٢٨\١٠\٢٠١١
دیسان تاوسی کیژی
پیاوه شه‌کرستانییه‌که، لێ ئه‌وجاره به په‌ندی بردم!
دارا ئه‌حمه‌د
به هۆی یه‌کدی ناسینه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ
تاوس تا ده‌هات په‌یوه‌ندیی نامه‌گۆڕینه‌وه‌مان پتر ده‌بوو.. ئیدی وه‌ی
لێهات زۆر جار به ته‌له‌فۆنیش قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌کرد، ئێستا
پێویست ناکا دووباره له جوانیی و نازه‌نینییه‌که‌ی بدوێم پاشانیش
ناچار بم له چاکیی و نایابی بابیشی بدوێم و دیسان لاپه‌ڕه‌کانی
هاوڕێیه‌تییم له‌گه‌ڵیان هه‌ڵبده‌مه‌وه*،
لێ له‌به‌رئه‌وی له‌و رۆژانه له پاش هه‌ژده ساڵ لۆ دووه‌م جار - له
کۆڕه‌ک له له‌نده‌ن - دیتمه‌وه.. هه‌رگیز ناکارم و کاری نه‌کرده‌یه
ناوی ئه‌و بهینم و له جوانییه‌کانیشی نه‌دوێم به تایبه‌تییش
له‌وه‌ته‌ی دووباره دیتیتمه‌وه که جگه له جوانتربوونی ره‌نگوڕوو و
سه‌رتاپای شێوه‌ی به‌ژنوباڵاکه‌ی.. ئه‌وه‌شی هاته‌سه‌ر راسته‌وخۆ و
رووبه‌ڕوو جوانیی هزر و تێڕوانینه‌کانیشی ببینم.
ئه‌و ئه‌ندازه و پێوه‌ره گشتییه زۆر راسته که ده‌بێژن هه‌ر
گیانله‌به‌ره‌ک به به‌چکه‌یی و ساوایی فره جوانتر و ته‌ڕتر و ناسک‌تر
و ژیکه‌له‌تره ته‌نیا مشک و کۆتر نه‌بن.. لێ ئه‌من لۆ خۆم هه‌رده‌م
قه‌یره کیژ و ژنانی ته‌مه‌ن نێو سییه‌کانم پێ پڕتر و جوانتر و
دڵگیرتره، ئه‌من ته‌واو له‌وه دڵنیام که تاوس نه له نه‌ته‌وه‌ی
مشکه و نه له بوغه‌بوغی کۆتریش وه‌پاشکه‌تییه.. به‌ڵکه کیژی ئه‌و
پیاوه شه‌کرستانییه که پێشتر به‌و جۆره به سه‌ریمدا هه‌ڵگۆتییه:
'' به هیچ کلۆج و بابه‌ته‌ک نه‌مده‌توانی باوه‌ڕ به خۆ بینم که ئه‌و
پیاوه شه‌کرستانییه له ئه‌نجامی ئاڵووش و حه‌زی گانگانۆکێی دوو که‌س
وه‌پاشکه‌وتبی.. نا هه‌گیز! چه‌ندی ده‌مکرد و نه‌مده‌کرد هه‌ر وام
ده‌هاته به‌رچاوان که ئه‌و هه‌ر له‌و ده‌شت و هه‌ردانه له دوڕ ناخی
زه‌وییڕا هه‌ڵتۆقیبی یان کڵۆبه‌فره‌ک بووبی له‌و ئاسمانانه له شێوه‌ی
مرۆڤه‌ک داباریبیته سه‌ر زه‌وی.''.
جا ئه‌وه بابی بی.. ده‌بی خۆی چ نازادارحه‌یرانه‌کی لێ ده‌رچووبی!؟
به دیداری داکی شادمان نه‌ببووم چونکه وه‌ک ده‌بێژن ''به‌رهه‌می
نایاب ماندیبوونی زۆری ده‌وێ و زۆرترین بڕست له‌گه‌ڵ خۆی ده‌با و هه‌ر
زوو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌که له‌نێو ده‌با'' له‌به‌رهه‌ندێ بێ بێگومانم که
هه‌ر ده‌بی ژنه‌کی زۆر نازدار و خانومان بووبی.. هه‌روا ئه‌گه‌ر ئه‌و
په‌نده‌ش که له کورده‌واریی خۆمان ده‌بێژی: ''داکێ ببینه دۆته‌ی
بخوازه!''** به‌ره‌واژ
بکه‌ینه‌وه ئه‌وه قسه‌که‌مان هه‌ر راست ده‌رده‌چی. تاوسه‌ک له‌وێ له
نێو ئه‌و هه‌موو هه‌ژاریی و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی کوردستان و به‌و
هه‌رزه‌کارییه‌ی خۆی - وه‌ک گوتم له دیدی من ژن له‌پاش سی ساڵیی پڕتر
و جوانتر ده‌بی - ئه‌وها شۆخ و شه‌نگ بووبی که له یه‌که‌م دیداریدا
به بن ئاره‌قه‌ی ره‌ش و شینم بخا و ته‌واو بێ بار و شه‌پرزه‌م بکا..
