٦\١\٢٠١٢
هه‌ینی وه‌ک
ده‌نکه زه‌ڕنیخ!
دارا ئه‌حمه‌د
گفتوگۆی (حاجی وه‌لی) و (مه‌لا نه‌بی) له‌و
کاتانه‌ی که له سایه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی (حیزبی گۆڕان) ئیسلامییه
کۆنه‌په‌رست و دڕنده‌کان به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانیان کرده مزگه‌فت و
به ناو رۆشنبیران و چه‌په‌کانی شاره‌که‌شیان به دروشمی ئه‌لاهوئه‌کبه‌ر
ئاڵووده کرد و ریسوایان کردن:
حاجی عه‌لی:
- ماندیی نه‌بی.. مه‌لا نه‌بی، ئه‌دی چ ده‌که‌ین.. لۆ رۆژی هه‌ینی؟!
مه‌لا نه‌بی:
- خودای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه.. یا ره‌بی / ئه‌وجا له‌وه باشتر چ
بکه‌ین.. حاجی وه‌لی؛
گه‌و‌ره‌ترین که‌سی رۆناکبیر و فه‌لسه‌فیی /
له هه‌ینی رابردیی.. ئه‌وها لۆ من که‌ر ببی
ئه‌ز هاوارم ده‌کرد ئه‌لاهوئه‌کبه‌ر سه‌رکه‌وی
/ ئه‌ویش له‌دوو من هه‌روه‌ک نێره‌که‌ر ده‌زه‌ڕی!
(په‌نا به خوا*)ش
له (هه‌ینی)ی داهاتیی / ده‌بی سه‌رجه‌می رۆشنبیرانی کافر و خوێڕی / وه‌دووخۆمده‌م
و پێیانببه‌خشم نوری ئیلاهیی
مێبازخانه‌که‌ی سه‌رای ئازادیی شاری
سلێمانی / شاری تاعه‌ت و شاری جیهاد و خوداپه‌رستیی / بکه‌مه عه‌رشی
پڕ عه‌داله‌تی دینی ئیسلامیی!
له‌وه‌ته‌ی هه‌م رکم له رۆژی هه‌ینی ده‌بیته‌وه، ئاخه‌ر له‌و
سه‌رده‌مه‌ی موسڵمانیش بووم - تا ته‌مه‌نی حه‌ڤده‌ساڵییم - رۆژانی
هه‌ینیان ناخۆشترین و پڕئه‌رکترین بێزه‌وه‌رترین رۆژانی من بوون:
• هێنده گچکه بووم که فێری نێژیان
کردم**.. هه‌نووکه‌شی
له‌گه‌ڵدابی به بیرم نایێ یه‌که‌م نێژم که‌نگێ و له کێنده‌رێ بوو،
هێشتا نه‌مده‌توانیی به ته‌واویی مه‌سینه‌کی پڕ ئاو هه‌ڵگرم.. هه‌موو
خاوێنکردنه‌وه و خزمه‌تکردنه‌کی مزگه‌فت له رۆژی هه‌ینیان که‌تبووه
سه‌رشانی من، زۆربه‌ی جاره‌کان که مه‌لا ده‌هات ده‌ستنێژی
هه‌ڵنه‌گرتبوو.. گاسی منی ده‌کرد تا مه‌سینه‌کی پڕ ئاوی لۆ ببه‌م..
هێنده‌ک جار ده‌بووا دوو مه‌سینه‌ی لۆ ببه‌م - یه‌ک لۆ ئه‌وه‌ی
ئاوده‌ستی پێ بکا و ئه‌ویدیکه‌ش ده‌ستنێژی پێ بشوا.
