٩\٩\٢٠١١
شه‌ڕی نێوخۆم
نه‌کرد،
لێ له یه‌که‌م شه‌ڕم
دژ به رژێم به کلاشینکۆف ته‌قه‌م له کۆپته‌ر کرد!
دارا ئه‌حمه‌د
له شار ئاشتی و له شاخ شه‌ڕ، رێکخستنه‌کانی لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان
له شار هیچ گرفته‌کمان له‌گه‌ڵ یه‌ک نه‌بوو و زۆر جار هاوکار و یارمه‌تیده‌ری
یه‌کدیش بووین.. رژێم که دوژمن بوو له لایه‌ک و به‌رهه‌ڵستکارانیش
لاکه‌ی دی، لێ له شاخ شه‌ڕی نێوخۆ گه‌رم بوو.. به جۆره‌ک که به یه‌کدیان
ده‌گۆت دوژمن و به رژێمیشیان ده‌گۆت دوژمنی سه‌ره‌کیی!
به ته‌مه‌ن له هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه گچکه‌تر بووم که پێکه‌وه
بووین، تازه رێکه‌تنه‌که‌ی یه‌کێتی و به‌عسییه‌کان به بنبه‌ست
گه‌یشتبوو.. هه‌رچه‌نده ماوه‌کی زۆر که‌م بوو چه‌کم هه‌ڵگرتبوو و
هێشتا هیچ به‌رپرسیارییه‌ته‌کم وه‌رنه‌گرتبوو، لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی (له
کاتی رێکخراوبوونم له شار سه‌رپه‌رشتیی بیست و پێنج ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌م
ده‌کرد.. ئه‌زموونی خۆپیشاندانیشم هه‌بوو دژ به رژێم که جاره‌کیش
تێیدا بریندار بووم.. هه‌روا پێش ده‌رچوونیشم لۆ شاخ ده‌سته‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ی
نێو شاریشمان دامه‌زراندبوو..) له کادیره‌ک پتر پرسوڕام پێ ده‌کرا. له
سێبه‌ری گه‌وه‌ڕه شاخه‌کی نێزیک باره‌گاکه‌مان دانیشتبووم و خه‌ریکی
خیندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ک بووم له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوخۆی ئیسپانیا*،
به‌رپرسی یه‌که‌می باره‌گاکه‌مان هاته کنم، پاش ئه‌وه‌ی هێنده‌ک باسی
ئه‌و بابه‌ته‌مان کرد که ده‌مخینده‌وه.. دیار بوو تێڕوانینه‌کانی نه‌رێنیی
بوون له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوخۆ و پێی وه‌بوو که شه‌ڕی نێوخۆ له هه‌ر جێیه‌ک
پێویستییه‌کی شۆڕشگێڕیی و میژوویه لۆ پاکسازییکردنی هێزه نه‌یاره‌کانی
شۆڕش له قۆناغه‌کدا و... هتد. زۆر نیگه‌ران بوو به تێڕوانییه‌کانم که
پێچه‌وانه‌ی ئی ئه‌و بوون. پاشان گۆتی:
- هاوڕێ ئه‌من هاتم پێت رابگه‌یه‌نم که سبه‌ینێ چالاکییه‌کمان
له‌به‌رده‌سته (ئه‌منیش هه‌رچه‌نده حه‌زم به هیچ شه‌ڕه‌ک نه‌ده‌کرد
به‌ڵام له بیرکردنه‌وه‌ی خۆمدا گۆتم ره‌نگه ئه‌وان که نه‌خشه‌ی ئه‌و
چالاکییه‌یان داڕشتییه له من باشتری لێبزانن و پێویستییه‌ک بی لۆ
پاراستن و گه‌شه‌کردنی شۆڕش، لۆیه یه‌کسه‌ر و به بێ دوودڵیی گۆتم: ''
باشه به‌سه‌رچاو'') جا بڕیارمان دایه که ئه‌تووش له‌گه‌ڵیاندا بی،
چالاکییه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌یه‌ک له شیوعییه‌کان دزه‌یان
کردیته ناوچه‌که و خۆیان گه‌یاندیته چیای باواجی**..