ئه‌دی ده‌بی ئێستا له پاش ته‌واو پێگه‌یشتنی و له نێو ئه‌و ژیان و
ئه‌و گشته مۆدێله جوانه‌ی نێو شاره‌کی وه‌ک له‌نده‌ن به به‌راورد
به‌وێ کوو گۆڕا بی و کووکوویی بێته به‌رچاوان!؟
یه‌ک جار دیتنی تاوس وه‌ی لێکردبووم که وێنه‌که‌ی وه‌ک (ژماره‌کانی
یه‌ک و دوو تا ده) له نێو رووبه‌ری مێشکمدا هه‌ڵبکه‌ندرێ و هه‌رگیز
نه‌سووێ، لۆیه هه‌ر له دوورڕا ناسیمه‌وه.. هه‌ر که لێی نێزیک
بوومه‌وه سامگرتییانه چاوانم لۆ ده‌مه‌کی زۆر له مۆله‌ق مان و ئیدی
که‌تنه ره‌شکه‌وپێشکه.. وه‌هام هه‌ست ده‌کرد که گورزه رۆشناییه‌کی
جوولاوه ده‌بینم.. چتان لێوه‌شێرم.. باوه‌ڕ بکه‌ن هه‌ر هێنده‌ی
نه‌مابوو به‌خۆدابکه‌م!*** هه‌ر
کووه‌ک بوو به پێ له جه‌رگی خۆنان خۆم ئاسایی کرده‌وه و دانم
به‌خۆمدا گرت. پاش چاکوخۆشییه‌کی گه‌رموگوڕ.. پیاوه‌کی جوامێری پێ
ناساندم و گۆتی ئه‌وه ئازادی برامه.. ئه‌من له خۆی و له بابی پتر
بترازی هیچ که‌سه‌کی دیکه‌م له ماڵی ئه‌وان نه‌ده‌ناسی.. ئه‌گه‌ر له
ده‌وی خۆیم - که وه‌ک ده‌وی بابی هه‌ر شه‌کری لێ ده‌باری - نه‌بیستبا
هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد ئه‌و کوڕه برای بی.. چونکه - هه‌رچه‌نده
خۆی ئاسا چوست و چالاک و بزۆز دیار بوو لێ هه‌ر له هووردبوونه‌وه له
روخساری و یه‌که‌مجار وه‌قسه‌هاتنی هه‌ستم کرد که پیاوه‌کی فشه‌که‌ر
بی - هه‌ر ده‌تگۆت له نێو کووره سوتایه و به هیچ جۆر و شێوه‌ک به
تاوس نه‌ده‌چوو.. به کورتییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی جوانیی بی پێیه‌وه نه‌بوو،
ده‌وجا وه‌ره ئه‌وه تاوس بی و ئه‌وه‌ش برای؟! ده‌ی.. ئه‌وجا ئه‌من چم
دایه له‌وه؛ ده‌بێژن مریشک هێلکه‌ش ده‌کا و جیقنه‌ش ده‌کا!
