( دهستهی ههور ) و
( ئازادیخوازانی دهربهبدیخان ) پشتگیریی له
(دهستهی بهرگریی
لهئازادیی رادهربرین)دهکهن بۆ ههڵوهشاندنهوهی
پڕۆژهیاسای کاری
رۆژنامهنووسیی .
_______________________________________________________________________
- 1 -
پەیامی پشتگیری بۆ
دەستەی بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین.
ئێمە وەک دەستەی هەور دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئێوە بۆ ئەوەی
پڕۆژەیاسای کاری ڕۆژنامەنوسی هەڵبوەشێنرێتەوە و لەبری ئەو پڕۆژە
سەقەتەى سەندیکا ، هەوڵبدرێت لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازەوە بەشێوەیەکی
یاسایانەتر و باشتر ئەو پڕۆژەیاسایە بنوسرێتەوە بە شێوەیەک بەتەواوی
دەستی ڕۆژنامەنوسان واڵابکات لەکاتی رۆپێوکردنی هەواڵ
وبڵاوکردنەوەیاندا ..... .
لەگەڵ ڕێزماندا بۆگشت خەڵکێکی ئازادیخواز.
دەستەی هەور بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی شار
26-11-2007
هەڵەبجەی شەهید
وێنەیەک بۆ :
-گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن
-دەستەی بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین
-کۆمیتەی بەرگری لە رۆِژنامەنوسانی کوردستان
_______________________________________________________________________
- 2 -
ئازادیخوازانى
دەربەندیخان بەرگرى لە ئازادیى ڕۆژنامەنووسى دەکەن.
پاشنیوەڕۆى 29112007 لەشارۆچکەى دەربەندیخان لە خانەى ڕوناکبیرى و
هونەرى دەربەندیخان دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین لەدرێژەى
کاروچالاکیەکانیدا بۆبەرگرتن و ڕوبەڕوبونەوەى بەیاسایى بونى (پڕۆژەیاساى
کارى ڕۆژنامەنوسى لەکوردستان) کە "سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان"
خستویەتیە بەردەم پارلەمانى کوردستان بە ئامەدەبونى کۆمەڵێک لە
ئازادیخوازانى دەربەندیخان هەستا بە سازدانى سمینارێک بۆ کاروان
نەجمەدین ئەندامى دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین ، سەرەتا
سیمینارەکە لەلایەن مەهدى کامیل ئەندامى دەستەکەوە بە بەخێرهاتنى
ئامادەبوان و خستنەڕوى بەشێک لە کاروچالاکیەکانى دەستەکە دەستیپێکرد
پاشان بەیاننامەى یەکەمى دەستەکە سەبارەت بە (پرۆژەیاساى کارى
ڕۆژنامەنوسى لە کوردستان) خوێندرایەوە .
دواتر کاروان نەجمەدین ڕا و بۆچونى دەستەکەى سەبارەت بە پڕۆژەیاساکە و
خەتەرەکانى بەیاسایى بونى ئەو پرۆژەیەى خستە ڕو ، پاشان داواى دەستەکە
بۆکارى دەستەجەمعى و بەرگرى لە ئازادى ڕۆژنامەنوسى و ڕبەڕونەوەى ئەم
پڕۆژەیە بەیانکرا ، دواى ئەوەى ئامادەبوان بە بایەخەوە بەشداریانکرد و
ڕا و سەرنجەکانیان لەسەر باسەکە خستە ڕو ، بە تێکڕاى دەنگ ئامادەبوان
پشتیوانى خۆیان ڕاگەیاند بۆ کارکردن و فراوانکردنەوەى کەمپینەکە تا
بتوانین ئێمەى ئازادیخوازان لە کوردستان یەکدەست بەر بە پڕۆژەیاسایەک
بگرین کە ئازادى ڕۆژنامەنووسى بەرتەسک دەکاتەوە
دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین
29112007
|