
ئەمڕۆ هەینی
کاتژمێر 3 ی دوا نیوەڕۆ ، سەرۆکی
جینۆساید ۆچ دەگاتە فرۆدگای هەولێر.
بڕیار وایە ئەمڕۆ کاتژمێر 3 ی دوا نیوەڕۆ ڕێزدار گریگۆری ستانتۆن
(Gregory H. Stanton)سەرۆکی ڕیچکخراوی جینۆسایدۆچی نێودەوڵەتی بەیاوەری
شاندی ناوەندی چاک " عەدنان کۆچەر و برایم مەلازادە " بە داوەتی
ئیدارەی گەرمیان بگەنە فرۆدگای هەولێری نێو دەوڵەتی .
بەڕێزیان لە سەرەتا سەردانی ناوچەی گەرمیان دەکەن و لە نزیکەوە چاودێری
بارودۆخی ژیانی کەسوکاری قوربانیان دەبن و گوێبیستی چیرۆکە پڕ
تراژیدیا‌کانی ئەنفال دەبن ، هەروەها بڕیار وایە چەند کۆڕ‌و سمینارێک
ئەنجامبدەن و بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بکەن ، پاش گەرمیان
هەوڵدەدەن زۆربەی ناوچەکانی ئەنفال و کیمیاباران بە پێی توانا بەسەر
بکەنەوە .سەردانی بەڕێزیان لە دوای بە فەرمی ناسینی ئەنفال لە هەردوو
پەرلەمانی کوردستان و عێراق و دادگای باڵای تاوانەکان ، هۆکارێک
پۆزەتیف دەبێت بۆ هەنگاو نان بە ناساندنی لە ئاستی جیهانی .
ناوەندی چاک لە ماوەی 6 ساڵ و نیوی ڕابردووی کار‌و چالاکیدا دەیان دۆستی
گرنگی بۆ ئەنفال دۆزیوەتەوە ، ڕۆڵی پێشەنگانەی هەبووە بۆ ناساندنی
ئەنفال و جینۆسایدی کورد بە ڕای دەرەوە ، یەکەم ناوەندی کوردیش بووە لە
6-1-2002 بۆ کارکردن لەسەر دۆزی جینۆساید لە دەرەوەی کوردستان
دامەزراوە .
گریگۆری ستانتۆن (Gregory H. Stanton)
دکتۆر دامه‌زرێنه‌ر (1999) و سه‌رۆکی ڕێکخراوی چاودێری جه‌نه‌سایده.
دامه‌زرێنه‌ر (1981) و به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی جه‌نه‌سایدی که‌مبۆدیه‌کانه
دامه‌زرێنه‌ر (1999) و به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپینی نێوده‌وڵه‌تی کۆتایی
هێنان به جه‌نه‌سایده
له 1995 تا 2007) جێگری سه‌رۆکی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی زاناکانی جه‌نه‌سایده
بۆ پەیوەندیکردن وەرگرتنی زانیاری :
009647701578347
چاکنیوز
www.chaknews.com
www.chak.be
|