ئه‌من زۆر به نابه‌دڵیی لۆ ئه‌و کۆڕه چووبووم چونکه ئه‌و که‌سه‌ی
کۆڕه‌که‌یان لۆ ساز ده‌دا.. هه‌رچه‌نده به ناو رۆشنبیره‌کی دیاریش
بوو.. لێ له مه‌سه‌له‌ی رۆشنبریی گونی خۆی و گێزه‌ری له یه‌ک
نه‌ده‌کرده‌وه، له‌و سه‌فسه‌تچییانه بوو که به بێ
دووباره‌کردنه‌وه و کاوێژکردنی قسه‌ی نووسه‌ره مه‌زنه‌کان و
بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سووفان خۆیان یه‌ک رسته‌ی به سوودیان پێ نییه و
له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوێستیش زۆر هه‌ڵپه‌رست و سازشکارن و هه‌رده‌م
پێیه‌کیان له نێو فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه و ده‌سه‌ڵات دایه لۆ
وه‌ده‌ستهینانی بژێوی ژیان و پێیه‌که‌ی دیکه‌شیان له نێو شه‌قامه لۆ
له‌خشه‌بردنی هه‌رزه‌کاره رووکه‌شه‌کان و کۆله‌واره‌کانی نێو خیندنی
به ناو باڵا و ئه‌کادیمیی، لێ کاتم هه‌بوو و گۆتم با هه‌ر بچم
باشتره، جگه له‌وه‌ی وه‌ک هه‌موو کۆڕه‌کی کوردان که پابه‌ست نین به
کاته‌وه له‌به‌ر که‌م هاتنی خه‌ڵکیش تا ئه‌من له‌وێ بووم سی و پێنج
خوله‌ک پتر له کاتی دیارکرای کۆڕه‌که تێپه‌ڕی، ئه‌من زۆر زۆرم پێ خۆش
بوو چونکه له‌کنه من دانیشتن له‌ته‌ک تاوسه‌ک زۆر زۆر خۆشتر و به
چێژتر بوو نه‌ک هه‌ر له کۆڕه‌کی ئه‌وها به‌ڵکه له هه‌موو کۆڕه‌ک.
ئیدی نیو کاتژمێری رێک له هۆڵی چاوه‌ڕوانیی دوو به دوو و رووبه‌ڕوو
له‌ته‌ک ئه‌و تاوسه گه‌ش و ره‌نگینه دانیشتم.. چونکه ئازاد وه‌ک
گۆتم زۆر بزۆز بوو.. هه‌ر ده‌تگۆ جیوه‌ی تێکرایه.. هه‌ر ده‌هات و
ده‌چوو.. که جاروبار چاوه‌کم ده‌که‌ته سه‌ری ده‌مدیت له‌گه‌ڵ هێنده‌ک
که‌س که لۆ کۆڕه‌که هاتبوون قسان ده‌کا.. له‌پڕ ده‌هاته‌وه و
ده‌ڕۆییه‌وه.. وا پێده‌چوو به‌دوو کیژاندا بگه‌ڕێ، ئه‌من و ئه‌ویش
هه‌ر لۆ خۆمان سه‌ربرده‌ی یه‌کدیمان لۆ یه‌کدی ده‌گێڕا‌وه و تێشیدا را
و بۆچوونی یه‌کدیمان له‌سه‌ر هزر و رامانی یه‌کدی وه‌رده‌گرت،
تێڕوانینه‌کانی زۆر له ئی من نێزێک بوون.. وا دیاربوو زانیارییه‌کی
گشتیی چاکی
هه‌بی و زۆر خۆی به خیندنه‌وه‌وه ماندیی کردبی،
زیره‌کییه‌که‌ی له ئاسته‌کدا بوو پێویستی به کاتی زۆر نه‌ده‌کرد لۆ
له‌یه‌کگه‌یشتن.. هه‌ر له‌و ماوه که‌مه هه‌ردووکمان وا‌مان هه‌ست
ده‌کرد که له‌مێژه هاوڕێی یه‌کدی بین و بێ درێژه‌دادڕیی و بێ په‌رده
قسه‌مان ده‌کرد، ناوه ناوه‌ش هه‌ناسه‌کی هه‌ڵده‌کێشا و قسه‌کی له‌و
بابه‌ته‌ی ده‌کرد: ''ئاخ له‌و ژیان و چاره‌نووسه‌ی که تێیدا مرۆڤه
چاک و جوانه‌کان له ده‌سته خۆیاندا نین و ئه‌وها له‌یه‌کدی
داده‌بڕێن.. خۆزیه خۆزیه هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی که له یه‌که‌م جار له‌کن
بابم به دیداری توو ئاشنا بووم په‌یوه‌ندییمان چڕتر ده‌بۆوه تا
ئه‌وپه‌ڕی چڕبوونه‌وه (پاش ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌کی درێژی هه‌ڵکێشا گۆتی)
ده‌ی ئێستاش نه‌چووه بچی''...
