٢\١٢\٢٠١٤
ھەولێر و کەرکوک.

سەباح تاھیر
باوەڕ ناکەم کەسێک ھەبێت زەڕەیەک گیانی
کوردایەتی لەخوێنی دامابێت، ھەواڵی رێگاگرتن لەئـۆتۆمۆبیلی تابلۆی
کەرکوک و ھەولێر لەم دووشارە کوردستانیە لەیەکتر نەیھەژێنێ.
یەکێک لەھەرە ھەڵە گەورەکانی کورد لەدوای روخانی رژێمی بەعس، کارنەکردن
بو بۆ بەستانەوەی ناوچە تەعریبکراو و کێشە لەسەرەکان بەھەرێمی
کوردستانەوە.
لە ئـێستادا بەھۆی بارودۆخە نەخوازراوە ئـەمنیەکانی عێراق، تەنھا
دەروازەی بەرقەرار بەرووی ئـەم ناوچانە بەتایبەت کەرکوک، ھەرێمی
کوردستانە. لێرەشدا لەجیاتی کارکردن بۆ توندوتۆڵکردنی ئـەم
پەیوەندیانەو گەشەپێدانی، کار بۆئـەوە بکرێت، بەربەست دروست بکرێت لە
ھاتوچۆی نێوان ھەولێر و کەرکوک کارەساتێکی گەورەیەو ھیچ بیانوویەکی بۆ
نییە، بەتایبەت لەم کاتەدا.
ھەرچەندە پێشتریش ھەردوو ئـاسایشی ئـیدارەی سلێمانی و ھەولێر بونیان
ھەبوەو ھەیە، لەگەڵ ئـەوەش ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سنورەکانی کۆنتڕۆل
کردوە لەدەوروبەری کەرکوک و سوپای عێراق بونیان نەماوە. جگە لەوەش
دەکرێت تەواوی ئـەوەلیاتی ئـۆتۆمبیلەکانی کەرکوک بەفەرمی بەپێی یاساو
دەستور وەرگیرێت لەلایەن ھاتوچۆی ھەریم. تاوەکو ھیچ دزەیەکی ئـەمنی روو
نەدات.
ئـەم بڕیارە بەر لەوەی بڕیاێکی کارگێڕی بێت، کاریگەریەکی یەکجار گەورەی
سیاسی ھەیە، رەنگە ئـەگەر بڕیارێکی لەمشێوەیە لەلایەن بەغداوە
دەرچوبایە، زۆر پێویستی بەراڤەکردن و شیکردنەوە نەبوایە، چونکە دیارە
مەبەست دابڕانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان ئـەژمار دەکرا.
ئـەی کەواتە چ ناوێک لەم بڕیارەی ھەرێم و بەدیاریکراوی ھەولێر بنێین؟
جگە لەوەش ئـەم بڕیارە کەمکردنەوەیە لەئـەرک و توانای ئـاسایشەکانی
ھەرێم, بەوەی توانای بەرپرسیارەتی و ھەماھەنگیان نییە لەگەڵ ھەرێم و
متمانەی کوردستانیانی کەرکوک لەنەتەوەو ئـاینزاکان بەھەرێمی کوردستان
کەمدەکاتەوە، ئـەمەش کارێکی یەکجار مەترسیدارە بۆ ئـایندەی ناوجەکەو
گەڕانەوەی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.
ئـەوانەی بەم کارە ھەڵدەستن مەبەستم رێگاگرتنە لە ئـۆتۆمۆبیلی تابلۆی
ھەردوو شاری کوردستانی، وە ئـه وانەی لەپشتی ئـەم کارەن، بیانەوێ یان
نەیانەوێ ئـاو دەکەنە ئـاشی دوژمن، چونکە ناکۆکی دروستکردن لە نێوان
کوردو کوردستانیان تەنھا سوود بە ناحەزان و دوژمنانی کورد دەگەیەنێت،
وە زیانی گەورە بەکورد و کوردستان.
بۆیە حەقە سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی سەرۆکی ھەرێم بەپەلە بێنە سەر
خەت بۆ رێگرتن لەسەرگرتنی ئـەم پیلانە بۆ دابڕان و درزخستنە نێوان دوو
شاری کوردستانی، ھەموشمان لە بەھاو گرنگی شاری کەرکوک دەگەین بۆ سەر
کورد و کوردستان، بۆیە پەلەکردنی پێویستە...
ماڵپهڕی
سەباح تاهیر
|