• هه‌رچه‌نده خۆم زۆر دیندار بووم، لێ
که له (خوتبه)ی هه‌ینیان مه‌لا باسی چاکه و خێر و راستگۆیی و
کۆمه‌ڵه‌ک شتی له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌کرد.. باری ده‌روونیم ته‌واو
ده‌شله‌ژا و زۆر غه‌مبار ده‌بووم.. چونکه مه‌لا به پێچه‌وانه‌وه هیچ
یه‌که‌ک له‌و تشتانه‌ی تێدا نه‌بوو که باسی ده‌کردن، که
جاروباره‌کیش به‌رانگژی ده‌بوومه‌وه و ره‌خنه‌م لێ ده‌گرت.. بابم
یه‌کسه‌ر چاوی لێ سۆر ده‌کردمه‌وه و بێده‌نگی ده‌کردم.. پاشانیش به
ته‌نیا پێیده‌گوتم: ''نابی قسه له قسه‌ی مه‌لای بکه‌ی یان قسه‌ی خراپ
به‌رانبه‌ر له خۆت گه‌وره‌تر بکه‌ی، مه‌لا و سه‌ید و شێخ .. ده‌بی
ته‌نیا ده‌ستیان ماچ بکه‌ی و بکشێیه‌وه دوایێ''!
• به منداڵیی زۆر حه‌زم له چوونه‌ده‌ر
و چوونه بازاڕ هه‌بوو، که‌چی رۆژانی هه‌ینیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
قوتابخانه نییه له نێو موسلمانان هه‌موو دووکان و بازاڕیش داده‌خرێن
و هیچ جێیه‌ک نامینێ لۆی بچی. ئه‌فسانه بێ سه‌روبه‌ر و سوایه‌کان
ده‌بێژن گوایه رۆژی هه‌ینی زۆر پیرۆزه چونکه مرۆڤ له‌و رۆژه‌دا
ئافه‌ریده کرایه و وه‌ک جێژنه‌کی هه‌فتانه رۆژی خێر و خۆشیی و
به‌خشنده‌ییه! که‌چی ئه‌وه له لای موسلمانه‌کان بوویته راستییه‌ک
و سه‌رباری ئه‌وه‌ش چه‌ندین سرووتی دیکه‌شیان به بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه
به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندییه.. هه‌روه‌ک رۆژی یه‌کشه‌م له‌کن
مه‌سیحییه‌کان و رۆژی شه‌موو له‌کن جووله‌که‌کان به هێنده‌ک
گۆڕانکاریی به هه‌مان شێوه‌ن.
• له‌به‌رئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی
هه‌رزه‌کاریی مندا په‌یوه‌ندیی سۆز و ئه‌وین له نێوان کیژان و کوڕان
زۆر ئه‌سته‌م بوو، زۆربه‌ی کاته‌کان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له کاتی
هاتوچۆی قوتابخانه رێکده‌خران و ژوان ده‌به‌ستران، رۆژی هه‌ینی لۆ من
ببووه رۆژه‌کی زۆر ره‌ش و ناحه‌ز چونکه قوتابخانه‌کان داده‌خران و
ئیدی نه‌مده‌توانی ئه‌و کیژه ببینم که جۆره‌ک له په‌یوه‌ندیی
خۆشه‌ویستییم له‌گه‌ڵی هه‌بوو. به بیرم دێ هاوپۆله‌کی قوتابخانه‌م
هه‌بوو؛ که‌سه‌کی فره خراپ و شه‌ڕانیی بوو.. لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵیان
به‌رانبه‌ر ماڵی ئه‌و کیژه بوو که خۆشمده‌ویست.. په‌یوه‌ندییه‌کی
توندتۆڵم له‌گه‌ڵی به‌ستبوو و هه‌موو هه‌ینیان ده‌چوومه ماڵیان هه‌ر
له پێناو ئه‌وه‌ی له نێزیکه‌وه کیژه‌که ببینم!