له دووتوێی ئه‌و قسانه‌یدا هه‌ستم ده‌کرد زۆر ئه‌منی به دڵدا چووبی و
خۆشمی بووێ، ئه‌من هیچ تشته‌کم له دڵیدا نه‌بوو به‌رانبه‌ر به‌و..
جگه له‌وه‌ش هاوسه‌ردار بووم و به ئاسووده‌ییش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو
زارۆکه‌که‌مان ده‌ژیاین.. لێ نازانم له‌به‌رچی نه ئه‌من هیچ قسه‌کم
له‌و باره‌وه کرد نه ئه‌ویش هیچ قسه‌کی له‌و بابه‌تانه‌ی له باره‌ی
خۆیه‌وه کرد؟ هه‌ر ده‌تگۆت دوو دڵخوازی یه‌کدین و له پاش ماوه‌کی زۆر
له کێشه و گرفت و به‌یه‌کنه‌گه‌یشتن و ماندیبوونه‌کی زۆر به
یه‌کدیه‌وه ئه‌وه ئێستا توانیتمان یه‌که‌مین ژوانی دڵداریی
ببه‌ستین!
نازانم.. هه‌رگیز تشتی ئه‌وهام له خۆم نه‌دیتبوو! ئه‌من پێشتر
زانیبووم کاته‌ک پیاوه‌ک به جوانیی و هه‌ڵسوکه‌وتی ژنه‌ک سه‌رسام
ده‌بی و خه‌ریک ده‌بی گڕ بگری.. پاش دیتن و ماوه‌کی که‌م له‌گه‌ڵ
دانیشتنی به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکارییه‌کی بکا ته‌نانه‌ت به بێ هیچ
قسه له‌گه‌ڵ کردنه‌کیشی ده‌توانی ته‌نیا به چاو جوانییه‌کانی
بلێسیته‌وه و هوورده هوورده گڕه‌که‌ی دابمری و هه‌ر لۆ خۆی له
ناخه‌وه بسوتێ و هێور ببیته‌وه، که‌چی ئه‌من تا دانیشتنه‌که‌مان
درێژه‌ی ده‌کێشا کێرڤی سه‌رسامبوونه‌که‌م و پتر ده‌چووه سه‌رێ و پتر
گڕم لێ هه‌ڵده‌ستا.. قسه خۆش و ورژێنه‌ره‌کانی که هه‌ر ده‌تگۆت شه‌کر
و گوڵاو ده‌پرژێنی ته‌واو په‌ڕپووتی کردبووم.. به جۆره‌ک هه‌ناسه‌م
سوار ببوو زۆر به ئاسانی ده‌متوانی ته‌په‌ته‌په‌ی دڵی خۆم بژنه‌وم و
بژمێرم.. جاروباره‌ک ته‌ماشایه‌کی ده‌وروبه‌ری خۆم ده‌کرد تا بزانم
که‌س ته‌په‌ی دڵم ناژنه‌وی... بارودۆخه‌که‌م ئی ئه‌و نه‌مابوو بتوانم
هیچ قسان بکه‌م.. هه‌ر ئه‌و قسه‌ی لۆ ده‌کردم و ئه‌منیش هه‌ر سه‌رم لۆ
ده‌له‌قاند، له نێو گه‌رمه‌ی قسانیدا بوو.. له‌پڕ هه‌ڵوه‌سته‌کی کرد و
به بێده‌نگیی و به هووردیی له رامانه‌کی گرتم... ((هه‌ستم کرد پێشتر
هێنده‌ک نێو دڵی منی
خیندبۆوه لێ دڵنیا نه‌بوو.. که‌چی ئه‌وه ئێستا
به ته‌واویی لۆی به‌ده‌رکه‌ت که وا خه‌ریکه هاڵاوی جوانییه‌کانی
هه‌ڵمده‌پڕووکێنن و خۆم له‌سه‌ر کورسییه‌که لۆ راناگیرێ)) سه‌رم
به‌رز کرده‌وه دیتم ئه‌وه ئازادی برای له دوورڕا له لای پشته‌وه‌ی
ئه‌و و رووبه‌ڕووی من به‌ره‌و لامان دێ.. ئه‌و ئاگای لێ نه‌بوو.. رێک
له‌و کاته‌ی که ئازاد چه‌ند هه‌نگاوه‌کی مابوو بگاته لامان که ئه‌من
