١٦\٦\٢٠١٠
هەولێر ئاهەنگی
موزیکی جیهانیی لەخۆدەگرێت.
دلێر ئیبراهیم
لەرۆژی
جیهانیی موزیکدا، لە 21ى حوزەیرانى 2010 سەنتەری رۆشنبیری فەرەنسی لە
هەولێر، ئاهەنگێکی موزیکی جیهانیی سازدەکا و ئەم یادە جیهانییە
بەرزڕادەگرێ.
کامەران ئەحمەد عەبدولڵا جێگری سەرۆکی سەنتەری رۆشنبیری فەرەنسی
لە هەولێر، دەربارەى ئاهەنگەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد:
ئەمساڵیش بۆ ساڵی سێیەم بە هاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی
حکومەتی هەرێمى کوردستان، ئاهەنگێک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی موزیک لە
هەولێر سازدەکەین کە چەندین بڕگەى مۆزیکی هەمەڕەنگ و کلاسیکی جیاجیا
لەخۆدەگرێ.
هەروەها جێگرى سەرۆکی سەنتەرى رۆشنبیریی فەرەنسی گوتى:
بەم بۆنەیەوە ئاهەنگێکی موزیکی جیهانیی، کاتژمێر 7ی ئێوارە ی 21
حوزەیرانى 2010 لەپارکی منارە سازدەکەین. ئاهەنگەکەش بەخۆڕایی
دەبێ و چەندین بڕگەی موزیکی لەخۆدەگرێ بە بەشدارى گرووپی موزیکی
فەرەنسی.
بۆ زانیارى زیاتر دەربارەى کۆنسێرتەکە پەیوەندیی
بکە بە: سەنتەرى رۆشنبریی فەڕەنسی تەلەفۆن:
0662573905
هەولێر
dler20022@yahoo.com
|