هەولێر، بەیروت نییە!

سهلام عهبدوڵڵا

نە کوردستان، لوبنانە و نە هەولێر، بەیروتە...نە حکومەتی کوردستان و
چەکدارەکانی پ.ک.ک، دەوڵە عەرەبی و حزبوڵلان و نە حکومەتی تورکیاش،
ئیسرائیلە. ئەگەر سوپای حکومەتی ئیسلامی تورکیا نیازی بۆردومانکردنی
شارەکانی کوردستان هەیە،ئەوا بەرفراوانترین و ترسناکترین ئاگر بەر
ئیمڕۆ و دواڕۆژی تورکیا و شارەکانی خۆی بەردەبێت و باشووری کوردستانیش،
چۆن بوو بە گۆڕەپانی خۆبەدەستەوەدانی سوپای ئیراق، ئەم جارەیان دەبێتە
گۆڕستانی سوپای تورکیا.
لەم رۆژانە لە دەرەوەو و ناوەوەی کوردستان، خۆپیشاندانی جەماوەری
بەرفراوان سازدران و ئێستا دەبێ ئەم پرسیارە بکەین: چیتر بکەین؟
لەبەرامبەر ئەو تاوانانە، دەتوانین:
1- بۆیگۆتی کاڵای تورکی بکەین.
2- لەو شوێنانە پێماندەکرێت، خۆمان رێکبخەین، شوێن و جێگای کۆمپانیا
تورکییەکان"لەق" بکەین.
3- پێکەوە لەگەل گشت رێکخراوە کۆمونیست، چەپ و پێشکەوتنخوازەکانی
تورکیا و ئەو وەڵاتانەی لێی دەژێین، پڕۆتێستی رۆژانە لەبەردەم
باڵوێزخانە و قونسلییەکانی تورکیا رێکبخەین.
4- زیاتر و باشتر گیانی برایەتی و دۆستایەتی لەگەل کۆمونیست،
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هێزە دیموکراتەکان و گشت ئەوانەی کە
خۆشگوزەرانی مرۆڤ لە کوردستان و تورکیایان مەبەستە بەهێزبکەین و
دژایەتیکردنی گشت جۆرە رەگەزپەرەستییەک بکەین، چونکە ئێمە خۆمان
قوربانی گیانی دەمارگیری قەومی و شوفێنستین!
5- بە ئاشکرا روونیبکەینەوە کە دەسەڵات و بۆچوونی رەوتە
ئیسلامییەکان(حکومەتی تەیب ئۆردوغان، حکومەتی ئیسلامی ئیران، قاعیدە و
ئەوانی تر) ناتوانن و نایانەوێت کێشەی گەلانی ژێردەستە چارەسەر بکەن و
حیزبە ئیسلامییە کوردییەکان تابوری پێنجەمیانن.
6- لە ئێستاوە کاربکەین بۆ رێکخستنی هێزی بەرگری و"خۆشمان"
ئامادەباشبین بۆ ئەوەی لەپێشەوەی سەنگەرەکانی بەرگری لە گەلی کوردستان
راوەستین.
بژی دیالۆگ و رێگارچارەی
ئاشتیانە بۆ کێشەی مافی رەوای کوردستانیان
وەک کۆمونیست لە دژی گشت جۆرەکانی چەوسانەوە:
بەپێوەوە دەجەنگین...بەپێوە دەمرین!

07701929872 -
1/11/2007
dwaroj@yahoo.de
|