پاش بڕینی قۆناغی هه‌رزه‌کارییم و وازهینانیشم له دین ئیدی رۆژانی
هه‌ینییان هه‌ر به یه‌کجاریی لۆ من بوونه کاره‌سات، هه‌رگیز
نه‌متوانییه وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به
دین نییه که‌چی کاته‌ک له‌گه‌ڵ موسلمانان داده‌نیشن به فیکی ئه‌وان
لێده‌ده‌ن و خۆیان له‌گه‌ڵیان ده‌گونجێنن.. ئه‌گه‌ر به هۆی
بێدینییه‌که‌شیان هێنده‌ک زۆریان لۆ بێ یان ترسه‌کیان بده‌نه‌به‌ر یان
به‌رژه‌وه‌ندیی که‌سییان بکه‌ویته مه‌ترسیی ئه‌وه وه‌ک نیسک به‌ر و
پشتیان دیار نامینێ و به شێوه‌کی ساخته‌کارانه وه‌ک موسلمانه‌کان
هه‌ڵسوکه‌وتی دینییانه ده‌که‌ن و هه‌ر به بێ ده‌ستنێژ چه‌ند رکات
نێژیشت ده‌وێ لۆت ده‌که‌ن! که‌چی ئه‌من به پێچه‌وانه‌وه هه‌رچی
بیروڕایه‌ک که له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه هه‌یتم له هه‌موو کاته‌ک و له
هه‌موو شوێنه‌ک به بێ ترس به راشکاوانه ده‌رمبڕییه، جا ئه‌وه‌ش
به‌رده‌وام تووشی گرفتگه‌له‌کی زۆری کردیمه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی
که هێنده‌ک به توندیی دینیان وه‌رگرتییه یان به لایه‌نی که‌م
بڕوایان به دین و به خوا هه‌یه. ئه‌وه باسی بزووتنه‌وه دینیی و
خورافییه‌کان و حیزب و حکومه‌تی ئاڵووده‌بوو به (شه‌ریعه‌ت)ی ئیسلامیش
هه‌ر لێگه‌ڕێ که کوو ئه‌و رۆژه‌یان پیرۆز و گه‌وره کردییه و رۆژانه
کێشه و گرفتان له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه لۆ خه‌ڵکانی له بابه‌تی من دروست
ده‌که‌ن و ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵیان پووچ کردیته‌وه.
هه‌ر له‌و ماوانه‌ش.. ئه‌وه نێزیکه‌ی یه‌ک ساڵه په‌یوه‌ندییم
له‌گه‌ڵ یه‌که‌ک له خۆشه‌ویستترین هاوڕێکانم تێکچووه، ئه‌ویش
ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی - که پیاوه‌کی دینداره
- له‌سه‌ر تێڕوانینی جودامان لۆ رۆژی هه‌ینی تووشی گفتوگۆیه‌کی توند و
ناخۆش بووین.. ئیدی گفتوگۆیه‌که هه‌ر توندتربۆوه هه‌ر توندتربۆوه تا
سه‌رئه‌نجام که‌سمان نه‌ماتوانی هیچ سازشه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌ک بکه‌ین و به
یه‌کجاریی په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ یه‌ک پچڕا! له نێو موسلمانانیش
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به پێشینه‌ش موسلمان بوونه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن
نه‌بی ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌توو په‌یوه‌ندییت له‌ته‌ک ژن و مێرده‌ک هه‌بی و
په‌یوه‌ندییت له‌ته‌ک پیاوه‌که بپچڕێ ئه‌وه ئۆتۆماتیکیی په‌یوه‌ندییت
له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ش ده‌پچڕێ.. واته له نێو موسلمانان و ئه‌و که‌سانه‌ی
سه‌ر به فه‌رهه‌نگی ئیسلامن ژنان له په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تیی و
هاوڕێیه‌تیی و خزمایه‌تییش پاشکۆی پیاو و پیاوسالاریین!
دوا کاره‌ساتیش، ئه‌و راپه‌ڕینی (هه‌ینی)انه‌یه که به فیتی
بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کان له نێو راپه‌ڕینی دژ به رژێمه دیکتاتۆر و
کۆنه‌په‌رسته‌کانی باکووری ئه‌فه‌ریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام
ده‌درێن، زۆر عه‌نتیکه موسلمانانێکی وا هه‌بن که هێنده مێشک
ژه‌نگاویی بن بیانه‌وێ سته‌می دیکتاتۆره‌کان به سته‌می حوکمی ئیسلامیی
بگۆڕنه‌وه.. که جگه له‌وه‌ی له دیکتاتۆره‌کان سته‌مکارترن تیرۆری
هزر و جه‌سته و تێکڕای بوونی مرۆڤه‌کانیش ده‌که‌ن، ئاخه‌ر ئه‌گه‌ر دین
هه‌ردوو چاویانی کۆره نه‌کردبی ئه‌وه ده‌بوو هه‌ر له بن پاڵی خۆیان
رژێمی سێداره و ئه‌تککه‌ری ژنان و دڕنده‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و
رژێمی ده‌ستبڕین و مه‌کۆی سته‌م و کۆنه‌په‌رستیی سعودیه ببینن، له
هه‌مووشی عه‌نتیکه‌تر ئه‌وه‌یه که که‌سانی به ناو چه‌پ و
رۆناکبیرانیش شانبه‌شانی ئه‌لاهوئه‌کبه‌ری ئه‌و ئیسلامییانه له خۆ
پیشاندانه‌کانی ئه‌و هه‌ینیانه‌دا به ناوی (هه‌ینی سه‌رکه‌وتن، هه‌ینی
ئازادیی، غه‌زه‌بی هه‌ینی و ناوی قۆڕ قۆڕی له‌و بابه‌تانه) به‌شداریی
ده‌که‌ن و بانگه‌شه‌یان لۆ ده‌که‌ن!