ده‌ستم خستبووه سه‌رمێزه‌که و خۆم پێ چیڕ کردبۆوه لۆ ئه‌وه‌ی به
لایه‌کدا نه‌که‌وم.. تاوس له‌سه‌ره‌خۆ و به ئه‌سپایی هه‌ردوو ده‌ستی
به‌رزکرده‌وه و به نه‌رمونیانییه‌که‌وه له‌سه‌ر پشتی ده‌ستانمی
خشاند و له‌پڕ توند گرتنی و گۆتی:
''ئه‌وه چییه هاوڕێ گیان.. ده‌بینم ته‌واو شه‌پرزه بووی!؟ ئه‌وه
راسته که بۆنی بابم له من ده‌که‌ی.. لێ نه‌شمانگۆت ئه‌وها به
یه‌کجار ته‌واومان بکه‌ی! ئه‌من حه‌ز ناکه‌م بۆنی بابم ئه‌وها به
خۆڕایی و هه‌ر زووبه‌زوو ته‌واو ببی.. (به بێ ئه‌وه‌ی تاوس هه‌ستی پێ
بکا ئازاد گه‌یشته کنمان و له پشته وی له‌سه‌ر سه‌رمان راوه‌ستابوو
و ئه‌و قسانه‌ی هه‌موو بیست، دوا قسه‌شی هه‌ر بیست که خه‌ریکبوو ئه‌من
خۆم ده‌پچڕیه‌وه و ده‌مویست ده‌ستی خۆم له‌بن ده‌ستی ده‌ربهینم) ئه‌من
له بری بۆنی بابم ئه‌و ده‌ستانه لۆ خۆم ده‌به‌م.. هاهاها! (هاوکات
له‌گه‌ڵ ده‌ستکێشانه‌وه‌م و به لادا چوونم ئازاد گۆتی ''ئه‌رێوه‌ڵا
شوفێره‌که‌مان هات!''.. لێ ئه‌من ته‌واو ببووم، هه‌ر ئه‌وه‌نده هاگام
له‌خۆ بوو کورسییه‌که له بنم خزی و زرمه‌م له زه‌ویه‌که وه‌هینا و
له‌خۆچووم)...
له ده‌نگه‌ده‌نگی ئازاد که ده‌یگۆت: ''کوره ئه‌وه تاوه خان
نییه! هه‌ر که‌سه‌کی ده‌یگاتێ به هاوڕێی بابم ده‌رده‌چی.. جا کابرا
به درۆی بی یان به راست.. گرنگ نییه لۆ وی.. قسه‌ی وه‌های لۆ ده‌کا
نه هیچ نازدار حه‌یرانه‌ک لۆ کوڕه لاویێ کردبی نه هیچ ژنه‌ک لۆ
مێردی خۆی.. به کۆمه‌ڵه‌ک قسه‌ی قۆڕ ئه‌وها داکی ئه‌و کابرایه‌ی گا و
ته‌ختی زه‌وی کرد و..'' تاوس نه‌یهێشت قسه‌که‌ی ته‌واو بکا و به
تووڕه‌یی گۆتی:
''ئه‌وه چییه ئازاد.. لۆ دیسان هه‌ر له خۆته‌وه قسان
هه‌ڵده‌ه‌بزوڕکێنی.. به خۆشت نازانی...'' ئه‌وجاره ده‌نگه‌کی گڕ
قسه‌که‌ی تاوسی بڕی و گۆتی:
''ئه‌ها.. دیسان به‌زم و ره‌زمی تووه.. هه‌ی تاوسی باڵ نه‌خشین..''،
ئیدی ئه‌من به جووله هاتمه‌وه و دووسێ جار گۆتییان ئه‌ها جوولا..
ئه‌ها جوولا.. ئه‌رێوه‌ڵا به‌خۆهاته‌وه، هه‌ستم کرد تاوس شادمانییه‌کی
زۆر دایگرتبی و (ئه‌ها جوولا)یه‌که‌ی له قۆڵایی ناخیه‌وه‌ڕا
ده‌رده‌چی، ئیدی باسه‌که‌یان گۆڕا و وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سه‌کی نێزیکی
خۆیان له‌خۆچووبی و به‌خۆهاتبیته‌وه به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه بوون.. به
رای هه‌رسێکیان رێی خه‌سته‌خانه گۆڕی
و ئه‌منیان برده ماڵی خۆیان.
