٨\١١\٢٠١٧
هەورەکان.

ئەرسەلان مەحمود
خۆشیم
لە گرمەگرمی هەورەكان نایەت،
دژی هەر جۆرە پێكدادانێكم لە بۆشایدا،
لە دڵی خۆدا دەڵێم: بژی هەر بژی
باران!!
چێژ
لە بەریەككەوتنی هەورەكان نابینم،
دۆستی هەر چەشنە بەیەكگەیشتنێكم ڕۆمانسی،
لەبەر خۆمەوە هەر دەڵێم: سڵاووو
سڵاو لەنەرم و نیانی
باران!
تاقەتی
مینگە مینگی هەورەكان/م نیە،
شەفافیەت ئەوەیە: لە تەمومژیشدا هەبێ!
بە خۆم دەڵێم: داكردنت ڕون بارانی
من!!
گوێ
بە بۆڵەبۆڵی هەورەكان نادەم،
دەنگ ئەوەیە: لەبیانووشدا، بیانوو بڕ بێ!
بەمن بڵێ: ئاسمانت باش ئەستێرەی
من!!
وەك
كێشەی فەزااااا
لە هااااات و نەهااااااتی
هەورە تەڕپۆشەكان دەڕوانم،
درۆ مەكە، ئەمجارەیان
وەرە!
لەماڵەوەم
كۆڵان كۆڵان مەگەڕێ،
تنۆكە تنۆكت بە نازەوە هەرزانفرۆش مەكە!
خۆم هەڵخستەوە، خەونان
بە خەونەكانتەوە،
دەبینم!!
لە دەرەوە
خۆش خۆش تۆ دەباریت!
خێراخێرا دڵم دەكوتێ ترپەی هەوری
پای هاتنی خرۆشااااااااوی
تۆۆۆۆۆ!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|