په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٩\٢٠١٠

هەولێر پێشوازیی لە خولى دووەمى وۆرکشۆپى بەرهەمهێنانى فیلمى دۆکۆمێنتارى دۆکو۴ دەکا.


ئاماده‌کردنی: دلێر ئیبراهیم


پاش ئەنجامدانى خولى یەکەمى وۆرکشۆپى بەرهەمهێنانى فیلمى دۆکۆمێنتارى دۆکو4 لەشارى سلێمانى لە مانگى نیسانى رابردوو، سەنتەرى رۆشنبیرى فەرەنسى لە هەولێر لەماوەى نێوان 5 - 26 ئەیلولى 2010 پێشوازیی لە خولى دووەمى وۆرکشۆپى بەرهەمهێنانى فیلمى دۆکۆمێنتارى دۆکو4 دەکات..


 

لەم بارەیەوە بەڕێز کامه‌ران ئەحمەد عەبدوڵا جێگرى بەرێوەبەرى سەنتەرى رۆشنبیرى فەرەنسى- هەولێر رایگەیاند: لەم وۆرکشۆپەدا کە یەکشەممە 5ى ئەیلول دەستپێدەکات و سێ هەفتە دەخایەنێت، چەندین گەنجى پرۆفیشناڵ و قوتابیانى بەشى سینەما لە زانکۆى سەلاحەدین بەشداردەبن و، ئەم کارە لەلایەن تیمێکى فەرەنسى پرۆفێشناڵى ئاست بەرز بەرێوەدەچێت. ئەم وۆرکشۆپە درێژخایانە کە دەربارەى بەکارهێنانى ئامێرو تەکنەلۆژیاى نۆى بۆ بەرهەمهێنانى فیلمى دۆکۆمێنتارى کورت ئەنجامدەدرێت تەواوکەرى ئەو راهێنانە تێۆرییە کە لە مانگى بەهاردا کرابوو.


لەکۆتایى ئەم وۆرکشۆپەدا لەسەنتەرى رۆشنبیرى فەرەنسى هەموو کارەکان، هەروەها فیلمە وەرگێراوەکان بە سەب تایتلى فەرەنسى کە لەفیستڤالەکانى فەرەنساو ئەوروپا بەشدارببوون نمایش دەکرێت.


“Doku4”بەرى هاوکارى رێکخراوى ناحکومى دەنگ –بیستنى فەرەنسى ئەلتێردۆک و سەنتەرى رۆشنبیرى فەرەنسى لەبەغداو لقەکەى لە هەرێمی کوردستان و قوتابخانەى سینەما لە هەولێر و کەناڵە تەلەفزیۆنەکانى ناوخۆیە لەفەرەنسا ئەم پرۆژەیە لەلایەن ئەنجوومەنى هەرێمى ئیل دو فرانس (زانکۆى پرۆفانس) تێلیە کامپوس پرۆفانس و کەناڵى نیسى ماسەبۆ گەنجانى سینەماوانى ئەوروپى و گریلە ساوند و بریدیج ئینیسیاتیفەوە، پشتگیریى دەکرێت.

 


5-26\9\2010 - هەولێر
dler20022@yahoo.com