ئێوه‌ش بچن له ناوچه‌که‌یان وه‌ده‌رنێن.. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ده‌ستیان
لێ مه‌پارێزن، جا ئه‌توو وه‌ک کادیره‌ک پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وشۆ
پێیان رابگه‌یه‌نین هانی پێشمه‌رگه‌کان بده‌ی که چالاکییه‌کی پێویست و
ره‌وایه و له رووی ده‌روونییشه‌وه ئاماده‌یان بکه‌ی، هاوڕێ (کاوه)شمان
به هه‌مان شێوه ئاگادار کردیته‌وه، هیوادرین بتوانن رۆڵی پێویستی
خۆتان بگێڕن.
له‌کنه خۆم بڕیارم دابوو نه‌چمه ئه‌و شه‌ڕه، به‌ڵام پاشان بیرم
کرده‌وه ئه‌گه‌ر نه‌چم ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پێگه‌م لای شه‌ڕخوازانی
شه‌ڕی نێوخۆ که زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه که‌م ده‌بیته‌وه
و لۆ هیچ تشته‌کی دیکه متمانه‌م پێ ناکه‌ن - که هیچ ئه‌وه‌یانم لا
گرنگ نه‌بوو - هاوڕێ کاوه و چه‌ند که‌سه‌کی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌ویش که
ملکه‌چی هه‌موو بڕیاره‌کانی به‌رپرسه‌کانن پێشمه‌رگه‌کان خراپ هانده‌ده‌ن
و ئاگری شه‌ڕه‌که خۆشتر ده‌که‌ن، لۆیه بڕیارم دا بچم و هه‌ر له
ئێستاوه‌ش کۆشش بکه‌م که به شێوازه‌کی تاکتیکیی خه‌ریکی ساردکردنه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه‌کان بم.. ئه‌گه‌ر نه‌شتوانم وا له هێنده‌کیان بکه‌م که به‌شداریی
نه‌که‌ن هیچ نه‌بی بیانگه‌یه‌نمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که شه‌ڕه‌کی ناڕه‌وا
و کۆنه‌په‌رستانه‌یه و خۆ له کوشتنیان به دوور بگرن چونکه ئه‌وانیش
وه‌ک مه پێشمه‌رگه‌ن و نه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌ته هه‌ژار و سته‌مدیده‌ن و
دژ به‌و رژێمه فاشیستییه چه‌کیان هه‌ڵگرتییه.. کوشتنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر
لایه‌کیش جگه له قازانجی رژێم و سه‌رکرده پاوانخوازه‌کانی خۆمان
خزمه‌ت به هیچ ناکا.
تا شه‌ودره‌نگان به پێچه‌وانه‌ی کاوه جگه له‌وه‌ی سێ پێشمه‌رگه‌ی جه‌ربه‌زه‌م
وا لێکردن که بڕیار بده‌ن نه‌چنه ئه‌و شه‌ڕه و هێنده‌کی دیکه‌شم وا
لێکردن ئه‌گه‌ر بشچن ده‌ستیان نه‌چیته خینی ئه‌و پێشمه‌رگانه، ئاگام
له‌وه نه‌بوو که هه‌ر ئه‌و هاوڕێ کاوه‌یه سیخوڕ ئاسا ئه‌و کار و
کرده‌وانه‌ی منی گه‌یاندبووه به‌رپرسه‌کان، لۆیه سبه‌ینه‌که‌ی که خه‌ریکی
خۆئاماده‌کردن بووین تا وه‌ڕێبکه‌وین به‌رپرسه‌کیان گاسی منی کرد و
گۆتی:
- ئه‌وهای به باش ده‌زانین و بڕیارمان دا که ئه‌توو له‌گه‌ڵیان نه‌چی
چونکه خۆت ده‌زانی ئه‌وانه ته‌نیا شیوعییه‌کانی نێو (جود***)ن..
