به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.

زمناکۆ عه‌زیز
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه،
ژماره‌یه‌ک که‌س به سه‌رپه‌رشتی و به‌شداری چه‌ند مه‌لایه‌کی ئه‌وشاره،
ڕێپێوانێکیان بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه
ساز کرد و داوایان کرد که بڕیاری تێکه‌ڵکردنی منداڵانی کوڕ و کچ
له خوێندنگاکان‌دا هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، سه‌ره‌نجام به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ش
به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری ئه‌و ''کێشه''یه‌ی پێداون.
ئیسلامییه‌کان زیاتر له‌جاران چالاک‌تر بوونه‌ته‌وه بۆ داسه‌پاندنی
که‌شێکی کۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ر شاره‌کاندا، ئه‌مه‌ش گڵۆپێکی سه‌وزه و
ده‌سه‌ڵاتداران بۆیان هه‌ڵکردوون. ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگه‌یان پێدوان و ڕه‌نگه
هه‌ر خۆشیان پێشنیاریان بۆکردبن که ڕێپێوان بکه‌ن و خۆپیشاندان ساز
بکه‌ن. جاری وا هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی کۆبونه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ریی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یان بگره‌وبه‌رده ده‌که‌ن و سه‌ره‌نجام
مۆڵه‌ته‌که‌ش ناده‌ن، که‌چی بۆ مه‌سه‌له‌کانی ئیسلامییه‌کان مۆڵه‌ت و
ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختیش پێویست ناکات.
خواستی جیاکردنه‌وه‌ی منداڵان له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕه‌گه‌ز، جگه له هه‌نگاونان
به‌ره‌و لوتکه‌ی نامرۆڤایه‌تی، چ شتێکیتره؟ ئه‌مه پیاوسالارییه،
گه‌وره سالارییه، بینینی دنیایه به‌چاویلکه‌یه‌کی ئه‌خلاقیه‌وه،
ترسه له سێکس، ترسه له‌کرانه‌وه، ترسه له ئازادی، نامۆیه به
ناخی هه‌ر که‌سێکی ڕاستگۆ له‌سه‌راسه‌ری دنیادا. ئاخر مه‌لا ئه‌گه‌ر
ئه‌م هه‌وڵه‌نه‌دات، جێگه‌و ڕێگه‌که‌ی خۆی له‌کیس ئه‌چێت و ئیتر که‌س
قه‌باڵه‌ی ناخوێنێته‌وه؟ ئیسلامییه‌کان ئه‌گه‌ر له منداڵیه‌وه کۆنه‌په‌رستی
نه‌ئاخننه مێشکیانه‌وه، که‌گه‌وره بوون ئیتر بێ باوه‌ڕ ده‌رده‌چن،
سه‌رفتره‌و زه‌کات ناده‌ن و بازاری ئیسلامییه‌کان نامێنێت. به‌ڵام
داخۆ ئه‌م کڕنوش بردنه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م دواکه‌وتویی و بۆ کاره
قێزه‌ونانه چیه‌و چی له‌پشته‌وه‌یه؟
هۆکاری ئه‌م چه‌مانه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م کۆنه‌په‌رستیدا،
سیاسه‌تی ملدان به‌خواست و ویستی ئیسلامییه‌کان، ڕازی بوون به‌وه‌ی
که گشت داخوازییه‌کانی ئیسلامییه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن، ئه‌گه‌رچی له‌ناو
هه‌ناوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌دا زه‌مینه‌ی هه‌یه‌و خۆشیان زۆر پێشکه‌وتنحواز
و مه‌ده‌نیتر نین له‌وان، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌به‌مه‌ستی به‌ده‌ستهێنانی
ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ئه‌م خزمه‌ته‌یان ئه‌که‌ن.
پێوه‌ری ئه‌م سۆشیال دیموکراتانه‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه
ئیسلامییه، ئیتر ده‌بێت له‌سه‌ری ئه‌وه‌وه مامه‌ڵه‌ی بکرێت و
یاسای بۆ دابتاشرێت!!
به‌ڵام ئایا به‌رهه‌می خزمه‌تکردنی ئه‌م کۆنه‌په‌رستیه ده‌چێته
گیرفانی ده‌سه‌ڵاته‌وه؟ بێگومان نا، چونکه هه‌ر خزمه‌تێکی ده‌سه‌ڵات
به‌وان، به (مویه‌ک له‌به‌راز بێته‌وه) ده‌یقه‌بڵێنن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کی که‌م له‌خه‌ڵک
به‌شداری تیدا کردوه، به‌ڵام من دڵنیام که ئه‌مه سه‌ره‌تای هێرشه‌کانیانه
بۆ سه‌ر مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگا، ئه‌وان له‌داخستنی باڕو
دووکانه‌کانی مه‌یفرۆشی و چێشتخانه‌کانه‌وه، ده‌ستیان پێکردو، ئه‌م
کاروانی کۆنه‌په‌رستیه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕاسته که کۆمه‌ڵگای کورستان به حکومی زه‌بروزه‌نگ و فشاره یاسای
سه‌رچاوه گرتوو له ئیسلام، دابونه‌ریتی ئیسلامیی تیایدا به‌هێزه،
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامیی نییه، به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک
دڵی کۆنه‌په‌رستێک ڕابگیرێت، به‌هه‌مان ئه‌ندازه ئازادیخواز و
مودێرنیستێک ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش دیوێکیتری
ئه‌و هاوکێشه‌یه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه نایبینن.
به‌ڵام ئه‌م به‌ره‌ی مۆدێرن و مرۆییه بێکاریگه‌ریی سیاسیه، چونکه
ڕێکخراو نییه و حیزبی سیاسی خۆی نییه تا پێشڕه‌وی بکات، بۆیه
ئه‌و هه‌ستانه‌وه کۆنه‌په‌رستانه‌یه یان ده‌بێت ئازادیخوازان
وه‌ئاگا بێنێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا کارێک بکه‌ن، یان ده‌بێت
خۆبده‌نه‌ده‌ست ویست و خواسته‌کانی ئه‌وان و سه‌ره‌نجام کوردستان وه‌ک
(قه‌نده‌هار) یان له‌باشترین حاڵه‌تدا وه‌ک (هه‌ڵه‌بجه)ی لێبێت.
هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارانیشه ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانن که ئه‌م پێشڕه‌ویه‌ی
ئیسلامییه‌کان له کوردستانیش و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌شدا کاتییه‌و ته‌وا
ده‌بێت. خولی داهاتووی ناوچه‌که، خولی رکودی ئیسلامیی سیاسی
ده‌بێت و ئه‌و گورزه‌ی که به‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌ڵقه‌له‌گوێکانی
ئه‌و ڕژێمه له لوبنان و فه‌له‌ستین عێراق ده‌که‌وێت، پریشکیشی به‌ر
ئه‌وانیش ده‌که‌وێت و سبه‌ی ناتوانن و لێیان قه‌بووڵ ناکرێت که
بانگه‌شه‌یه‌کیتری پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌کانی ئێستایان بکه‌ن.
27-9-2009
a.zmnaco@gmail.com
|