نێزیکه‌ی کاتژمێره‌ک له‌وێ مامه‌وه تا به ته‌واویی به‌سه‌ره‌خۆ
هاتمه‌وه.. پاشان نانه‌کی باشمان پێکه‌وه خوارد، هه‌ر به قسه‌ی
ئاسایی کاته‌که‌یان به رێ ده‌کرد.. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که هیچ رووی
نه‌دابی به هیچ شێوه‌ک باسی ئه‌و به‌زم و ره‌زمه‌ی من و تاوسیان
نه‌کرد، هیچ شه‌رمم له ئازاد نه‌ده‌کرد چونکه لۆم به‌ده‌رکه‌تبوو چ
بابه‌ته‌که و ته‌نیا له‌دوو حه‌زه ئاژه‌ڵییه‌کانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ و
هیچیدی، له ناخه‌وه هێنده‌ک ره‌خنه‌م له‌خۆ گرت چونکه خه‌ریک بوو
ئه‌وڕۆ ئه‌منیش هێنده‌ک بچمه‌وه سه‌ر ئازاد، له به‌رانبه‌ر تاوس و
پیاوه ده‌نگ گڕه‌که زۆر زۆر وه‌سه‌ر خۆمدا شکامه‌وه، نه‌مده‌زانی
ئه‌و پیاوه ده‌نگ گڕه کێیه و له‌سه‌ر دڵم ببووه گرێیه‌کی زۆر
گه‌وره، کاته‌کم زانی له ده‌رکه‌یان دا و ئازاد لێیکردنه‌وه؛ ده‌نگی
ژنه‌ک هات لێ نه‌هاته ژۆرێ.. هه‌ر له ده‌رێ شه‌وشادی له ئازاد کرد و
رۆیی.. منداڵه‌کی شه‌ش هه‌فت ساڵانه وه‌ژۆرکه‌ت و به غاردان لۆ لای
تاوس چوو و خۆی به باوه‌شی دادا و گۆتی: ''دایه چتان لۆ هینایمه؟''،
پیاوه ده‌نگ گڕه‌که‌ش بانگی کرد: ''خۆزی.. وه‌ره کوڕم وه‌ره، ئه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و مێزه لۆم دانای.. وه‌ره لۆ خۆت بیبه''، هه‌ر خه‌ریک
بوو به یه‌کجاری مێشکم رابوه‌ستی، کاره‌ساتی کۆڕه‌که‌م به شێوه‌کی
زۆر گرانتر لۆ دووباره بۆوه.. لێ هیچ نه‌بی ئه‌وه‌نده سووده‌م لێ
وه‌رگرت؛ ئه‌وه لۆ یه‌که‌مین جار بوو به ته‌واویی دان به‌وه‌دا
بنێم که ئه‌وه راست بوو له
کاتی منداڵییمدا هه‌موو جارێ داکم پێی ده‌گۆتم: ''ئۆھـھـھـ
کوڕم چه‌ند روو (قایم)ی.. بریا پێلاوه‌کم له‌و رووه‌ی توو هه‌با.. لۆ
خۆم خه‌نی ده‌بووم و هه‌رگیز نه‌ده‌دڕا!''، له راستییدا بێ چاوه‌ڕوو
بووم.. ده‌نا ده‌بووا هه‌ر له‌و ده‌م ببمه پشکه ئاوه‌ک و بچمه بن
زه‌وی.
له نیگه‌رانیی و بێ ئۆقره‌ییم تووشی سه‌رسوڕانه‌کی توند هاتم،
نه‌خێر.. که‌لکی ئه‌وه‌م پێوه نه‌ما یه‌ک خوله‌کی دیکه چییه له‌وێ
بمینێمه‌وه، هه‌ر به په‌له گۆتم: ''داوای بووردنه‌کی گه‌وره‌تان لێ
ده‌که‌م.. ئه‌من ده‌بی بڕۆم'' و یه‌کسه‌ر قیت بوومه‌وه، هه‌رسێکیان
زۆر به گه‌رمیی.. هه‌ر یه‌که‌و چه‌ند قسه‌کی له‌و بابه‌تانه‌ی کرد:
''نا هیچ نه‌بووه.. داوای بووردنی چی.. تکایه دانیشه‌وه.. نابی
بڕۆی.. ئاخه‌ر هێشتا ته‌ندروستییت چاک نییه.. ئه‌وشۆ لێره
بمینێوه... هتد، لێ ئه‌من هه‌ر لاملییم کرد و دانه‌نیشتمه‌وه، ئیدی
ئازاد و پیاوه ده‌نگ گڕه‌که
- که تا ئه‌وده‌م نه‌مده‌زانی ناوی چییه
-
به تۆبزیی رازییان کردم که به ترومبێل ئه‌گه‌ر تا ماڵێشم نه‌به‌ن
ئه‌وه هه‌ر ده‌بی تا وێستگه‌کی (میترۆ)م بگه‌یه‌نن، کاته‌کم زانی تاوس
که نیگه‌رانییه‌کی زۆری پێوه دیار بوو وه‌ک تاوسه‌ک هاته پێش و
په‌ڕه‌کانی پڕژ کردنه‌وه.. به پیاوه ده‌نگ گڕه‌که‌ی گۆت: '' نا نا..