هێنده شه‌ڕکه‌ریش نین و به حیسابی خۆشیان ئاشتیخوازن.. هه‌ر دوو ته‌قه‌یان
لێبکرێ هه‌موویان تێیده‌قوچێنن.. لۆیه پێویست ناکا ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه
بنێرینه سه‌ریان. (لاملییه‌کی زۆرم له‌گه‌ڵ کرد که هه‌ر ده‌بی ئه‌منیش
بچم و با هه‌ر هیچ نه‌بی ئه‌زموونی شه‌ڕی پێشمه‌رگانه په‌یدا بکه‌م،
ئیدی خۆی لۆ نه‌گیرا
و به کورتیی له ده‌ستی نام:
- هاوڕێ، ئه‌توو هێشتا نه‌چووی لۆ شه‌ڕه‌که کۆمه‌ڵه‌ک پێشمه‌رگه‌ت
لێهه‌گه‌ڕاندینه‌وه ئه‌دی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان بچی چ ده‌که‌ی!؟ بێگومان
هه‌ر له نیوه‌ی رێیێ هه‌موویان په‌شیمان ده‌که‌یه‌وه و ده‌بی به ده‌ستی
به‌تاڵ بگه‌ڕێنه‌وه، با ئه‌من ئامۆژگارییه‌کت بکه‌م کاکه؛ ئه‌توو
هێشتا هه‌رزه‌کاری له سیاسه‌ت و ململانێی حیزبایه‌تیی.. باشتره خۆت
به ده‌ردی ئارام و هاوڕێکانی نه‌به‌ی! (هه‌رچه‌نده ئه‌من لۆ تێکدانی
شه‌ڕه‌که ده‌چووم به‌ڵام باش بوو نه‌یانبردم و ئه‌و شه‌ڕه نه‌بووه
تۆماره‌کی ره‌ش له مێژووی پێشمه‌رگایه‌تییم و تا ساڵی
١٩٩٢ش که وازم له پێشمه‌رگایه‌تیی هینا - یان راستتر بێژین
پێشمه‌رگایه‌تیی کۆتایی پێهات - یه‌ک فیشه‌ک چییه له شه‌ڕی نه‌گریسی
نێوخۆم نه‌ته‌قاند).
ئه‌و شه‌ڕه که ده‌بووایه وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پێشمه‌رگه‌کان
بیکه‌م.. لێ نه‌مکرد و متمانه‌ی خۆم له‌کن به‌رپرسه‌کان تا راده‌کی
زۆر له‌ده‌ستدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و جاره که به‌رنامه‌ی
چالاکییه‌کی دیکه‌یان کێشا.. ئه‌ویش چوونه نێو هاوینه‌واری (سه‌ری ره‌ش****)
و ده‌وربه‌ری شارۆچکه‌ی پیرمام بوو له سێ قۆڵه‌وه.. هیچ پرسوڕایه‌کیان
پێنه‌کردم.. ئه‌منیش وه‌ک هه‌ر پێشمه‌رگه‌ک زۆر به خۆشییه‌وه خۆم لۆی
ئاماده‌کرد، که‌چی ئه‌وجاره هاوڕێ کاوه هاته لام و هه‌ستم کرد ترسه‌کی
زۆری لێ نیشتییه.. به‌هۆی ئه‌وه‌ش که ده‌یزانی ئه‌من زۆر
نهێنییپارێزم و قسه‌ی که‌س له‌کن که‌س نادرکێنم و قسه هینان و بردن
کاری من نییه یه‌کسه‌ر و بێ په‌رده گۆتی:
- نازانم ئه‌و به‌رپرسانه‌ی مه کووکوویی بیر ده‌که‌نه‌وه!؟ ئاخه‌ر که‌نگێ
راسته هاوڕێیانه‌کی وه‌ک من و توو که به حیساب کادیرین لۆ ئه‌و شه‌ڕه