ئیدی خه‌ریکه هه‌ینی وه‌ک (زه‌ڕنیخ)ی
حه‌فته‌مین توخمی ژیان که دوا دۆزینه‌وه‌ی زانستییه به کۆمه‌ڵی مرۆڤ
بناسێنن! لێ ئه‌من وه‌ک ده‌بینم ئه‌گه‌ر له هیچ راست نه‌بن ئه‌وه
له‌وه راستن که (هه‌ینی)ش رێک وه‌ک زه‌ڕنیخ ژه‌هره‌کی بێ بۆن و بێ چێژ
و بێ ره‌نگه و به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکرێ ده‌خواردی مرۆڤه‌کان
ده‌درێ و پێیه‌وه له‌نێوده‌بردرێن.
______________________________________________
*
(په‌نا به خوا): نه‌وشێروان مسته‌فا، له کاتی هه‌ڵبژاردنی رابردیی
په‌رله‌مان له نێو قسه‌کانی که لۆ خه‌ڵک ده‌یکردن ده‌یگۆت (په‌نا
به خوا)! ئه‌وه له کاته‌کدا پێشتر یه‌ک ده‌یه سکرتێری (کۆمه‌ڵه)
بووه که رێکخراوه‌کی مارکسیی - لینینیی بوو! هه‌رچه‌نده له پاش
له‌گۆڕنانی کۆمه‌ڵه له لایه‌ن خۆی و تاڵه‌بانی و له پاش رووخانی
(یه‌کێتی سۆڤیه‌ت) به‌رده‌وام به شێوه‌کی راسته‌وخۆ و راشکاوانه
دژایه‌تیی هزری چه‌پ و کۆمۆنیستیی ده‌کا و به ئاشکرایی له نووسینه
به ناو مێژووییه‌کانی ده‌بێژی (ئه‌من هه‌رگیز مارکسیی نه‌بوومه!)،
به‌ڵام له راستییدا ئه‌وه له لایه‌نی مێژووه‌وه پێیده‌گۆترێ
(مێژووی چه‌واشه یان ساخته‌مێژوو).. ئه‌وه هه‌ر رێک ئه‌و په‌نده‌ی
له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌بی که ده‌بێژی: (عوزری له قه‌بیحه‌تی
گه‌وره‌تره)، ئێستاش وێده‌چی ئه‌و کاته‌ی گۆڕانه نه‌گۆڕه‌که‌ی - که
هێشتا له رووی ناێی
ببێژی گۆڕان (حیزب)ه و ئه‌و سه‌رۆکیه‌تی - به
ته‌واویی له‌په‌لوپۆ ده‌که‌وی..
ببێژی (ئه‌من هه‌رگیز گۆڕان
نه‌بوومه) و ئیدی به ئاشکرا خۆی راده‌ستی ماڵی (مامه گه‌وره!)
بکاته‌وه یان بگه‌ڕێته‌وه ده‌و رووباری (دانووب) و له‌وێ ژیانه‌کی
شایانه لۆ خۆی بگوزه‌رێنی.
**
زۆربه‌ی دینه‌کان به تۆبزیی منداڵه‌کانیان ده‌که‌نه دیندار، به
تایبه‌تییش موسلمانه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تای زمانگرتنیان ده‌یانکه‌نه
موسلمان و ئه‌گه‌ر لاملییش بکه‌ن ئه‌وه به هه‌موو جۆره‌ک سزایان
ده‌ده‌ن تا ده‌گاته ئه‌شکه‌نجه‌دانی توندی جه‌سته‌ییش.
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|