کاروان، ده‌بی تا به‌ر ده‌رکی ماڵی خۆی ببه‌ی.. ده‌بینی که که‌لکی
ئه‌وه‌ی نییه به ته‌نیا بڕوا...'' کاروان قسه‌که‌ی پێ بڕی و گۆتی: ئا
ئا.. ده‌یگه‌یه‌نم''، به کورتییه‌که‌ی هه‌ر ته‌نیا له‌گه‌ڵ کاروان
سواری ترومبێله‌که‌ی بووین.. لێ نه‌مهێشت له نێزکترین وێستگه پترم
ببا، رێیه‌که هێنده‌ک دوور بوو لێ نه ئه‌من قسه نه ئه‌و.. هه‌ر که
گه‌یشتین زۆر به
په‌له دابه‌زیم و له پاش داوای لێبووردنه‌کی زۆر
شه‌وشاده‌کم لێ کرد و
رۆیی.. ئه‌منیش ملی خۆم شکاند و به‌ره‌و ماڵ بوومه‌وه،
ئیدی له‌و رۆژه‌وه نه‌ک هه‌ر ده‌رفه‌ت ناده‌م هیچ ژنه‌ک قسه‌ی سۆزدار
و ئه‌ندێشه‌ئامێزانه‌م لۆ بکا به‌ڵکه له هۆنراوه و چیڕۆکانیش وشه و
گوزارشتی له‌و بابه‌تانه‌م بێنه به‌ر چاو یه‌کسه‌ر له‌سه‌ریان باز
ده‌ده‌م یان هه‌ر نووسینه‌که وه‌لا ده‌خه‌م!!!
____________________________________________
*
ده‌توانن له‌و دوو لینکه‌دا زانیاریی پتر ده‌رباره‌ی هه‌ردووکیان و
هاوڕێیه‌تییه‌که‌م له‌گه‌ڵیان وه‌ربگرن:
١-
www.emrro.com/heyniyan5.htm
، ''سه‌رکرده‌ی ده‌ستی سێ!!!''.
٢-
www.emrro.com/heyniyan2.htm
، ''ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن به پیرۆزکردن و مه‌زنترکردنی مه‌زنان خۆیان
هه‌ڵبنێن! - به‌شی دووه‌م -''.
**
''داکێ ببینه دۆته‌ی بخوازه!'': ئه‌و په‌نده له نێو
په‌یوه‌ندییه پاشڤه‌ڕۆییه‌کانی پێشانی نێو کۆمه‌ڵی کورده‌واریی خۆمان
دروست بووه، کاته‌ک که کوڕه‌ک ده‌یویست کیژه‌ک بخوازی و نه‌یده‌توانی
له نێزیکه‌وه بیبینی یان هه‌ر نه‌یده‌توانی بیبینی له
ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆی له جوانیی کیژه‌که‌ی ده‌پرسی، ئه‌وانیش که
دیتبوویان و ده‌یانزانی به داکی خۆی ده‌چی ئه‌و په‌نده‌یان ده‌گۆت.
دیاره له‌مێژه ئه‌و په‌نده باوی نه‌مایه و له ئێستادا هه‌ر ته‌نیا
به‌و واتایه به‌کاردێ که ببێژن کیژه‌که به داکی خۆی ده‌چی.
***
هێنده‌ی نه‌مابوو به‌خۆدابکه‌م!: هه‌ڵچوونه‌کی توند و
ته‌نگاوبووبوونه‌کی زۆر که هێنده‌ت نه‌مابی وه‌ت لێ بکا له ده‌ست خۆت
ده‌ربچی و خۆت پیس بکه‌ی.
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|