مه‌ترسییداره ببه‌ن؟ ئه‌وه که‌نگێ شۆڕشه، ده‌بی له‌به‌رچی ئه‌وان له‌وه
نه‌گه‌ن که کادیر داینه‌مۆی شۆڕشه و له به‌رپرسه عه‌سکه‌ریه‌کان
گرنگترن لۆ شۆڕش، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وها کادیره‌کانیش ببه‌نه ئه‌و شه‌ڕه
پڕ مه‌ترسییانه ئه‌وه وه‌ی لێدێ کادیرمان نامینێ و پێشمه‌رگه‌ش ده‌بیته
هێزه‌کی بێ بڕوا و ده‌ستپاچه‌ی وه‌ک سه‌ربازی دوژمن... (ئیدی داشی من
سواربوو و نه‌مهێشت قسه‌که‌ی ته‌واو بکا و پێمگۆت):
- نا نا هاوڕێ، کادیر و پێشمه‌رگه و هه‌ر که‌سه‌ک هه‌موویان هه‌ر
مرۆڤن.. ئه‌مه شۆڕش لۆ ئه‌وه ده‌که‌ین تا له کۆیله‌یی رزگار بین نه‌ک
کۆیله‌گه‌له‌کی دیکه ئافه‌ریده بکه‌ین و به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆمان به کوشتیان بده‌ین، هه‌ر به قسه‌کانی خۆت وا دیاره ئه‌توو له
خه‌می پاراستنی کادیردا نی به‌ڵکه شینه‌که‌ت لۆ خۆته و له خه‌می
پاراستنی خۆت دای.. (ویستی قسه‌که‌م پێبڕی به‌ڵام ده‌نگم له‌سه‌ری به‌رزکرده‌وه
و درێژه‌م پێدا) باشترین شۆڕشی چه‌کداریی له جیهان شۆڕشی کوباییه‌کان
بوو که خودی گیڤارا تا به ئاکامگه‌یشتنی شۆڕشه‌که‌شیان هه‌ر له پێشی
پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌کاندا بوو و له هیچ رووه‌که‌وه هیچ جوایێزییه‌کی له
نیوان خۆی هیچ چه‌کداره‌کیان نه‌ده‌کرد و تا له له پۆلیڤاش شه‌هید
بوو هه‌ر کۆڵی نه‌دا و هه‌ر له پێشه‌وه‌ش بوو، ئه‌تووش ده‌ته‌وێ باسی
پاراستنی کادیره ترسنۆک و مریشکخۆر و ملکه‌چه‌کانی - له‌گه‌ڵ رێزم لۆ
هێنده‌کیان - خۆمانم لۆ بکه‌ی، نا هاوڕێ.. ئه‌گه‌ر راستییه‌که‌ت ده‌وێ
ئه‌وه ده‌بێژم ئه‌توو زۆر ترسنۆکی، ئه‌گه‌ر ترسنۆک نه‌بای پیشمه‌رگه‌ت
لۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کوشتن هان نه‌ده‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی که له چه‌ند
رۆژی به‌رییدا کردت.. لۆشیان گێڕامه‌وه که له شه‌ڕه‌که خۆت و چه‌ند
به‌رپرسه‌ک خۆتان خستبووه دوایێ و شه‌ڕه‌که‌تان به‌و پیشمه‌رگه
دڵسۆزانه کرد که هێشتا هێنده هۆشیار نه‌بووینه‌وه و نازانن شه‌ڕێ
نێوخۆ چ زیانه‌کی گه‌وره له‌و میلله‌ته ده‌دا و چه‌ند
کۆنه‌په‌رستانه و نامرۆییانه‌یه.. (ئیدی نوقه‌ی لێوه نه‌هات و به
په‌له‌په‌ل خۆی له‌به‌رده‌ستم رزگارکرد.).
گه‌یشتبووینه نێزیکی خانییه‌کانی هاوینه‌واری سه‌ری ره‌ش، لێ
له‌به‌رئه‌وه‌ی له قۆڵی دووه‌م که بڕیار بوو له رێی نێوان پیرمام و
کۆڕێ هێرش بکه‌نه سه‌ر خاڵه پاسه‌وانییه‌کانی دوژمن و کۆنترۆڵی رێیه‌که
بکه‌ن لۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دوژمن له‌وێوه هێزی جوولاند پێشیان لێ‌بگرن و
لێیان بده‌ن.. نه‌یانتوانیبوو په‌یڕه‌وی کاتژمێری سفر بکه‌ن و زووتر به
ناچاریی تووشی شه‌ڕ ببوون.. ئیدی نه‌گه‌یشتینه جێی مه‌به‌ست و کاته‌کمان
زانی به هاویشتنی (گولله‌ی رۆشنکردنه‌وه) له لایه‌ن مۆڵگه‌کانی
دوژمنه‌وه بووه رمبوهۆڕ و ئه‌و ناوه‌یان لێکردینه رۆژی رۆناک.. هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌مان لۆ کرا له بن ئه‌و به‌ردانه خۆ به زه‌وییه‌وه
بنووسێنین و هه‌وڵی کشانه‌وه بده‌ین، به‌رپرسه عه‌سکه‌رییه‌که‌مان که‌سه‌کی
پیر و به ئه‌زموون بوو و کۆنه سۆسشیالیستیش بوو - لێ هێنده ئازا نه‌ده‌هاته
به‌رچاوان - هاواری ده‌کرد و ده‌یگۆت: ''هیچ نییه ته‌نگاو مه‌بن.. به‌س
خۆتان به زه‌وی وه‌نووسێن و جووله‌جوول مه‌که‌ن، هیچ نییه.. هه‌ر له
یه‌ک چرکه‌دا که رۆناکییه‌که نه‌ما خۆتان بگه‌یه‌ننه ئه‌و لێژاییه‌ی
پشتمان.. به‌ڵام خۆتان ئاماده‌که‌ن و تا ئه‌من بڕیار نه‌ده‌م که‌س له
جێی خۆی نه‌جوولێ...'' ئه‌من له‌وان ده‌ماندا هیچ ترسه‌کم له دڵیدا نه‌بوو
چونکه ده‌مزانی دوژمن هه‌ستی به مه نه‌کردییه و هیچ روونادا.. لۆیه
له‌و چه‌ند خوله‌که‌ی که ته‌ماشی عاسمانانم ده‌کرد ئه‌و هه‌موو
رۆناکییه که ده‌تگۆت جێژنه‌ی سه‌ری ساڵانی ئه‌وروپایه که ته‌نیا له
وێنه دیتبووم زۆر سه‌رنجی راکێشام و دیمه‌نگه‌له‌کی زۆر جوانییان
له‌کنه من ده‌نه‌خشاند و ده‌مه‌ویست چاوانم وه‌ک کامیرایه‌کی سینه‌ما
به‌کاربهینم و دیمه‌نه‌کان له مێشکی خۆم تۆمار بکه‌م لۆ ئه‌وه‌ی له
داهاتوو لۆ نووسینی هۆنراوه و چێڕۆکان سوودیان لێ وه‌ربگرم، ئاوڕه‌کم
داوه دیتم ئه‌وه کاک کاوه‌ی قاره‌مانه و خۆی ته‌ختی زه‌وی کردییه و
ته‌نانه‌ت روومه‌تیشی به زه‌وی وه‌نووساندییه و له ترسان وه‌ک بی
نێو ئاوێ ده‌له‌رزیی.. ئه‌منیش سوخرمه‌کم خێواندێ و پێمگوت: ''ها
هاوڕێ کاوه ئاگات له زه‌وییه‌که بی کونی نه‌که‌ی!'' لێ خۆی نه‌جوولاند..
سوخرمه‌کی دیکه‌م لێدا و پێمگۆت: '' کوره هه‌ی قاره‌مانی شه‌ڕی نێوخۆ..
هه‌ر سه‌رت قیت بکه‌وه سه‌ر..لۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بی ئاگات له هاوڕێیان
بی که که‌نگێ لۆ کشانه‌وه ده‌جوولێن.. ره‌نگه هه‌ر هه‌نووکه له که‌مترین
کاتی نه‌مانی رۆناکیی بڕیاری پاشه‌کشه وه‌ربگرین با ئاگادار بی و به‌جێنه‌مینێی..
ئه‌وجا یه‌ک قیچ سه‌ری قیت کرده‌وه، ئیدی به کورتییه‌که‌ی ده‌رفه‌ته‌کمان
وه‌رگرت و پاشه‌کشمان کرد، تا به په‌له گه‌یشتینه‌وه جێیه‌کی دووره‌ده‌ستی
دوژمن رۆژمان به‌سه‌رداهات و سواری دوو ترومبێلی لانگرۆزه‌ر بووین و به‌ره‌و
بارگاکه‌مان وه‌ڕێکه‌وتین.
هه‌ر پاش چه‌ند خوله‌که‌ک له دامه‌نی گونده‌کی بنار سه‌فین کاته‌کمان
زانی دوو کۆپته‌ر لێمان په‌یدابوون.. هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆ فڕێدانمان گولله‌بارانیان
کردین و هه‌ردوو ترومبێله‌که‌یان هه‌ر له‌وێ ئاور تێبه‌ردا، ئیدی تا ئه‌وان
سووڕانه‌وه به ناچاریی خۆمان گه‌یانده گوندی و هه‌ر دووسێیه‌کمان له
خانییه‌ک لۆیان دامه‌زراین.. ته‌نیا هاوڕێ کاوه نه‌بی که به ته‌نێ
خۆی گه‌یانده نێزکترین هۆڵه‌بانی ئاژه‌ڵان و نه‌ماندیته‌وه، ئیدی
کۆپته‌رکان یه‌ک له‌دوو یه‌ک ده‌سووڕانه‌وه و ته‌ڕ و هیشکیان دابووه
به‌رێ و ده‌سترێژیان له مه و له گوندی ده‌کرد، ئه‌مه‌ش به ئارپێچی
و تکتاریۆف و کلاشینکۆف ده‌ماندانه‌وه به‌ر ده‌سترێژان - ئه‌وه یه‌که‌مین
شه‌ڕم بوو له پێشمه‌رگایه‌تیی که به کلاشینکۆف ته‌قه له کۆپته‌ر
بکه‌م - ئیدی کۆپته‌ره‌کان چیدی نه‌یانده‌وێرا به‌و ئه‌ندازه نه‌وی
ببنه‌وه که گولله‌کانیان بتوانن بمانپێکن.. تا به ناچاریی وازیان
هینا و بزر بوون به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانه‌کی گیانییمان پێ بگه‌یه‌نن،
پاشان پشییه‌کمان دا و خه‌ریک بوو له گوندی ده‌ربچین، یه‌که‌ک له
هاوڕێکان به ده‌نگه‌کی به‌رز هاواری کرد: ''ئه‌دی هاوڕێ کاوه دیار
نییه هاوڕێ کاوه''، هه‌ر یه‌که و لای خۆیه‌وه گۆتی: ''نازانم''..
یه‌که‌کی دیکه گۆتی: '' ده با لۆی بگه‌ڕێین.. ره‌نگه هه‌نووکه له
په‌نایه‌ک بریندار یان شه‌هید بووبی''، ئه‌منیش له‌سه‌رخۆ گۆتم: ''نا
نا هاوڕێیان ئه‌و ئی ئه‌وه نییه شه‌هید ببی.. بڕۆن له‌و هۆڵه‌بانه‌ی
ئاژه‌ڵان بیبیننه‌وه و بیهیننه‌وه''، هاوڕێیه‌ک چوو و پێکه‌وه
هاتنه‌وه، ئیدی هۆرته هۆرته به‌ره‌و باره‌گاکه‌مان گه‌ڕاینه‌وه.
ئه‌و هاوڕێ کاوه کادیره قاره‌مانه‌ی شه‌ڕه نێوخۆییه‌کان، له‌گه‌ڵ
کۆتاییهاتنی جه‌نگی عێراق و ئێران و هێرشی سه‌رپاگیریی هێزه‌کانی رژێم
له ئابی ١٩٨٨ لۆ سه‌ر ناوچه ئازادکرایه‌کان
خۆی دایه ده‌ست رژێم و گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی
راپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١یش له نێو هه‌مان حیزب
دیسان چه‌کی له‌شانکرد.. لێ ئه‌وجاره چه‌کی پاسه‌وانیی دزه‌کان و مشه‌خۆریی
و گه‌نده‌ڵیی، پاشانیش له شه‌ڕی دژ به په‌که‌که و شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی
باشوور بووه یه‌که‌ک له پاڵه‌وانه مه‌زنه‌کانی شه‌ڕه‌کانی نێوخۆ..
ئیدی کردیانه به‌رپرسه‌کی گه‌وره‌ی تێرنه‌خۆر*****
له‌و سوپایه به ناو یه‌کگرتییه‌ی کوردستان که جگه له پاراستن و
پاسه‌وانیی دوو حیزبه خێله‌کیی و تۆتالیتارییه‌که‌ی نێو ده‌سه‌ڵاتی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی هه‌رێمی کوردستان هیچ کاره‌کی دیکه‌ی نییه.
_____________________________________________
*
شه‌ڕی نێوخۆی ئیسپانیا، یه‌که‌که له شه‌ڕه گه‌وره‌کانی نێوخۆ.. له
سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردیی له نێوان فرانکۆ و چه‌په‌کان ته‌ڕ و هیشک
پێکه‌وه سوتا.
**
له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه‌کی شیوعی و یه‌که‌کی یه‌کێتی شه‌هید بوون.
***
(جود - به‌ره‌ی نیشتیمانیی و دیموکراتیی): له
کۆتایی ساڵی ١٩٨٠ له نێوان (شیوعی و پارتی سۆشیالیست)
پێکهات، پاشان چه‌ند لایه‌نه‌کی دیکه‌ش چوونه نێویان، هه‌موویان له
لایه‌ک و یه‌کێتی له لاکه‌ی دی تا دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانیی
له ١٩٨٨ شه‌ڕی یه‌کدیان ده‌کرد که ئه‌و شه‌ڕه له
١٩٧٨ له نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌ستی پێ‌کردبوو
ئه‌گه‌ر پتریش بگه‌ڕێنه‌وه لۆ مێژوو ئه‌وه له ساڵی
١٩٦٦ له‌گه‌ڵ جودابوونه‌وه‌ی مه‌لایی و جه‌لالییه‌کان له یه‌کدی
ده‌ستیپێکردبوو و پنجی به‌سستابوو.
****
(سه‌ری ره‌ش): هه‌موو که‌س ده‌زانی که ئه‌وێ هاوینه‌وار بووه و موڵکی
گشتییه به‌ڵام له‌مێژه ماڵی بارزانی داگیریان کردییه، جگه له‌وه‌ی
- رێک وه‌ک دیکتاتۆره‌کان که ناوی جێیان ده‌گۆڕن - ناویشیان گۆڕیی و
کردیانه (سه‌ری بڵند) له خۆیان و بنه‌ماڵه‌په‌رسته‌کانیش پتر بترازێ
که‌س لۆی نییه به ته‌نیشت ئه‌وێش دابچی!
*****
هه‌ر له‌و دواییانه‌دا له لێدوانه‌کیدا سه‌باره‌ت به هێرشه درنده‌ییه‌کانی
تورکیا و ئێران لۆ سه‌ر باشوور لاسایی به‌رپرسه بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی
کرده‌وه و گۆتی: ''ئێمه هیچ گرفته‌کمان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی تورکیا
و ئێرانی دراوسێمان نییه و با په‌که‌که پژاکیش خاکی ئێمه جێبهێڵن و
باشتره بۆ خۆیان دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانیان بکه‌ن و به
ئاشتییانه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن!!!!!''.
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|